Mark 9 (BOKSSV)

1 ئینجا پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون، مردن ناچێژن هەتا شانشینی خودا نەبینن بە هێزەوە دێت.» 2 دوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا. 3 جلەکانی بووە سپییەکی بریسکەدار، سپیتر لەوەی کە هەرکەسێک لە جیهاندا بتوانێت بیکات. 4 ئینجا ئەلیاس و موسایان بۆ دەرکەوت، لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ. 5 پەترۆسیش بە عیسای گوت: «ڕابی، پێمان باشە لێرە بین، با سێ کەپر دروستبکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.» 6 نەیدەزانی چی دەڵێت، چونکە تۆقیبوون. 7 هەورێکیش هات و باڵی بەسەریاندا کێشا، دەنگێک لە هەورەکەوە هات: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، گوێی لێ بگرن!» 8 کاتێک لەناکاو سەیری دەوروپشتیان کرد، لە عیسا زیاتر کەسیان لەگەڵ خۆیان نەبینی. 9 کاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان ئەوەی بینییان بە کەسی نەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێتەوە. 10 ئەوانیش بابەتەکەیان لەنێو خۆیاندا هێشتەوە و لەبارەی هەستانەوەی نێو مردووانەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد. 11 جا پرسیاریان لێکرد: «بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن: ”دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت“؟» 12 عیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. کەواتە بۆچی دەربارەی کوڕی مرۆڤ نووسراوە کە دەبێت زۆر ئازار بچێژێت و سووکایەتیی پێ بکرێت؟ 13 بەڵام پێتان دەڵێم، ئەلیاس هات و چییان ویست پێیان کرد، هەروەک ئەوەی لەبارەی ئەوەوە نووسراوە.» 14 کاتێک هاتنەوە لای قوتابییەکانی دیکە، خەڵکێکی زۆریان لە دەوروپشتیان بینی و مامۆستایانی تەوراتیش دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکردن. 15 کە هەموو خەڵکەکە عیسایان بینی یەکسەر سەرسام بوون، ڕایانکرد بەرەوپیری و سڵاویان لێکرد. 16 عیسا لێی پرسین: «لەسەر چی دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکەن؟» 17 یەکێک لە خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، کوڕەکەم هێناوەتە لات، ڕۆحێکی لاڵی هەیە. 18 لەکوێ بیگرێت، بە زەویدا دەدات، دەمی کەف دەکات و ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و ڕەق دەبێت. داوام لە قوتابییەکانت کرد دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.» 19 عیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.» 20 ئەوانیش هێنایانە لای. کە ڕۆحە پیسەکە عیسای بینی، دەستبەجێ منداڵەکە فێی لێهات و کەوتە سەر زەوی، دەگەوزی و کەف لە دەمیەوە دەهات. 21 عیسا لە باوکی منداڵەکەی پرسی: «لە کەیەوە وای لێهاتووە؟»گوتی: «لە منداڵییەوە. 22 زۆر جاریش خستوویەتییە ناو ئاگر یان ئاوەوە تاکو لەناوی ببات. ئەگەر دەتوانیت شتێک بکەیت، بەزەییت پێمان بێتەوە و یارمەتیمان بدە.» 23 عیسا پێی فەرموو: «”ئەگەر دەتوانیت“؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.» 24 یەکسەر باوکی منداڵەکە هاواری کرد: «باوەڕم هەیە، یارمەتی بێباوەڕیم بدە!» 25 عیسا کە بینی خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی: «ئەی ڕۆحی کەڕولاڵ، فەرمانت پێ دەکەم، لێی وەرە دەرەوە و نەچیتەوە ناوی!» 26 ئینجا ڕۆحە پیسەکە هاواری کرد و بە توندی فێی لێهێنا و لێی هاتە دەرەوە. کوڕەکە وەک مردووی لێ هات، تەنانەت زۆر کەس گوتیان: «مرد.» 27 بەڵام عیسا دەستی گرت و هەڵیستاندەوە، ئەویش ڕاوەستا. 28 عیسا چووەوە ماڵ، قوتابییەکانی بە تەنها لێیان پرسی: «بۆچی ئێمە نەمانتوانی دەریبکەین؟» 29 پێی فەرموون: «ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت.» 30 لەوێ ڕۆیشتن و بە جەلیلدا تێپەڕین، عیساش نەیویست کەس بزانێت، 31 چونکە قوتابییەکانی فێردەکرد و پێی دەفەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و دەیکوژن، دوای کوشتنی بە سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.» 32 بەڵام ئەوان لە قسەکە تێنەگەیشتن و ترسان لێی بپرسن. 33 ئینجا هاتنە کەفەرناحوم. کە گەیشتە ماڵەوە، عیسا لێی پرسین: «لە ڕێگا گفتوگۆی چیتان دەکرد؟» 34 بەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە لە ڕێگا مشتومڕیان لەگەڵ یەکتر کرد کە کامیان پایەبەرزترە. 35 عیسا دانیشت و دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، پێی فەرموون: «ئەگەر یەکێک ویستی یەکەم بێت، با لەدوای هەمووان و خزمەتکاری هەمووان بێت.» 36 ئینجا منداڵێکی هێنا و لەناوەڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییە باوەشی و پێی فەرموون: 37 «ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە یەکێک لەم منداڵانە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازیم لێ بکات، پێشوازی لە من ناکات، بەڵکو لەوەی ناردوومی.» 38 یۆحەنا پێی گوت: «مامۆستا، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ئێمەش ڕێمان لێ گرت، چونکە دوامان ناکەوێت.» 39 عیسا فەرمووی: «ڕێی لێ مەگرن، کەس نییە بە ناوی منەوە پەرجوو بکات و بتوانێت لەدوای ماوەیەکی کورت بە خراپە باسم بکات، 40 چونکە ئەوەی دژمان نییە لەگەڵمانە. 41 ئەوەی بە ناوی منەوە جامێک ئاوی پێدان، لەبەر ئەوەی هی مەسیحن، ڕاستیتان پێ دەڵێم پاداشتی ون نابێت. 42 «ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە. 43 ئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە. 44 ⌟لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.⌞ 45 ئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. 46 ⌟لەوێ کرمەکانیان نامرن و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.⌞ 47 ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ. 48 «[لەوێ کرمەکانیان نامرن وئاگرەکە ناکوژێتەوە.] 49 هەموو کەسێک بە ئاگر سوێر دەکرێت. 50 «خوێ باشە، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، بە چی سوێری دەکەنەوە؟ با خوێتان تێدابێت و لەگەڵ یەکتری لە ئاشتیدا بن.»

In Other Versions

Mark 9 in the ANGEFD

Mark 9 in the ANTPNG2D

Mark 9 in the AS21

Mark 9 in the BAGH

Mark 9 in the BBPNG

Mark 9 in the BBT1E

Mark 9 in the BDS

Mark 9 in the BEV

Mark 9 in the BHAD

Mark 9 in the BIB

Mark 9 in the BLPT

Mark 9 in the BNT

Mark 9 in the BNTABOOT

Mark 9 in the BNTLV

Mark 9 in the BOATCB

Mark 9 in the BOATCB2

Mark 9 in the BOBCV

Mark 9 in the BOCNT

Mark 9 in the BOECS

Mark 9 in the BOGWICC

Mark 9 in the BOHCB

Mark 9 in the BOHCV

Mark 9 in the BOHLNT

Mark 9 in the BOHNTLTAL

Mark 9 in the BOICB

Mark 9 in the BOILNTAP

Mark 9 in the BOITCV

Mark 9 in the BOKCV

Mark 9 in the BOKCV2

Mark 9 in the BOKHWOG

Mark 9 in the BOLCB

Mark 9 in the BOLCB2

Mark 9 in the BOMCV

Mark 9 in the BONAV

Mark 9 in the BONCB

Mark 9 in the BONLT

Mark 9 in the BONUT2

Mark 9 in the BOPLNT

Mark 9 in the BOSCB

Mark 9 in the BOSNC

Mark 9 in the BOTLNT

Mark 9 in the BOVCB

Mark 9 in the BOYCB

Mark 9 in the BPBB

Mark 9 in the BPH

Mark 9 in the BSB

Mark 9 in the CCB

Mark 9 in the CUV

Mark 9 in the CUVS

Mark 9 in the DBT

Mark 9 in the DGDNT

Mark 9 in the DHNT

Mark 9 in the DNT

Mark 9 in the ELBE

Mark 9 in the EMTV

Mark 9 in the ESV

Mark 9 in the FBV

Mark 9 in the FEB

Mark 9 in the GGMNT

Mark 9 in the GNT

Mark 9 in the HARY

Mark 9 in the HNT

Mark 9 in the IRVA

Mark 9 in the IRVB

Mark 9 in the IRVG

Mark 9 in the IRVH

Mark 9 in the IRVK

Mark 9 in the IRVM

Mark 9 in the IRVM2

Mark 9 in the IRVO

Mark 9 in the IRVP

Mark 9 in the IRVT

Mark 9 in the IRVT2

Mark 9 in the IRVU

Mark 9 in the ISVN

Mark 9 in the JSNT

Mark 9 in the KAPI

Mark 9 in the KBT1ETNIK

Mark 9 in the KBV

Mark 9 in the KJV

Mark 9 in the KNFD

Mark 9 in the LBA

Mark 9 in the LBLA

Mark 9 in the LNT

Mark 9 in the LSV

Mark 9 in the MAAL

Mark 9 in the MBV

Mark 9 in the MBV2

Mark 9 in the MHNT

Mark 9 in the MKNFD

Mark 9 in the MNG

Mark 9 in the MNT

Mark 9 in the MNT2

Mark 9 in the MRS1T

Mark 9 in the NAA

Mark 9 in the NASB

Mark 9 in the NBLA

Mark 9 in the NBS

Mark 9 in the NBVTP

Mark 9 in the NET2

Mark 9 in the NIV11

Mark 9 in the NNT

Mark 9 in the NNT2

Mark 9 in the NNT3

Mark 9 in the PDDPT

Mark 9 in the PFNT

Mark 9 in the RMNT

Mark 9 in the SBIAS

Mark 9 in the SBIBS

Mark 9 in the SBIBS2

Mark 9 in the SBICS

Mark 9 in the SBIDS

Mark 9 in the SBIGS

Mark 9 in the SBIHS

Mark 9 in the SBIIS

Mark 9 in the SBIIS2

Mark 9 in the SBIIS3

Mark 9 in the SBIKS

Mark 9 in the SBIKS2

Mark 9 in the SBIMS

Mark 9 in the SBIOS

Mark 9 in the SBIPS

Mark 9 in the SBISS

Mark 9 in the SBITS

Mark 9 in the SBITS2

Mark 9 in the SBITS3

Mark 9 in the SBITS4

Mark 9 in the SBIUS

Mark 9 in the SBIVS

Mark 9 in the SBT

Mark 9 in the SBT1E

Mark 9 in the SCHL

Mark 9 in the SNT

Mark 9 in the SUSU

Mark 9 in the SUSU2

Mark 9 in the SYNO

Mark 9 in the TBIAOTANT

Mark 9 in the TBT1E

Mark 9 in the TBT1E2

Mark 9 in the TFTIP

Mark 9 in the TFTU

Mark 9 in the TGNTATF3T

Mark 9 in the THAI

Mark 9 in the TNFD

Mark 9 in the TNT

Mark 9 in the TNTIK

Mark 9 in the TNTIL

Mark 9 in the TNTIN

Mark 9 in the TNTIP

Mark 9 in the TNTIZ

Mark 9 in the TOMA

Mark 9 in the TTENT

Mark 9 in the UBG

Mark 9 in the UGV

Mark 9 in the UGV2

Mark 9 in the UGV3

Mark 9 in the VBL

Mark 9 in the VDCC

Mark 9 in the YALU

Mark 9 in the YAPE

Mark 9 in the YBVTP

Mark 9 in the ZBP