Nahum 2 (BOKSSV)
1 ئەی نەینەوا، پەلاماردەر لە دژی تۆ هات.قەڵاکە بپارێزە،چاودێری ڕێگاکە بکە،بازووی لێ هەڵبکە،توانای زۆر بخەرە گەڕ! 2 یەزدان سەروەری یاقوب دەگەڕێنێتەوەوەک سەروەری ئیسرائیل،هەرچەندە تاڵانکەران تاڵانیان کردن وڕەزەمێوەکانیان تێکدان. 3 قەڵغانی پاڵەوانەکانی ئاڵ هەڵگەڕاون،قارەمانەکانی لە بەرگی سووردان،لە ڕۆژی خۆ ئامادەکردنیانداپۆڵای گالیسکەکان بریسکە دەداتەوە،ئەو ڕمانەی لە دار سنەوبەر دروستکراون دەلەرنەوە. 4 گالیسکەکان لە شەقامەکان تیژڕەون،لە گۆڕەپانەکان سەرەڕۆن.دیمەنیان وەک مەشخەڵە،وەک بروسک غار دەدەن. 5 نەینەوا پاڵەوانەکانی بانگ دەکات،بەڵام ساتمە دەکەن و لە ڕۆیشتنیاندا دەکەون.پەلە دەکەن بۆ لای شووراکانی وقەڵغانەکان ئامادە کراون. 6 دەروازەکانی ڕووبار دەکرێنەوە وکۆشکەکە دەڕمێت. 7 بە فەرمانی خودا بە دیل دەگیرێت وڕاپێچ دەکرێت.کەنیزەکانی هەروەک کۆتر دەگمێنن،سنگیان دەکوتن. 8 نەینەوا وەک حەوزێکی وشکبووە.هاوار دەکەن، «ڕاوەستن! ڕاوەستن!»بەڵام کەس ئاوڕ ناداتەوە. 9 «زیو تاڵان بکەن!زێڕ تاڵان بکەن!گەنجینەکانی لەبن نایەن،پڕە لە گەوهەری بەهادار.» 10 چۆڵ و تاڵانکراو و داماڵراوە،دڵ دەتوێتەوە و ئەژنۆکان شلن،هەموویان دەلەرزن، ڕەنگیان دەپەڕێت. 11 کوا لانەی شێرەکان،لەوەڕگای بەچکە شێران؟لەوێدا شێر و شێرە مێ دەگەڕانلەگەڵ بەچکە شێر، هیچ شتێک نەیدەترساندن. 12 شێر بۆ پێویستی بەچکەکانی پەلاماری دەدا ونێچیرەکەی بۆ شێرە مێیەکەی دەخنکاند،ئەشکەوتەکەی پڕ دەکرد لە نێچیر،لانەکانیشی لەوانەی پەلاماری داون. 13 یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:«من لە دژی تۆم.گالیسکەکانت دەسووتێنم و دەبنە دووکەڵ،بەچکە شێرەکانیشت شمشێر دەیانخوات ونێچیرت لەسەر زەوی لێ دەبڕم.ئیتر دەنگی نێردراوەکانت نابیسترێن.»