Nehemiah 9 (BOKSSV)

1 لە بیست و چواری ئەم مانگەدا نەوەی ئیسرائیل کۆبوونەوە، بە ڕۆژوو و جلوبەرگی گوش و سەری تۆزاوییەوە. 2 ئەوانەی لە ڕەچەڵەکی ئیسرائیل بوون لە هەموو ڕەچەڵەکە بێگانەکان جیا بوونەوە و ڕاوەستان و دانیان بە گوناهەکانی خۆیان و تاوانەکانی باوباپیرانیان نا. 3 لە شوێنەکانی خۆیاندا ڕاوەستان و چارەکە ڕۆژێک لە پەڕتووکی تەوراتی یەزدانی پەروەردگاریان خوێندەوە، چارەکە ڕۆژێکیش دانیان بە گوناهەکانیان دەنا و کڕنۆشیان بۆ یەزدانی پەروەردگاریان دەبرد. 4 لەسەر پێپلیکانەکەی لێڤییەکان، یێشوع، بانی، قەدمیێل، شەڤەنیا، بوننی، شێرێڤیا، بانی و کەنانی ڕاوەستان و بە دەنگی بەرز هاواریان بۆ یەزدانی پەروەردگاریان کرد. 5 لە لێڤییەکان، یێشوع، قەدمیێل، بانی، حەشەڤنەیا، شێرێڤیا، هۆدیا، شەڤەنیا و پەتەحیا، گوتیان: «هەستن و ستایشی یەزدانی پەروەردگارتان بکەن کە لە ئەزەلەوەیە و هەتاهەتایە.»«با ناوی شکۆدارت بەرەکەتدار بێت، بەرزە بەسەر هەموو بەرەکەت و ستایشێکەوە. 6 تۆ خۆت بە تەنها یەزدانیت. تۆ ئاسمانت دروستکرد، ئاسمانی ئاسمانەکان و هەموو هێزەکانیان، زەوی و هەموو ئەوەی لەسەریەتی، دەریاکان و هەموو ئەوەی کە تێیاندایە. تۆ ژیان بە هەموویان دەدەیت و هێزەکانی ئاسمان کڕنۆشت بۆ دەبەن. 7 «تۆ یەزدانی پەروەردگاریت، کە ئەبرامت هەڵبژارد و لە ئووری کلدانییەکانەوە دەرتهێنا و ناوت نا ئیبراهیم. 8 بینیت لەبەردەمی تۆ دڵسۆزە، پەیمانت لەگەڵی بەست، کە خاکی کەنعانی و حیتی و ئەمۆری و پریزی و یەبوسی و گرگاشییەکانی بدەیتێ، بیدەیتە نەوەکەی، ئینجا بەڵێنەکەی خۆتت هێنایە دی، چونکە تۆ ڕاستودروستیت. 9 «تۆ زەلیلی باوباپیرانی ئێمەت لە میسر بینی و گوێت لە هاواریان بوو لەلای دەریای سوور. 10 نیشانە و پەرجووت لە دژی فیرعەون و هەموو کاربەدەستەکانی و گەلی خاکەکەی کرد، چونکە زانیت میسرییەکان زۆریان لێکردن. جا ناوێکت بۆ خۆت دروستکرد وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە. 11 دەریاکەت لەبەردەمیاندا شەق کرد تاوەکو بەناو دەریاکە بەسەر وشکانیدا بپەڕینەوە، ڕاونەرانی ئەوانیشت فڕێدایە ناو قووڵاییەوە، وەک بەردێک لەناو ئاوە بەهێزەکان. 12 بە ڕۆژ بە ستوونی هەور ڕێت نیشان دان، بە شەویش بە ستوونی ئاگر، هەتا ئەو ڕێگایەیان بۆ ڕووناک بکەیتەوە کە پێیدا دەڕۆن. 13 «لەسەر شاخی سینا دابەزیت و لە ئاسمانەوە لەگەڵیاندا دوایت. حوکمە ڕێک و فێرکردنە ڕاست و فەرز و فەرمانە باشەکانت دانێ. 14 ڕۆژی شەممەی پیرۆزت پێ ناساندن، لەسەر دەستی موسای خزمەتکارت فەرمان و فەرز و فێرکردنەکانت دانێ. 15 لە برسیێتییاندا لە ئاسمانەوە نانت دانێ، لە تینووێتیشیاندا لە تاشەبەردەوە ئاوت بۆ دەرهێنان و فەرمانت پێدان کە بچنە ناو ئەم خاکە و بە میرات وەریبگرن، کە سوێندت خواردبوو بیاندەیتێ. 16 «بەڵام ئەوان، واتە باوباپیرانمان لەخۆبایی و کەللەڕەق بوون و گوێیان لە فەرمانەکانت نەگرت. 17 ڕەتیان کردەوە گوێ بگرن و پەرجووەکانی تۆیان وەبیر خۆیان نەهێنایەوە کە بۆت کردن، کەللەڕەقییان کرد و لە کاتی یاخیبوونەکەیاندا سەرۆکیان بەسەر خۆیانەوە دانا تاکو بگەڕێنەوە سەر کۆیلایەتییەکەیان. بەڵام تۆ خودایەکی لێبوردە و میهرەبان و بە بەزەییت، پشوودرێژیت، خۆشەویستی نەگۆڕت زۆرە. تۆ وازت لێ نەهێنان، 18 تەنانەت کاتێک کە پەیکەرێکی لەقاڵبدراوی گوێرەکەیان دروستکرد و گوتیان: ”ئەمە خوداوەندەکەتانە، ئەوەی ئێوەی لە میسر دەرهێنا!“ یان کاتێک چەندین کفری گەورەیان کرد. 19 «بەڵام تۆ بە بەزەییە زۆرەکەت لە چۆڵەوانی وازت لێ نەهێنان، بە ڕۆژ ستوونە هەورەکە لەسەریان لا نەچوو بۆ ئەوەی ڕێگایان پیشان بدات، بە شەویش ستوونە ئاگرەکە تاکو ئەو ڕێگایە ڕووناک بکاتەوە کە پێیدا دەڕۆن. 20 ڕۆحە چاکەکەی خۆشت پێدان بۆ فێرکردنیان و مەنی خۆتت لە دەمیان نەگرتەوە و ئاوت پێدان بۆ تینووێتییان. 21 چل ساڵ لە چۆڵەوانی بەخێوت کردن و لە هیچیان کەم نەبوو، جلەکانیان دانەڕزا و پێیەکانیان نەئاوسا. 22 «پاشایەتی و گەلانت پێدان بەسەر هەرێمەکاندا دابەشت کردن، خاکی سیحۆنی پاشای حەشبۆن، هەروەها خاکی عۆگی پاشای باشانیان داگیر کرد. 23 کوڕەکانی ئەوانت وەک ئەستێرەکانی ئاسمان زۆر کرد و ئەوانت هێنا ئەو خاکەی کە بە باوباپیرانیانت فەرموو: ”وەرنە ناوییەوە داگیری بکەن.“ 24 ئینجا کوڕان هاتن و دەستیان بەسەر خاکەکەدا گرت، تۆش کەنعانییەکانی دانیشتووانی خاکەکەت لەبەردەمیاندا زەلیل کرد، پاشاکانی و گەلەکانیت دایە دەست ئەوان، هەتا ئەوەیان پێ بکەن کە پێیان باشە. 25 چەند شارێکی قەڵابەند و زەوی بەپیتیان گرت؛ ماڵیان داگیر کرد کە پڕ بوو لە هەموو جۆرە شتێکی باش، بیری هەڵکەنراو، ڕەزەمێو، ڕەزی زەیتوون و داری بەرداری زۆر. ئینجا هەتا تێر و قەڵەو بوون خواردیان و چێژیان لە چاکەی زۆری تۆ وەرگرت. 26 «بەڵام یاخی بوون و لێت هەڵگەڕانەوە و پشتیان لە فێرکردنەکانی تۆ کرد. پێغەمبەرەکانی تۆیان کوشت، ئەوانەی ئاگاداریان کردنەوە هەتا بیانگەڕێننەوە لای تۆ، چەندین کفری گەورەیان کرد. 27 ئیتر ئەوانت دایە دەست دوژمنەکانیان، ئەوانیش ستەمیان لێکردن. کاتێک لە تەنگانەدا بوون هاواریان بۆ کردیت، تۆش لە ئاسمانەوە گوێت لێ بوو، جا بەپێی بەزەییە زۆرەکەت چەند ڕزگارکەرێکت پێدان، کە لە دەست دوژمنانیان ڕزگاریان کردن. 28 «کاتێک حەسانەوە، گەڕانەوە بۆ ئەنجامدانی خراپە لەبەردەمی تۆ، تۆش لەناو دەستی دوژمنەکانیان وازت لێ هێنان هەتا بەسەریاندا زاڵ بن، جا گەڕانەوە و هاواریان بۆت کرد، تۆش لە ئاسمانەوە گوێت لێ بوو، زۆر جار بەپێی بەزەییەکەت فریایان کەوتیت. 29 «ئاگادارت کردنەوە هەتا بیانگەڕێنیتەوە سەر فێرکردنەکانت. بەڵام ئەوان لەخۆبایی بوون و گوێیان لە فەرمانەکانت نەگرت و لە دژی حوکمەکانت گوناهیان کرد، کە لەبارەیانەوە فەرمووت: ”ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.“ ئەوان کەللەڕەقانە پشتیان تێ کردیت و ملیان ڕەقکرد و گوێیان نەگرت. 30 تۆ ساڵانێکی زۆر لەگەڵیان پشوودرێژ بوویت و بە ڕۆحی خۆت و لە ڕێگەی پێغەمبەرەکانتەوە ئاگادارت کردنەوە، بەڵام گوێیان نەگرت، تۆش ئەوانت دایە دەستی گەلانی دراوسێ. 31 بەڵام لەبەر بەزەییە زۆرەکەت کۆتاییت پێ نەهێنان، وازت لێ نەهێنان، چونکە تۆ خودایەکی میهرەبان و بە بەزەییت. 32 «ئێستاش ئەی خودای ئێمە، خودای مەزنی بە توانا و بە سام، کە پەیمانی خۆشەویستییەکەت دەبەیتەسەر، با بەلاتەوە کەم نەبێت هەموو ئەو ناخۆشییانەی کە تووشمان بووە، تووشی پاشا و ڕابەرەکانمان بووە، تووشی کاهین و پێغەمبەرەکانمان بووە، تووشی باوباپیرانمان و هەموو گەلەکەت بووە، لە ماوەی پاشایەتی پاشاکانی ئاشورەوە هەتا ئەمڕۆ. 33 لە هەموو ئەوەی بەسەرمان هاتووە تۆ ڕاستودروستیت، چونکە تۆ دڵسۆزیت ئەنجام دا، ئێمەش خراپە. 34 پاشا و سەرکردە و کاهین و باوباپیرانمان کاریان بە فێرکردنەکەت نەکرد و گوێیان نەدایە ئەو فەرمان و یاسایانەی کە ئاگادارت کردنەوە تاکو جێبەجێی بکەن. 35 تەنانەت لە پاشایەتییەکەی خۆیان و لەو چاکە زۆرەی تۆ کە داتە ئەوان لەو خاکە فراوان و بەپیتەی کە خستتە بەردەمیان، خزمەتی تۆیان نەکرد و لە کردەوە خراپەکانیان نەگەڕانەوە. 36 «ئەمڕۆ ئێمە کۆیلەین ئەو خاکەش کە داوتە بە باوباپیرانی ئێمە هەتا لە بەروبووم و خێروبێرەکەی بخۆن، ئەوەتا ئێمە کۆیلەین لەسەری. 37 لەبەر گوناهەکانمان بەروبوومە زۆرەکەشی بۆ ئەو پاشایانەیە کە لەسەر ئێمەت داناوە، کە بەسەر خۆمان و ئاژەڵەکانماندا زاڵن، بەپێی ئارەزووی خۆیان. ئیتر ئێمە لە تەنگانەیەکی گەورەداین. 38 «لەبەر هەموو ئەمانە، ئێمە پەیمانێک دەبەستین و دەینووسینەوە، ڕابەر و لێڤی و کاهینەکانیشمان مۆری دەکەن.»

In Other Versions

Nehemiah 9 in the ANGEFD

Nehemiah 9 in the ANTPNG2D

Nehemiah 9 in the AS21

Nehemiah 9 in the BAGH

Nehemiah 9 in the BBPNG

Nehemiah 9 in the BBT1E

Nehemiah 9 in the BDS

Nehemiah 9 in the BEV

Nehemiah 9 in the BHAD

Nehemiah 9 in the BIB

Nehemiah 9 in the BLPT

Nehemiah 9 in the BNT

Nehemiah 9 in the BNTABOOT

Nehemiah 9 in the BNTLV

Nehemiah 9 in the BOATCB

Nehemiah 9 in the BOATCB2

Nehemiah 9 in the BOBCV

Nehemiah 9 in the BOCNT

Nehemiah 9 in the BOECS

Nehemiah 9 in the BOGWICC

Nehemiah 9 in the BOHCB

Nehemiah 9 in the BOHCV

Nehemiah 9 in the BOHLNT

Nehemiah 9 in the BOHNTLTAL

Nehemiah 9 in the BOICB

Nehemiah 9 in the BOILNTAP

Nehemiah 9 in the BOITCV

Nehemiah 9 in the BOKCV

Nehemiah 9 in the BOKCV2

Nehemiah 9 in the BOKHWOG

Nehemiah 9 in the BOLCB

Nehemiah 9 in the BOLCB2

Nehemiah 9 in the BOMCV

Nehemiah 9 in the BONAV

Nehemiah 9 in the BONCB

Nehemiah 9 in the BONLT

Nehemiah 9 in the BONUT2

Nehemiah 9 in the BOPLNT

Nehemiah 9 in the BOSCB

Nehemiah 9 in the BOSNC

Nehemiah 9 in the BOTLNT

Nehemiah 9 in the BOVCB

Nehemiah 9 in the BOYCB

Nehemiah 9 in the BPBB

Nehemiah 9 in the BPH

Nehemiah 9 in the BSB

Nehemiah 9 in the CCB

Nehemiah 9 in the CUV

Nehemiah 9 in the CUVS

Nehemiah 9 in the DBT

Nehemiah 9 in the DGDNT

Nehemiah 9 in the DHNT

Nehemiah 9 in the DNT

Nehemiah 9 in the ELBE

Nehemiah 9 in the EMTV

Nehemiah 9 in the ESV

Nehemiah 9 in the FBV

Nehemiah 9 in the FEB

Nehemiah 9 in the GGMNT

Nehemiah 9 in the GNT

Nehemiah 9 in the HARY

Nehemiah 9 in the HNT

Nehemiah 9 in the IRVA

Nehemiah 9 in the IRVB

Nehemiah 9 in the IRVG

Nehemiah 9 in the IRVH

Nehemiah 9 in the IRVK

Nehemiah 9 in the IRVM

Nehemiah 9 in the IRVM2

Nehemiah 9 in the IRVO

Nehemiah 9 in the IRVP

Nehemiah 9 in the IRVT

Nehemiah 9 in the IRVT2

Nehemiah 9 in the IRVU

Nehemiah 9 in the ISVN

Nehemiah 9 in the JSNT

Nehemiah 9 in the KAPI

Nehemiah 9 in the KBT1ETNIK

Nehemiah 9 in the KBV

Nehemiah 9 in the KJV

Nehemiah 9 in the KNFD

Nehemiah 9 in the LBA

Nehemiah 9 in the LBLA

Nehemiah 9 in the LNT

Nehemiah 9 in the LSV

Nehemiah 9 in the MAAL

Nehemiah 9 in the MBV

Nehemiah 9 in the MBV2

Nehemiah 9 in the MHNT

Nehemiah 9 in the MKNFD

Nehemiah 9 in the MNG

Nehemiah 9 in the MNT

Nehemiah 9 in the MNT2

Nehemiah 9 in the MRS1T

Nehemiah 9 in the NAA

Nehemiah 9 in the NASB

Nehemiah 9 in the NBLA

Nehemiah 9 in the NBS

Nehemiah 9 in the NBVTP

Nehemiah 9 in the NET2

Nehemiah 9 in the NIV11

Nehemiah 9 in the NNT

Nehemiah 9 in the NNT2

Nehemiah 9 in the NNT3

Nehemiah 9 in the PDDPT

Nehemiah 9 in the PFNT

Nehemiah 9 in the RMNT

Nehemiah 9 in the SBIAS

Nehemiah 9 in the SBIBS

Nehemiah 9 in the SBIBS2

Nehemiah 9 in the SBICS

Nehemiah 9 in the SBIDS

Nehemiah 9 in the SBIGS

Nehemiah 9 in the SBIHS

Nehemiah 9 in the SBIIS

Nehemiah 9 in the SBIIS2

Nehemiah 9 in the SBIIS3

Nehemiah 9 in the SBIKS

Nehemiah 9 in the SBIKS2

Nehemiah 9 in the SBIMS

Nehemiah 9 in the SBIOS

Nehemiah 9 in the SBIPS

Nehemiah 9 in the SBISS

Nehemiah 9 in the SBITS

Nehemiah 9 in the SBITS2

Nehemiah 9 in the SBITS3

Nehemiah 9 in the SBITS4

Nehemiah 9 in the SBIUS

Nehemiah 9 in the SBIVS

Nehemiah 9 in the SBT

Nehemiah 9 in the SBT1E

Nehemiah 9 in the SCHL

Nehemiah 9 in the SNT

Nehemiah 9 in the SUSU

Nehemiah 9 in the SUSU2

Nehemiah 9 in the SYNO

Nehemiah 9 in the TBIAOTANT

Nehemiah 9 in the TBT1E

Nehemiah 9 in the TBT1E2

Nehemiah 9 in the TFTIP

Nehemiah 9 in the TFTU

Nehemiah 9 in the TGNTATF3T

Nehemiah 9 in the THAI

Nehemiah 9 in the TNFD

Nehemiah 9 in the TNT

Nehemiah 9 in the TNTIK

Nehemiah 9 in the TNTIL

Nehemiah 9 in the TNTIN

Nehemiah 9 in the TNTIP

Nehemiah 9 in the TNTIZ

Nehemiah 9 in the TOMA

Nehemiah 9 in the TTENT

Nehemiah 9 in the UBG

Nehemiah 9 in the UGV

Nehemiah 9 in the UGV2

Nehemiah 9 in the UGV3

Nehemiah 9 in the VBL

Nehemiah 9 in the VDCC

Nehemiah 9 in the YALU

Nehemiah 9 in the YAPE

Nehemiah 9 in the YBVTP

Nehemiah 9 in the ZBP