Numbers 20 (BOKSSV)

1 ئینجا نەوەی ئیسرائیل، هەموو کۆمەڵەکە هاتنە چۆڵەوانی چن لە مانگی یەکدا و گەل لە قادێش چادریان هەڵدا و لەوێدا مریەم مرد و لەوێش نێژرا. 2 ئاو نەبوو بۆ کۆمەڵ، جا لە دژی موسا و هارون کۆبوونەوە و 3 گەل کردیان بە دەمەقاڵێ لەگەڵ موسا و گوتیان: «خۆزگە وەک براکانمان لەبەردەم یەزدان لەناوبچووینایە! 4 بۆچی کۆمەڵی یەزدانتان هێنایە ئەم چۆڵەوانییە هەتا تێیدا خۆمان و مەڕوماڵاتمان بمرین؟ 5 بۆچی ئێمەتان لە میسرەوە هێنایە دەرەوە تاکو بمانهێنن بۆ ئەم شوێنە خراپە؟ ئەم شوێنە دانەوێڵە و هەنجیر و مێو و هەناری لێ نییە، ئاوی خواردنەوەشی لێ نییە!» 6 جا موسا و هارون لەبەردەم کۆمەڵەوە هاتنە لای دەروازەی چادری چاوپێکەوتن و بەسەر ڕوویاندا کەوتن و شکۆمەندی یەزدانیان بۆ دەرکەوت. 7 یەزدانیش بە موسای فەرموو: 8 «گۆچانەکە ببە و کۆمەڵ کۆبکەرەوە، تۆ و هارونی برات لەبەرچاویاندا بەو تاشەبەردە بڵێن هەتا ئاوەکەی بدات، جا لە تاشەبەردەکەوە ئاویان بۆ هەڵدەقوڵێت و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیان ئاو دەدەیت.» 9 موساش گۆچانەکەی لەبەردەم یەزدانەوە برد وەک فەرمانی پێ کرد. 10 موسا و هارون جەماوەریان لەپێش تاشەبەردەکە کۆکردەوە، موسا پێی گوتن: «ئەی یاخیبووان گوێ بگرن، ئایا لەم بەردەوە ئاوتان بۆ دەربهێنین؟» 11 موسا دەستی بەرزکردەوە و بە گۆچانەکەی دوو جار لە تاشەبەردەکەی دا، جا ئاوێکی زۆر هەڵقوڵا و کۆمەڵ و مەڕوماڵاتەکانیشیان لێیان خواردەوە. 12 بەڵام یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «لەبەر ئەوەی متمانەتان پێ نەکردم، تاکو لەبەرچاوی گەلی ئیسرائیل من بە پیرۆز نیشان بدەن، هەر لەبەر ئەوە ئەم کۆمەڵە نابەنە ناو ئەو خاکەی پێم داون.» 13 ئەمە مێرگی مەریبایە کە نەوەی ئیسرائیل لەگەڵ یەزداندا دەمەقاڵێیان کرد و ئەویش لەنێویاندا پیرۆزی خۆی نیشان دان. 14 ئینجا موسا لە قادێشەوە چەند نێردراوێکی بۆ لای پاشای ئەدۆم نارد:«ئیسرائیلی برات ئاوا دەڵێت: تۆ بە هەموو ناخۆشییەکانت زانی کە تووشمان هات. 15 باوکانمان چوونە میسر و ڕۆژانێکی زۆر لە میسر ماینەوە. میسرییەکان ئێمە و باوکانی ئێمەیان زەلیل کرد، 16 بەڵام هاوارمان بۆ یەزدان کرد و گوێی لە دەنگمان بوو، فریشتەیەکی نارد و لە میسر دەریهێناین.«ئێستا ئێمە لە قادێشین کە شارۆچکەیەکە لە نزیکی سنووری خاکەکەت. 17 تکایە ڕێمان بدە بە خاکەکەتدا تێبپەڕین، نە بە کێڵگەیەکدا دەڕۆین و نە بە ڕەزێکدا و نە ئاوی بیرێک دەخۆینەوە، لە شاڕێگای پاشاوە دەڕۆین، نە بەلای ڕاست لادەدەین و نە بەلای چەپ هەتا لە خاکەکەت دەچینە دەرەوە.» 18 بەڵام ئەدۆم وەڵامی دانەوە:«بە خاکەکەماندا ناڕۆن، ئەگینا بە شمشێرەوە پەلامارتان دەدەم.» 19 نەوەی ئیسرائیلیش گوتیان:«بە ڕاستەڕێدا دەڕۆین، ئەگەر خۆمان و مەڕوماڵاتەکانمان لە ئاوی تۆمان خواردەوە ئەوا نرخەکەی دەدەین، هیچی دیکە ناکەین تەنها بە پێیەکانمان تێدەپەڕین.» 20 دیسان ئەدۆم وەڵامی دانەوە:«تێناپەڕن.»ئینجا ئەدۆم بە سوپایەکی گەورە و دەستێکی توندەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەرچوو. 21 ئەدۆم ڕازی نەبوو ئیسرائیل بە خاکی ئەودا تێبپەڕێت، ئیسرائیلیش لێی لادا. 22 هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە قادێشەوە کۆچیان کرد و هاتنە کێوی هۆر، 23 یەزدانیش لە کێوی هۆر لەسەر سنووری خاکی ئەدۆم بە موسا و هارونی فەرموو: 24 «هارون دەچێتە پاڵ گەلەکەی، چونکە ناچێتە ناو ئەو خاکەی بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، چونکە ئێوە لەلای مێرگی مەریبا لە فەرمانم یاخی بوون. 25 هارون و ئەلعازاری کوڕی ببە سەر کێوی هۆر و 26 جلەکان لەبەر هارون دابکەنە و لەبەر ئەلعازاری کوڕی بکە، جا هارونیش دەچێتە پاڵ گەلەکەی و لەوێ دەمرێت.» 27 موساش ئاوای کرد وەک یەزدان فەرمانی دا و لەبەرچاوی هەموو کۆمەڵ بەسەر کێوی هۆر کەوتن. 28 ئینجا موسا جلەکانی لەبەر هارون داکەند و لەبەر ئەلعازاری کوڕی کرد، هارونیش لەوێ لەسەر لووتکەی کێوەکە مرد. ئینجا موسا و ئەلعازار لە کێوەکە هاتنە خوارەوە. 29 کاتێک هەموو کۆمەڵ بینییان هارون مرد، هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل سی ڕۆژ بۆ هارون گریان.

In Other Versions

Numbers 20 in the ANGEFD

Numbers 20 in the ANTPNG2D

Numbers 20 in the AS21

Numbers 20 in the BAGH

Numbers 20 in the BBPNG

Numbers 20 in the BBT1E

Numbers 20 in the BDS

Numbers 20 in the BEV

Numbers 20 in the BHAD

Numbers 20 in the BIB

Numbers 20 in the BLPT

Numbers 20 in the BNT

Numbers 20 in the BNTABOOT

Numbers 20 in the BNTLV

Numbers 20 in the BOATCB

Numbers 20 in the BOATCB2

Numbers 20 in the BOBCV

Numbers 20 in the BOCNT

Numbers 20 in the BOECS

Numbers 20 in the BOGWICC

Numbers 20 in the BOHCB

Numbers 20 in the BOHCV

Numbers 20 in the BOHLNT

Numbers 20 in the BOHNTLTAL

Numbers 20 in the BOICB

Numbers 20 in the BOILNTAP

Numbers 20 in the BOITCV

Numbers 20 in the BOKCV

Numbers 20 in the BOKCV2

Numbers 20 in the BOKHWOG

Numbers 20 in the BOLCB

Numbers 20 in the BOLCB2

Numbers 20 in the BOMCV

Numbers 20 in the BONAV

Numbers 20 in the BONCB

Numbers 20 in the BONLT

Numbers 20 in the BONUT2

Numbers 20 in the BOPLNT

Numbers 20 in the BOSCB

Numbers 20 in the BOSNC

Numbers 20 in the BOTLNT

Numbers 20 in the BOVCB

Numbers 20 in the BOYCB

Numbers 20 in the BPBB

Numbers 20 in the BPH

Numbers 20 in the BSB

Numbers 20 in the CCB

Numbers 20 in the CUV

Numbers 20 in the CUVS

Numbers 20 in the DBT

Numbers 20 in the DGDNT

Numbers 20 in the DHNT

Numbers 20 in the DNT

Numbers 20 in the ELBE

Numbers 20 in the EMTV

Numbers 20 in the ESV

Numbers 20 in the FBV

Numbers 20 in the FEB

Numbers 20 in the GGMNT

Numbers 20 in the GNT

Numbers 20 in the HARY

Numbers 20 in the HNT

Numbers 20 in the IRVA

Numbers 20 in the IRVB

Numbers 20 in the IRVG

Numbers 20 in the IRVH

Numbers 20 in the IRVK

Numbers 20 in the IRVM

Numbers 20 in the IRVM2

Numbers 20 in the IRVO

Numbers 20 in the IRVP

Numbers 20 in the IRVT

Numbers 20 in the IRVT2

Numbers 20 in the IRVU

Numbers 20 in the ISVN

Numbers 20 in the JSNT

Numbers 20 in the KAPI

Numbers 20 in the KBT1ETNIK

Numbers 20 in the KBV

Numbers 20 in the KJV

Numbers 20 in the KNFD

Numbers 20 in the LBA

Numbers 20 in the LBLA

Numbers 20 in the LNT

Numbers 20 in the LSV

Numbers 20 in the MAAL

Numbers 20 in the MBV

Numbers 20 in the MBV2

Numbers 20 in the MHNT

Numbers 20 in the MKNFD

Numbers 20 in the MNG

Numbers 20 in the MNT

Numbers 20 in the MNT2

Numbers 20 in the MRS1T

Numbers 20 in the NAA

Numbers 20 in the NASB

Numbers 20 in the NBLA

Numbers 20 in the NBS

Numbers 20 in the NBVTP

Numbers 20 in the NET2

Numbers 20 in the NIV11

Numbers 20 in the NNT

Numbers 20 in the NNT2

Numbers 20 in the NNT3

Numbers 20 in the PDDPT

Numbers 20 in the PFNT

Numbers 20 in the RMNT

Numbers 20 in the SBIAS

Numbers 20 in the SBIBS

Numbers 20 in the SBIBS2

Numbers 20 in the SBICS

Numbers 20 in the SBIDS

Numbers 20 in the SBIGS

Numbers 20 in the SBIHS

Numbers 20 in the SBIIS

Numbers 20 in the SBIIS2

Numbers 20 in the SBIIS3

Numbers 20 in the SBIKS

Numbers 20 in the SBIKS2

Numbers 20 in the SBIMS

Numbers 20 in the SBIOS

Numbers 20 in the SBIPS

Numbers 20 in the SBISS

Numbers 20 in the SBITS

Numbers 20 in the SBITS2

Numbers 20 in the SBITS3

Numbers 20 in the SBITS4

Numbers 20 in the SBIUS

Numbers 20 in the SBIVS

Numbers 20 in the SBT

Numbers 20 in the SBT1E

Numbers 20 in the SCHL

Numbers 20 in the SNT

Numbers 20 in the SUSU

Numbers 20 in the SUSU2

Numbers 20 in the SYNO

Numbers 20 in the TBIAOTANT

Numbers 20 in the TBT1E

Numbers 20 in the TBT1E2

Numbers 20 in the TFTIP

Numbers 20 in the TFTU

Numbers 20 in the TGNTATF3T

Numbers 20 in the THAI

Numbers 20 in the TNFD

Numbers 20 in the TNT

Numbers 20 in the TNTIK

Numbers 20 in the TNTIL

Numbers 20 in the TNTIN

Numbers 20 in the TNTIP

Numbers 20 in the TNTIZ

Numbers 20 in the TOMA

Numbers 20 in the TTENT

Numbers 20 in the UBG

Numbers 20 in the UGV

Numbers 20 in the UGV2

Numbers 20 in the UGV3

Numbers 20 in the VBL

Numbers 20 in the VDCC

Numbers 20 in the YALU

Numbers 20 in the YAPE

Numbers 20 in the YBVTP

Numbers 20 in the ZBP