Philippians 2 (BOKSSV)

1 ئەگەر یەکبوونتان لەگەڵ مەسیح مایەی هاندان بێت، ئەگەر خۆشەویستییەکەی دڵنەواییتان بکات، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز هاوبەش بن، ئەگەر بە سۆز و میهرەبان بن، 2 ئەوا دڵم بە تەواوی خۆش بکەن کە هاوبیر بن و هەمان خۆشەویستیتان هەبێت، هەروەها یەک دڵ و هاوئامانج بن. 3 هیچ شتێک بە خۆپەرستی و لووتبەرزییەوە مەکەن، بەڵکو بە شێوەیەک بێفیز بن کە بەرامبەرەکەتان لە خۆتان بە باشتر بزانن. 4 تەنها بایەخ بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆتان مەدەن، بەڵکو با هەریەکەتان بایەخ بە بەرژەوەندی خەڵکی دیکەش بدات. 5 وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە: 6 ئەوەی بە سروشتی خۆی خودایە،نەیویست یەکسانییەکەی لەگەڵ خودا بۆ خۆی بقۆزێتەوە، 7 بەڵکو خۆی کردە هیچ،شێوەی بەندەی وەرگرت،وەک مرۆڤی لێهات، 8 کە بە ڕوخساری مرۆڤ بینرا،خۆی نزم کردەوە وتاکو مردن ملکەچ بوو،تەنانەت مردنی سەر خاچ. 9 لەبەر ئەوە خودا زۆر بەرزی کردەوە وئەو ناوەی دایێ کە لە سەرووی هەموو ناوێکەوەیە، 10 تاکو بە ڕاگەیاندنی ناوی عیسا هەموو ئەژنۆیەک چۆک دابدات،لە ئاسمان و سەر زەوی و ژێر زەویش، 11 هەروەها هەموو زمانێک دان بنێت بەوەدا کە عیسای مەسیح خاوەن شکۆیە،بۆ شکۆی خودای باوک. 12 بۆیە خۆشەویستانم، هەروەک چۆن کاتێک لەلاتان بووم هەمیشە گوێڕایەڵی ڕێنماییەکانم بوون، ئێستاش کە لەلاتان نیم زۆر گرنگترە کە گوێڕایەڵم بن. بە ترس و لەرزەوە کۆشش بکەن بۆ تەواوکردنی ڕزگاریتان، 13 چونکە خودا خۆی لە ئێوەدا کار دەکات تاکو بتانەوێت و کار بکەن بۆ ڕەزامەندی ئەو. 14 هەموو شتێک بێ بۆڵەبۆڵ و شەڕەقسە بکەن، 15 تاکو بێ گلەیی و پاک بن، منداڵانی خودا لەناو نەوەیەکی چەوت و خواردا بێ لەکەن، لەنێو ئەواندا وەک ئەستێرە لە گەردووندا دەدرەوشێنەوە، 16 کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە. 17 بەڵام ئەگەر بمرم و خوێنم وەک شەرابی پێشکەشکراو بەسەر قوربانی و خزمەتی باوەڕتاندا بڕژێم، ئەوا دڵشاد و دڵخۆشم لەگەڵتان. 18 جا ئێوەش ئاوا دڵشاد بن و لەگەڵم دڵخۆش بن. 19 هیوادارم بە یارمەتی عیسای خاوەن شکۆ بتوانم زوو تیمۆساوس بنێرم بۆ لاتان، تاکو بە زانینی هەواڵتان منیش دڵخۆش بم، 20 چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات، 21 لەبەر ئەوەی هەموویان بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندا دەگەڕێن، نەک هی عیسای مەسیح. 22 بەڵام ئێوە ئاگاداری شارەزایی تیمۆساوسن، چونکە هەروەک چۆن منداڵ لەگەڵ باوکیدا خزمەت دەکات، ئەویش بە هەمان شێوە لەگەڵ من خزمەتی لە مزگێنیدان کردووە. 23 بۆیە هیوادارم هەرکە بۆم ڕوون بووەوە کاروبارم چۆن بەڕێوە دەچێت، یەکسەر ئەو بنێرم. 24 متمانەم بە مەسیحە کە خۆشم بەم زووانە دێم. 25 بەڵام بە پێویستم زانی ئەپەفرۆدیتۆس بنێرمە لاتان، کە لەگەڵم برا و هاوکار و هاوسەربازە، نێردراوی ئێوەیە و خزمەتکاری پێویستییەکانمە. 26 ئەو پەرۆشی دیداری هەمووتانە و دڵتەنگ بوو، چونکە هەواڵی نەخۆشبوونی ئەوتان بیستووە. 27 بە ڕاستی نەخۆش بوو، خەریک بوو بمرێت، بەڵام خودا بەزەیی پێدا هاتەوە، نەک تەنها بە ئەودا، بەڵکو بەزەیی بە منیشدا هاتەوە، بۆ ئەوەی خەفەت لەدوای خەفەتم نەبێت. 28 بۆیە خێراتر ناردم، تاکو بە بینینەوەی دڵشاد بن و منیش خەفەتم کەم بێتەوە. 29 کەواتە بەوپەڕی شادییەوە بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە پێشوازی لێ بکەن و ڕێز لەوانەی وەک ئەو بگرن، 30 چونکە لە پێناوی کاری مەسیحدا ڕووبەڕووی مەرگ بووەوە و ژیانی خۆی خستە مەترسییەوە، تاکو ئەو خزمەتە بکات کە ئێوە نەتانتوانی بۆ منی بکەن.

In Other Versions

Philippians 2 in the ANGEFD

Philippians 2 in the ANTPNG2D

Philippians 2 in the AS21

Philippians 2 in the BAGH

Philippians 2 in the BBPNG

Philippians 2 in the BBT1E

Philippians 2 in the BDS

Philippians 2 in the BEV

Philippians 2 in the BHAD

Philippians 2 in the BIB

Philippians 2 in the BLPT

Philippians 2 in the BNT

Philippians 2 in the BNTABOOT

Philippians 2 in the BNTLV

Philippians 2 in the BOATCB

Philippians 2 in the BOATCB2

Philippians 2 in the BOBCV

Philippians 2 in the BOCNT

Philippians 2 in the BOECS

Philippians 2 in the BOGWICC

Philippians 2 in the BOHCB

Philippians 2 in the BOHCV

Philippians 2 in the BOHLNT

Philippians 2 in the BOHNTLTAL

Philippians 2 in the BOICB

Philippians 2 in the BOILNTAP

Philippians 2 in the BOITCV

Philippians 2 in the BOKCV

Philippians 2 in the BOKCV2

Philippians 2 in the BOKHWOG

Philippians 2 in the BOLCB

Philippians 2 in the BOLCB2

Philippians 2 in the BOMCV

Philippians 2 in the BONAV

Philippians 2 in the BONCB

Philippians 2 in the BONLT

Philippians 2 in the BONUT2

Philippians 2 in the BOPLNT

Philippians 2 in the BOSCB

Philippians 2 in the BOSNC

Philippians 2 in the BOTLNT

Philippians 2 in the BOVCB

Philippians 2 in the BOYCB

Philippians 2 in the BPBB

Philippians 2 in the BPH

Philippians 2 in the BSB

Philippians 2 in the CCB

Philippians 2 in the CUV

Philippians 2 in the CUVS

Philippians 2 in the DBT

Philippians 2 in the DGDNT

Philippians 2 in the DHNT

Philippians 2 in the DNT

Philippians 2 in the ELBE

Philippians 2 in the EMTV

Philippians 2 in the ESV

Philippians 2 in the FBV

Philippians 2 in the FEB

Philippians 2 in the GGMNT

Philippians 2 in the GNT

Philippians 2 in the HARY

Philippians 2 in the HNT

Philippians 2 in the IRVA

Philippians 2 in the IRVB

Philippians 2 in the IRVG

Philippians 2 in the IRVH

Philippians 2 in the IRVK

Philippians 2 in the IRVM

Philippians 2 in the IRVM2

Philippians 2 in the IRVO

Philippians 2 in the IRVP

Philippians 2 in the IRVT

Philippians 2 in the IRVT2

Philippians 2 in the IRVU

Philippians 2 in the ISVN

Philippians 2 in the JSNT

Philippians 2 in the KAPI

Philippians 2 in the KBT1ETNIK

Philippians 2 in the KBV

Philippians 2 in the KJV

Philippians 2 in the KNFD

Philippians 2 in the LBA

Philippians 2 in the LBLA

Philippians 2 in the LNT

Philippians 2 in the LSV

Philippians 2 in the MAAL

Philippians 2 in the MBV

Philippians 2 in the MBV2

Philippians 2 in the MHNT

Philippians 2 in the MKNFD

Philippians 2 in the MNG

Philippians 2 in the MNT

Philippians 2 in the MNT2

Philippians 2 in the MRS1T

Philippians 2 in the NAA

Philippians 2 in the NASB

Philippians 2 in the NBLA

Philippians 2 in the NBS

Philippians 2 in the NBVTP

Philippians 2 in the NET2

Philippians 2 in the NIV11

Philippians 2 in the NNT

Philippians 2 in the NNT2

Philippians 2 in the NNT3

Philippians 2 in the PDDPT

Philippians 2 in the PFNT

Philippians 2 in the RMNT

Philippians 2 in the SBIAS

Philippians 2 in the SBIBS

Philippians 2 in the SBIBS2

Philippians 2 in the SBICS

Philippians 2 in the SBIDS

Philippians 2 in the SBIGS

Philippians 2 in the SBIHS

Philippians 2 in the SBIIS

Philippians 2 in the SBIIS2

Philippians 2 in the SBIIS3

Philippians 2 in the SBIKS

Philippians 2 in the SBIKS2

Philippians 2 in the SBIMS

Philippians 2 in the SBIOS

Philippians 2 in the SBIPS

Philippians 2 in the SBISS

Philippians 2 in the SBITS

Philippians 2 in the SBITS2

Philippians 2 in the SBITS3

Philippians 2 in the SBITS4

Philippians 2 in the SBIUS

Philippians 2 in the SBIVS

Philippians 2 in the SBT

Philippians 2 in the SBT1E

Philippians 2 in the SCHL

Philippians 2 in the SNT

Philippians 2 in the SUSU

Philippians 2 in the SUSU2

Philippians 2 in the SYNO

Philippians 2 in the TBIAOTANT

Philippians 2 in the TBT1E

Philippians 2 in the TBT1E2

Philippians 2 in the TFTIP

Philippians 2 in the TFTU

Philippians 2 in the TGNTATF3T

Philippians 2 in the THAI

Philippians 2 in the TNFD

Philippians 2 in the TNT

Philippians 2 in the TNTIK

Philippians 2 in the TNTIL

Philippians 2 in the TNTIN

Philippians 2 in the TNTIP

Philippians 2 in the TNTIZ

Philippians 2 in the TOMA

Philippians 2 in the TTENT

Philippians 2 in the UBG

Philippians 2 in the UGV

Philippians 2 in the UGV2

Philippians 2 in the UGV3

Philippians 2 in the VBL

Philippians 2 in the VDCC

Philippians 2 in the YALU

Philippians 2 in the YAPE

Philippians 2 in the YBVTP

Philippians 2 in the ZBP