Psalms 125 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 ئەوانەی پشتیان بە یەزدان بەستووە وەک کێوی سییۆن وان،کە نالەقێت، بەڵکو هەتاهەتایە هەر چەسپاوە. 2 وەک چۆن چیاکان دەوری ئۆرشەلیمیان داوە،یەزدانیش دەوری گەلی خۆی داوە،لە ئێستاوە و هەتاهەتایە. 3 داردەستی خراپەکارانلەسەر میراتی ڕاستودروستان جێگیر نابێت،نەوەک ڕاستودروستاندەستیان درێژ بکەن بۆ خراپەکاری. 4 ئەی یەزدان، چاکە بکە لەگەڵ پیاوچاکان،لەگەڵ ئەوانەی بە دڵ ڕاستودروستن. 5 بەڵام ئەوانەی بادەدەنەوە و ڕێگای خوار دەگرن،یەزدان لەگەڵ بەدکاران دەیانبات. ئاشتی بۆ ئیسرائیل!