Psalms 126 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 کە یەزدان ڕاپێچکراوانی سییۆنی گەڕاندەوە،وامان لێهات وەک خەون ببینین. 2 ئەو کاتە دەممان پڕ پێکەنین وزمانمان پڕ هەلهەلە بوو،ئەوسا لەنێو نەتەوەکان گوتیان:«یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئەوان کرد!» 3 یەزدان کارێکی گەورەی لەگەڵ ئێمە کرد،شادمان بووین. 4 ئەی یەزدان، ڕاپێچکراوانمان بگەڕێنەوە،وەک جۆگەکانی نەقەب. 5 ئەوانەی بە فرمێسکەوە دەچێنن،بە هەلهەلەوە دروێنە دەکەن. 6 ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات وتۆو بۆ چاندن بار دەکات،بە هەلهەلەوە دێتەوە وبەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.