Psalms 129 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!»با ئێستا ئیسرائیل بڵێت: 2 «لە گەنجییەتیم زۆر هەراسانیان کردم!بەڵام بەسەرمدا زاڵ نەبوون. 3 جوتیارەکان جووتیان لەسەر پشتم کرد وهێڵی جووتەکانیان درێژکردەوە.» 4 بەڵام یەزدان ڕاستودروستە،پەتی بەدکارانی پچڕاند. 5 با هەموو ئەوانەی ڕقیان لە سییۆنەڕیسوا بن و ببەزن. 6 با بە دەردی گیای سەربان بچن،پێش ئەوەی گەشە بکات وشک دەبێت، 7 ئەوەی نە دەستی دروێنەکەر پڕ دەکات ونە باوەشی گیشەکەر. 8 با ئەوانەی بەلایانەوە تێدەپەڕن پێیان نەڵێن:«بەرەکەتی یەزدانتان لێ بێت!بە ناوی یەزدان داوای بەرەکەتتان بۆ دەکەین!»