Psalms 13 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. 1 ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ بە تەواوی لەبیرم دەکەیت؟هەتا کەی ڕووی خۆتم لێ وەردەگێڕیت؟ 2 هەتا کەی ڕۆژانە دەروونم ڕاڕا بێت وخەفەت لەناو دڵم کۆبکەمەوە؟هەتا کەی دوژمنم بەسەرمدا زاڵ بێت؟ 3 ئەی یەزدان، خودای من، سەیرم بکە و بە دەنگمەوە وەرە،چاوم ڕۆشن بکەرەوە، نەوەک خەوی مەرگم لێبکەوێت، 4 نەوەک دوژمن بڵێت: «بەسەریدا زاڵ بووم،»نەوەک ناحەزەکانم بە کەوتنی من شادمان بن. 5 بەڵام من پشتم بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەستووە،دڵم بە ڕزگاریی تۆوە خۆشە. 6 سروود بۆ یەزدان دەڵێم،چونکە چاکەی لەگەڵ کردووم.