Romans 3 (BOKSSV)

1 کەواتە، جولەکەکان چییان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە؟ یان سوودی خەتەنەکردن چییە؟ 2 زۆر شتیان لە نەتەوەکانی دیکە زیاترە! پێش هەموو شتێک، وشەکانی خودایان پێ سپێردرا. 3 کەواتە چی دەبێت ئەگەر هاتوو هەندێکیان بێباوەڕ بوون؟ ئایا دڵسۆز نەبوونیان دڵسۆزیی خودا پووچەڵ دەکاتەوە؟ 4 نەخێر! بەڵکو با خودا ڕاستگۆ بێت و هەموو مرۆڤ درۆزن. وەک نووسراوە:[تاکو لە قسەکانت ڕاست بیت وسەرکەوتوو بیت لە حوکمەکانت.] 5 بەڵام ئەگەر ناڕەواییمان ڕەوایی خودا دەردەخات، چی بڵێین؟ ئایا خودا زۆردارە ئەگەر تووڕەیی خۆی بەسەرماندا بڕژێنێت؟ (وەک مرۆڤ قسە دەکەم.) 6 نەخێر! ئەگینا چۆن خودا جیهان حوکم دەدات؟ 7 لەوانەیە یەکێک بڵێ: «ئەگەر درۆی من ڕاستی خودا بۆ شکۆی ئەو زیاتر بکات، بۆچی من هێشتا وەک گوناهبارێک تاوانبار دەکرێم؟» 8 ئەی بۆ نەڵێن: «با خراپە بکەین تاکو چاکەی بەدواوە بێت،» وەک هەندێک بوختان بە دەممانەوە هەڵدەبەستن؟ ئەو کەسانە تاوانبارکردنیان دادپەروەرانەیە! 9 کەواتە چی بڵێین؟ ئایا ئێمەی جولەکە لە خەڵکانی تر باشترین؟ نەخێر، چونکە ئێمە جولەکە و ناجولەکەمان تۆمەتبار کرد کە هەردووکیان لەژێر دەسەڵاتی گوناهن، 10 وەک نووسراوە:[کەس بێتاوان نییە، تەنانەت یەک کەسیش، 11 کەس نییە تێبگات،کەس نییە بەدوای خودا بگەڕێت. 12 هەموو ڕوویان وەرگێڕا وتێکڕا بێ سوود بوون.کەس نییە چاکە بکات،تەنانەت یەکێکیش نییە.] 13 [قوڕگیان گۆڕێکی کراوەیە،بە زمانیان فێڵبازی دەکەن.][ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.] 14 [دەمیان پڕە لە نەفرەت و تاڵاو.] 15 [پێیان خێرایە بۆ خوێنڕشتن، 16 وێرانی و دەردەسەری لەسەر ڕێگایانە 17 ڕێگای ئاشتی پێنازانن.] 18 [ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.] 19 ئێستا دەزانین هەرچی شەریعەت دەیڵێت، بەوانەی دەڵێت کە لەژێر سایەی شەریعەتدان، تاکو هەموو دەمێک دابخرێت و هەموو جیهان بکەوێتە ژێر لێپرسینەوەی خودا. 20 بە کرداری شەریعەت کەس لەلای خودا بێتاوان نابێت، بەڵکو گوناه لە ڕێگەی شەریعەتەوە دەناسرێت. 21 بەڵام ئێستا بەبێ شەریعەت بێتاوانکردن لەلایەن خوداوە ئاشکرا کرا، تەورات و پەیامی پێغەمبەرانیش شایەتی بۆ دەدەن. 22 ئەم بێتاوانکردنە لە خوداوەیە لە ڕێگەی باوەڕ بە عیسای مەسیح، بۆ هەموو ئەوانەیە کە باوەڕ دەهێنن، بەبێ جیاوازی، 23 لەبەر ئەوەی هەمووان گوناهیان کرد و لە شکۆی خودا دوور کەوتنەوە و 24 بەخۆڕایی بە نیعمەتی ئەو بێتاوان کران، بەو کڕینەوەیەی کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە هەیە. 25 خودا مەسیحی وەک کەفارەت پێشکەش کرد، ئەگەر باوەڕ بە خوێنی ئەو بهێنین. ئەمەی بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی خۆی کرد، بۆ چاوپۆشیکردن لە گوناهەکانی ڕابردوو، بە پشوودرێژیی خودا، 26 هەروەها بۆ دەرخستنی دادپەروەرییەکەی لە کاتی ئێستادا، تاکو دادپەروەر بێت و ئەوانە بێتاوان بکات کە باوەڕیان بە عیسایە. 27 بۆیە لەخۆباییبوون لەکوێیە؟ نەماوە. بەپێی چ بنەمایەک؟ ئایا بەپێی بنەمای کردار؟ نەخێر، بەڵکو بەپێی بنەمای باوەڕ. 28 کەواتە بۆمان دەردەکەوێت کە مرۆڤ بە باوەڕ بێتاوان دەکرێت، نەک بە جێبەجێ کردنی فەرزەکانی شەریعەت. 29 ئایا خودا تەنها هی جولەکەیە؟ ئەی هی نەتەوەکانی دیکەش نییە؟ بەڵێ، هی نەتەوەکانی دیکەشە، 30 چونکە تەنها یەک خودا هەیە کە خەتەنەکراو بە باوەڕ بێتاوان دەکات و خەتەنە نەکراویش بەهۆی هەمان باوەڕەوە بێتاوان دەکات. 31 ئایا شەریعەت بەهۆی باوەڕەوە پووچەڵ دەکەینەوە؟ نەخێر، بەڵکو شەریعەت دەچەسپێنین.

In Other Versions

Romans 3 in the ANGEFD

Romans 3 in the ANTPNG2D

Romans 3 in the AS21

Romans 3 in the BAGH

Romans 3 in the BBPNG

Romans 3 in the BBT1E

Romans 3 in the BDS

Romans 3 in the BEV

Romans 3 in the BHAD

Romans 3 in the BIB

Romans 3 in the BLPT

Romans 3 in the BNT

Romans 3 in the BNTABOOT

Romans 3 in the BNTLV

Romans 3 in the BOATCB

Romans 3 in the BOATCB2

Romans 3 in the BOBCV

Romans 3 in the BOCNT

Romans 3 in the BOECS

Romans 3 in the BOGWICC

Romans 3 in the BOHCB

Romans 3 in the BOHCV

Romans 3 in the BOHLNT

Romans 3 in the BOHNTLTAL

Romans 3 in the BOICB

Romans 3 in the BOILNTAP

Romans 3 in the BOITCV

Romans 3 in the BOKCV

Romans 3 in the BOKCV2

Romans 3 in the BOKHWOG

Romans 3 in the BOLCB

Romans 3 in the BOLCB2

Romans 3 in the BOMCV

Romans 3 in the BONAV

Romans 3 in the BONCB

Romans 3 in the BONLT

Romans 3 in the BONUT2

Romans 3 in the BOPLNT

Romans 3 in the BOSCB

Romans 3 in the BOSNC

Romans 3 in the BOTLNT

Romans 3 in the BOVCB

Romans 3 in the BOYCB

Romans 3 in the BPBB

Romans 3 in the BPH

Romans 3 in the BSB

Romans 3 in the CCB

Romans 3 in the CUV

Romans 3 in the CUVS

Romans 3 in the DBT

Romans 3 in the DGDNT

Romans 3 in the DHNT

Romans 3 in the DNT

Romans 3 in the ELBE

Romans 3 in the EMTV

Romans 3 in the ESV

Romans 3 in the FBV

Romans 3 in the FEB

Romans 3 in the GGMNT

Romans 3 in the GNT

Romans 3 in the HARY

Romans 3 in the HNT

Romans 3 in the IRVA

Romans 3 in the IRVB

Romans 3 in the IRVG

Romans 3 in the IRVH

Romans 3 in the IRVK

Romans 3 in the IRVM

Romans 3 in the IRVM2

Romans 3 in the IRVO

Romans 3 in the IRVP

Romans 3 in the IRVT

Romans 3 in the IRVT2

Romans 3 in the IRVU

Romans 3 in the ISVN

Romans 3 in the JSNT

Romans 3 in the KAPI

Romans 3 in the KBT1ETNIK

Romans 3 in the KBV

Romans 3 in the KJV

Romans 3 in the KNFD

Romans 3 in the LBA

Romans 3 in the LBLA

Romans 3 in the LNT

Romans 3 in the LSV

Romans 3 in the MAAL

Romans 3 in the MBV

Romans 3 in the MBV2

Romans 3 in the MHNT

Romans 3 in the MKNFD

Romans 3 in the MNG

Romans 3 in the MNT

Romans 3 in the MNT2

Romans 3 in the MRS1T

Romans 3 in the NAA

Romans 3 in the NASB

Romans 3 in the NBLA

Romans 3 in the NBS

Romans 3 in the NBVTP

Romans 3 in the NET2

Romans 3 in the NIV11

Romans 3 in the NNT

Romans 3 in the NNT2

Romans 3 in the NNT3

Romans 3 in the PDDPT

Romans 3 in the PFNT

Romans 3 in the RMNT

Romans 3 in the SBIAS

Romans 3 in the SBIBS

Romans 3 in the SBIBS2

Romans 3 in the SBICS

Romans 3 in the SBIDS

Romans 3 in the SBIGS

Romans 3 in the SBIHS

Romans 3 in the SBIIS

Romans 3 in the SBIIS2

Romans 3 in the SBIIS3

Romans 3 in the SBIKS

Romans 3 in the SBIKS2

Romans 3 in the SBIMS

Romans 3 in the SBIOS

Romans 3 in the SBIPS

Romans 3 in the SBISS

Romans 3 in the SBITS

Romans 3 in the SBITS2

Romans 3 in the SBITS3

Romans 3 in the SBITS4

Romans 3 in the SBIUS

Romans 3 in the SBIVS

Romans 3 in the SBT

Romans 3 in the SBT1E

Romans 3 in the SCHL

Romans 3 in the SNT

Romans 3 in the SUSU

Romans 3 in the SUSU2

Romans 3 in the SYNO

Romans 3 in the TBIAOTANT

Romans 3 in the TBT1E

Romans 3 in the TBT1E2

Romans 3 in the TFTIP

Romans 3 in the TFTU

Romans 3 in the TGNTATF3T

Romans 3 in the THAI

Romans 3 in the TNFD

Romans 3 in the TNT

Romans 3 in the TNTIK

Romans 3 in the TNTIL

Romans 3 in the TNTIN

Romans 3 in the TNTIP

Romans 3 in the TNTIZ

Romans 3 in the TOMA

Romans 3 in the TTENT

Romans 3 in the UBG

Romans 3 in the UGV

Romans 3 in the UGV2

Romans 3 in the UGV3

Romans 3 in the VBL

Romans 3 in the VDCC

Romans 3 in the YALU

Romans 3 in the YAPE

Romans 3 in the YBVTP

Romans 3 in the ZBP