1 Chronicles 16 (BOKSSV)

1 ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم خودا سەرخست. 2 پاش ئەوەی داود لە پێشکەشکردنی قوربانی سووتاندنەکان و قوربانییەکانی هاوبەشی بووەوە، بە ناوی یەزدانەوە داوای بەرەکەتی بۆ گەل کرد. 3 بەسەر هەموو ئیسرائیلدا لە ژن و لە پیاو، کولێرەیەک و نانە خورمایەک و نانە کشمیشێکی دابەش کرد. 4 چەند خزمەتکارێکیشی لە لێڤییەکان لەبەردەم سندوقی یەزدان بۆ یادکردنەوە و سوپاسکردن و ستایشکردنی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل دانا: 5 ئاساف ڕابەرایەتی دەکرد و زەکەریاش لەدوای ئەو بە پلەی دووەم دەهات، پاشان یەعیێل، شەمیرامۆت، یەحیێل، مەتیسیا، ئەلیاب، بەنایا، عوبێد ئەدۆم و یەعیێل دەهاتن. ئەمانە ئامێرەکانی ساز و قیسارەیان دەژەند، ئاسافیش سەنجی لێدەدا، 6 بەنایا و یەحەزیێلی کاهینیش بە بەردەوامی کەڕەنایان دەژەند لەبەردەم سندوقی پەیمانی خودا. 7 ئینجا لەو ڕۆژەدا یەکەم جار داود ئەم زەبوورەی دایە دەست ئاساف و هاوکارەکانی، کە بۆ ستایشکردنی یەزدانە: 8 ستایشی یەزدان بکەن و بە ناوی ئەوەوە نوێژ بکەن،کردارەکانی بە گەلان بناسێنن. 9 گۆرانی بۆ بڵێن، ستایشی بکەن،هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانی ڕابگەیەنن، 10 شانازی بە ناوی پیرۆزیەوە بکەن،با دڵی ئەوانە خۆش بێت کە ڕوو لە یەزدان دەکەن. 11 پشت بە یەزدان و هێزەکەی ببەستن،بەردەوام ڕووتان لەو بکەن. 12 باسی ئەو کارە سەرسوڕهێنەرانە بکەن کە کردوونی،پەرجوو و حوکمەکانی دەمی. 13 ئەی نەوەی ئیسرائیلی بەندەی ئەو،ئەی کوڕانی یاقوب، هەڵبژاردەکانی. 14 ئەو یەزدانی پەروەردگارمانە،حوکمەکانیشی لە سەراپای زەوییە. 15 بۆ هەتاهەتایە پەیمانەکەی لە یادە،ئەو بەڵێنەی دەیدات بۆ هەزار پشتە، 16 ئەو پەیمانەی لەگەڵ ئیبراهیم بەستی،ئەو سوێندەی بۆ ئیسحاقی خوارد، 17 وەک فەرز بۆ یاقوب چەسپاندی،وەک پەیمانێکی هەمیشەیی بۆ ئیسرائیل. 18 فەرموویەتی: «خاکی کەنعان دەدەمە تۆ،بەشە میراتی خۆتانە.» 19 ئەو کاتەی ژمارەیان کەم بوو،کەم و نامۆ بوون لەو خاکە، 20 لە نەتەوەیەکەوە دەچوونە نەتەوەیەکی دیکە،لە پاشایەتییەکەوە بۆ گەلێکی دیکە. 21 لێ نەگەڕا کەس ستەمیان لێ بکات،بەڵکو لەبەر ئەوان پاشایانی سەرزەنشت کرد: 22 «دەست لە دەستنیشانکراوەکانم مەدەن،خراپە لەگەڵ پێغەمبەرەکانم مەکەن.» 23 ئەی هەموو زەوی، گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن. 24 لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی. 25 یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، 26 چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. 27 شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،هێز و شادمانی لە نشینگەکەیدان. 28 ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. 29 ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،دیاری بهێنن و وەرنە بەردەمی،کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە. 30 ئەی هەموو خەڵکی زەوی لەبەردەمی بلەرزن،جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت. 31 با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،لەنێو نەتەوەکاندا بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!» 32 با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن،با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن. 33 ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان لەبەردەم یەزدان گۆرانی دەڵێن،چونکە دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات. 34 ستایشی یەزدان بکەن لەبەر ئەوەی چاکە،خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە. 35 بڵێن: «ئەی خودای ڕزگارکەرمان، ڕزگارمان بکە،لەنێو نەتەوەکان کۆمان بکەرەوە و فریامان بکەوە،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی پیرۆزی تۆ بکەین وشانازی بە ستایشکردنی تۆوە بکەین.» 36 ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل،لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە.ئینجا هەموو گەل گوتیان «ئامین!» و «ستایشی یەزدان بکەن.» 37 داود لەوێدا لەبەردەم سندوقی پەیمانی یەزدان، ئاساف و هاوکارەکانی بەجێهێشت تاکو بە بەردەوامی لەبەردەم سندوقەکە خزمەت بکەن، هەر خزمەتێک لە ڕۆژی خۆیدا. 38 هەروەها عوبێد ئەدۆم و هاوکارەکانیشی کە شەست و هەشت کەس بوون، بۆ یارمەتیدانی ئەوان، بەجێی هێشتن. عوبێد ئەدۆمی کوڕی یەدوتون و حۆسا هەردووکیان دەرگاوان بوون. 39 داود سادۆقی کاهین و برا کاهینەکانیشی لەبەردەم چادری پەرستنی یەزدان، ئەوەی لەسەر بەرزاییەکەی گبعۆن بوو، بەجێی هێشتن، 40 بۆ ئەوەی بە بەردەوامی قوربانی سووتاندن لەسەر قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن پێشکەش بکەن، بەیانییان و ئێواران بەپێی هەموو ئەوەی لە تەوراتی یەزداندا نووسراوە، ئەوەی فەرمانی بە ئیسرائیل کرد. 41 لەگەڵ ئەوانیش، هێیمان و یەدوتون و پاشماوەی هەڵبژێردراوەکان ئەوانەی ناویان هات تاکو سوپاسی یەزدان بکەن، چونکە «خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتاییە.» 42 لەگەڵ ئەوانیش هێیمان و یەدوتون بەرپرسی ژەنینی کەڕەنا و سەنج و ئامێرە مۆسیقییەکانی دیکە بوون لە کاتی گۆرانی و ستایشەکانیان بۆ خودا. کوڕەکانی یەدوتونیش دەرگاوان بوون. 43 پاشان هەموو گەل هەرکەسە و بۆ ماڵی خۆی بەڕێکەوت و داودیش گەڕایەوە بۆ ئەوەی داوای بەرەکەت بۆ ماڵەکەی خۆی بکات.

In Other Versions

1 Chronicles 16 in the ANGEFD

1 Chronicles 16 in the ANTPNG2D

1 Chronicles 16 in the AS21

1 Chronicles 16 in the BAGH

1 Chronicles 16 in the BBPNG

1 Chronicles 16 in the BBT1E

1 Chronicles 16 in the BDS

1 Chronicles 16 in the BEV

1 Chronicles 16 in the BHAD

1 Chronicles 16 in the BIB

1 Chronicles 16 in the BLPT

1 Chronicles 16 in the BNT

1 Chronicles 16 in the BNTABOOT

1 Chronicles 16 in the BNTLV

1 Chronicles 16 in the BOATCB

1 Chronicles 16 in the BOATCB2

1 Chronicles 16 in the BOBCV

1 Chronicles 16 in the BOCNT

1 Chronicles 16 in the BOECS

1 Chronicles 16 in the BOGWICC

1 Chronicles 16 in the BOHCB

1 Chronicles 16 in the BOHCV

1 Chronicles 16 in the BOHLNT

1 Chronicles 16 in the BOHNTLTAL

1 Chronicles 16 in the BOICB

1 Chronicles 16 in the BOILNTAP

1 Chronicles 16 in the BOITCV

1 Chronicles 16 in the BOKCV

1 Chronicles 16 in the BOKCV2

1 Chronicles 16 in the BOKHWOG

1 Chronicles 16 in the BOLCB

1 Chronicles 16 in the BOLCB2

1 Chronicles 16 in the BOMCV

1 Chronicles 16 in the BONAV

1 Chronicles 16 in the BONCB

1 Chronicles 16 in the BONLT

1 Chronicles 16 in the BONUT2

1 Chronicles 16 in the BOPLNT

1 Chronicles 16 in the BOSCB

1 Chronicles 16 in the BOSNC

1 Chronicles 16 in the BOTLNT

1 Chronicles 16 in the BOVCB

1 Chronicles 16 in the BOYCB

1 Chronicles 16 in the BPBB

1 Chronicles 16 in the BPH

1 Chronicles 16 in the BSB

1 Chronicles 16 in the CCB

1 Chronicles 16 in the CUV

1 Chronicles 16 in the CUVS

1 Chronicles 16 in the DBT

1 Chronicles 16 in the DGDNT

1 Chronicles 16 in the DHNT

1 Chronicles 16 in the DNT

1 Chronicles 16 in the ELBE

1 Chronicles 16 in the EMTV

1 Chronicles 16 in the ESV

1 Chronicles 16 in the FBV

1 Chronicles 16 in the FEB

1 Chronicles 16 in the GGMNT

1 Chronicles 16 in the GNT

1 Chronicles 16 in the HARY

1 Chronicles 16 in the HNT

1 Chronicles 16 in the IRVA

1 Chronicles 16 in the IRVB

1 Chronicles 16 in the IRVG

1 Chronicles 16 in the IRVH

1 Chronicles 16 in the IRVK

1 Chronicles 16 in the IRVM

1 Chronicles 16 in the IRVM2

1 Chronicles 16 in the IRVO

1 Chronicles 16 in the IRVP

1 Chronicles 16 in the IRVT

1 Chronicles 16 in the IRVT2

1 Chronicles 16 in the IRVU

1 Chronicles 16 in the ISVN

1 Chronicles 16 in the JSNT

1 Chronicles 16 in the KAPI

1 Chronicles 16 in the KBT1ETNIK

1 Chronicles 16 in the KBV

1 Chronicles 16 in the KJV

1 Chronicles 16 in the KNFD

1 Chronicles 16 in the LBA

1 Chronicles 16 in the LBLA

1 Chronicles 16 in the LNT

1 Chronicles 16 in the LSV

1 Chronicles 16 in the MAAL

1 Chronicles 16 in the MBV

1 Chronicles 16 in the MBV2

1 Chronicles 16 in the MHNT

1 Chronicles 16 in the MKNFD

1 Chronicles 16 in the MNG

1 Chronicles 16 in the MNT

1 Chronicles 16 in the MNT2

1 Chronicles 16 in the MRS1T

1 Chronicles 16 in the NAA

1 Chronicles 16 in the NASB

1 Chronicles 16 in the NBLA

1 Chronicles 16 in the NBS

1 Chronicles 16 in the NBVTP

1 Chronicles 16 in the NET2

1 Chronicles 16 in the NIV11

1 Chronicles 16 in the NNT

1 Chronicles 16 in the NNT2

1 Chronicles 16 in the NNT3

1 Chronicles 16 in the PDDPT

1 Chronicles 16 in the PFNT

1 Chronicles 16 in the RMNT

1 Chronicles 16 in the SBIAS

1 Chronicles 16 in the SBIBS

1 Chronicles 16 in the SBIBS2

1 Chronicles 16 in the SBICS

1 Chronicles 16 in the SBIDS

1 Chronicles 16 in the SBIGS

1 Chronicles 16 in the SBIHS

1 Chronicles 16 in the SBIIS

1 Chronicles 16 in the SBIIS2

1 Chronicles 16 in the SBIIS3

1 Chronicles 16 in the SBIKS

1 Chronicles 16 in the SBIKS2

1 Chronicles 16 in the SBIMS

1 Chronicles 16 in the SBIOS

1 Chronicles 16 in the SBIPS

1 Chronicles 16 in the SBISS

1 Chronicles 16 in the SBITS

1 Chronicles 16 in the SBITS2

1 Chronicles 16 in the SBITS3

1 Chronicles 16 in the SBITS4

1 Chronicles 16 in the SBIUS

1 Chronicles 16 in the SBIVS

1 Chronicles 16 in the SBT

1 Chronicles 16 in the SBT1E

1 Chronicles 16 in the SCHL

1 Chronicles 16 in the SNT

1 Chronicles 16 in the SUSU

1 Chronicles 16 in the SUSU2

1 Chronicles 16 in the SYNO

1 Chronicles 16 in the TBIAOTANT

1 Chronicles 16 in the TBT1E

1 Chronicles 16 in the TBT1E2

1 Chronicles 16 in the TFTIP

1 Chronicles 16 in the TFTU

1 Chronicles 16 in the TGNTATF3T

1 Chronicles 16 in the THAI

1 Chronicles 16 in the TNFD

1 Chronicles 16 in the TNT

1 Chronicles 16 in the TNTIK

1 Chronicles 16 in the TNTIL

1 Chronicles 16 in the TNTIN

1 Chronicles 16 in the TNTIP

1 Chronicles 16 in the TNTIZ

1 Chronicles 16 in the TOMA

1 Chronicles 16 in the TTENT

1 Chronicles 16 in the UBG

1 Chronicles 16 in the UGV

1 Chronicles 16 in the UGV2

1 Chronicles 16 in the UGV3

1 Chronicles 16 in the VBL

1 Chronicles 16 in the VDCC

1 Chronicles 16 in the YALU

1 Chronicles 16 in the YAPE

1 Chronicles 16 in the YBVTP

1 Chronicles 16 in the ZBP