1 Thessalonians 5 (BOKSSV)
1 خوشکان، برایان، سەبارەت بە کات و بەروار پێویست ناکات بۆتان بنووسین، 2 چونکە خۆتان باش دەزانن، هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا. 3 کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت. 4 بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، 5 چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. 6 کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین، 7 چونکە ئەوانەی دەخەون بە شەو دەخەون و ئەوانەی سەرخۆش دەبن بە شەو سەرخۆش دەبن. 8 بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین، 9 چونکە خودا ئێمەی بۆ تووڕەیی دەستنیشان نەکردووە، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە، 10 ئەوەی لە پێناوی ئێمەدا مرد، تاکو ئەگەر بەخەبەر بین یاخود نوستوو، لەگەڵ ئەو بژین. 11 لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن. 12 ئیتر خوشکان و برایان، داواتان لێ دەکەین ڕێزی ئەوانە بگرن کە لەنێوتاندا زەحمەت دەکێشن و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا سەرپەرشتی و ئامۆژگاریتان دەکەن، 13 لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین. 14 ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن. 15 ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن. 16 هەمیشە دڵشاد بن، 17 بەردەوام نوێژ بکەن، 18 لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا. 19 ڕۆحی پیرۆز مەکوژێننەوە، 20 پەیامی ئەوانە بە سووک مەزانن کە دەڵێن پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، 21 بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن، 22 لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە. 23 خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. 24 ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر. 25 خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن. 26 بە ماچی پیرۆز سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن. 27 بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتاندەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە. 28 با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.
In Other Versions
1 Thessalonians 5 in the ANGEFD
1 Thessalonians 5 in the ANTPNG2D
1 Thessalonians 5 in the BBPNG
1 Thessalonians 5 in the BBT1E
1 Thessalonians 5 in the BNTABOOT
1 Thessalonians 5 in the BNTLV
1 Thessalonians 5 in the BOATCB
1 Thessalonians 5 in the BOATCB2
1 Thessalonians 5 in the BOBCV
1 Thessalonians 5 in the BOCNT
1 Thessalonians 5 in the BOECS
1 Thessalonians 5 in the BOGWICC
1 Thessalonians 5 in the BOHCB
1 Thessalonians 5 in the BOHCV
1 Thessalonians 5 in the BOHLNT
1 Thessalonians 5 in the BOHNTLTAL
1 Thessalonians 5 in the BOICB
1 Thessalonians 5 in the BOILNTAP
1 Thessalonians 5 in the BOITCV
1 Thessalonians 5 in the BOKCV
1 Thessalonians 5 in the BOKCV2
1 Thessalonians 5 in the BOKHWOG
1 Thessalonians 5 in the BOLCB
1 Thessalonians 5 in the BOLCB2
1 Thessalonians 5 in the BOMCV
1 Thessalonians 5 in the BONAV
1 Thessalonians 5 in the BONCB
1 Thessalonians 5 in the BONLT
1 Thessalonians 5 in the BONUT2
1 Thessalonians 5 in the BOPLNT
1 Thessalonians 5 in the BOSCB
1 Thessalonians 5 in the BOSNC
1 Thessalonians 5 in the BOTLNT
1 Thessalonians 5 in the BOVCB
1 Thessalonians 5 in the BOYCB
1 Thessalonians 5 in the DGDNT
1 Thessalonians 5 in the GGMNT
1 Thessalonians 5 in the IRVM2
1 Thessalonians 5 in the IRVT2
1 Thessalonians 5 in the KBT1ETNIK
1 Thessalonians 5 in the MKNFD
1 Thessalonians 5 in the MRS1T
1 Thessalonians 5 in the NBVTP
1 Thessalonians 5 in the NIV11
1 Thessalonians 5 in the PDDPT
1 Thessalonians 5 in the SBIAS
1 Thessalonians 5 in the SBIBS
1 Thessalonians 5 in the SBIBS2
1 Thessalonians 5 in the SBICS
1 Thessalonians 5 in the SBIDS
1 Thessalonians 5 in the SBIGS
1 Thessalonians 5 in the SBIHS
1 Thessalonians 5 in the SBIIS
1 Thessalonians 5 in the SBIIS2
1 Thessalonians 5 in the SBIIS3
1 Thessalonians 5 in the SBIKS
1 Thessalonians 5 in the SBIKS2
1 Thessalonians 5 in the SBIMS
1 Thessalonians 5 in the SBIOS
1 Thessalonians 5 in the SBIPS
1 Thessalonians 5 in the SBISS
1 Thessalonians 5 in the SBITS
1 Thessalonians 5 in the SBITS2
1 Thessalonians 5 in the SBITS3
1 Thessalonians 5 in the SBITS4
1 Thessalonians 5 in the SBIUS
1 Thessalonians 5 in the SBIVS
1 Thessalonians 5 in the SBT1E
1 Thessalonians 5 in the SUSU2
1 Thessalonians 5 in the TBIAOTANT
1 Thessalonians 5 in the TBT1E
1 Thessalonians 5 in the TBT1E2
1 Thessalonians 5 in the TFTIP
1 Thessalonians 5 in the TGNTATF3T
1 Thessalonians 5 in the TNTIK
1 Thessalonians 5 in the TNTIL
1 Thessalonians 5 in the TNTIN
1 Thessalonians 5 in the TNTIP
1 Thessalonians 5 in the TNTIZ
1 Thessalonians 5 in the TTENT