Acts 15 (BOKSSV)

1 هەندێک کەس لە یەهودیاوە بۆ ئەنتاکیا هاتن و برایانیان فێردەکرد و دەیانگوت: «ئەگەر بەپێی ئەو نەریتەی کە موسا فێری کردن خەتەنە نەکرێن، ناتوانن ڕزگاربن.» 2 کاتێک دەمەقاڵە و مشتومڕێکی زۆر لەلایەن پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ ئەوان ڕوویدا، پۆڵس و بەرناباس لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دیاری کران، تاکو سەبارەت بەم بابەتە بۆ لای نێردراوان و پیران بەرەو ئۆرشەلیم بەڕێ بکەون. 3 پاش ئەوەی کڵێسا ماڵئاواییان لێکردن، بە ناو فینیکیا و سامیرەدا تێپەڕین، باسی ئەوەیان دەکرد کە ناجولەکەکانیش باوەڕیان بە عیسا هێناوە، جا خۆشییەکی زۆریان لەنێو هەموو باوەڕداراندا بڵاوکردەوە. 4 کاتێک گەیشتنە ئۆرشەلیم، کڵێسا و نێردراوان و پیران پێشوازییان لێکردن، ئەوانیش هەواڵی هەموو ئەو شتانەیان پێدان کە خودا لە ڕێگەی ئەوانەوە کردبووی. 5 بەڵام هەندێک لەوانەی سەر بە ڕێبازی فەریسییەکان بوون و باوەڕیان هێنابوو، هەستان و گوتیان: «دەبێت ئەو باوەڕدارانەی کە جولەکە نین خەتەنە بکرێن و فەرمانیان پێ بکرێت کە کار بە تەوراتی موسا بکەن.» 6 جا نێردراوان و پیران بۆ لێکۆڵینەوەی ئەم بابەتە کۆبوونەوە. 7 پاش مشتومڕێکی زۆر، پەترۆس هەستا و پێی گوتن: «ئەی برایان، ئێوە دەزانن پێش ماوەیەک، خودا لەنێو ئێوەدا هەڵیبژارد کە لە دەمی منەوە ناجولەکەکان مزگێنیی مەسیح ببیستن و باوەڕ بهێنن. 8 ئەو خودایەی کە دەزانێت چی لە دڵدایە، شایەتی بۆیان دا بە بەخشینی ڕۆحی پیرۆز بەوانیش هەروەک بە ئێمە. 9 بە هیچ شتێک جیاوازی لەنێوان ئێمە و ئەواندا نەکردووە، بە باوەڕ دڵی ئەوانیشی پاک کردووەتەوە. 10 ئیتر بۆچی ئێوە خودا تاقی دەکەنەوە، نیرێک دەخەنە سەر شانی ئەو قوتابییانەی کە جولەکە نین، ئەوەی نە باوباپیرانمان و نە خۆمان توانیمان هەڵیبگرین؟ 11 بەڵام باوەڕمان هەیە کە بە نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ ڕزگار دەبین، هەروەک ئەوان.» 12 ئیتر هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بێدەنگ بوون و گوێیان لە بەرناباس و پۆڵس گرت، باسی ئەو نیشانە و پەرجووانەیان دەکرد کە خودا لەسەر دەستی ئەوان لەناو ناجولەکەکان ئەنجامی داوە. 13 دوای ئەوەی تەواوبوون، یاقوب گوتی: «ئەی برایان گوێم لێ بگرن. 14 شیمۆن ڕوونی کردەوە چۆن خودا یەکەم جارە بایەخی خۆی بۆ ناجولەکەکان نیشان داوە بۆ ئەوەی لەناو ئەواندا گەلێک ناوی ئەو هەڵبگرن. 15 وتەی پێغەمبەرانیش لەگەڵ ئەمە ڕێک دەکەوێت، هەروەک نووسراوە: 16 «[دوای ئەمە دەگەڕێمەوە وچادرە ڕووخاوەکەی داود هەڵدەدەمەوە،ڕووخاوییەکانی دروستدەکەمەوە،سەرلەنوێ بنیادی دەنێمەوە، 17 تاکو ئەو خەڵکانەی کە ماونەتەوە ڕوو لە یەزدان بکەن،هەموو ئەو ناجولەکانەی ناوی منیان هەڵگرتووە.ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی ئەم کارانە ئەنجام دەدات 18 کە هەر لە سەرەتاوەش زانراون.] 19 «لەبەر ئەوە وای بە باش دەزانم قورسایی نەخەینە سەر شانی ئەو ناجولەکانەی کە بۆ لای خودا گەڕاونەتەوە، 20 بەڵکو بۆیان بنووسین، خۆیان دووربخەنەوە لە گڵاوی بتەکان و لە داوێنپیسی و لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن، 21 چونکە هەر لە کۆنەوە فێرکردنی موسا لە هەموو شارێک ڕاگەیەنرابوو و هەموو شەممەیەک لە کەنیشتەکان دەخوێنرایەوە.» 22 ئینجا نێردراوان و پیران و هەموو کڵێسا بە باشیان زانی دوو پیاو لەناو خۆیاندا هەڵبژێرن و لەگەڵ پۆڵس و بەرناباسدا بیاننێرن بۆ ئەنتاکیا. یەهوزای ناسراو بە بەرساباس و سیلایان هەڵبژارد، کە پێشەوای نێو باوەڕداران بوون. 23 بە دەستی خۆیان ئاوایان نووسی:لە نێردراوان و پیرانەوە، برایانتان،بۆ ئەو باوەڕدارانەی جولەکە نین لە ناوچەکانی ئەنتاکیا و سوریا و کیلیکیا:سڵاو. 24 بیستمان کە هەندێک کەس بێ ئەوەی ئێمە ڕایانبسپێرین لەلای ئێمەوە هاتوون و بە قسەکانیان بێزار و دڵگرانیان کردوون. 25 بۆیە بە باشمان زانی بە یەک بیروڕاوە چەند پیاوێک هەڵبژێرین و لەگەڵ برایانی خۆشەویستمان بەرناباس و پۆڵس بیاننێرن بۆ لاتان، 26 پیاوانێک گیان لەسەر دەستن لە پێناوی ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان. 27 جا یەهوزا و سیلامان نارد بۆ لاتان تاکو هەمان شتتان بە دەم پێ ڕابگەیەنن، 28 چونکە ڕۆحی پیرۆز و ئێمەش وامان بە باش زانی هیچ قورساییەک نەخەینە سەر شانتان، جگە لەمانە کە پێویستن: 29 خۆتان دووربخەنەوە لەو قوربانییانەی بۆ بت پێشکەش کراون، هەروەها لە خواردنی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن و لە داوێنپیسی. ئەگەر خۆتان لەمانە پاراست، شتی چاک دەکەن.ماڵ ئاوا. 30 ئەمانیش کە بەڕێکران و بۆ ئەنتاکیا هاتن، هەموو کۆمەڵەی باوەڕدارانیان کۆکردەوە و نامەکەیان پێشکەش کرد. 31 کاتێک خوێندیانەوە بەو هاندانەی تێیدا بوو زۆر دڵشاد بوون. 32 یەهودا و سیلاش کە خۆیان پێغەمبەر بوون، بە زۆر وشە هانی برایانیان دا و ورەیان بەرزکردنەوە. 33 پاش ئەوەی ماوەیەکیان بەسەربرد، لەلایەن برایانەوە بە ئاشتییەوە ڕەوانە کرانەوە بۆ لای ئەوانەی ناردبوویانن، ⌟ 34 بەڵام سیلا بەلایەوە باشتر بوو لەوێ بمێنێتەوە.⌞ 35 پۆڵس و بەرناباسیش هەر لە ئەنتاکیا مانەوە و لەگەڵ زۆر کەسی دیکەدا بەشدارییان کرد لە مزگێنیدان و فێرکردنی پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ. 36 پاش چەند ڕۆژێک پۆڵس بە بەرناباسی گوت: «با بگەڕێینەوە بۆ هەموو ئەو شارانەی کە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆمان تێیدا ڕاگەیاندووە و سەر لە برایان بدەین و هەواڵیان بزانین.» 37 بەرناباسیش پێشنیاری کرد کە یۆحەنا لەگەڵ خۆیاندا بیبەن، ئەوەی بە مەرقۆس ناسراوە. 38 بەڵام پۆڵس پێی باش بوو ئەو کەسە لەگەڵ خۆیاندا نەبەن کە لە پامفیلیادا لێیان جیا بووەوە و لەگەڵیان بۆ کارەکە نەڕۆیشت. 39 لەبەر ئەوە دەمەقاڵە کەوتە نێوانیان، تاکو وای لێهات لە یەکتری جیا بوونەوە. ئەوسا بەرناباس مەرقۆسی لەگەڵ خۆی برد و بە دەریادا بۆ قوبرس چوو. 40 بەڵام پۆڵس سیلای هەڵبژارد و ڕۆیشتن، دوای ئەوەی لەلایەن باوەڕدارانەوە بە نیعمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ سپێردران. 41 ئینجا چوونە ناوچەکانی سوریا و کیلیکیا و کڵێساکانیان بەهێز دەکرد.

In Other Versions

Acts 15 in the ANGEFD

Acts 15 in the ANTPNG2D

Acts 15 in the AS21

Acts 15 in the BAGH

Acts 15 in the BBPNG

Acts 15 in the BBT1E

Acts 15 in the BDS

Acts 15 in the BEV

Acts 15 in the BHAD

Acts 15 in the BIB

Acts 15 in the BLPT

Acts 15 in the BNT

Acts 15 in the BNTABOOT

Acts 15 in the BNTLV

Acts 15 in the BOATCB

Acts 15 in the BOATCB2

Acts 15 in the BOBCV

Acts 15 in the BOCNT

Acts 15 in the BOECS

Acts 15 in the BOGWICC

Acts 15 in the BOHCB

Acts 15 in the BOHCV

Acts 15 in the BOHLNT

Acts 15 in the BOHNTLTAL

Acts 15 in the BOICB

Acts 15 in the BOILNTAP

Acts 15 in the BOITCV

Acts 15 in the BOKCV

Acts 15 in the BOKCV2

Acts 15 in the BOKHWOG

Acts 15 in the BOLCB

Acts 15 in the BOLCB2

Acts 15 in the BOMCV

Acts 15 in the BONAV

Acts 15 in the BONCB

Acts 15 in the BONLT

Acts 15 in the BONUT2

Acts 15 in the BOPLNT

Acts 15 in the BOSCB

Acts 15 in the BOSNC

Acts 15 in the BOTLNT

Acts 15 in the BOVCB

Acts 15 in the BOYCB

Acts 15 in the BPBB

Acts 15 in the BPH

Acts 15 in the BSB

Acts 15 in the CCB

Acts 15 in the CUV

Acts 15 in the CUVS

Acts 15 in the DBT

Acts 15 in the DGDNT

Acts 15 in the DHNT

Acts 15 in the DNT

Acts 15 in the ELBE

Acts 15 in the EMTV

Acts 15 in the ESV

Acts 15 in the FBV

Acts 15 in the FEB

Acts 15 in the GGMNT

Acts 15 in the GNT

Acts 15 in the HARY

Acts 15 in the HNT

Acts 15 in the IRVA

Acts 15 in the IRVB

Acts 15 in the IRVG

Acts 15 in the IRVH

Acts 15 in the IRVK

Acts 15 in the IRVM

Acts 15 in the IRVM2

Acts 15 in the IRVO

Acts 15 in the IRVP

Acts 15 in the IRVT

Acts 15 in the IRVT2

Acts 15 in the IRVU

Acts 15 in the ISVN

Acts 15 in the JSNT

Acts 15 in the KAPI

Acts 15 in the KBT1ETNIK

Acts 15 in the KBV

Acts 15 in the KJV

Acts 15 in the KNFD

Acts 15 in the LBA

Acts 15 in the LBLA

Acts 15 in the LNT

Acts 15 in the LSV

Acts 15 in the MAAL

Acts 15 in the MBV

Acts 15 in the MBV2

Acts 15 in the MHNT

Acts 15 in the MKNFD

Acts 15 in the MNG

Acts 15 in the MNT

Acts 15 in the MNT2

Acts 15 in the MRS1T

Acts 15 in the NAA

Acts 15 in the NASB

Acts 15 in the NBLA

Acts 15 in the NBS

Acts 15 in the NBVTP

Acts 15 in the NET2

Acts 15 in the NIV11

Acts 15 in the NNT

Acts 15 in the NNT2

Acts 15 in the NNT3

Acts 15 in the PDDPT

Acts 15 in the PFNT

Acts 15 in the RMNT

Acts 15 in the SBIAS

Acts 15 in the SBIBS

Acts 15 in the SBIBS2

Acts 15 in the SBICS

Acts 15 in the SBIDS

Acts 15 in the SBIGS

Acts 15 in the SBIHS

Acts 15 in the SBIIS

Acts 15 in the SBIIS2

Acts 15 in the SBIIS3

Acts 15 in the SBIKS

Acts 15 in the SBIKS2

Acts 15 in the SBIMS

Acts 15 in the SBIOS

Acts 15 in the SBIPS

Acts 15 in the SBISS

Acts 15 in the SBITS

Acts 15 in the SBITS2

Acts 15 in the SBITS3

Acts 15 in the SBITS4

Acts 15 in the SBIUS

Acts 15 in the SBIVS

Acts 15 in the SBT

Acts 15 in the SBT1E

Acts 15 in the SCHL

Acts 15 in the SNT

Acts 15 in the SUSU

Acts 15 in the SUSU2

Acts 15 in the SYNO

Acts 15 in the TBIAOTANT

Acts 15 in the TBT1E

Acts 15 in the TBT1E2

Acts 15 in the TFTIP

Acts 15 in the TFTU

Acts 15 in the TGNTATF3T

Acts 15 in the THAI

Acts 15 in the TNFD

Acts 15 in the TNT

Acts 15 in the TNTIK

Acts 15 in the TNTIL

Acts 15 in the TNTIN

Acts 15 in the TNTIP

Acts 15 in the TNTIZ

Acts 15 in the TOMA

Acts 15 in the TTENT

Acts 15 in the UBG

Acts 15 in the UGV

Acts 15 in the UGV2

Acts 15 in the UGV3

Acts 15 in the VBL

Acts 15 in the VDCC

Acts 15 in the YALU

Acts 15 in the YAPE

Acts 15 in the YBVTP

Acts 15 in the ZBP