Acts 22 (BOKSSV)

1 «برایان و باوکان، ئێستا گوێ لەو بەرگرییە بگرن کە لە خۆمی دەکەم.» 2 کاتێک گوێیان لێبوو بە زمانی عیبری قسەیان بۆ دەکات زیاتر بێدەنگ بوون.ئەویش گوتی: 3 «من جولەکەم، لە تەرسۆسی کیلیکیا لەدایک بووم، بەڵام لەم شارە گەورە بووم، لەبەردەستی گەمالائیل بە باشی بەگوێرەی تەوراتی باوباپیرانمان فێرکراوم. زۆر دڵگەرم بووم بۆ خودا، وەک ئەمڕۆ هەر یەکێکتان. 4 شوێنکەوتووانی ئەم ڕێگایەم هەتا مردن چەوساندەوە، ژن و پیاوم دەگرت و ڕادەستی زیندانم دەکردن، 5 هەروەک سەرۆکی کاهینان و هەموو ئەنجومەنی پیران شایەتیم بۆ دەدەن. نامەم لەوان وەرگرت بۆ برایانی دیمەشق، چووم تاکو ئەوانەی ئەوێش بە بەندکراوی بهێنمە ئۆرشەلیم تاکو سزا بدرێن. 6 «ئەوە بوو کاتێک دەڕۆیشتم و لە نیوەڕۆدا لە دیمەشق نزیک دەبوومەوە، لەناکاو لە ئاسمانەوە ڕووناکییەکی گەورە لە دەوروبەرم درەوشایەوە. 7 کەوتمە سەر زەوی و گوێم لە دەنگێک بوو پێی فەرمووم: ”شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟“ 8 «وەڵامم دایەوە: ”گەورەم، تۆ کێیت؟“«پێی فەرمووم: ”من عیسای ناسیرەییم، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە.“ 9 ئەوانەی لەگەڵم بوون ڕووناکییەکەیان بینی، بەڵام لەو دەنگە تێنەگەیشتن کە قسەی لەگەڵم دەکرد. 10 «گوتم: ”ئەی خاوەن شکۆ، چی بکەم؟“»«مەسیحی خاوەن شکۆ پێی فەرمووم: ”هەستە بڕۆ دیمەشق، لەوێ هەموو ئەو شتانەت پێ دەگوترێت کە دەبێت بیکەیت.“ 11 جا لەبەر هێزی ڕووناکییەکە نەمدەبینی، ئەوانەی لەگەڵم بوون دەستیان گرتم و هێنامیانە دیمەشق. 12 «پیاوێک بە ناوی حەنانیا هات بۆ لام. ئەو کەسێکی لەخواترس و گوێڕایەڵی تەورات بوو، هەروەها هەموو جولەکەی ئەوێ بە باشی باسیان دەکرد. 13 لەتەنیشتم وەستا و پێی گوتم: ”شاولی برام، ببینە.“ یەکسەر ئەوم بینی. 14 «ئینجا گوتی: ”خودای باوباپیرانمان هەڵیبژاردووی تاکو خواستی بزانیت، هەروەها ڕاستودروستەکە ببینیت و گوێت لە وشەی دەمی ئەو بێت، 15 چونکە تۆ بۆ هەموو خەڵک دەبیتە شایەتی ئەو، بەوەی بینیت و بیستت. 16 ئێستا بۆ خۆت دوادەخەیت؟ هەستە لە ئاو هەڵبکێشرێ و بە پاڕانەوە بە ناوی ئەو گوناهەکانت بشۆرەوە.“ 17 «کاتێک گەڕابوومەوە بۆ ئۆرشەلیم و لە پەرستگا نوێژم دەکرد، لەهۆشی خۆم چووم، 18 مەسیحم بینی و پێی فەرمووم: ”خێراکە و بە پەلە لە ئۆرشەلیم بڕۆ دەرەوە، چونکە شایەتییەکەت کە سەبارەت بە منە وەریناگرن.“ 19 «منیش گوتم: ”خاوەن شکۆ، خۆیان دەزانن لە هەموو کەنیشتەکان ئەوانەی باوەڕیان بە تۆ هەبوو، دەمگرتن و دارکاریم دەکردن. 20 کاتێک خوێنی ستیفانۆسی شایەتی تۆ ڕژا، من ڕاوەستابووم، ڕازی بووم و پارێزگاریم لە جلوبەرگی بکوژانی دەکرد.“ 21 «بەڵام پێی فەرمووم: ”بڕۆ! بۆ شوێنی دوور دەتنێرم، بۆ لای ناجولەکەکان.“» 22 هەتا باسی ناجولەکەکان گوێیان لە پۆڵس گرت، ئینجا هاواریان کرد و گوتیان: «لەسەر ڕووی زەوی مەیهێڵە! چونکە ئەمە شایانی ژیان نییە!» 23 لە کاتێکدا هاواریان دەکرد و جلەکانی خۆیان فڕێدەدا و خۆڵیان بە هەوادا دەکرد، 24 فەرماندەکە فەرمانی دا بۆ سەربازگە ببردرێت و لەژێر قامچیدا لێی بکۆڵنەوە، بۆ ئەوەی بزانێت بۆچی ئاوا هاواریان لێی دەکرد. 25 کاتێک بەستیانەوە تاکو بە قامچی لێی بدەن، پۆڵس بە سەرپەلەکەی گوت کە لەوێ وەستا بوو: «ئایا لە ڕووی یاساییەوە ڕێتان پێدراوە کە هاوڵاتیی ڕۆمانی بەر قامچی بدەن کە هێشتا نەسەلمێنراوە تاوانبارە؟» 26 کاتێک سەرپەلەکە گوێی لەمە بوو، چووە لای فەرماندەکە و هەواڵی پێدا و گوتی: «ئەوە بەتەمای چی بکەیت؟ ئەم پیاوە هاوڵاتیی ڕۆمانییە!» 27 فەرماندەکەش چوو بۆ لای پۆڵس و پێی گوت: «پێم بڵێ، تۆ هاوڵاتیی ڕۆمانیت؟»گوتی: «بەڵێ.» 28 فەرماندەکە گوتی: «بە پارەیەکی زۆر ئەم ڕەگەزنامەیەم وەرگرت.»پۆڵس گوتی: «بەڵام من بە زگماک هاوڵاتیم.» 29 ئەوانەی کە بەتەمابوون لێی بکۆڵنەوە، دەستبەجێ لێی دوورکەوتنەوە، فەرماندەکەش ترسا کە زانی هاوڵاتییەکی ڕۆمانیی کۆت کردووە. 30 بۆ بەیانی فەرماندەکە ویستی بە تەواوی بزانێت بۆچی جولەکە تۆمەتباری دەکەن، بۆیە ئازادی کرد و فەرمانی دا کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە کۆببنەوە. ئینجا پۆڵسی بانگکرد و لەبەردەمیاندا ڕایگرت.

In Other Versions

Acts 22 in the ANGEFD

Acts 22 in the ANTPNG2D

Acts 22 in the AS21

Acts 22 in the BAGH

Acts 22 in the BBPNG

Acts 22 in the BBT1E

Acts 22 in the BDS

Acts 22 in the BEV

Acts 22 in the BHAD

Acts 22 in the BIB

Acts 22 in the BLPT

Acts 22 in the BNT

Acts 22 in the BNTABOOT

Acts 22 in the BNTLV

Acts 22 in the BOATCB

Acts 22 in the BOATCB2

Acts 22 in the BOBCV

Acts 22 in the BOCNT

Acts 22 in the BOECS

Acts 22 in the BOGWICC

Acts 22 in the BOHCB

Acts 22 in the BOHCV

Acts 22 in the BOHLNT

Acts 22 in the BOHNTLTAL

Acts 22 in the BOICB

Acts 22 in the BOILNTAP

Acts 22 in the BOITCV

Acts 22 in the BOKCV

Acts 22 in the BOKCV2

Acts 22 in the BOKHWOG

Acts 22 in the BOLCB

Acts 22 in the BOLCB2

Acts 22 in the BOMCV

Acts 22 in the BONAV

Acts 22 in the BONCB

Acts 22 in the BONLT

Acts 22 in the BONUT2

Acts 22 in the BOPLNT

Acts 22 in the BOSCB

Acts 22 in the BOSNC

Acts 22 in the BOTLNT

Acts 22 in the BOVCB

Acts 22 in the BOYCB

Acts 22 in the BPBB

Acts 22 in the BPH

Acts 22 in the BSB

Acts 22 in the CCB

Acts 22 in the CUV

Acts 22 in the CUVS

Acts 22 in the DBT

Acts 22 in the DGDNT

Acts 22 in the DHNT

Acts 22 in the DNT

Acts 22 in the ELBE

Acts 22 in the EMTV

Acts 22 in the ESV

Acts 22 in the FBV

Acts 22 in the FEB

Acts 22 in the GGMNT

Acts 22 in the GNT

Acts 22 in the HARY

Acts 22 in the HNT

Acts 22 in the IRVA

Acts 22 in the IRVB

Acts 22 in the IRVG

Acts 22 in the IRVH

Acts 22 in the IRVK

Acts 22 in the IRVM

Acts 22 in the IRVM2

Acts 22 in the IRVO

Acts 22 in the IRVP

Acts 22 in the IRVT

Acts 22 in the IRVT2

Acts 22 in the IRVU

Acts 22 in the ISVN

Acts 22 in the JSNT

Acts 22 in the KAPI

Acts 22 in the KBT1ETNIK

Acts 22 in the KBV

Acts 22 in the KJV

Acts 22 in the KNFD

Acts 22 in the LBA

Acts 22 in the LBLA

Acts 22 in the LNT

Acts 22 in the LSV

Acts 22 in the MAAL

Acts 22 in the MBV

Acts 22 in the MBV2

Acts 22 in the MHNT

Acts 22 in the MKNFD

Acts 22 in the MNG

Acts 22 in the MNT

Acts 22 in the MNT2

Acts 22 in the MRS1T

Acts 22 in the NAA

Acts 22 in the NASB

Acts 22 in the NBLA

Acts 22 in the NBS

Acts 22 in the NBVTP

Acts 22 in the NET2

Acts 22 in the NIV11

Acts 22 in the NNT

Acts 22 in the NNT2

Acts 22 in the NNT3

Acts 22 in the PDDPT

Acts 22 in the PFNT

Acts 22 in the RMNT

Acts 22 in the SBIAS

Acts 22 in the SBIBS

Acts 22 in the SBIBS2

Acts 22 in the SBICS

Acts 22 in the SBIDS

Acts 22 in the SBIGS

Acts 22 in the SBIHS

Acts 22 in the SBIIS

Acts 22 in the SBIIS2

Acts 22 in the SBIIS3

Acts 22 in the SBIKS

Acts 22 in the SBIKS2

Acts 22 in the SBIMS

Acts 22 in the SBIOS

Acts 22 in the SBIPS

Acts 22 in the SBISS

Acts 22 in the SBITS

Acts 22 in the SBITS2

Acts 22 in the SBITS3

Acts 22 in the SBITS4

Acts 22 in the SBIUS

Acts 22 in the SBIVS

Acts 22 in the SBT

Acts 22 in the SBT1E

Acts 22 in the SCHL

Acts 22 in the SNT

Acts 22 in the SUSU

Acts 22 in the SUSU2

Acts 22 in the SYNO

Acts 22 in the TBIAOTANT

Acts 22 in the TBT1E

Acts 22 in the TBT1E2

Acts 22 in the TFTIP

Acts 22 in the TFTU

Acts 22 in the TGNTATF3T

Acts 22 in the THAI

Acts 22 in the TNFD

Acts 22 in the TNT

Acts 22 in the TNTIK

Acts 22 in the TNTIL

Acts 22 in the TNTIN

Acts 22 in the TNTIP

Acts 22 in the TNTIZ

Acts 22 in the TOMA

Acts 22 in the TTENT

Acts 22 in the UBG

Acts 22 in the UGV

Acts 22 in the UGV2

Acts 22 in the UGV3

Acts 22 in the VBL

Acts 22 in the VDCC

Acts 22 in the YALU

Acts 22 in the YAPE

Acts 22 in the YBVTP

Acts 22 in the ZBP