Acts 4 (BOKSSV)

1 کاتێک پەترۆس و یۆحەنا قسەیان بۆ خەڵکەکە دەکرد، کاهینان و سەرۆکی پاسەوانی پەرستگا و سەدوقییەکان هاتنە لایان، 2 زۆر لێیان پەست بوون، چونکە خەڵکیان فێردەکرد و دەیانگوت کە مردووان زیندوو دەبنەوە هەروەک چۆن عیسا زیندووبووەوە. 3 بۆیە پەترۆس و یۆحەنایان گرت و لەبەر ئەوەی دەمەو ئێوارە بوو، هەتا بەیانی لە زیندانیان کردن. 4 بەڵام زۆر لەوانەی گوێیان لە قسەکان بوو باوەڕیان هێنا و ژمارەی پیاوان گەیشتە پێنج هەزار. 5 بۆ بەیانی پێشەوایان و پیران و مامۆستایانی تەورات لە ئۆرشەلیم کۆبوونەوە، 6 لەگەڵ حەنای سەرۆکی کاهینان و قەیافا و یۆحەنا و ئەسکەندەر و هەموو ئەوانەی لە تیرەی سەرۆکی کاهینان بوون. 7 پەترۆس و یۆحەنایان لەناوەڕاست ڕاگرت و پرسیاریان لێکردن: «بە چ هێزێک و بە چ ناوێک ئەمەتان کرد؟» 8 لەو کاتەدا پەترۆس پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز، پێی گوتن: «ئەی پێشەوایانی گەل و ئەی پیران، 9 ئەگەر ئەمڕۆ لەسەر چاکەیەک کە بۆ پەککەوتەیەک کراوە، لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکەن و لێمان دەپرسن کە بە چی چاک بووەتەوە، 10 ئەوا با لەلای هەمووتان و هەموو گەلی ئیسرائیل زانراو بێت، بە ناوی عیسای مەسیحی ناسیرەیی، ئەم ئیفلیجە کە بەو تەندروستییە لەبەردەمتان ڕاوەستاوە چاک بووەوە، بە ناوی ئەو عیسایەی کە ئێوە لە خاچتان دا و خوداش لەناو مردووان هەڵیستاندەوە. 11 ئەمە«[ئەو بەردەیە کە ئێوەی وەستا ڕەتتان کردەوە،ئەوەی بوو بە گرنگترین بەردی بناغە‏.] 12 بێجگە لە عیسا ڕزگاربوون بە کەسی دیکە نییە، چونکە لەژێر ئاسماندا ناوێکی دیکە بە مرۆڤەکان نەدراوە کە بە هۆیەوە بتوانین ڕزگار بین.» 13 کاتێک ئازایەتی پەترۆس و یۆحەنایان بینی و زانییان خەڵکێکی نەخوێندەوار و سادەن، سەرسام بوون و بۆیان دەرکەوت کە ئەم پیاوانە پێشتر لەگەڵ عیسادا بوون. 14 بەڵام کاتێک ئەو پیاوەشیان بینی لەگەڵیان ڕاوەستابوو، ئەوەی چاک بووەوە، هیچیان نەبوو وەڵامی پێ بدەنەوە. 15 ئەوسا فەرمانیان پێدان لە ئەنجومەنی باڵا بچنە دەرەوە و لەناو خۆیاندا کەوتنە گفتوگۆ: 16 «چی لەم پیاوانە بکەین؟ ئاشکرایە بۆ هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم کە نیشانەیەکی بەرچاو لە ڕێگەی ئەمانەوە کراوە، ناتوانین نکۆڵی لێ بکەین. 17 بەڵام نەوەک زیاتر لەنێو گەل بڵاو بێتەوە، هەڕەشەیان لێ دەکەین ئیتر لەلای کەس باسی ئەم ناوە نەکەن.» 18 ئینجا بانگیان کردن و فەرمانیان پێدان کە بە هیچ شێوەیەک بە ناوی عیسا دەم نەکەنەوە و کەسیش فێرنەکەن. 19 بەڵام پەترۆس و یۆحەنا وەڵامیان دایەوە: «بەلای خوداوە کامیان دروستترە: گوێ لە ئێوە بگرین یان لە ئەو؟ ئێوە حوکم بدەن! 20 بەڵام ئێمە ئەوەی بینیومانە و بیستوومانە ناتوانین باسی نەکەین.» 21 دوای هەڕەشەی زیاتر، بەریاندان. نەیانزانی چۆن سزایان بدەن، لەبەر ئەوەی هەموو ستایشی خودایان دەکرد بەهۆی ئەوەی ڕوویدابوو، 22 چونکە ئەو پیاوەی ئەم نیشانەی چاکبوونەوەی بەسەرهاتبوو لە چل ساڵ زیاتر بوو. 23 کە پەترۆس و یۆحەنا بەربوون، هاتنە لای هاوڕێیەکانیان و ئەو شتانەی کاهینانی باڵا و پیران پێیان گوتبوون بۆیان گێڕانەوە. 24 کاتێک هاوڕێیەکانیان ئەمەیان بیست، هەموویان بە یەک دەنگ هاواریان بۆ خودا کرد: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تۆی دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. 25 لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆز لەسەر زاری داودی باوکمان و بەندەی خۆت فەرمووت:«[بۆچی نەتەوەکان دەوروژێن وگەلان پیلان لە شتی پووچ دەگێڕن؟ 26 پاشایانی زەوی خۆیان ڕێک دەخەن،سەرۆکەکانیان پێکەوە کۆدەبنەوەلە دژی یەزدان و مەسیحەکەی‏.] 27 لەبەر ئەوەی بە ڕاستی لەم شارەدا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و ناجولەکەکان و گەلی ئیسرائیل لە دژی عیسای خزمەتکاری پیرۆزت یەکیانگرت، ئەوەی کە دەستنیشانت کرد. 28 ئەو کارەیان ئەنجام دا کە هێز و خواستی تۆ پێشوەخت نەخشەیان بۆ کێشابوو کە دەبێت ڕووبدەن. 29 ئێستاش ئەی یەزدان، سەیری هەڕەشەکانیان بکە، توانای ئەوە بە خزمەتکارەکانت ببەخشە کە بەوپەڕی ئازایەتییەوە بە وشەکانت بدوێن. 30 دەستت درێژ بکە تاکو چاکبوونەوە و نیشانە و پەرجوو بە ناوی عیسای خزمەتکاری پیرۆزتەوە بکرێت.» 31 کاتێک لە خودا دەپاڕانەوە، ئەو شوێنەی کە تێدا کۆببوونەوە هاتە لەرزین و هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز، بە چاونەترسییەوە پەیامی خودایان ڕادەگەیاند. 32 کۆمەڵی باوەڕداران یەک دڵ و گیان بوون، کەس نەیدەگوت ئەوەی هەیەتی هی خۆیەتی، بەڵکو لە هەموو شتێکدا هاوبەش بوون. 33 نێردراوان بە هێزێکی گەورەوە شایەتی هەستانەوەی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا، نیعمەتێکی گەورەش بەسەر هەموویانەوە بوو. 34 کەسی نەبوونیان تێدا نەبوو، چونکە هەموو ئەوانەی خاوەن کێڵگە و ماڵ بوون دەیانفرۆشت، پارەکەیان دەهێنا و 35 لەبەرپێی نێردراوان دایاندەنا، ئەوانیش بەگوێرەی پێویستی کەسەکان دابەشیان دەکرد. 36 یەکێک لەوان پیاوێک بوو بە ناوی یوسف کە لێڤییەکی قوبرسی بوو. نێردراوان پێیان دەگوت بەرناباس کە بە واتای «کوڕی هاندەر» دێت. 37 کێڵگەیەکی هەبوو، فرۆشتی و پارەکەی هێنا، خستییە بەرپێی نێردراوان.

In Other Versions

Acts 4 in the ANGEFD

Acts 4 in the ANTPNG2D

Acts 4 in the AS21

Acts 4 in the BAGH

Acts 4 in the BBPNG

Acts 4 in the BBT1E

Acts 4 in the BDS

Acts 4 in the BEV

Acts 4 in the BHAD

Acts 4 in the BIB

Acts 4 in the BLPT

Acts 4 in the BNT

Acts 4 in the BNTABOOT

Acts 4 in the BNTLV

Acts 4 in the BOATCB

Acts 4 in the BOATCB2

Acts 4 in the BOBCV

Acts 4 in the BOCNT

Acts 4 in the BOECS

Acts 4 in the BOGWICC

Acts 4 in the BOHCB

Acts 4 in the BOHCV

Acts 4 in the BOHLNT

Acts 4 in the BOHNTLTAL

Acts 4 in the BOICB

Acts 4 in the BOILNTAP

Acts 4 in the BOITCV

Acts 4 in the BOKCV

Acts 4 in the BOKCV2

Acts 4 in the BOKHWOG

Acts 4 in the BOLCB

Acts 4 in the BOLCB2

Acts 4 in the BOMCV

Acts 4 in the BONAV

Acts 4 in the BONCB

Acts 4 in the BONLT

Acts 4 in the BONUT2

Acts 4 in the BOPLNT

Acts 4 in the BOSCB

Acts 4 in the BOSNC

Acts 4 in the BOTLNT

Acts 4 in the BOVCB

Acts 4 in the BOYCB

Acts 4 in the BPBB

Acts 4 in the BPH

Acts 4 in the BSB

Acts 4 in the CCB

Acts 4 in the CUV

Acts 4 in the CUVS

Acts 4 in the DBT

Acts 4 in the DGDNT

Acts 4 in the DHNT

Acts 4 in the DNT

Acts 4 in the ELBE

Acts 4 in the EMTV

Acts 4 in the ESV

Acts 4 in the FBV

Acts 4 in the FEB

Acts 4 in the GGMNT

Acts 4 in the GNT

Acts 4 in the HARY

Acts 4 in the HNT

Acts 4 in the IRVA

Acts 4 in the IRVB

Acts 4 in the IRVG

Acts 4 in the IRVH

Acts 4 in the IRVK

Acts 4 in the IRVM

Acts 4 in the IRVM2

Acts 4 in the IRVO

Acts 4 in the IRVP

Acts 4 in the IRVT

Acts 4 in the IRVT2

Acts 4 in the IRVU

Acts 4 in the ISVN

Acts 4 in the JSNT

Acts 4 in the KAPI

Acts 4 in the KBT1ETNIK

Acts 4 in the KBV

Acts 4 in the KJV

Acts 4 in the KNFD

Acts 4 in the LBA

Acts 4 in the LBLA

Acts 4 in the LNT

Acts 4 in the LSV

Acts 4 in the MAAL

Acts 4 in the MBV

Acts 4 in the MBV2

Acts 4 in the MHNT

Acts 4 in the MKNFD

Acts 4 in the MNG

Acts 4 in the MNT

Acts 4 in the MNT2

Acts 4 in the MRS1T

Acts 4 in the NAA

Acts 4 in the NASB

Acts 4 in the NBLA

Acts 4 in the NBS

Acts 4 in the NBVTP

Acts 4 in the NET2

Acts 4 in the NIV11

Acts 4 in the NNT

Acts 4 in the NNT2

Acts 4 in the NNT3

Acts 4 in the PDDPT

Acts 4 in the PFNT

Acts 4 in the RMNT

Acts 4 in the SBIAS

Acts 4 in the SBIBS

Acts 4 in the SBIBS2

Acts 4 in the SBICS

Acts 4 in the SBIDS

Acts 4 in the SBIGS

Acts 4 in the SBIHS

Acts 4 in the SBIIS

Acts 4 in the SBIIS2

Acts 4 in the SBIIS3

Acts 4 in the SBIKS

Acts 4 in the SBIKS2

Acts 4 in the SBIMS

Acts 4 in the SBIOS

Acts 4 in the SBIPS

Acts 4 in the SBISS

Acts 4 in the SBITS

Acts 4 in the SBITS2

Acts 4 in the SBITS3

Acts 4 in the SBITS4

Acts 4 in the SBIUS

Acts 4 in the SBIVS

Acts 4 in the SBT

Acts 4 in the SBT1E

Acts 4 in the SCHL

Acts 4 in the SNT

Acts 4 in the SUSU

Acts 4 in the SUSU2

Acts 4 in the SYNO

Acts 4 in the TBIAOTANT

Acts 4 in the TBT1E

Acts 4 in the TBT1E2

Acts 4 in the TFTIP

Acts 4 in the TFTU

Acts 4 in the TGNTATF3T

Acts 4 in the THAI

Acts 4 in the TNFD

Acts 4 in the TNT

Acts 4 in the TNTIK

Acts 4 in the TNTIL

Acts 4 in the TNTIN

Acts 4 in the TNTIP

Acts 4 in the TNTIZ

Acts 4 in the TOMA

Acts 4 in the TTENT

Acts 4 in the UBG

Acts 4 in the UGV

Acts 4 in the UGV2

Acts 4 in the UGV3

Acts 4 in the VBL

Acts 4 in the VDCC

Acts 4 in the YALU

Acts 4 in the YAPE

Acts 4 in the YBVTP

Acts 4 in the ZBP