Ecclesiastes 7 (BOKSSV)
1 ناوبانگی باش لە بۆنی خۆش باشترە وڕۆژی مردنیش لە ڕۆژی لەدایکبوون. 2 چوون بۆ ماڵی ماتەمدار باشترەلە چوون بۆ ماڵی ئاهەنگدار،چونکە مردن کۆتایی هەموو مرۆڤێکە،زیندوو دەیخاتە دڵی خۆیەوە. 3 وەڕسبوون لە پێکەنین باشترە،چونکە بە خەمۆکی ڕوخسار دڵ چاک دەبێتەوە. 4 دڵی دانایان لە ماڵی ماتەمدارە ودڵی گێلانیش لە ماڵی ئاهەنگدارە. 5 گوێگرتن لە سەرزەنشتی دانا باشترەلە گوێگرتن لە گۆرانیی گێلەکان، 6 چونکە پێکەنینی پیاوی گێل،وەک قرچەی دڕکە کە لەژێر مەنجەڵدا.ئەمەش هەر بێ واتایە. 7 زۆرداری پیاوی دانا گێل دەکات وبەرتیل دڵ گەندەڵ دەکات. 8 کۆتایی شت باشترە لە سەرەتاکەی،پشوو درێژ باشترە لە هەڵەشە. 9 لە ناخەوە زوو پەست مەبە،چونکە تووڕەیی لەناو سنگی گێلەکاندا جێگیرە. 10 مەڵێ: «بۆچی سەردەمانی کۆن لە ئەمڕۆ باشتر بوون؟»چونکە لە داناییەوە نییە لەمە پرسیار دەکەیت. 11 دانایی باشە وەک میرات وبە سوودە بۆ ئەوانەی کە خۆر دەبینن. 12 دانایی پەناگایەوەک چۆن پارەش پەناگایەکە،بەڵام ئەمە سوودی زانینە:دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی. 13 تەماشای کاری خودا بکە:کێ دەتوانێت ڕاستی بکاتەوەئەوەی خودا خواری کردووەتەوە؟ 14 لە ڕۆژی باشدا، لە خۆشیدا بە،بەڵام لە ڕۆژی خراپدا، ئەوە بزانە کەخودا هەردووکیانی دروستکردووە.ئیتر مرۆڤ ناتوانێت هیچ شتێکسەبارەت بە داهاتووەکەی بدۆزێتەوە. 15 لە ڕۆژگاری بێ واتای خۆمدا ئەم دووانەم بینی:کەسی ڕاستودروست هەیە بە ڕاستودروستییەکەی دەفەوتێت،خراپەکاریش هەیە درێژە بە خراپەکەی دەدات. 16 زۆر ڕاستودروست مەبە وزیاد دانا مەبە.بۆچی خۆت تێکدەدەیت؟ 17 زۆر بەدکار مەبە ومەبە بە گێل.بۆچی بمریت لە کاتی خۆت نەبێت؟ 18 باشترە دەست بە یەکێکیانەوە بگریت ودەست لەوەی دیکەش شل نەکەیت،چونکە لەخواترس بە هیچ شێوەیەک زیادەڕۆیی ناکات. 19 دانایی دانا بەهێزتر دەکاتلە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن. 20 بێگومان هیچ مرۆڤێکی ڕاستودروست لەسەر زەویدا نییە،کە چاکە دەکات و هەرگیز گوناه ناکات. 21 هەروەها هەموو قسەیەک کە دەیکەن دڵی خۆتی مەدەرێ،نەوەک گوێت لە خزمەتکارەکەت بێت نەفرەتت لێ بکات، 22 چونکە دڵت دەزانێتکە تۆش زۆر جار نەفرەتت لەوانی دیکە کردووە. 23 هەموو ئەمانەم بە دانایی تاقی کردەوە و گوتم:«دانا دەبم،»کەچی لێم دوور بوو. 24 ئەو داناییە کە هەیە دوورە و زۆر قووڵە؛کێ دەیدۆزێتەوە؟ 25 هاتم سەرنجم دا لە دانایی و لێم کۆڵییەوە وگەڕام بەدوای ڕاستیەکاندا بۆ ئەوەی لێی تێبگەم،لە ئەنجامدا بۆم دەرکەوت کە خراپەکاری نەزانینە وگێلایەتیش شێتییە. 26 من دۆزیمەوە کە لە مردن تاڵترەئەو ژنەی کە تۆڕە و دڵی تەڵەیە،دەستەکانیشی کۆتن.ئەوەی لەبەردەم خودا چاک بێت، لێی دەرباز دەبێت،بەڵام گوناهبار بە تەڵەکەیەوە دەبێت. 27 وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «سەیر بکە، ئەمەم دۆزییەوە:«بۆ ئەوەی بگەمە ئەنجامی ڕاستییەکان زانیارییەکانم یەک بە یەک کۆکردەوە، 28 لە کاتێکدا کە هێشتا دەگەڕام وجارێ نەگەیەشتبوومە ئەنجام،پەندێکم بیستووە کە دەڵێت:”لەنێو هەزار پیاودا تەنها یەکێکم دۆزییەوە،بەڵام لەنێو هەموویان یەک ئافرەتم نەبینی.“ 29 تەنها شتێکم دۆزیوەتەوە، ئەمەش ئەوەیە:خودا مرۆڤی لەسەر بنچینەیەکی ڕاست دروستکردووە،بەڵام ئەوان دوای داهێنانی زۆر کەوتوون.»
In Other Versions
Ecclesiastes 7 in the ANTPNG2D
Ecclesiastes 7 in the BNTABOOT
Ecclesiastes 7 in the BOHNTLTAL
Ecclesiastes 7 in the BOILNTAP
Ecclesiastes 7 in the KBT1ETNIK
Ecclesiastes 7 in the TBIAOTANT