Exodus 35 (BOKSSV)
1 موسا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیلی کۆکردەوە و پێی گوتن: «ئەمانە ئەو وشانەن کە یەزدان فەرمانی کردووە بکرێن، 2 شەش ڕۆژ کار دەکرێت، بەڵام لە ڕۆژی حەوتەم بۆتان دەبێتە پیرۆز، پشوودانی شەممەیە بۆ یەزدان، ئەوەی کاری تێدا بکات دەبێت بکوژرێت. 3 لە هەموو نشینگەکانتان نابێت لە ڕۆژی شەممە ئاگر بکرێتەوە.» 4 هەروەها موسا بە هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیلی گوت: «ئەمە ئەو شتەیە کە یەزدان فەرمانی پێ کردووە: 5 لەلای خۆتانەوە پێشکەشکراو بۆ یەزدان ببەن، هەرکەسێک بە خواستی دڵی خۆی با پێشکەشکراو بۆ یەزدان بهێنێت: «لە زێڕ و زیو و بڕۆنز؛ 6 ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ،کەتانی ناسک و مووی بزن؛ 7 پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو و پێستی مانگای دەریاو داری ئەکاسیا؛ 8 زەیتی زەیتوون بۆ چرا؛بۆنوبەرام بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بۆ بخووری بۆنخۆش؛ 9 بەردی عاشقبەند و بەردی گرانبەهای دیکە بۆ ئێفۆد و بۆ بەرسینە. 10 «با هەموو بەهرەمەندێکیش لەنێوتان بێت و ئەوە بکات کە یەزدان فەرمانی پێ کردووە: 11 «چادری پەرستن و ڕەشماڵەکەی و پۆشەر و فاق و چوارچێوە و کاریتە و کۆڵەکە و بنکەکانی؛ 12 سندوقەکە و دارەکانی و قەپاغی کەفارەت و پەردەکەی شوێنی هەرەپیرۆز؛ 13 مێزەکە و دارەکانی و هەموو قاپوقاچاغەکانی و نانی تەرخانکراو بۆ خودا؛ 14 چرادانەکەی ڕووناکی و قاپوقاچاغ و چراکانی و زەیت بۆ ڕووناکی؛ 15 قوربانگاکەی بخوور و دوو دارەکەی و زەیتی دەستنیشانکردن و بخووری بۆنخۆش؛پەردەکەی دەروازە بۆ دەروازەی چادرەکەی پەرستن؛ 16 قوربانگاکەی قوربانی سووتاندن و کەتیبە بڕۆنزییەکەی، دوو دارەکەی و هەموو قاپوقاچاغەکەیو حەوزەکە و ژێرەکەی؛ 17 پەردەکانی حەوشە و کۆڵەکە و بنکەکانی و پەردەی دەروازەی حەوشەکە؛ 18 سنگەکانی چادرەکەی پەرستن و سنگەکانی حەوشەکە و گوریسەکانیان؛ 19 جلوبەرگە چنراوەکانی خزمەتکردن لە پیرۆزگا، جلوبەرگە پیرۆزەکەی هارونی کاهین و جلوبەرگی کوڕەکانی بۆ کاهینیێتی.» 20 ئینجا هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لەبەردەم موسا کشانەوە. 21 دواتر هەموو ئەوانەی لە دڵیاندا بوو و ڕۆحیان خواستی، هاتن و پیتاکی یەزدانیان هێنا بۆ دروستکردنی چادری چاوپێکەوتن بۆ هەموو خزمەتەکە و بۆ جلوبەرگە پیرۆزەکان. 22 هەموو پیاوان و ژنان هاتن، هەموو بە خواستی دڵیان خەزێم و گوارە و ئەنگوستیلە و ملوانکە و هەموو خشڵێکی زێڕیان هێنا، هەرکەسێک زێڕی خۆی وەک قوربانی بەرزکردنەوە بۆ یەزدان بەرزکردەوە. 23 هەرکەسێکیش کە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ، کەتانی ناسک، مووی بزن، پێستی بەران کە بە ڕەنگی سوور ڕەنگکرابوو، یان پێستی مانگای دەریای هەبوو هێنای. 24 کەسانێک هەبوون پیتاکی زیو و بڕۆنزیان پێشکەشی یەزدان کرد، کەسانێکیش هەبوون داری ئەکاسیایان هێنا بۆ بەکارهێنانی لە هەر خزمەتێکدا. 25 هەموو ژنێکی بەهرەمەندیش ڕیسی بەدەست ڕست و ڕیسەکەی هێنا، ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ و کەتانی ناسک. 26 هەموو ئەو ئافرەتانەش کە لەسەر دڵیان بوو بە داناییەوە مووی بزنیان ڕست. 27 سەرکردەکانیش بەردی عاشقبەند و بەردەکانی ڕازاندنەوەی ئێفۆد و بەرسینەکەیان هێنا. 28 هەروەها بۆن و زەیت بۆ ڕووناکی و بۆ زەیتی دەستنیشانکردن و بخووری بۆنخۆش. 29 هەموو ئەو پیاو و ئافرەتانەی ئیسرائیلیش کە لەسەر دڵیان بوو دیارییەک پێشکەش بکەن، هاتن و بەخشینیان هێنا بۆ ڕاپەڕاندنی هەموو ئەو کارانەی یەزدان کە لە ڕێگەی موسا فەرمانی پێکردبوون. 30 موساش بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: «بڕوانن، یەزدان بەسەلئێلی کوڕی ئوری کوڕی حووری لە هۆزی یەهودا هەڵبژاردووە، 31 لە ڕۆحی خوداشەوە پڕی کردووە لە دانایی و تێگەیشتن و زانیاری لە هەموو جۆرە پیشەگەرییەک، 32 بۆ داهێنانی داهێنانەکان، بۆ کارکردن لە زێڕ و زیو و بڕۆنز، 33 بۆ تاشین و ڕازاندنەوەی بەرد، بۆ دارتاشی و بۆ کارکردن لە هەموو جۆرە پیشە و داهێنانێک. 34 فێرکردنیشی لە دڵی داناوە، ئەو و ئۆهۆلیئابی کوڕی ئەحیساماک کە لە هۆزی دانە. 35 پڕی کردوون لە بەهرەمەندی بۆ ئەنجامدانی هەموو جۆرە کارێک، تاشین و داهێنان، چنین لە ڕیسی مۆر و ئەرخەوانی و سووری ئاڵ، کەتانی ناسک و هەموو کارێکی ڕستن، وەستای هەموو کارێک و داهێنەری داهێنانەکان.
In Other Versions
Exodus 35 in the ANGEFD
Exodus 35 in the ANTPNG2D
Exodus 35 in the AS21
Exodus 35 in the BAGH
Exodus 35 in the BBPNG
Exodus 35 in the BBT1E
Exodus 35 in the BDS
Exodus 35 in the BEV
Exodus 35 in the BHAD
Exodus 35 in the BIB
Exodus 35 in the BLPT
Exodus 35 in the BNT
Exodus 35 in the BNTABOOT
Exodus 35 in the BNTLV
Exodus 35 in the BOATCB
Exodus 35 in the BOATCB2
Exodus 35 in the BOBCV
Exodus 35 in the BOCNT
Exodus 35 in the BOECS
Exodus 35 in the BOGWICC
Exodus 35 in the BOHCB
Exodus 35 in the BOHCV
Exodus 35 in the BOHLNT
Exodus 35 in the BOHNTLTAL
Exodus 35 in the BOICB
Exodus 35 in the BOILNTAP
Exodus 35 in the BOITCV
Exodus 35 in the BOKCV
Exodus 35 in the BOKCV2
Exodus 35 in the BOKHWOG
Exodus 35 in the BOLCB
Exodus 35 in the BOLCB2
Exodus 35 in the BOMCV
Exodus 35 in the BONAV
Exodus 35 in the BONCB
Exodus 35 in the BONLT
Exodus 35 in the BONUT2
Exodus 35 in the BOPLNT
Exodus 35 in the BOSCB
Exodus 35 in the BOSNC
Exodus 35 in the BOTLNT
Exodus 35 in the BOVCB
Exodus 35 in the BOYCB
Exodus 35 in the BPBB
Exodus 35 in the BPH
Exodus 35 in the BSB
Exodus 35 in the CCB
Exodus 35 in the CUV
Exodus 35 in the CUVS
Exodus 35 in the DBT
Exodus 35 in the DGDNT
Exodus 35 in the DHNT
Exodus 35 in the DNT
Exodus 35 in the ELBE
Exodus 35 in the EMTV
Exodus 35 in the ESV
Exodus 35 in the FBV
Exodus 35 in the FEB
Exodus 35 in the GGMNT
Exodus 35 in the GNT
Exodus 35 in the HARY
Exodus 35 in the HNT
Exodus 35 in the IRVA
Exodus 35 in the IRVB
Exodus 35 in the IRVG
Exodus 35 in the IRVH
Exodus 35 in the IRVK
Exodus 35 in the IRVM
Exodus 35 in the IRVM2
Exodus 35 in the IRVO
Exodus 35 in the IRVP
Exodus 35 in the IRVT
Exodus 35 in the IRVT2
Exodus 35 in the IRVU
Exodus 35 in the ISVN
Exodus 35 in the JSNT
Exodus 35 in the KAPI
Exodus 35 in the KBT1ETNIK
Exodus 35 in the KBV
Exodus 35 in the KJV
Exodus 35 in the KNFD
Exodus 35 in the LBA
Exodus 35 in the LBLA
Exodus 35 in the LNT
Exodus 35 in the LSV
Exodus 35 in the MAAL
Exodus 35 in the MBV
Exodus 35 in the MBV2
Exodus 35 in the MHNT
Exodus 35 in the MKNFD
Exodus 35 in the MNG
Exodus 35 in the MNT
Exodus 35 in the MNT2
Exodus 35 in the MRS1T
Exodus 35 in the NAA
Exodus 35 in the NASB
Exodus 35 in the NBLA
Exodus 35 in the NBS
Exodus 35 in the NBVTP
Exodus 35 in the NET2
Exodus 35 in the NIV11
Exodus 35 in the NNT
Exodus 35 in the NNT2
Exodus 35 in the NNT3
Exodus 35 in the PDDPT
Exodus 35 in the PFNT
Exodus 35 in the RMNT
Exodus 35 in the SBIAS
Exodus 35 in the SBIBS
Exodus 35 in the SBIBS2
Exodus 35 in the SBICS
Exodus 35 in the SBIDS
Exodus 35 in the SBIGS
Exodus 35 in the SBIHS
Exodus 35 in the SBIIS
Exodus 35 in the SBIIS2
Exodus 35 in the SBIIS3
Exodus 35 in the SBIKS
Exodus 35 in the SBIKS2
Exodus 35 in the SBIMS
Exodus 35 in the SBIOS
Exodus 35 in the SBIPS
Exodus 35 in the SBISS
Exodus 35 in the SBITS
Exodus 35 in the SBITS2
Exodus 35 in the SBITS3
Exodus 35 in the SBITS4
Exodus 35 in the SBIUS
Exodus 35 in the SBIVS
Exodus 35 in the SBT
Exodus 35 in the SBT1E
Exodus 35 in the SCHL
Exodus 35 in the SNT
Exodus 35 in the SUSU
Exodus 35 in the SUSU2
Exodus 35 in the SYNO
Exodus 35 in the TBIAOTANT
Exodus 35 in the TBT1E
Exodus 35 in the TBT1E2
Exodus 35 in the TFTIP
Exodus 35 in the TFTU
Exodus 35 in the TGNTATF3T
Exodus 35 in the THAI
Exodus 35 in the TNFD
Exodus 35 in the TNT
Exodus 35 in the TNTIK
Exodus 35 in the TNTIL
Exodus 35 in the TNTIN
Exodus 35 in the TNTIP
Exodus 35 in the TNTIZ
Exodus 35 in the TOMA
Exodus 35 in the TTENT
Exodus 35 in the UBG
Exodus 35 in the UGV
Exodus 35 in the UGV2
Exodus 35 in the UGV3
Exodus 35 in the VBL
Exodus 35 in the VDCC
Exodus 35 in the YALU
Exodus 35 in the YAPE
Exodus 35 in the YBVTP
Exodus 35 in the ZBP