Ezekiel 12 (BOKSSV)

1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ لەناو ماڵێکی یاخیدا نیشتەجێی، ئەوانەی چاویان هەیە بۆ ئەوەی ببینن، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە بۆ ئەوەی ببیستن، بەڵام نابیستن، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین. 3 «لەبەر ئەوە، ئەی کوڕی مرۆڤ، هەگبەی ڕاپێچکردن بۆ خۆت ئامادە بکە و بە ڕۆژ لەبەرچاویان بڕۆ، لەم شوێنەوە بۆ شوێنێکی دیکە لەبەرچاویان بڕۆ، بەڵکو تێبگەن، هەرچەندە بنەماڵەیەکی یاخین. 4 بە ڕۆژ لەبەرچاویان هەگبەکەت دەردەهێنیت، وەک هەگبەی ڕاپێچکراوان. ئێوارە لەبەرچاویان بڕۆ دەرەوە، وەک ئەوانەی ڕاپێچ دەکرێن. 5 بە بەرچاویانەوە دیوار کون بکە و لە کونەکەوە هەگبەکە دەربهێنە. 6 بە بەرچاویانەوە لەسەر شانت هەڵیبگرە، کاتێک کە تاریکی دادێت دەریبهێنە، دەموچاوت داپۆشە کە خاکەکە نەبینیت، چونکە تۆم کردووە بە نیشانەیەک بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل.» 7 منیش هەروەک ئەوەی فەرمانم پێ کرابوو وام کرد. هەگبەکەم وەک هەگبەی ڕاپێچکردن بە ڕۆژ دەرهێنا، ئێوارەش بە دەستی خۆم دیوارم کون کرد، کە تاریکی داهات لەبەرچاویان لەسەر شانم هەڵمگرت و هێنامە دەرەوە. 8 بۆ بەیانی فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 9 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئایا گەلی ئیسرائیلی یاخی لە تۆیان نەپرسی: ”ئەوە چی دەکەیت؟“ 10 «پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەم سروشە سەبارەت بەو میرەیە کە لە ئۆرشەلیمە و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل و بۆ ئەوانەش کە لەوێن.“ 11 بڵێ: ”من نیشانەم بۆ ئێوە.“«من چیم کرد، ئاوایان پێ دەکرێت، بە دیل دەگیرێن و ڕاپێچ دەکرێن. 12 «ئەو میرەش کە لەنێویانە کە تاریکی داهات هەگبەکەی لەسەر شان هەڵدەگرێت و دەڕوات. دیوار کون دەکەن هەتا لێوەی بچنە دەرەوە. دەموچاوی دادەپۆشێت هەتا بە چاوی خۆی خاکەکە نەبینێت. 13 منیش تۆڕی خۆمی بۆ دادەنێمەوە، دەکەوێتە تۆڕەکەمەوە، دەیهێنم بۆ بابل، خاکی کلدانییەکان، بەڵام نایبینێت و لەوێ دەمرێت. 14 هەموو ئەوانەی لە دەوروبەری ئەون بۆ یارمەتیدانی و هەموو لەشکرەکانی، بە دەم هەموو بایەکدا پەرتەوازەیان دەکەم و بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم. 15 «ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک بەناو نەتەوەکاندا پەرتیان دەکەم و بەنێو شانشینەکاندا پەرتەوازەیان دەکەم. 16 چەند کەسێکی کەمیان لە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لێ دەهێڵمەوە، هەتا لەنێو ئەو نەتەوانەی بۆ ناویان دەچن باسی هەموو نەریتە قێزەونەکانیان بکەن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.» 17 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 18 «ئەی کوڕی مرۆڤ، بەدەم لەرزینەوە نانت بخۆ، بە ترس و خەمەوە ئاوت بخۆوە. 19 بە گەلی خاکەکە بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە دانیشتووانی ئۆرشەلیم و خاکی ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بە خەمەوە نانیان دەخۆن و بە واقوڕمانەوە ئاویان دەخۆنەوە، چونکە خاکەکەیان وێران دەبێت لەبەر پڕبوونی لە ستەمی هەموو دانیشتووانەکەی ناوی. 20 شارە ئاوەدانەکان کاول دەکرێن و خاکەکە چۆڵ دەبێت، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» 21 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 22 «ئەی کوڕی مرۆڤ، ئەم پەندە چییە کە لەسەر خاکی ئیسرائیل هەتانە، ئەوەی دەڵێت: ”ڕۆژگار درێژەی کێشا و هەموو بینینەکان نایەنە دی“؟ 23 لەبەر ئەوە پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەم پەندە بەتاڵ دەکەمەوە و ئیتر لەناو ئیسرائیلدا نایکەن بە پەند.“ بەڵکو پێیان بڵێ: ”ڕۆژگار نزیک بووەوە، هەموو بینینێک دێتە دی، 24 چونکە لەمەودوا هیچ بینینێکی بەتاڵ و فاڵگرتنەوەی زمان لووسی لەنێو بنەماڵەی ئیسرائیلدا نابێت. 25 بەڵکو من یەزدانم، ئەوەی بمەوێت بیفەرمووم، دەیفەرمووم و دێتە دی. ئەی بنەماڵەی یاخی، لەمەودوا درێژە ناکێشێت، چونکە ئەوەی دەیفەرمووم لە سەردەمی خۆتان دەیهێنمە دی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 26 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 27 «ئەی کوڕی مرۆڤ، وا بنەماڵەی ئیسرائیل دەڵێن: ”ئەو بینینەی بۆی ئاشکرا کرا بۆ ڕۆژگارێکی زۆر لەدوای ئەمەیە و ئەو بۆ سەردەمە دوورەکان پێشبینی دەکات.“ 28 «لەبەر ئەوە پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەمەودوا هیچ یەک لە وشەکانم درێژە ناکێشێت، ئەو وشەیەی فەرمووم دێتە دی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“»

In Other Versions

Ezekiel 12 in the ANGEFD

Ezekiel 12 in the ANTPNG2D

Ezekiel 12 in the AS21

Ezekiel 12 in the BAGH

Ezekiel 12 in the BBPNG

Ezekiel 12 in the BBT1E

Ezekiel 12 in the BDS

Ezekiel 12 in the BEV

Ezekiel 12 in the BHAD

Ezekiel 12 in the BIB

Ezekiel 12 in the BLPT

Ezekiel 12 in the BNT

Ezekiel 12 in the BNTABOOT

Ezekiel 12 in the BNTLV

Ezekiel 12 in the BOATCB

Ezekiel 12 in the BOATCB2

Ezekiel 12 in the BOBCV

Ezekiel 12 in the BOCNT

Ezekiel 12 in the BOECS

Ezekiel 12 in the BOGWICC

Ezekiel 12 in the BOHCB

Ezekiel 12 in the BOHCV

Ezekiel 12 in the BOHLNT

Ezekiel 12 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 12 in the BOICB

Ezekiel 12 in the BOILNTAP

Ezekiel 12 in the BOITCV

Ezekiel 12 in the BOKCV

Ezekiel 12 in the BOKCV2

Ezekiel 12 in the BOKHWOG

Ezekiel 12 in the BOLCB

Ezekiel 12 in the BOLCB2

Ezekiel 12 in the BOMCV

Ezekiel 12 in the BONAV

Ezekiel 12 in the BONCB

Ezekiel 12 in the BONLT

Ezekiel 12 in the BONUT2

Ezekiel 12 in the BOPLNT

Ezekiel 12 in the BOSCB

Ezekiel 12 in the BOSNC

Ezekiel 12 in the BOTLNT

Ezekiel 12 in the BOVCB

Ezekiel 12 in the BOYCB

Ezekiel 12 in the BPBB

Ezekiel 12 in the BPH

Ezekiel 12 in the BSB

Ezekiel 12 in the CCB

Ezekiel 12 in the CUV

Ezekiel 12 in the CUVS

Ezekiel 12 in the DBT

Ezekiel 12 in the DGDNT

Ezekiel 12 in the DHNT

Ezekiel 12 in the DNT

Ezekiel 12 in the ELBE

Ezekiel 12 in the EMTV

Ezekiel 12 in the ESV

Ezekiel 12 in the FBV

Ezekiel 12 in the FEB

Ezekiel 12 in the GGMNT

Ezekiel 12 in the GNT

Ezekiel 12 in the HARY

Ezekiel 12 in the HNT

Ezekiel 12 in the IRVA

Ezekiel 12 in the IRVB

Ezekiel 12 in the IRVG

Ezekiel 12 in the IRVH

Ezekiel 12 in the IRVK

Ezekiel 12 in the IRVM

Ezekiel 12 in the IRVM2

Ezekiel 12 in the IRVO

Ezekiel 12 in the IRVP

Ezekiel 12 in the IRVT

Ezekiel 12 in the IRVT2

Ezekiel 12 in the IRVU

Ezekiel 12 in the ISVN

Ezekiel 12 in the JSNT

Ezekiel 12 in the KAPI

Ezekiel 12 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 12 in the KBV

Ezekiel 12 in the KJV

Ezekiel 12 in the KNFD

Ezekiel 12 in the LBA

Ezekiel 12 in the LBLA

Ezekiel 12 in the LNT

Ezekiel 12 in the LSV

Ezekiel 12 in the MAAL

Ezekiel 12 in the MBV

Ezekiel 12 in the MBV2

Ezekiel 12 in the MHNT

Ezekiel 12 in the MKNFD

Ezekiel 12 in the MNG

Ezekiel 12 in the MNT

Ezekiel 12 in the MNT2

Ezekiel 12 in the MRS1T

Ezekiel 12 in the NAA

Ezekiel 12 in the NASB

Ezekiel 12 in the NBLA

Ezekiel 12 in the NBS

Ezekiel 12 in the NBVTP

Ezekiel 12 in the NET2

Ezekiel 12 in the NIV11

Ezekiel 12 in the NNT

Ezekiel 12 in the NNT2

Ezekiel 12 in the NNT3

Ezekiel 12 in the PDDPT

Ezekiel 12 in the PFNT

Ezekiel 12 in the RMNT

Ezekiel 12 in the SBIAS

Ezekiel 12 in the SBIBS

Ezekiel 12 in the SBIBS2

Ezekiel 12 in the SBICS

Ezekiel 12 in the SBIDS

Ezekiel 12 in the SBIGS

Ezekiel 12 in the SBIHS

Ezekiel 12 in the SBIIS

Ezekiel 12 in the SBIIS2

Ezekiel 12 in the SBIIS3

Ezekiel 12 in the SBIKS

Ezekiel 12 in the SBIKS2

Ezekiel 12 in the SBIMS

Ezekiel 12 in the SBIOS

Ezekiel 12 in the SBIPS

Ezekiel 12 in the SBISS

Ezekiel 12 in the SBITS

Ezekiel 12 in the SBITS2

Ezekiel 12 in the SBITS3

Ezekiel 12 in the SBITS4

Ezekiel 12 in the SBIUS

Ezekiel 12 in the SBIVS

Ezekiel 12 in the SBT

Ezekiel 12 in the SBT1E

Ezekiel 12 in the SCHL

Ezekiel 12 in the SNT

Ezekiel 12 in the SUSU

Ezekiel 12 in the SUSU2

Ezekiel 12 in the SYNO

Ezekiel 12 in the TBIAOTANT

Ezekiel 12 in the TBT1E

Ezekiel 12 in the TBT1E2

Ezekiel 12 in the TFTIP

Ezekiel 12 in the TFTU

Ezekiel 12 in the TGNTATF3T

Ezekiel 12 in the THAI

Ezekiel 12 in the TNFD

Ezekiel 12 in the TNT

Ezekiel 12 in the TNTIK

Ezekiel 12 in the TNTIL

Ezekiel 12 in the TNTIN

Ezekiel 12 in the TNTIP

Ezekiel 12 in the TNTIZ

Ezekiel 12 in the TOMA

Ezekiel 12 in the TTENT

Ezekiel 12 in the UBG

Ezekiel 12 in the UGV

Ezekiel 12 in the UGV2

Ezekiel 12 in the UGV3

Ezekiel 12 in the VBL

Ezekiel 12 in the VDCC

Ezekiel 12 in the YALU

Ezekiel 12 in the YAPE

Ezekiel 12 in the YBVTP

Ezekiel 12 in the ZBP