Genesis 34 (BOKSSV)
1 دینەی کچی یاقوب کە لە لێئە بوو، چووە دەرەوە بۆ ئەوەی چاوی بە کچانی ئەو ناوچەیە بکەوێت. 2 کاتێک شەخەمی کوڕی حەمۆری حیڤی، کە میری ئەو ناوچەیە بوو، چاوی پێی کەوت، گرتی و لاقەی کرد. 3 دڵیشی چووە سەر دینەی کچی یاقوب، ئەو کچەی خۆشویست و بە نەرمی قسەی لەگەڵ کرد. 4 شەخەم لەگەڵ حەمۆری باوکی قسەی کرد و پێی گوت: «ئەم کچەم بۆ بخوازە تاکو ببێتە ژنم.» 5 یاقوب بیستی کە داوێنی دینەی کچی پیسکراوە، لەو کاتەدا کوڕەکانی لەگەڵ مەڕوماڵاتەکەی لە دەشتودەر بوون. ئیتر یاقوبیش هەتا هاتنەوە دەنگی نەکرد. 6 حەمۆری باوکی شەخەم چووە دەرەوە بۆ لای یاقوب بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵ بکات. 7 کاتێک کوڕەکانی یاقوب بیستیانەوە چی ڕوویداوە، یەکسەر لە دەشتودەر هاتنەوە. زۆر ناڕەحەت و تووڕە بوون، چونکە شەخەم بە لاقەکردنی کچی یاقوب، کارێکی ئابڕووبەرانەی لەگەڵ ئیسرائیل کردبوو؛ کارێکی نەشیاو بوو. 8 بەڵام حەمۆر قسەی لەگەڵ کردن و گوتی: «شەخەمی کوڕم دڵی بە کچەکەتانەوەیە. تکایە بیدەنێ ببێتە ژنی. 9 ژن و ژنخوازیمان لەگەڵ بکەن، کچەکانی خۆتانمان بدەنێ و کچەکانی ئێمە بۆ خۆتان ببەن. 10 دەتوانن لەناومان نیشتەجێ بن؛ خاکەکەمان لەبەردەمتانە. تێیدا نیشتەجێ بن و کڕین و فرۆشتنی تێدا بکەن و موڵکتان تێیدا هەبێت.» 11 ئینجا شەخەم بە باوک و براکانی دینەی گوت: «لێم ڕازی بن، ئەوەی پێم دەڵێن دەیدەم. 12 مارەیی و دیارییەکان هەرچەند بێت، ئەوەی داوای بکەن دەیدەم. تەنها کچەکەم بدەنێ با ببێتە ژنم.» 13 کوڕانی یاقوب بە فێڵبازی وەڵامی شەخەم و حەمۆری باوکیان دایەوە و قسەیان کرد، چونکە داوێنی دینەی خوشکیان پیسکرابوو. 14 پێیان گوتن: «ئێمە ناتوانین کاری وا بکەین، خوشکەکەی خۆمان بدەینە پیاوێکی خەتەنە نەکراو، چونکە بۆ ئێمە ڕیسواییە. 15 تەنها بەم مەرجە لەگەڵتان ڕێک دەکەوین: دەبێت وەک ئێمەتان لێبێت، ئەوەش بە خەتەنەکردنی هەموو نێرینەکانتان. 16 ئیتر کچی خۆمان دەدەینە ئێوە و کچی ئێوەش دەبەین. لەنێویشتان نیشتەجێ دەبین و پێکەوە دەبینە یەک گەل. 17 بەڵام ئەگەر ئێوە بە قسەتان نەکردین و خۆتان خەتەنە نەکرد، ئەوا کچەکەی خۆمان دەبەین و دەڕۆین.» 18 قسەکانیان جێگەی پەسەندی حەمۆر و شەخەمی کوڕی بوو. 19 کوڕە لاوەکە کە لە ماڵی باوکی لە هەمووان ڕێزدارتر بوو، لە ئەنجامدانی کارەکە دوا نەکەوت، چونکە کچەکەی یاقوبی خۆشدەویست. 20 ئیتر حەمۆر و شەخەمی کوڕی هاتنە بەر دەروازەی شارەکەیان و قسەیان بۆ خەڵکی شارەکەی خۆیان کرد و گوتیان: 21 «ئەم پیاوانە ئاشتیخوازن لەگەڵمان، با لە خاکەکەمان نیشتەجێ بن و کڕین و فرۆشتنی تێدا بکەن، زەوییەکی پانوبەرین لەبەردەمیانە. کچیان ببنە ژنمان و کچی خۆمانیان دەدەینێ. 22 بەڵام ئەم پیاوانە تەنها بەو مەرجە لەگەڵمان ڕێک دەکەون کە لەناومان نیشتەجێ بن و وەکو یەک گەل پێکەوە بژین، ئەگەر بێتو هەموو نێرینەکانمان خەتەنە بکرێن، هەروەک چۆن خۆیان خەتەنە کراون. 23 ئایا ئەگەر لەگەڵیان ڕێک بکەوین و لەنێومان نیشتەجێ بن، ماڵ و سامان و هەموو ئاژەڵ و ماڵاتەکانیان نابن بە هی ئێمە؟» 24 هەموو ئەوانەی لە دەروازەی شارەکەی هاتنە دەرەوە بە گوێی حەمۆر و شەخەمی کوڕیان کرد. ئیتر هەموو نێرینەیەک لە شارەکە خەتەنە کرا. 25 لە ڕۆژی سێیەمدا، لە کاتێکدا ئەوان هێشتا ئازاریان مابوو، هەردوو کوڕەکەی یاقوب، شیمۆن و لێڤی، دوو براکەی دینە، دەستیان دایە شمشێرەکانیان و بە نهێنی هێرشیان کردە سەر شارەکە و هەرچی نێرینە هەبوو، کوشتیان. 26 بە شمشێرەکەیان حەمۆر و شەخەمی کوڕیان کوشت. دینەی خوشکیشیان لە ماڵی شەخەم هەڵگرت و ڕۆیشتن. 27 ئیتر کوڕانی یاقوب هاتنە سەر کوژراوەکان و شارەکەیان تاڵان کرد، چونکە داوێنی خوشکەکەیانیان پیس کردبوو. 28 هەرچی مەڕ و مانگا و گوێدرێژیان هەبوو لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی لە شار و دەشتودەر هەیانبوو، هەموویان برد. 29 هەرچی سامانیان هەبوو بە تاڵان بردیان، تێکڕای ژن و منداڵیان ڕاپێچ کرد، هەرچیش لە ماڵەکان بوو بردیان. 30 ئینجا یاقوب بە شیمۆن و لێڤی گوت: «ئێوە تووشی گۆبەندتان کردم بەوەی کە منتان لەلای کەنعانییەکان و پریزییەکان ناحەز کرد کە خەڵکی ئەم خاکەن. ئێمە ژمارەیەکی کەمین، ئەگەر گەلەکۆمەم لێ بکەن و لێم بدەن، خۆم و ماڵەکەم لەناودەچین.» 31 بەڵام ئەوان گوتیان: «ئەی دەبێت خوشکەکەمان وەک لەشفرۆشێک هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێ؟»
In Other Versions
Genesis 34 in the ANGEFD
Genesis 34 in the ANTPNG2D
Genesis 34 in the AS21
Genesis 34 in the BAGH
Genesis 34 in the BBPNG
Genesis 34 in the BBT1E
Genesis 34 in the BDS
Genesis 34 in the BEV
Genesis 34 in the BHAD
Genesis 34 in the BIB
Genesis 34 in the BLPT
Genesis 34 in the BNT
Genesis 34 in the BNTABOOT
Genesis 34 in the BNTLV
Genesis 34 in the BOATCB
Genesis 34 in the BOATCB2
Genesis 34 in the BOBCV
Genesis 34 in the BOCNT
Genesis 34 in the BOECS
Genesis 34 in the BOGWICC
Genesis 34 in the BOHCB
Genesis 34 in the BOHCV
Genesis 34 in the BOHLNT
Genesis 34 in the BOHNTLTAL
Genesis 34 in the BOICB
Genesis 34 in the BOILNTAP
Genesis 34 in the BOITCV
Genesis 34 in the BOKCV
Genesis 34 in the BOKCV2
Genesis 34 in the BOKHWOG
Genesis 34 in the BOLCB
Genesis 34 in the BOLCB2
Genesis 34 in the BOMCV
Genesis 34 in the BONAV
Genesis 34 in the BONCB
Genesis 34 in the BONLT
Genesis 34 in the BONUT2
Genesis 34 in the BOPLNT
Genesis 34 in the BOSCB
Genesis 34 in the BOSNC
Genesis 34 in the BOTLNT
Genesis 34 in the BOVCB
Genesis 34 in the BOYCB
Genesis 34 in the BPBB
Genesis 34 in the BPH
Genesis 34 in the BSB
Genesis 34 in the CCB
Genesis 34 in the CUV
Genesis 34 in the CUVS
Genesis 34 in the DBT
Genesis 34 in the DGDNT
Genesis 34 in the DHNT
Genesis 34 in the DNT
Genesis 34 in the ELBE
Genesis 34 in the EMTV
Genesis 34 in the ESV
Genesis 34 in the FBV
Genesis 34 in the FEB
Genesis 34 in the GGMNT
Genesis 34 in the GNT
Genesis 34 in the HARY
Genesis 34 in the HNT
Genesis 34 in the IRVA
Genesis 34 in the IRVB
Genesis 34 in the IRVG
Genesis 34 in the IRVH
Genesis 34 in the IRVK
Genesis 34 in the IRVM
Genesis 34 in the IRVM2
Genesis 34 in the IRVO
Genesis 34 in the IRVP
Genesis 34 in the IRVT
Genesis 34 in the IRVT2
Genesis 34 in the IRVU
Genesis 34 in the ISVN
Genesis 34 in the JSNT
Genesis 34 in the KAPI
Genesis 34 in the KBT1ETNIK
Genesis 34 in the KBV
Genesis 34 in the KJV
Genesis 34 in the KNFD
Genesis 34 in the LBA
Genesis 34 in the LBLA
Genesis 34 in the LNT
Genesis 34 in the LSV
Genesis 34 in the MAAL
Genesis 34 in the MBV
Genesis 34 in the MBV2
Genesis 34 in the MHNT
Genesis 34 in the MKNFD
Genesis 34 in the MNG
Genesis 34 in the MNT
Genesis 34 in the MNT2
Genesis 34 in the MRS1T
Genesis 34 in the NAA
Genesis 34 in the NASB
Genesis 34 in the NBLA
Genesis 34 in the NBS
Genesis 34 in the NBVTP
Genesis 34 in the NET2
Genesis 34 in the NIV11
Genesis 34 in the NNT
Genesis 34 in the NNT2
Genesis 34 in the NNT3
Genesis 34 in the PDDPT
Genesis 34 in the PFNT
Genesis 34 in the RMNT
Genesis 34 in the SBIAS
Genesis 34 in the SBIBS
Genesis 34 in the SBIBS2
Genesis 34 in the SBICS
Genesis 34 in the SBIDS
Genesis 34 in the SBIGS
Genesis 34 in the SBIHS
Genesis 34 in the SBIIS
Genesis 34 in the SBIIS2
Genesis 34 in the SBIIS3
Genesis 34 in the SBIKS
Genesis 34 in the SBIKS2
Genesis 34 in the SBIMS
Genesis 34 in the SBIOS
Genesis 34 in the SBIPS
Genesis 34 in the SBISS
Genesis 34 in the SBITS
Genesis 34 in the SBITS2
Genesis 34 in the SBITS3
Genesis 34 in the SBITS4
Genesis 34 in the SBIUS
Genesis 34 in the SBIVS
Genesis 34 in the SBT
Genesis 34 in the SBT1E
Genesis 34 in the SCHL
Genesis 34 in the SNT
Genesis 34 in the SUSU
Genesis 34 in the SUSU2
Genesis 34 in the SYNO
Genesis 34 in the TBIAOTANT
Genesis 34 in the TBT1E
Genesis 34 in the TBT1E2
Genesis 34 in the TFTIP
Genesis 34 in the TFTU
Genesis 34 in the TGNTATF3T
Genesis 34 in the THAI
Genesis 34 in the TNFD
Genesis 34 in the TNT
Genesis 34 in the TNTIK
Genesis 34 in the TNTIL
Genesis 34 in the TNTIN
Genesis 34 in the TNTIP
Genesis 34 in the TNTIZ
Genesis 34 in the TOMA
Genesis 34 in the TTENT
Genesis 34 in the UBG
Genesis 34 in the UGV
Genesis 34 in the UGV2
Genesis 34 in the UGV3
Genesis 34 in the VBL
Genesis 34 in the VDCC
Genesis 34 in the YALU
Genesis 34 in the YAPE
Genesis 34 in the YBVTP
Genesis 34 in the ZBP