Habakkuk 1 (BOKSSV)
1 ئەو سروشەی کە بۆ حەبەقوقی پێغەمبەر هات. 2 ئەی یەزدان، هەتا کەی هانات بۆ بهێنم وتۆش گوێ ناگریت؟هەتا کەی لە دەست ستەم هاوارت بۆ دەهێنم وتۆش ڕزگار ناکەیت؟ 3 بۆ چی ناڕەواییم پیشان دەدەیت؟بۆ چی بەرگەی خراپە دەگریت؟وێرانکردن و ستەم لەبەردەممە،ناکۆکی و ڕکابەری سەرهەڵدەدات. 4 لەبەر ئەوە تەورات لەکارخراوە ودادپەروەری قەد سەرکەوتوو نابێت.خراپەکار گەمارۆی کەسی ڕاستودروستی دا،لەبەر ئەوە دادپەروەری دەشێوێنرێت. 5 «تەماشای نەتەوەکان بکەن و سەرنج بدەن،بە تەواوی سەرسام بن،چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێکی وا دەکەم،ئەگەر باس بکرێت باوەڕ ناکەن. 6 من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە،گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە،بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر،بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە. 7 تۆقێنەر و ترسێنەرە،خۆیان حوکم دادەنێن وشکۆی خۆیان دەسەپێنن. 8 ئەسپەکانیان لە پڵنگ بەتاوترن ولە گورگی ئێواران توندوتیژترن،سوارەکانی بە پڕتاویلە دوورەوە دێن،وەک هەڵۆیەکی بە پەلە بۆ خواردن دەفڕن. 9 هەموو بۆ ستەمکاری دێن،ئاپۆرەکەیان وەک بای ڕۆژهەڵات بەرەو پێش دەچێت،وەک لم دیل کۆدەکەنەوە. 10 گاڵتە بە پاشایان دەکەن ومیران دەکەنە گاڵتەجاڕ،بە هەموو شارێکی قەڵابەند پێدەکەنن،خۆڵ دەکەنە گرد و دەیگرن. 11 ئینجا وەک با هەڵدەکەن و دەڕۆن،تاوانبارن، هێزی خۆیان دەپەرستن.» 12 ئەی یەزدان، ئایا تۆ لە ئەزەلەوە نیت؟خودای من، پیرۆزەکەم، تۆ هەرگیز نامریت.ئەی یەزدان، بابلییەکانت بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکانت دانا،ئەی تاشەبەرد، ئەرکی سزادانت بەوان سپاردووە. 13 چاوەکانت لەوە پاکترن تەماشای خراپە بکەن،ناتوانیت بەرگەی خراپەکاری بگریت.کەواتە بۆچی بەرگەی ناپاکەکان دەگریت؟بۆچی بێدەنگ دەبیت کاتێک بەدکار کەسێکی لە خۆی ڕاستودروستتر قووت دەدات؟ 14 مرۆڤ وەک ماسی دەریا لێدەکەیت،وەک بوونەوەری ئاوی کە فەرمانڕەوای نییە. 15 دوژمنی خراپەکار بە قولاپەکەی هەمووان سەردەخات،بە تۆڕەکەی ڕاویان دەکات،لەناو تۆڕەکەی کۆیان دەکاتەوە،لەبەر ئەوە شاد و دڵخۆشە. 16 هەر لەبەر ئەوەش قوربانی بۆ تۆڕەکەی سەردەبڕێت وبخووری بۆ دەسووتێنێت،چونکە بەهۆی تۆڕەکەیەوە خۆش ڕادەبوێرێت وخواردنەکەی چەورە. 17 هەتا کەی بەردەوام دەبێ لەوەی بە تۆڕەکەی ڕاو بکات،بە بێ بەزەیی نەتەوەکان لەناوببات؟