Isaiah 2 (BOKSSV)
1 ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم: 2 لە ڕۆژانی کۆتاییدا،کێوی پەرستگای یەزدانلەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە وهەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن. 3 زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە. 4 لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،چیتر فێری جەنگ نابن. 5 ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین. 6 وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،لە بنەماڵەی یاقوب،پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات ووەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان. 7 خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،گەنجینەکانی سنووریان نییە.خاکیان پڕبوو لە ئەسپ وگالیسکەکانی سنووریان نییە. 8 خاکیان پڕبوو لە بت،کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد. 9 جا مرۆڤ دەچەمێتەوە وئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،لێیان خۆش مەبە. 10 لە ڕووی سامی یەزدان وشکۆی مەزنییەکەی،بڕۆ ناو کەلەبەرد ولەناو خۆڵ خۆت بشارەوە! 11 چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە ولووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت. 12 یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیەلە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کەنزم دەبنەوە، 13 لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان، 14 لە دژی هەموو چیا بەرزەکان ولە دژی هەموو کێوە بڵندەکان، 15 لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت، 16 لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر. 17 جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە ولووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت و 18 هەموو بتەکان لەناودەچن. 19 کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەیدەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان وناو چاڵەکانی خۆڵ. 20 لەو ڕۆژەدا مرۆڤئەو بتە زیو و زێڕانەیکە بۆ پەرستن دروستی کردوون،بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات. 21 کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەیدەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە وبۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان. 22 پشت بە مرۆڤ مەبەستە،ئەوەی تەنها هەناسەیەکی لە لووتدایە.بۆچی حیسابی بۆ دەکرێت؟