Isaiah 24 (BOKSSV)
1 ئەوەتا یەزدان زەوی چۆڵ دەکات،بەتاڵی دەکات و ڕووی وەردەگێڕێت،دانیشتووانەکەی پەرت دەکات. 2 کاهین وەک خەڵکی سادەی لێدێت،گەورە وەک کۆیلەکەی،خانم وەک کەنیزەکەی،کڕیار وەک فرۆشیار،بەخشەر وەک وەرگر،قەرزدەر وەک قەرزار. 3 زەوی بە چۆڵکردن چۆڵ دەکرێت وبە تاڵان تاڵان دەکرێت،یەزدان ئەم بڕیارەی فەرموو. 4 زەوی شیوەن دەکات و سیس بوو،جیهان داهێزرا و سیس بوو،گەورەترین خەڵکانی زەوی لەشیان داهێزرا. 5 زەوی لەژێر دانیشتووانەکەی گڵاو بوو،چونکە سەرپێچی فێرکردنەکانیان کرد،فەرزەکانیان پێشێل کرد وپەیمانی هەتاهەتاییان شکاند. 6 لەبەر ئەوە زەوی نەفرەتی خوارد ودانیشتووانەکەی سزادران.لەبەر ئەوە دانیشتووانی زەوی سووتان وخەڵکێکی کەم مایەوە. 7 شەرابی نوێ شیوەن دەکات و ڕەزەمێو سیس بوو،هەموو دڵخۆشەکان ئاخ هەڵدەکێشن. 8 دەفی دەنگ خۆش کپ بوو،هاتوهەرای شادمانەکان بڕایەوە،قیسارەی دەنگ خۆش کپ بوو. 9 بە دەم گۆرانییەوە شەراب ناخۆنەوە،مەی بۆ نۆشەرەکەی تاڵ دەبێت. 10 شاری وێران تێکشکاوە،هەموو ماڵێک دادەخرێت، چوونە ژوورەوە نییە. 11 لە شەقامەکان هاوارە بۆ شەرابخۆرئاوا بوو بەسەر هەموو خۆشییەک،دوورخرایەوە شادی زەوی. 12 ئەوەی لە شار دەمێنێتەوە وێرانەیە ولێدانی دەروازەش کاولییە. 13 ئاوا دەبێت لەناوەندی زەویلەنێو گەلان،وەک داتەکاندنی دار زەیتوون،وەک کۆکردنەوەی هێشوو کە ڕنین تەواو دەبێت. 14 ئەوان دەنگ هەڵدەبڕن، هوتافی خۆشی دەکێشن،بۆ شکۆی یەزدان لە ڕۆژئاواوە هاوار دەکەن. 15 لەبەر ئەوە لە ڕۆژهەڵات یەزدان شکۆدار بکەن،لە دوورگەکانی دەریاشەوەناوی یەزدان، پەروەردگاری ئیسرائیل. 16 لەوپەڕی زەوییەوە گوێمان لە گۆرانییەک بوو:«شکۆمەندی بۆ خودای ڕاستودروست!» جا گوتم: «فەوتام! فەوتام!قوڕبەسەرم!ناپاکان ناپاکییان کرد!ناپاکان ناپاکییان لە ناپاکی کرد!» 17 ترس و چاڵ و تەڵەبەسەرتەوەیە ئەی دانیشتووی زەوی. 18 ئەوەی لە دەنگی ترسەکە هەڵدێتدەکەوێتە چاڵەکەوە وئەوەی لەناو چاڵەکە بێتە دەرەوەبە تەڵەکەوە دەبێت. بەربەستی جۆگەکان لە ئاسمانەوە کرانەوە وبناغەکانی زەوی هەژان. 19 زەوی بە شکان دەشکێت،زەوی بە وردوخاشبوون وردوخاش دەبێت،زەوی بە لەقین دەلەقێت. 20 زەوی وەک سەرخۆش بە لادا دێت،جۆلانە دەکات وەک کەپر.یاخیبوونەکەی لەسەری قورسە،دەکەوێت و جارێکی دیکە هەڵناستێتەوە. 21 لەو ڕۆژەدا یەزدانسزای هێزەکان دەدات لە ئاسمان ولەسەر زەوی سزای پاشایانی دەدات. 22 بە کۆمەڵ کۆیان دەکەنەوەوەک دیل لە بەندیخانە ولە گرتووخانە توند دەکرێن ودوای ماوەیەکی درێژ سزا دەدرێن. 23 مانگ ڕیسوا دەبێت و خۆر شەرمەزار دەبێت،چونکە یەزدانی سوپاسالار حوکمڕانی دەکاتلە کێوی سییۆن و لە ئۆرشەلیم،شکۆمەندیش لەبەردەم پیرانی ئەوە.