Isaiah 26 (BOKSSV)
1 لەو ڕۆژەدا لە خاکی یەهودا ئەم گۆرانییە دەڵێن:شاری بەهێزمان هەیە،خودا ڕزگاری دەکاتەشوورا و سەنگەری. 2 دەروازەکان بکەنەوەبا نەتەوەی ڕاستودروستپارێزەری باوەڕ بێتە ژوورەوە. 3 تۆ کەسی بیروڕا چەسپاوبە ئاشتی تەواو دەپارێزیت،چونکە پشتی بە تۆ بەستووە. 4 هەتاهەتایە پشت بە یەزدان ببەستن،چونکە یەزدان، هەر یەزدان، تاشەبەردەکەی هەتاهەتاییە. 5 ئەوانەی لە بەرزاییدا نیشتەجێن نزم دەکاتەوە،شاری بەرزیش نەوی دەکات،دەیدات بە زەویدا،تەختی دەکات لەگەڵ خۆڵ. 6 پێی هەژار،هەنگاوی نەدار،پێشێلی دەکات. 7 ڕێڕەوی کەسی ڕاستودروست ڕێکە،ئەی ڕاست، ڕێگای ڕاستودروست خۆش دەکەیت. 8 ئەی یەزدان، لە ڕێی حوکمەکانتچاوەڕێی تۆ دەکەین،بۆ ناوەکەت و بۆ یادکردنەوەتەئارەزووی گیان. 9 گیانم بە شەو ئارەزووت دەکات،هەروەها لە بەیانیدا ڕۆحم لە ناخمدا پەرۆشە بۆت،چونکە کاتێک حوکمەکانت لە زەوین،دانیشتووانی جیهان فێری ڕاستودروستی دەبن. 10 بەدکار بەر میهرەبانی بکەوێت،فێری ڕاستودروستی نابێت،لە خاکی ڕاستییەکاندا ناڕەوایی دەکات،شکۆی یەزدان نابینێت. 11 ئەی یەزدان تۆ باڵا دەستیت،بەڵام ئەوان نایبینن.با دڵگەرمیت بۆ گەلەکەت ببینن و شەرمەزار بن،با ئەو ئاگرەی کە ئامادەت کردووە دوژمنەکانت بخوات. 12 ئەی یەزدان ئاشتیمان دەدەیتێ،چونکە لە ڕاستیدا هەموو کارەکانمان تۆ کردووتە. 13 ئەی یەزدانی پەروەردگارمان،گەورەکانی دیکە، جیا لە تۆ بوون بە گەورەمان،بەڵام تەنها تۆ، یادی ناوی تۆ دەکەین. 14 مردوون، زیندوو نابنەوە!تارمایین، هەڵناستنەوە،لەبەر ئەوە سزات دان و تێکت شکاندن،هەموو یادگاریێکی ئەوانت لەناوبرد. 15 ئەی یەزدان، نەتەوەت زیاد کرد،نەتەوەت زیاد کرد وشکۆمەند بوویت،هەموو سنوورەکانی خاکەکەت فراوان کرد. 16 ئەی یەزدان، لە تەنگانەدا هانایان بۆ هێنایت،کاتێک تەمبێت کردن،بە چرپەوە نوێژیان هەڵڕشت. 17 وەک ژنی سکپڕ کە لە منداڵبوون نزیک دەبێتەوەلە ژاندا دەتلێتەوە و دەقیژێنێت،ئاوامان لێ هات لەبەردەمت، ئەی یەزدان. 18 سکپڕ بووین تلاینەوەوەک ئەوەی بامان بووبێت.لە زەویدا ڕزگاریمان بەرپا نەکرد وکەسێکی جیهانمان لێ نەبوو. 19 مردووەکانت زیندوو دەبنەوە،لاشەکان هەڵدەستنەوە.هەستن و گۆرانی بڵێنئەی دانیشتووانی خۆڵ،چونکە شەونمت شەونمی بەیانییە،زەوی تارماییەکانی لێ لەدایک دەبێت. 20 گەلەکەم بڕۆ، بڕۆ ناو ژوورەکانت ودەرگاکەت لەدوای خۆت کلیل بدە،بۆ ساتێک خۆت بشارەوەهەتا تووڕەیی تێدەپەڕێت. 21 ئەوەتا یەزدان لە شوێنی خۆیەوە دێتە دەرەوەهەتا سزای تاوانی دانیشتووانی زەوی بدات لەسەری.زەوی خوێنەکانی ناو خۆی دەردەخات،لەمەودوا کوژراوەکانی ناشارێتەوە.