Isaiah 42 (BOKSSV)
1 «ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی پشتیوانی دەکەم،هەڵبژاردەکەم کە پێی دڵشادم،ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،دادپەروەری بۆ نەتەوەکان بەرپا دەکات. 2 هاوار ناکات و بانگ ناکات ودەنگی لە شەقامەکان نابیسترێت. 3 قامیشێکی کوتراو ناشکێنێتپڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە.بە ڕاستییەوە دادپەروەری دەردەخات. 4 نە ماندوو دەبێت و نە وردوخاش دەبێتتاکو ئەوەی لەسەر زەوی دادپەروەری بەرقەرار دەکات.دوورگەکان هیوایان بە فێرکردنەکانی ئەو دەبێت.» 5 خودای پەروەردگار، بەدیهێنەری ئاسمان و لێککەرەوەی،ڕاخەری زەوی و ئەوەی لێی بەرهەم دێت،هەناسەی داوە بەو گەلەی لەسەریەتی،ڕۆحیش بەوانەی هاتوچۆی تێدا دەکەن،ئەمە دەفەرموێت: 6 «من یەزدانم، بە ڕاستودروستی بانگم کردیت،جا دەستت دەگرم و دەتپارێزم،دەتکەمە پەیمان بۆ گەل و ڕووناکی بۆ نەتەوەکان. 7 بۆ ئەوەی چاوی نابیناکان بکەیتەوە،بۆ ئەوەی دیلەکان لە زیندان دەربهێنیت،لە بەندیخانەش دانیشتووان لە تاریکی. 8 «من یەزدانم، ئەمەیە ناوم وشکۆمەندی خۆم نادەمە کەسی دیکە وستایشم نادەمە بتە تاشراوەکان. 9 ببینن، ئەوەی لە ڕابردوو گوترا هاتە دی،ئێستاش شتی نوێتان پێ ڕادەگەیەنم،پێش ئەوەی سەر دەربێنێتمن پێتانی دەڵێم.» 10 ئەی ئەوانەی دادەبەزنە ناو دەریا و هەموو ئەوانەی تێیدان،دوورگەکان و دانیشتووانەکانیان،گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،ستایشیشی لەوپەڕی زەوییەوە. 11 با چۆڵەوانی و شارۆچکەکانی دەنگ بەرز بکەنەوە،گوندەکانی نشینگەی قێدار.با دانیشتووانی سەلەع هاواری خۆشی بکەن،لە ترۆپکی چیاکانەوە هاوار بکەن. 12 با شکۆمەندی بە یەزدان بدەن،لە دوورگەکان ستایشی ڕابگەیەنن. 13 یەزدان وەک پاڵەوان دێتە دەرەوە،وەک جەنگاوەر دڵگەرمی دەهەژێت،هاوار دەکات و نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت،بەسەر دوژمنانیدا سەردەکەوێت. 14 «زۆر دەمێکە کپ بووم،بێدەنگ بووم و دانم بە خۆمدا گرت.بەڵام ئێستا وەک ژنێک کە منداڵی ببێت دەقیژێنم،هەناسە دەدەم و هەناسە هەڵدەکێشم پێکەوە. 15 چیا و گردەکان تێکدەدەم،هەموو گیاوگوڵیان وشک دەکەم.ڕووبار دەکەمە دوورگە وگۆلاوەکان وشک دەکەم. 16 نابیناکان بە ڕێگایەکدا دەبەم شارەزای نەبن،بە ڕێچکەیەکدا هاتوچۆیان پێ دەکەم کە نایزانن،تاریکی لەبەردەمیاندا دەکەم بە ڕووناکی،ڕێگا خوارەکانیش بە ڕاستە ڕێ.ئەم شتانە دەکەم وبەجێیان ناهێڵم. 17 بەڵام ئەوانەی پشت بە بتی داڕێژراو دەبەستن،ئەوانەی بە پەیکەری داتاشراو دەڵێن، ”ئێوە خوداوەندی ئێمەن،“بەرەو دواوە دەگەڕێنەوە و بە تەواوی شەرمەزار دەبن. 18 «ئەی کەڕەکان گوێ بگرن!ئەی کوێرەکان سەیر بکەن بۆ ئەوەی ببینن! 19 کێ کوێرە تەنها بەندەکەم نەبێت،یان کەڕە وەک نێردراوەکەم کە دەینێرم؟کێ کوێرە وەک ئەوەی تەواوە وکوێرە وەک بەندەی یەزدان؟ 20 زۆرت بینیوە و سەرنجت نەداوە،گوێیەکانت کراونەتەوە و نەتبیستووە.» 21 یەزدان دڵخۆشە لە پێناوی ڕاستودروستی خۆی،فێرکردنەکانی خۆی بە گەورە دادەنێت و ڕێزی لێ دەگرێت. 22 بەڵام ئەو گەلێکی تاڵانکراو و ڕووتکراوەیەهەموو کەوتوونەتە چاڵەوە،لە بەندیخانەکان خۆیان شاردووەتەوە،بوون بە تاڵانی و کەس فریایان نەکەوت،ڕووتکرانەوە و کەس نەبوو بڵێت، «دەست بگێڕەوە!» 23 کێ لە ئێوە گوێ لەمە دەگرێتگوێ شل دەکات و هەتا کۆتایی دەبیستێت؟ 24 کێ یاقوبی دایە دەست ڕووتکردنەوە وئیسرائیلیش بۆ تاڵانکاران؟ئایا یەزدان نییەکە گوناهمان دەرهەقی کرد ونەیانویست ڕێگاکانی بگرنەبەر وگوێیان لە فێرکردنەکانی نەگرت؟ 25 ئیتر گڕی تووڕەیی خۆی بەسەردا ڕشتن،بە جەنگێکی سەخت،لە هەموو لایەکەوە گڕی تێبەردان، بەڵام پێیان نەزانی،سووتاندنی، بەڵام نەچووە مێشکیانەوە.