John 12 (BOKSSV)

1 شەش ڕۆژ پێش جەژنی پەسخە عیسا هاتە بێت‌عەنیا کە لەعازری لێبوو، ئەوەی عیسا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە. 2 لەوێ شێوێکیان بۆ ئامادە کرد، مەرسا خزمەتی دەکرد، لەعازریش یەکێک بوو لەوانەی لەگەڵی پاڵیدابووەوە. 3 مریەمیش نیو لیتر بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای هێنا و پێیەکانی عیسای پێ چەورکرد، ئینجا بە قژی پێیەکانی عیسای سڕییەوە و ماڵەکەش پڕبوو لە بۆنی خۆش. 4 یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە قوتابییەکانی و بەتەمابوو بە گرتنی بدات، گوتی: 5 «بۆچی ئەم بۆنە بە سێ سەد دینار نەفرۆشرا و نەدرا بە هەژاران؟» 6 ئەمەی گوت نەک لەبەر ئەوەی خەمی هەژارانی دەخوارد، بەڵکو لەبەر ئەوەی دز بوو و سندوقی پارەشی لەلا بوو، لەو پارەیەی دەبرد کە تێیدا دادەنرا. 7 عیساش فەرمووی: «وازی لێ بهێنن، بۆ ڕۆژی ناشتنم هەڵیگرتبوو، 8 چونکە هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم.» 9 کاتێک ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان زانییان عیسا لەوێیە، هاتن، نەک تەنها لەبەر عیسا، بەڵکو بۆ بینینی لەعازریش کە لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە. 10 ئەوسا کاهینانی باڵا تەگبیریان کرد لەعازریش بکوژن، 11 چونکە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان بەهۆی ئەوەوە دەڕۆیشتن و باوەڕیان بە عیسا دەهێنا. 12 بۆ بەیانی ئەو ئاپۆرەیە لە خەڵک کە هاتبوون بۆ جەژن، بیستیان کە عیسا دێت بۆ ئۆرشەلیم. 13 لقە دار خورمایان برد و بەرەوپیری چوون، هاواریان دەکرد:«هۆسانا! [پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «پیرۆزە پاشای ئیسرائیل!» 14 عیسا جاشکێکی بینی، سواری بوو، وەک نووسراوە: 15 [ئەی شاری سییۆن مەترسە،ئەوەتا پاشاکەت دێتبە سواری جاشی ماکەرێک.] 16 سەرەتا قوتابییەکانی لەمانە تێنەگەیشتن. بەڵام پاش ئەوەی عیسا شکۆدار کرا، بیریان کەوتەوە کە ئەمانە دەربارەی ئەو نووسراون، ئەوانیش ئەمانەیان بۆ ئەو کردووە. 17 هەروەها ئەو خەڵکەش کە لەگەڵی بوون کاتێک لەعازری لەناو گۆڕەکەوە بانگکرد و لەنێو مردوواندا هەڵیستاندەوە، شایەتییان بۆی دەدا. 18 لەبەر ئەوە بوو خەڵکەکە چوونە دەرەوە بۆ ئەوەی پێشوازیی لێ بکەن، چونکە بیستیان ئەو پەرجووەی کردووە. 19 فەریسییەکانیش بە یەکتریان گوت: «دەبینن ئێوە هیچتان لە دەست نایەت! ئەوەتا هەموو جیهان دوای کەوتووە!» 20 هەندێک یۆنانی لەنێو ئەوانە بوون کە هاتبوون لە جەژندا خواپەرستی بکەن. 21 ئەوان هاتنە لای فیلیپۆسی خەڵکی بێت‌سەیدای جەلیل و پێیان گوت: «گەورەم، دەمانەوێت عیسا ببینین.» 22 فیلیپۆسیش هات و بە ئەندراوسی گوت، ئینجا ئەندراوس و فیلیپۆس هاتن و بە عیسایان گوت. 23 عیساش وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «کاتی شکۆدارکردنی کوڕی مرۆڤ هاتووە. 24 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم، دەنکە گەنم ئەگەر نەکەوێتە ناو زەوی و نەمرێت، بە تەنها دەمێنێتەوە. بەڵام کە مرد، ئەوسا بەرهەمی زۆر دەدات. 25 ئەوەی ژیانی خۆی خۆشدەوێت دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لەم جیهانەدا ڕقی لە ژیانی خۆی دەبێتەوە، ئەوا بۆ هەتاهەتایە ژیانی دەپارێزێت. 26 ئەوەی خزمەتم دەکات با بەدوام بکەوێت. ئیتر من لە هەر شوێنێک بم، خزمەتکاریشم لەوێیە. ئەگەر یەکێک خزمەتم بکات باوکم ڕێزی لێ دەگرێت.» 27 «ئێستا خەمبارم، چی بڵێم؟ ”باوکە لەم کاتە ڕزگارم بکە“؟ بەڵام نەخێر، من بۆ ئەم کاتە هاتووم. 28 ئەی باوک، ناوت شکۆدار بکە!»جا دەنگێک لە ئاسمانەوە هات: «شکۆدارم کردووە و شکۆداریشی دەکەمەوە.» 29 ئەو خەڵکەی لەوێ ئامادەبوون گوێیان لێبوو و گوتیان: «هەورەتریشقە بوو!» هەندێکی دیکەیان گوتیان: «فریشتەیەک بوو قسەی لەگەڵ کرد.» 30 عیسا فەرمووی: «ئەو دەنگەی هات بۆ من نەبوو، بەڵکو بۆ ئێوە بوو. 31 ئێستا کاتی حوکمدانی ئەم جیهانەیە. ئێستا سەرۆکی ئەم جیهانە دەردەکرێت. 32 کاتێک منیش لە زەوییەوە بەرز دەکرێمەوە، ئەوا هەمووان بۆ لای خۆم ڕادەکێشم.» 33 ئەمەی گوت ئاماژەی کرد بەو شێوە مردنەی کە دەبێت بمرێت. 34 خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «لە تەوراتدا بیستوومانە کە مەسیح هەتاهەتایە دەمێنێتەوە، ئیتر چۆن دەڵێی ”کوڕی مرۆڤ دەبێت بەرز بکرێتەوە“؟ ئەم کوڕی مرۆڤە کێیە؟» 35 عیساش پێی فەرموون: «ڕووناکییەکەتان بۆ کاتێکی کورت لەسەر دەمێنێتەوە. بڕۆن هەتا ڕووناکیتان لەگەڵە، نەوەک تاریکیتان بەسەردا بێت، چونکە ئەوەی بە تاریکیدا دەڕوات نازانێ بۆ کوێ دەڕوات. 36 باوەڕ بە ڕووناکییەکە بهێنن هەتا ڕووناکییەکەتان لەگەڵدایە، تاکو ببنە ڕۆڵەی ڕووناکییەکە.» عیسا ئەمانەی فەرموو، ڕۆیشت و خۆی لێیان شاردەوە. 37 هەرچەندە زۆر پەرجووی لەبەردەمیان کرد، بەڵام باوەڕیان پێ نەهێنا، 38 تاکو وتەی ئیشایا پێغەمبەر بێتە دی کە گوتی:[ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد وهێزی یەزدان بۆ کێ دەرکەوت؟] 39 لەبەر ئەوە نەیانتوانی باوەڕ بهێنن، چونکە ئیشایا لە شوێنێکی دیکە گوتی: 40 [چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە،بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن،نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.] 41 ئیشایا ئەمانەی گوت، چونکە شکۆی ئەوی بینی و باسی کرد. 42 هەرچەندە ژمارەیەکی زۆر لە ڕابەرەکانیش باوەڕیان پێی هێنا، بەڵام لەبەر فەریسییەکان ڕایاننەدەگەیاند نەوەک لە کەنیشت دەربکرێن، 43 چونکە شکۆی خەڵکیان لە شکۆی خودا زیاتر خۆشدەویست. 44 ئینجا عیسا بە دەنگی بەرز فەرمووی: «ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، باوەڕ بە من ناهێنێت، بەڵکو بەوەی ناردوومی، 45 ئەوەش کە دەمبینێت، ئەوە دەبینێت کە ناردوومی. 46 من وەک ڕووناکی هاتوومەتە جیهان، تاکو هەرکەسێک باوەڕم پێ بهێنێت لە تاریکیدا نەمێنێتەوە. 47 «ئەگەر یەکێک گوێی لە وتەکانم بوو و کاری پێ نەکرد، من حوکمی نادەم، چونکە نەهاتووم تاکو جیهان حوکم بدەم، بەڵکو جیهان ڕزگار بکەم. 48 ئەوەی ڕەتم بکاتەوە و وتەکانم وەرنەگرێت، یەکێک هەیە حوکمی بدات، ئەو قسەیەی کە من کردم لە ڕۆژی دواییدا حوکمی دەدات. 49 من لە خۆمەوە قسەم نەکردووە، بەڵکو ئەو باوکەی کە ناردوومی، ڕایسپاردووم کە چی بڵێم و چ قسەیەک بکەم. 50 دەزانم ڕاسپاردەی ئەو خەڵکی بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەبات، هەر بۆیە هەرچی بڵێم، بەو جۆرە دەیڵێم کە باوکم پێی فەرمووم.»

In Other Versions

John 12 in the ANGEFD

John 12 in the ANTPNG2D

John 12 in the AS21

John 12 in the BAGH

John 12 in the BBPNG

John 12 in the BBT1E

John 12 in the BDS

John 12 in the BEV

John 12 in the BHAD

John 12 in the BIB

John 12 in the BLPT

John 12 in the BNT

John 12 in the BNTABOOT

John 12 in the BNTLV

John 12 in the BOATCB

John 12 in the BOATCB2

John 12 in the BOBCV

John 12 in the BOCNT

John 12 in the BOECS

John 12 in the BOGWICC

John 12 in the BOHCB

John 12 in the BOHCV

John 12 in the BOHLNT

John 12 in the BOHNTLTAL

John 12 in the BOICB

John 12 in the BOILNTAP

John 12 in the BOITCV

John 12 in the BOKCV

John 12 in the BOKCV2

John 12 in the BOKHWOG

John 12 in the BOLCB

John 12 in the BOLCB2

John 12 in the BOMCV

John 12 in the BONAV

John 12 in the BONCB

John 12 in the BONLT

John 12 in the BONUT2

John 12 in the BOPLNT

John 12 in the BOSCB

John 12 in the BOSNC

John 12 in the BOTLNT

John 12 in the BOVCB

John 12 in the BOYCB

John 12 in the BPBB

John 12 in the BPH

John 12 in the BSB

John 12 in the CCB

John 12 in the CUV

John 12 in the CUVS

John 12 in the DBT

John 12 in the DGDNT

John 12 in the DHNT

John 12 in the DNT

John 12 in the ELBE

John 12 in the EMTV

John 12 in the ESV

John 12 in the FBV

John 12 in the FEB

John 12 in the GGMNT

John 12 in the GNT

John 12 in the HARY

John 12 in the HNT

John 12 in the IRVA

John 12 in the IRVB

John 12 in the IRVG

John 12 in the IRVH

John 12 in the IRVK

John 12 in the IRVM

John 12 in the IRVM2

John 12 in the IRVO

John 12 in the IRVP

John 12 in the IRVT

John 12 in the IRVT2

John 12 in the IRVU

John 12 in the ISVN

John 12 in the JSNT

John 12 in the KAPI

John 12 in the KBT1ETNIK

John 12 in the KBV

John 12 in the KJV

John 12 in the KNFD

John 12 in the LBA

John 12 in the LBLA

John 12 in the LNT

John 12 in the LSV

John 12 in the MAAL

John 12 in the MBV

John 12 in the MBV2

John 12 in the MHNT

John 12 in the MKNFD

John 12 in the MNG

John 12 in the MNT

John 12 in the MNT2

John 12 in the MRS1T

John 12 in the NAA

John 12 in the NASB

John 12 in the NBLA

John 12 in the NBS

John 12 in the NBVTP

John 12 in the NET2

John 12 in the NIV11

John 12 in the NNT

John 12 in the NNT2

John 12 in the NNT3

John 12 in the PDDPT

John 12 in the PFNT

John 12 in the RMNT

John 12 in the SBIAS

John 12 in the SBIBS

John 12 in the SBIBS2

John 12 in the SBICS

John 12 in the SBIDS

John 12 in the SBIGS

John 12 in the SBIHS

John 12 in the SBIIS

John 12 in the SBIIS2

John 12 in the SBIIS3

John 12 in the SBIKS

John 12 in the SBIKS2

John 12 in the SBIMS

John 12 in the SBIOS

John 12 in the SBIPS

John 12 in the SBISS

John 12 in the SBITS

John 12 in the SBITS2

John 12 in the SBITS3

John 12 in the SBITS4

John 12 in the SBIUS

John 12 in the SBIVS

John 12 in the SBT

John 12 in the SBT1E

John 12 in the SCHL

John 12 in the SNT

John 12 in the SUSU

John 12 in the SUSU2

John 12 in the SYNO

John 12 in the TBIAOTANT

John 12 in the TBT1E

John 12 in the TBT1E2

John 12 in the TFTIP

John 12 in the TFTU

John 12 in the TGNTATF3T

John 12 in the THAI

John 12 in the TNFD

John 12 in the TNT

John 12 in the TNTIK

John 12 in the TNTIL

John 12 in the TNTIN

John 12 in the TNTIP

John 12 in the TNTIZ

John 12 in the TOMA

John 12 in the TTENT

John 12 in the UBG

John 12 in the UGV

John 12 in the UGV2

John 12 in the UGV3

John 12 in the VBL

John 12 in the VDCC

John 12 in the YALU

John 12 in the YAPE

John 12 in the YBVTP

John 12 in the ZBP