John 7 (BOKSSV)

1 دوای ئەمانە عیسا بە جەلیلدا دەگەڕا و نەیدەویست لە یەهودیا بگەڕێ، چونکە ڕابەرانی جولەکەی ئەوێ هەوڵیان دەدا بیکوژن. 2 کاتێک جەژنی کەپرەشینەی جولەکەش نزیک بووەوە، 3 براکانی پێیان گوت: «ئێرە بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ناوچەی یەهودیا، تاکو قوتابییەکانی خۆشت کارەکانت ببینن کە تۆ دەیکەیت، 4 هیچ کەسێک بە نهێنی شتێک ناکات ئەگەر بیەوێت ئاشکرابێت. ئەگەر ئەم شتانە دەکەیت، خۆت پیشانی جیهان بدە.» 5 براکانی وایان پێ گوت، چونکە تەنانەت ئەوانیش باوەڕیان پێی نەدەکرد. 6 عیساش پێی فەرموون: «جارێ کاتم نەهاتووە، بەڵام هەردەم کاتی ئێوە گونجاوە. 7 جیهان ناتوانێت ڕقی لێتان بێتەوە، بەڵام ڕقی لە من دەبێتەوە، چونکە شایەتی لەسەر دەدەم کە کردەوەی خراپە. 8 ئێوە بڕۆنە جەژنەکە، من نایەمە ئەم جەژنە، چونکە هێشتا کاتم تەواو نەبووە.» 9 ئەمانەی فەرموو و لە جەلیل مایەوە. 10 بەڵام کە براکانی بۆ جەژنەکە چوون، ئەویش ڕۆیشت، بەڵام بە ئاشکرا نا، بەڵکو بە نهێنی. 11 ڕابەرانی جولەکە لە جەژنەکەدا بەدوایدا دەگەڕان و دەیانگوت: «ئەو لەکوێیە؟» 12 لەنێو خەڵکەکەدا چرپەچرپێکی زۆری لەسەر بوو، هەندێکیان دەیانگوت: «پیاوێکی چاکە.»خەڵکی دیکەش دەیانگوت: «نەخێر، بەڵکو خەڵک گومڕا دەکات.» 13 بەڵام کەس لە ترسی جولەکەکان بە ئاشکرا باسی نەدەکرد. 14 کاتێک نیوەی جەژن تێپەڕی، عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵکی. 15 جولەکەکان سەرسام بوون و پرسییان: «ئەمە کە فێرنەکراوە چۆن ئەم هەموو زانیارییەی هەیە؟» 16 عیسا وەڵامی دانەوە: «فێرکردنم هی خۆم نییە، بەڵکو هی ئەوەیە کە ناردوومی. 17 ئەگەر کەسێک بیەوێت خواستی خودا ئەنجام بدات، ئەوا دەزانێت ئاخۆ فێرکردنەکانم لە خوداوەیە یان لە خۆمەوە قسە دەکەم. 18 ئەوەی لە خۆیەوە بدوێت، داوای شکۆی خۆی دەکات، بەڵام ئەوەی داوای شکۆی ئەوە بکات کە ناردوویەتی، ئەمە ڕاستگۆیە و فڕوفێڵی تێدا نییە. 19 ئایا موسا تەوراتی نەداونەتێ؟ بەڵام کەس لە ئێوە بە قسەی تەورات ناکات. بۆچی هەوڵی کوشتنم دەدەن؟» 20 خەڵکەکە وەڵامیان دایەوە: «ڕۆحی پیست هەیە! کێ هەوڵی کوشتنت دەدات؟» 21 عیسا پێی فەرموون: «کارێکم کرد و هەمووتان سەرسام بوون. 22 لە ڕۆژی شەممەدا کوڕ خەتەنە دەکەن، چونکە دەڵێن کە موسا خەتەنەکردنی پێ سپاردوون، هەرچەندە خەتەنەکردن لە موساوە نەبووە، بەڵکو لە باپیرانەوەیە. 23 ئەگەر کوڕ لە ڕۆژی شەممە خەتەنە بکرێت تاکو تەوراتی موسا نەشکێت، باشە لە من تووڕە دەبن کە لە ڕۆژی شەممە سەراپای مرۆڤێکم چاککردەوە؟ 24 بە ڕواڵەت حوکم مەدەن، بەڵکو حوکمێکی دادپەروەرانە بدەن.» 25 لەبەر ئەوە هەندێک لە خەڵکی ئۆرشەلیم دەیانگوت: «ئەمە نییە ئەوەی دەیانەوێت بیکوژن؟ 26 ئەوەتا بە ئاشکرا قسە دەکات و هیچی پێ ناڵێن. ئایا سەرۆکەکان بەڕاستی بۆیان دەرکەوتووە کە ئەمە مەسیحەکەیە؟ 27 بەڵام ئێمە دەزانین ئەمە خەڵکی کوێیە. کاتێک مەسیح دێت، کەس نازانێت خەڵکی کوێیە.» 28 پاشان عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا بەردەوام بوو لەسەر فێرکردنی خەڵکی و هاواری کرد: «بەڵێ، دەمناسن و دەزانن خەڵکی کوێم. لە خۆمەوە نەهاتووم، بەڵام ئەوەی منی ناردووە ڕاستە. ئێوە نایناسن، 29 بەڵام من دەیناسم، چونکە لەوم و ئەویش منی ناردووە.» 30 لەبەر ئەوە هەوڵیان دەدا بیگرن، بەڵام کەس دەستی بۆ درێژ نەکرد، چونکە هێشتا کاتی نەهاتبوو. 31 زۆر لە خەڵکەکەش باوەڕیان پێی هێنا و گوتیان: «ئایا کاتێک مەسیح دێت، پەرجووی زیاتر دەکات لەوەی ئەمە کردوویەتی؟» 32 کاتێک فەریسییەکان گوێیان لێبوو کە خەڵکەکە لەبارەی عیساوە چرپەچرپ دەکەن، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان خزمەتکاریان نارد تاکو بیگرن. 33 عیسا فەرمووی: «ماوەیەکی کەمم لەگەڵتان ماوە، ئینجا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی. 34 بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە، هەروەها ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم.» 35 ئیتر جولەکەکان لەنێو خۆیاندا گوتیان: «ئەمە بە نیازە بۆ کوێ بڕوات کە نایدۆزینەوە؟ ئایا بۆ لای پەراگەندەکانی نێو یۆنانییەکان دەڕوات، تاکو یۆنانییەکان فێر بکات؟! 36 ئەم قسەیە چییە دەیکات: ”داوام دەکەن بەڵام نامدۆزنەوە“ و ”ناتوانن بێن بۆ ئەو شوێنەی من لێی دەبم“؟» 37 لە گەورەترین و کۆتا ڕۆژی جەژندا، عیسا ڕاوەستا و هاواری کرد: «ئەگەر یەکێک تینووی بوو با بێتە لام و بخواتەوە. 38 ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، وەک نووسراوە پیرۆزەکە فەرموویەتی، لە ناخییەوە ڕووبارەکانی ئاوی ژیان دەڕوات.» 39 لێرەدا مەبەستی لە ڕۆحی پیرۆز بوو، کە ئەوانەی باوەڕی پێدەهێنن دواتر وەریدەگرن، بەڵام هێشتا ڕۆحی پیرۆز نەدرابوو، چونکە عیسا شکۆدار نەببوو. 40 هەندێک لە خەڵکەکە کە گوێیان لەم قسانە بوو، گوتیان: «ئەمە بە ڕاستی پێغەمبەرەکەیە.» 41 هەندێکی دیکە گوتیان: «ئەمە مەسیحەکەیە.» بەڵام هەندێک گوتیان: «باشە مەسیح لە جەلیلەوە دێت؟ 42 ئایا نووسراوە پیرۆزەکە نافەرموێت کە مەسیح لە ڕەچەڵەکی داود و لە بێت‌لەحمەوە دێت، ئەو گوندەی کە داودی لێبوو؟» 43 بۆیە بەهۆی ئەوەوە دووبەرەکی کەوتە نێوان خەڵکەکە. 44 هەندێک لەوان ویستیان بیگرن، بەڵام کەس دەستگیری نەکرد. 45 ئەوسا خزمەتکارەکان گەڕانەوە لای کاهینانی باڵا و فەریسییەکان، ئەوانیش لێیان پرسین: «بۆچی نەتانهێنا؟» 46 خزمەتکارەکان وەڵامیان دایەوە: «هەرگیز کەس وەک ئەمە قسەی نەکردووە!» 47 فەریسییەکان گوتیان: «ئایا ئێوەش گومڕا بوون؟ 48 باشە کەس لە سەرۆکەکان یان فەریسییەکان باوەڕی پێ هێناوە؟ 49 نەخێر! تەنها ئەم خەڵکە نەفرەتلێکراوە نەبێت کە لە تەورات نازانێت.» 50 نیقۆدیمۆس کە پێشتر هاتبووە لای عیسا و یەکێک بوو لەوان، لێی پرسین: 51 «ئایا تەوراتمان حوکمی یەکێک دەدات پێش ئەوەی گوێی لێ بگرێت و بزانێت چی کردووە؟» 52 وەڵامیان دایەوە: «تۆش جەلیلیت؟ لێی بکۆڵەوە و بیزانە کە لە جەلیلدا پێغەمبەر هەڵناکەوێت.»⌟ 53 ئیتر هەریەکە چووەوە ماڵی خۆی.

In Other Versions

John 7 in the ANGEFD

John 7 in the ANTPNG2D

John 7 in the AS21

John 7 in the BAGH

John 7 in the BBPNG

John 7 in the BBT1E

John 7 in the BDS

John 7 in the BEV

John 7 in the BHAD

John 7 in the BIB

John 7 in the BLPT

John 7 in the BNT

John 7 in the BNTABOOT

John 7 in the BNTLV

John 7 in the BOATCB

John 7 in the BOATCB2

John 7 in the BOBCV

John 7 in the BOCNT

John 7 in the BOECS

John 7 in the BOGWICC

John 7 in the BOHCB

John 7 in the BOHCV

John 7 in the BOHLNT

John 7 in the BOHNTLTAL

John 7 in the BOICB

John 7 in the BOILNTAP

John 7 in the BOITCV

John 7 in the BOKCV

John 7 in the BOKCV2

John 7 in the BOKHWOG

John 7 in the BOLCB

John 7 in the BOLCB2

John 7 in the BOMCV

John 7 in the BONAV

John 7 in the BONCB

John 7 in the BONLT

John 7 in the BONUT2

John 7 in the BOPLNT

John 7 in the BOSCB

John 7 in the BOSNC

John 7 in the BOTLNT

John 7 in the BOVCB

John 7 in the BOYCB

John 7 in the BPBB

John 7 in the BPH

John 7 in the BSB

John 7 in the CCB

John 7 in the CUV

John 7 in the CUVS

John 7 in the DBT

John 7 in the DGDNT

John 7 in the DHNT

John 7 in the DNT

John 7 in the ELBE

John 7 in the EMTV

John 7 in the ESV

John 7 in the FBV

John 7 in the FEB

John 7 in the GGMNT

John 7 in the GNT

John 7 in the HARY

John 7 in the HNT

John 7 in the IRVA

John 7 in the IRVB

John 7 in the IRVG

John 7 in the IRVH

John 7 in the IRVK

John 7 in the IRVM

John 7 in the IRVM2

John 7 in the IRVO

John 7 in the IRVP

John 7 in the IRVT

John 7 in the IRVT2

John 7 in the IRVU

John 7 in the ISVN

John 7 in the JSNT

John 7 in the KAPI

John 7 in the KBT1ETNIK

John 7 in the KBV

John 7 in the KJV

John 7 in the KNFD

John 7 in the LBA

John 7 in the LBLA

John 7 in the LNT

John 7 in the LSV

John 7 in the MAAL

John 7 in the MBV

John 7 in the MBV2

John 7 in the MHNT

John 7 in the MKNFD

John 7 in the MNG

John 7 in the MNT

John 7 in the MNT2

John 7 in the MRS1T

John 7 in the NAA

John 7 in the NASB

John 7 in the NBLA

John 7 in the NBS

John 7 in the NBVTP

John 7 in the NET2

John 7 in the NIV11

John 7 in the NNT

John 7 in the NNT2

John 7 in the NNT3

John 7 in the PDDPT

John 7 in the PFNT

John 7 in the RMNT

John 7 in the SBIAS

John 7 in the SBIBS

John 7 in the SBIBS2

John 7 in the SBICS

John 7 in the SBIDS

John 7 in the SBIGS

John 7 in the SBIHS

John 7 in the SBIIS

John 7 in the SBIIS2

John 7 in the SBIIS3

John 7 in the SBIKS

John 7 in the SBIKS2

John 7 in the SBIMS

John 7 in the SBIOS

John 7 in the SBIPS

John 7 in the SBISS

John 7 in the SBITS

John 7 in the SBITS2

John 7 in the SBITS3

John 7 in the SBITS4

John 7 in the SBIUS

John 7 in the SBIVS

John 7 in the SBT

John 7 in the SBT1E

John 7 in the SCHL

John 7 in the SNT

John 7 in the SUSU

John 7 in the SUSU2

John 7 in the SYNO

John 7 in the TBIAOTANT

John 7 in the TBT1E

John 7 in the TBT1E2

John 7 in the TFTIP

John 7 in the TFTU

John 7 in the TGNTATF3T

John 7 in the THAI

John 7 in the TNFD

John 7 in the TNT

John 7 in the TNTIK

John 7 in the TNTIL

John 7 in the TNTIN

John 7 in the TNTIP

John 7 in the TNTIZ

John 7 in the TOMA

John 7 in the TTENT

John 7 in the UBG

John 7 in the UGV

John 7 in the UGV2

John 7 in the UGV3

John 7 in the VBL

John 7 in the VDCC

John 7 in the YALU

John 7 in the YAPE

John 7 in the YBVTP

John 7 in the ZBP