Job 25 (BOKSSV)
1 بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە: 2 «دەسەڵات و شکۆ لەلای خودایە؛ئەو بەرزاییەکانی ئاسمان بەرقەرار دەکات. 3 ئایا هێزەکانی دەتوانرێت بژمێردرێن؟ڕووناکییەکەی بەسەر کێدا هەڵنایەت؟ 4 ئیتر چۆن مرۆڤ لەبەرچاوی خودا ڕاستودروست دەبێت؟لەدایکبوو لە ژن چۆن بێتاوان دەبێت؟ 5 ئەگەر لەبەرچاوی خودا تەنانەت مانگ ڕۆشن نییە وئەستێرەکانیش بێگەرد نین، 6 ئیتر چۆن مرۆڤ بێگەرد دەبێت کە مۆرانەیەکە،ئادەمیزاد کە کرمێکە!»