Job 36 (BOKSSV)
1 دیسان ئەلیهو گوتی: 2 «تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەمکە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت. 3 زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم وڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم. 4 بەڕاستی قسەکانم درۆ نین،ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە. 5 «خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات،گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە. 6 خراپەکار ناژیێنێت ومافی زەلیلان دەدات. 7 چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات،بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت وهەتاسەر پایەداریان دەکات. 8 ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە،ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن، 9 کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات،چونکە لووتبەرز بوون. 10 گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە وفەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن. 11 ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن،ڕۆژگاریان بە باشە وساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن. 12 ئەگەر گوێش نەگرن،بە شمشێر لەناودەچن وبە نەزانی دەمرن. 13 «خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە،تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن. 14 لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکانلە گەنجیێتیدا دەمرن. 15 بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی ولە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە. 16 «هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێتبەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست وسەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام. 17 بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا،حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن. 18 ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات،زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات. 19 ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتنلە تەنگانە دەتپارێزێتیان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟ 20 تامەزرۆی شەو مەبە،هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت. 21 ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە،چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی. 22 «خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە.کێ وەک ئەو مامۆستایە؟ 23 کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟یان کێ پێی دەڵێت: ”خراپەت کردووە؟“ 24 لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت،کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن. 25 هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن. 26 خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین وژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن. 27 «دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت،دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛ 28 لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆربەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت. 29 ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکاتیان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟ 30 ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات وقووڵایی دەریا دادەپۆشێت، 31 چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات وبە پڕی خواردن دەدات. 32 بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت وفەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات. 33 گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت،مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن.