Luke 19 (BOKSSV)

1 ئینجا عیسا چووە ناو ئەریحا و پێیدا تێدەپەڕی. 2 لەوێ کابرایەکی لێبوو بە ناوی زەکا، دەوڵەمەند و گەورەی باجگران بوو. 3 دەیویست ببینێت عیسا کێیە، بەڵام لەبەر خەڵکەکە نەیدەتوانی، چونکە کورتەباڵا بوو. 4 ڕایکرد و سەرکەوتە سەر دار هەنجیرێک تاکو بیبینێت، چونکە عیسا بەوێدا تێدەپەڕی. 5 کە عیسا گەیشتە شوێنەکە، چاوی هەڵبڕی و پێی فەرموو: «زەکا، خێرا وەرە خوارەوە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ لە ماڵی تۆ بمێنمەوە.» 6 جا خێرا هاتە خوارەوە و بە خۆشییەوە پێشوازی لێکرد. 7 هەموو بینییان و دەستیان کرد بە بۆڵەبۆڵکردن و گوتیان: «چووە بووەتە میوانی گوناهبارێک.» 8 بەڵام زەکا ڕاوەستا و بە مەسیحی خاوەن شکۆی گوت: «گەورەم، ئەوەتا نیوەی سامانەکەم دەدەمە هەژاران و ئەگەر بە هەر شێوەیەک فێڵم لە کەسێک کردبێت، چوارقاتی دەدەمەوە.» 9 عیساش پێی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕزگاری بۆ ئەم ماڵە هات، لەبەر ئەوەی ئەویش کوڕی ئیبراهیمە، 10 چونکە کوڕی مرۆڤ هاتووە بەدوای لەناوچواندا بگەڕێت و ڕزگاریان بکات.» 11 کاتێک خەڵکەکە گوێیان لەمانە دەگرت، درێژەی پێدا و نموونەیەکی هێنایەوە، چونکە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو و وایان دەزانی کە پاشایەتی خودا خەریکە دەردەکەوێت. 12 ئینجا فەرمووی: «پیاوماقوڵێک بۆ وڵاتێکی دوور ڕۆیشت، تاوەکو شانشینێک بۆ خۆی وەربگرێت و بێتەوە. 13 دە لە کۆیلەکانی خۆی بانگکرد و دە کیسە زیوی پێدان و پێی گوتن، هەتا دێمەوە بازرگانی بکەن. 14 «بەڵام دانیشتووانی ناوچەکە ڕقیان لێی بوو، شاندێکیان بەدوایدا نارد و گوتیان: ”نامانەوێت ئەمە پاشایەتیمان بکات.“ 15 «ئەوە بوو کە گەڕایەوە پاشایەتییەکەی وەرگرتبوو، فەرمانی دا ئەو کۆیلانەی زیوەکەی پێدابوون بانگ بکرێنە لای، تاکو بزانێت چییان لە بازرگانی قازانج کردووە. 16 «یەکەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت دە کیسە زیوی قازانج کردووە.“ 17 «ئەویش پێی گوت: ”ئافەرین کۆیلەی چاک، چونکە لە کەمترین شت دەستپاک بوویت، ببە بە فەرمانڕەوای دە شار.“ 18 «دووەمیان هات و گوتی: ”گەورەم، کیسە زیوەکەت پێنج کیسە زیوی قازانج کردووە.“ 19 «بەمەشیانی گوت: ”تۆش ببە بە فەرمانڕەوای پێنج شار.“ 20 «ئەوی دیکە هات و گوتی: ”گەورەم ئەوەتا کیسە زیوەکەت، لە دەستەسڕێک پێچابوومەوە و هەڵمگرتبوو. 21 لە ڕاستیدا لێت ترسام، لەبەر ئەوەی پیاوێکی دڵڕەقیت، ئەوەی داتنەناوە دەیبەیت و ئەوەی نەتچاندووە دروێنەی دەکەیت.“ 22 «ئەویش پێی گوت: ”ئەی کۆیلەی بەدکار، بە زارت تاوانبارت دەکەم، کە دەتزانی پیاوێکی دڵڕەقم، ئەوەی دامنەناوە دەیبەم و ئەوەی نەمچاندووە دروێنەی دەکەم، 23 ئیتر بۆچی زیوەکەمت لە بانک دانەنا، کاتێک دەهاتمەوە لەگەڵ سوودەکەی وەرمدەگرتەوە؟“ 24 «بەوانەی گوت کە لەوێ ڕاوەستابوون: ”کیسە زیوەکەی لێ بسەننەوە و بیدەنە ئەوەی دە کیسە زیوەکەی پێیە.“ 25 «ئەوانیش پێیان گوت: ”گەورەم، دە کیسە زیوی هەیە!“ 26 «وەڵامی دایەوە: ”پێتان دەڵێم: ئەوەی هەیەتی پێی دەدرێت، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. 27 دوژمنانیشم، ئەوانەی نەیاندەویست پاشایەتییان بکەم، بیانهێننە ئێرە و لەبەردەمم بیانکوژن.“» 28 دوای ئەوەی عیسا ئەمەی فەرموو، لە پێشەوە ڕۆیشت و بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت. 29 کاتێک لە گوندی بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا نزیک بووەوە، کە لەلای ئەو کێوەی کە کێوی زەیتوونی پێ دەگوترێت، دووان لە قوتابییەکانی نارد و 30 فەرمووی: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کە دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن. 31 ئەگەر یەکێک پرسیاری لێکردن: ”بۆچی دەیکەنەوە؟“ لە وەڵامدا بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی.“» 32 دوو قوتابییەکە چوون و چی پێ گوتبوون بینییان. 33 کاتێک جاشکەکەیان دەکردەوە، خاوەنەکانی لێیان پرسین: «بۆچی جاشکەکە دەکەنەوە؟» 34 گوتیان: «گەورەمان پێویستی پێیەتی.» 35 ئینجا بۆ عیسایان هێنا و کەواکانیان خستە سەر جاشکەکە و عیسایان سواری کرد. 36 کاتێک بەڕێوە بوو، خەڵک کەواکانیان لەسەر ڕێگا ڕادەخست. 37 لە لێژاییەکەی کێوی زەیتوون نزیک بووەوە، سەرجەم قوتابییەکان بە شادی و بە دەنگی بەرز دەستیان بە ستایشکردنی خودا کرد، بۆ هەموو ئەو پەرجووانەی بینییان، دەیانگوت: 38 «[پیرۆزە ئەو پاشایەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!]» «ئاشتی لە ئاسمان و شکۆ بۆ خودا لە بەرزایی!» 39 هەندێک فەریسی نێو خەڵکەکە، بە عیسایان گوت: «مامۆستا، قوتابییەکانت سەرزەنشت بکە.» 40 وەڵامی دایەوە: «پێتان دەڵێم: ئەگەر ئەوانە بێدەنگ بن، بەردەکان هاوار دەکەن.» 41 کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بووەوە و شارەکەی بینی، بۆی گریا، 42 فەرمووی: «خۆزگە بتزانیایە، تەنانەت تۆش، لەم ڕۆژەدا چ شتێک بۆت مایەی ئاشتییە! بەڵام ئێستا لەبەرچاوت شاراوەیە. 43 ڕۆژانێکت بەسەردێت، کە دوژمنانت سەنگەرت لێ دەگرن، ئابڵوقەت دەدەن و لە هەموو لایەکەوە دەورت دەگرن. 44 خۆت و منداڵەکانت لەناو شووراکانت لەگەڵ زەوی تەخت دەکرێن. بەردت بەسەر بەردەوە ناهێڵن، چونکە کاتی هاتنی پەروەردگارت نەزانی.» 45 کاتێک عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا، دەستی بە دەرکردنی فرۆشیاران کرد. 46 پێی فەرموون: «نووسراوە: [ماڵەکەم ماڵی نوێژە،] کەچی ئێوە کردووتانە بە [ئەشکەوتی دزان!]» 47 ڕۆژانە لە پەرستگا خەڵکی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و ڕابەرانی گەل هەوڵیان دەدا لەناوی ببەن. 48 بەڵام هیچیان بۆ ئەنجامدانی نەدەدۆزییەوە، چونکە هەموو گەل بە پەرۆشەوە گوێیان لێ دەگرت.

In Other Versions

Luke 19 in the ANGEFD

Luke 19 in the ANTPNG2D

Luke 19 in the AS21

Luke 19 in the BAGH

Luke 19 in the BBPNG

Luke 19 in the BBT1E

Luke 19 in the BDS

Luke 19 in the BEV

Luke 19 in the BHAD

Luke 19 in the BIB

Luke 19 in the BLPT

Luke 19 in the BNT

Luke 19 in the BNTABOOT

Luke 19 in the BNTLV

Luke 19 in the BOATCB

Luke 19 in the BOATCB2

Luke 19 in the BOBCV

Luke 19 in the BOCNT

Luke 19 in the BOECS

Luke 19 in the BOGWICC

Luke 19 in the BOHCB

Luke 19 in the BOHCV

Luke 19 in the BOHLNT

Luke 19 in the BOHNTLTAL

Luke 19 in the BOICB

Luke 19 in the BOILNTAP

Luke 19 in the BOITCV

Luke 19 in the BOKCV

Luke 19 in the BOKCV2

Luke 19 in the BOKHWOG

Luke 19 in the BOLCB

Luke 19 in the BOLCB2

Luke 19 in the BOMCV

Luke 19 in the BONAV

Luke 19 in the BONCB

Luke 19 in the BONLT

Luke 19 in the BONUT2

Luke 19 in the BOPLNT

Luke 19 in the BOSCB

Luke 19 in the BOSNC

Luke 19 in the BOTLNT

Luke 19 in the BOVCB

Luke 19 in the BOYCB

Luke 19 in the BPBB

Luke 19 in the BPH

Luke 19 in the BSB

Luke 19 in the CCB

Luke 19 in the CUV

Luke 19 in the CUVS

Luke 19 in the DBT

Luke 19 in the DGDNT

Luke 19 in the DHNT

Luke 19 in the DNT

Luke 19 in the ELBE

Luke 19 in the EMTV

Luke 19 in the ESV

Luke 19 in the FBV

Luke 19 in the FEB

Luke 19 in the GGMNT

Luke 19 in the GNT

Luke 19 in the HARY

Luke 19 in the HNT

Luke 19 in the IRVA

Luke 19 in the IRVB

Luke 19 in the IRVG

Luke 19 in the IRVH

Luke 19 in the IRVK

Luke 19 in the IRVM

Luke 19 in the IRVM2

Luke 19 in the IRVO

Luke 19 in the IRVP

Luke 19 in the IRVT

Luke 19 in the IRVT2

Luke 19 in the IRVU

Luke 19 in the ISVN

Luke 19 in the JSNT

Luke 19 in the KAPI

Luke 19 in the KBT1ETNIK

Luke 19 in the KBV

Luke 19 in the KJV

Luke 19 in the KNFD

Luke 19 in the LBA

Luke 19 in the LBLA

Luke 19 in the LNT

Luke 19 in the LSV

Luke 19 in the MAAL

Luke 19 in the MBV

Luke 19 in the MBV2

Luke 19 in the MHNT

Luke 19 in the MKNFD

Luke 19 in the MNG

Luke 19 in the MNT

Luke 19 in the MNT2

Luke 19 in the MRS1T

Luke 19 in the NAA

Luke 19 in the NASB

Luke 19 in the NBLA

Luke 19 in the NBS

Luke 19 in the NBVTP

Luke 19 in the NET2

Luke 19 in the NIV11

Luke 19 in the NNT

Luke 19 in the NNT2

Luke 19 in the NNT3

Luke 19 in the PDDPT

Luke 19 in the PFNT

Luke 19 in the RMNT

Luke 19 in the SBIAS

Luke 19 in the SBIBS

Luke 19 in the SBIBS2

Luke 19 in the SBICS

Luke 19 in the SBIDS

Luke 19 in the SBIGS

Luke 19 in the SBIHS

Luke 19 in the SBIIS

Luke 19 in the SBIIS2

Luke 19 in the SBIIS3

Luke 19 in the SBIKS

Luke 19 in the SBIKS2

Luke 19 in the SBIMS

Luke 19 in the SBIOS

Luke 19 in the SBIPS

Luke 19 in the SBISS

Luke 19 in the SBITS

Luke 19 in the SBITS2

Luke 19 in the SBITS3

Luke 19 in the SBITS4

Luke 19 in the SBIUS

Luke 19 in the SBIVS

Luke 19 in the SBT

Luke 19 in the SBT1E

Luke 19 in the SCHL

Luke 19 in the SNT

Luke 19 in the SUSU

Luke 19 in the SUSU2

Luke 19 in the SYNO

Luke 19 in the TBIAOTANT

Luke 19 in the TBT1E

Luke 19 in the TBT1E2

Luke 19 in the TFTIP

Luke 19 in the TFTU

Luke 19 in the TGNTATF3T

Luke 19 in the THAI

Luke 19 in the TNFD

Luke 19 in the TNT

Luke 19 in the TNTIK

Luke 19 in the TNTIL

Luke 19 in the TNTIN

Luke 19 in the TNTIP

Luke 19 in the TNTIZ

Luke 19 in the TOMA

Luke 19 in the TTENT

Luke 19 in the UBG

Luke 19 in the UGV

Luke 19 in the UGV2

Luke 19 in the UGV3

Luke 19 in the VBL

Luke 19 in the VDCC

Luke 19 in the YALU

Luke 19 in the YAPE

Luke 19 in the YBVTP

Luke 19 in the ZBP