Luke 2 (BOKSSV)

1 لەو ڕۆژانەدا لە ئۆگستۆس قەیسەرەوە فەرمانێک دەرچوو، کە هەموو دانیشتووانی ئیمپڕاتۆریەتیەکەی ناونووس بکرێت. 2 ئەمە یەکەم ناونووسین بوو، کاتێک کیرینیۆس فەرمانڕەوای سوریا بوو. 3 ئیتر هەرکەس بۆ ناونووسین دەچووە شاری خۆی. 4 یوسفیش لە جەلیل لە شاری ناسیرەوە بەرەو یەهودیا سەرکەوت بۆ شارەکەی داود کە پێی دەگوترێ بێت‌لەحم، چونکە لە بنەماڵە و تیرەی داود بوو، 5 تاکو لەگەڵ مریەم ناونووس بکرێن کە دەستگیرانی بوو و سکی هەبوو. 6 کە لەوێ بوون، کاتی منداڵبوونی هات. 7 جا کوڕە نۆبەرەکەی بوو، قۆنداغی کرد و لە ئاخوڕێکدا داینا، چونکە هیچ ژوورێکیان بۆ نوستن دەست نەکەوت. 8 لەو ناوچەیە شوان هەبوون لە دەشت دەمانەوە و شەوان ئێشکیان لە مێگەلەکەیان دەگرت. 9 فریشتەیەکی یەزدان بۆیان دەرکەوت و شکۆمەندی یەزدان لە دەوریان درەوشایەوە، بەمە ترسێکی زۆریان لێ نیشت. 10 فریشتەکە پێی گوتن: «مەترسن، ئەوا مژدەی خۆشییەکی گەورەتان دەدەمێ کە بۆ هەموو گەلە. 11 ئەمڕۆ لە شاری داود ڕزگارکەرێکتان بۆ لەدایک بوو، ئەویش مەسیحی خاوەن شکۆیە. 12 ئەمەش نیشانەیە بۆتان، مەلۆتکەیەک دەبینن لەناو ئاخوڕێک دانراوە.» 13 لەناکاو لەگەڵ فریشتەکە لەشکرێکی گەورەی ئاسمانی دەرکەوت و ستایشی خودایان دەکرد و دەیانگوت: 14 «شکۆ بۆ خودا لە ئاسمان،لەسەر زەویش ئاشتی بۆ ئەوانەی جێی ڕەزامەندی ئەون.» 15 کاتێک فریشتەکان بەرەو ئاسمان بەجێیان هێشتن، شوانەکان بە یەکتریان گوت: «دەی با بڕۆینە بێت‌لەحم و ئەم شتەی ڕوویداوە بیبینین کە یەزدان پێی ڕاگەیاندین.» 16 خێرا هاتن و مریەم و یوسف و ئەو مەلۆتکەیەی لە ئاخوڕەکەدا دانرابوو دۆزییانەوە. 17 کاتێک بینییان، ئەو قسەیەیان بڵاو کردەوە کە دەربارەی ئەم منداڵە پێیان گوترابوو. 18 هەموو ئەوانەی گوێیان لێبوو، سەریان سوڕمابوو لەوەی شوانەکان پێیان دەگوتن. 19 بەڵام مریەم هەموو ئەم شتانەی لە دڵی خۆیدا هەڵدەگرت و لێکی دەدایەوە. 20 شوانەکان گەڕانەوە و خودایان شکۆدار کرد و ستایشیان کرد لە پێناوی هەموو ئەوەی بیستیان و بینییان، بەو شێوەیەی پێیان گوترابوو. 21 لە ڕۆژی هەشتەم کاتی خەتەنەکردنی منداڵەکە هات، هەر ئەو کاتەش ناوی لێنرا عیسا، بەو شێوەیەی فریشتەکە ناوی لێنا، پێش ئەوەی مریەم سکی پڕبێت. 22 پاشان یوسف و مریەم لەدوای تەواوبوونی ڕۆژانی پاکبوونەوە عیسایان بردە ئۆرشەلیم تاکو پێشکەشی یەزدانی بکەن، بەگوێرەی تەوراتی موسا، 23 کە تەوراتی یەزدانە، هەروەک تێیدا نووسراوە: [هەر نێرینەیەکی نۆبەرە بۆ یەزدان تەرخان دەکرێت‏.] 24 بۆ پێشکەشکردنی قوربانییەکیش، بەگوێرەی ئەوەی لە تەوراتی یەزدان گوتراوە: [دوو کوکوختی یان دوو بێچووە کۆتر‏.] 25 پیاوێکی چاک و لەخواترس بە ناوی شیمۆن لە ئۆرشەلیم هەبوو، چاوەڕێی هاتنی دڵنەواییکەری ئیسرائیل بوو، ڕۆحی پیرۆزی لەسەر بوو. 26 بە ڕۆحی پیرۆز بۆی ئاشکرا کرابوو کە نامرێت هەتا مەسیحی یەزدان نەبینێت. 27 بەهۆی ڕۆحی پیرۆزەوە هاتە حەوشەکانی پەرستگا. کاتێک دایک و باوکەکە عیسای منداڵیان هێنایە ژوورەوە، تاکو بەگوێرەی نەریتی تەوراتی بۆ بکەن، 28 شیمۆن عیسای لە باوەشی گرت و ستایشی خودای کرد: 29 «ئەی یەزدانی باڵادەست، ئێستا بەگوێرەی قسەکەتبەندەی خۆت بە ئاشتی بەڕێبکە. 30 ئەوا چاوم ڕزگاریی تۆی بینی، 31 ئەوەی لەبەردەم هەموو گەلان ئامادەت کردووە، 32 هەتا ببێتە ڕووناکی بۆ ئاشکراکردنی سروشی تۆ بۆ نەتەوەکان وببێتە مایەی شکۆمەندی بۆ ئیسرائیلی گەلەکەت.» 33 دایک و باوکی سەرسام بوون لەوەی دەربارەی گوترا. 34 شیمۆن داوای بەرەکەتی بۆ کردن و بە مریەمی دایکی گوت: «ئا ئەم منداڵە دەبێتە هۆی کەوتن و هەستانەوەی کەسانێکی زۆر لە ئیسرائیل، هەروەها دەبێتە نیشانەیەک دژایەتی دەکرێت، 35 هەتا نیازی دڵی زۆر‏ کەس ئاشکرابێت. تۆش شمشێرێک جەرگت دەبڕێت.» 36 پێغەمبەرێکی ژن هەبوو بە ناوی ئانای کچی پەنوئێل لە هۆزی ئاشێر. زۆر بە ساڵدا چوو بوو، لەدوای شووکردنی تەنها حەوت ساڵ لەگەڵ مێردەکەی ژیابوو، 37 پاشان بە بێوەژنی مابووەوە و تەمەنی گەیشتبووە هەشتا و چوار ساڵ. پەرستگای بەجێ نەدەهێشت، شەو و ڕۆژ بە نوێژ و ڕۆژوو خودای دەپەرست. 38 هەر لەو کاتەدا هات بۆ لای ئەوان و ستایشی خودای کرد، باسی منداڵەکەی بۆ هەموو ئەوانە کرد کە چاوەڕوانی ڕزگاریی ئۆرشەلیم بوون. 39 کە هەموو شتێکیان بەگوێرەی تەوراتی یەزدان تەواو کرد، هاتنەوە بۆ ناسیرەی شارەکەی خۆیان لە ناوچەی جەلیل. 40 منداڵەکەش گەشەی دەکرد و بەهێز دەبوو، پڕبوو لە دانایی و نیعمەتی خوداشی لەسەر بوو. 41 دایک و باوکی هەموو ساڵێک لە جەژنی پەسخە دەچوونە ئۆرشەلیم. 42 کاتێک عیسا بووە دوازدە ساڵ، وەک نەریتی جەژن بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوتن. 43 دوای تەواوبوونی جەژن و لە گەڕانەوەیاندا، بەبێ ئەوەی دایک و باوکی بزانن، عیسای مێردمنداڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە. 44 لەبەر ئەوەی پێیان وابوو لەنێو کاروانەکەیە، ڕۆژە ڕێیەک ڕۆیشتن. دوای ئەوە لەناو خزم و ناسیاوەکاندا بەدوایدا گەڕان. 45 کاتێک نەیاندۆزییەوە، گەڕانەوە بۆ ئۆرشەلیم بۆ ئەوەی بەدوایدا بگەڕێن. 46 دوای سێ ڕۆژ لە حەوشەکانی پەرستگادا دۆزیانەوە، بینییان لەناو مامۆستایان دانیشتووە، گوێیان لێ دەگرێت و پرسیاریان لێدەکات. 47 هەموو ئەوانەی گوێیان لێی ڕاگرتبوو، لە تێگەیشتن و وەڵامەکانی سەرسام بوون. 48 کاتێک بینییان واقیان وڕما، ئینجا دایکی پێی گوت: «کوڕم، بۆ وات لێکردین؟ من و باوکت نیگەرانت بووین و بەدواتدا دەگەڕاین.» 49 وەڵامی دانەوە: «بۆچی بەدوامدا دەگەڕان؟ نەتاندەزانی پێویستە لە ماڵی باوکمدا بم؟» 50 بەڵام لەو قسەیە تێنەگەیشتن کە پێی فەرموون. 51 ئینجا لەگەڵیان گەڕایەوە و هاتەوە ناسیرە و گوێڕایەڵیان بوو. مریەمی دایکی ئەمانەی هەموو دەخستە دڵییەوە. 52 عیساش لە دانایی و باڵا گەشەی دەکرد، جێی ڕەزامەندی خودا و خەڵکی بوو.

In Other Versions

Luke 2 in the ANGEFD

Luke 2 in the ANTPNG2D

Luke 2 in the AS21

Luke 2 in the BAGH

Luke 2 in the BBPNG

Luke 2 in the BBT1E

Luke 2 in the BDS

Luke 2 in the BEV

Luke 2 in the BHAD

Luke 2 in the BIB

Luke 2 in the BLPT

Luke 2 in the BNT

Luke 2 in the BNTABOOT

Luke 2 in the BNTLV

Luke 2 in the BOATCB

Luke 2 in the BOATCB2

Luke 2 in the BOBCV

Luke 2 in the BOCNT

Luke 2 in the BOECS

Luke 2 in the BOGWICC

Luke 2 in the BOHCB

Luke 2 in the BOHCV

Luke 2 in the BOHLNT

Luke 2 in the BOHNTLTAL

Luke 2 in the BOICB

Luke 2 in the BOILNTAP

Luke 2 in the BOITCV

Luke 2 in the BOKCV

Luke 2 in the BOKCV2

Luke 2 in the BOKHWOG

Luke 2 in the BOLCB

Luke 2 in the BOLCB2

Luke 2 in the BOMCV

Luke 2 in the BONAV

Luke 2 in the BONCB

Luke 2 in the BONLT

Luke 2 in the BONUT2

Luke 2 in the BOPLNT

Luke 2 in the BOSCB

Luke 2 in the BOSNC

Luke 2 in the BOTLNT

Luke 2 in the BOVCB

Luke 2 in the BOYCB

Luke 2 in the BPBB

Luke 2 in the BPH

Luke 2 in the BSB

Luke 2 in the CCB

Luke 2 in the CUV

Luke 2 in the CUVS

Luke 2 in the DBT

Luke 2 in the DGDNT

Luke 2 in the DHNT

Luke 2 in the DNT

Luke 2 in the ELBE

Luke 2 in the EMTV

Luke 2 in the ESV

Luke 2 in the FBV

Luke 2 in the FEB

Luke 2 in the GGMNT

Luke 2 in the GNT

Luke 2 in the HARY

Luke 2 in the HNT

Luke 2 in the IRVA

Luke 2 in the IRVB

Luke 2 in the IRVG

Luke 2 in the IRVH

Luke 2 in the IRVK

Luke 2 in the IRVM

Luke 2 in the IRVM2

Luke 2 in the IRVO

Luke 2 in the IRVP

Luke 2 in the IRVT

Luke 2 in the IRVT2

Luke 2 in the IRVU

Luke 2 in the ISVN

Luke 2 in the JSNT

Luke 2 in the KAPI

Luke 2 in the KBT1ETNIK

Luke 2 in the KBV

Luke 2 in the KJV

Luke 2 in the KNFD

Luke 2 in the LBA

Luke 2 in the LBLA

Luke 2 in the LNT

Luke 2 in the LSV

Luke 2 in the MAAL

Luke 2 in the MBV

Luke 2 in the MBV2

Luke 2 in the MHNT

Luke 2 in the MKNFD

Luke 2 in the MNG

Luke 2 in the MNT

Luke 2 in the MNT2

Luke 2 in the MRS1T

Luke 2 in the NAA

Luke 2 in the NASB

Luke 2 in the NBLA

Luke 2 in the NBS

Luke 2 in the NBVTP

Luke 2 in the NET2

Luke 2 in the NIV11

Luke 2 in the NNT

Luke 2 in the NNT2

Luke 2 in the NNT3

Luke 2 in the PDDPT

Luke 2 in the PFNT

Luke 2 in the RMNT

Luke 2 in the SBIAS

Luke 2 in the SBIBS

Luke 2 in the SBIBS2

Luke 2 in the SBICS

Luke 2 in the SBIDS

Luke 2 in the SBIGS

Luke 2 in the SBIHS

Luke 2 in the SBIIS

Luke 2 in the SBIIS2

Luke 2 in the SBIIS3

Luke 2 in the SBIKS

Luke 2 in the SBIKS2

Luke 2 in the SBIMS

Luke 2 in the SBIOS

Luke 2 in the SBIPS

Luke 2 in the SBISS

Luke 2 in the SBITS

Luke 2 in the SBITS2

Luke 2 in the SBITS3

Luke 2 in the SBITS4

Luke 2 in the SBIUS

Luke 2 in the SBIVS

Luke 2 in the SBT

Luke 2 in the SBT1E

Luke 2 in the SCHL

Luke 2 in the SNT

Luke 2 in the SUSU

Luke 2 in the SUSU2

Luke 2 in the SYNO

Luke 2 in the TBIAOTANT

Luke 2 in the TBT1E

Luke 2 in the TBT1E2

Luke 2 in the TFTIP

Luke 2 in the TFTU

Luke 2 in the TGNTATF3T

Luke 2 in the THAI

Luke 2 in the TNFD

Luke 2 in the TNT

Luke 2 in the TNTIK

Luke 2 in the TNTIL

Luke 2 in the TNTIN

Luke 2 in the TNTIP

Luke 2 in the TNTIZ

Luke 2 in the TOMA

Luke 2 in the TTENT

Luke 2 in the UBG

Luke 2 in the UGV

Luke 2 in the UGV2

Luke 2 in the UGV3

Luke 2 in the VBL

Luke 2 in the VDCC

Luke 2 in the YALU

Luke 2 in the YAPE

Luke 2 in the YBVTP

Luke 2 in the ZBP