Luke 6 (BOKSSV)

1 لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی گوڵەگەنمیان لێدەکردەوە، لەناو دەستیان دەیانپرواند و دەیانخوارد. 2 هەندێک فەریسی لێیان پرسین: «بۆچی ئەوەی لە ڕۆژی شەممەدا دروست نییە دەیکەن؟» 3 عیسا وەڵامی دایەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ 4 چۆن چووە ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی برد و خواردی، دایە ئەوانەش کە لەگەڵی بوون، ئەو نانەی کە دروست نییە بخورێت بۆ کاهینان نەبێت؟» 5 ئینجا پێی فەرموون: «کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.» 6 لە ڕۆژی شەممەیەکی دیکەدا، چووە ناو کەنیشت و خەڵکی فێردەکرد. پیاوێک لەوێ بوو دەستی ڕاستی وشک ببوو. 7 مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان سەیری عیسایان دەکرد، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا خەڵکی چاک دەکاتەوە، تاکو شتێکی لێ بدۆزنەوە و تاوانباری بکەن. 8 بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەیانی زانی، بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «هەستە و لەناوەڕاستدا ڕابوەستە.» ئەویش هەستا و ڕاوەستا. 9 عیسا پێی فەرموون: «لێتان دەپرسم، ئاخۆ لە ڕۆژی شەممەدا چی دروستە، کردنی کاری چاک یان کاری خراپ؟ ڕزگارکردنی ژیانی کەسێک یان لەناوبردنی؟» 10 چاوی بە هەموویاندا گێڕا، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش کردی و دەستی چاک بووەوە. 11 بەڵام ئەوان زۆر تووڕە بوون و لەگەڵ یەکتری گفتوگۆیان دەکرد چی لە عیسا بکەن. 12 لەو ڕۆژانەدا عیسا چووە سەر شاخێک تاکو نوێژ بکات، شەوەکەی هەموو بە نوێژکردن بۆ خودا بەسەربرد. 13 کە ڕۆژ بووەوە، قوتابییەکانی بانگکرد، دوازدەی لێ هەڵبژاردن و ناوی لێنان نێردراوان: 14 شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، لەگەڵ ئەندراوسی برای،یاقوب،یۆحەنا،فیلیپۆس،بەرتۆلماوس، 15 مەتا،تۆماس،یاقوبی کوڕی حەلفی،شیمۆن کە ناسراوبوو بە دڵگەرم، 16 یەهوزای کوڕی یاقوب ویەهوزای ئەسخەریوتی کە ناپاک دەرچوو. 17 ئینجا عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکان هاتە خوارەوە و لە شوێنێکی تەخت ڕاوەستا. زۆرێک لە قوتابییەکانی لەوێ بوون، هەروەها خەڵکێکی ئێجگار زۆر کە لە هەموو یەهودیا و ئۆرشەلیم و کەناری سور و سەیداوە هاتبوون، 18 هەموویان بۆ ئەوە هاتبوون تاکو گوێی لێ بگرن و لە نەخۆشییەکانیان چاکببنەوە. ئەوانەی کە بە دەست ڕۆحە پیسەکان دەیانناڵاند چاکبوونەوە. 19 هەموو خەڵکەکەش هەوڵیان دەدا دەستی لێ بدەن، چونکە هێزی لێ دەهاتە دەرەوە و هەمووانی چاکدەکردەوە. 20 ئینجا چاوی بۆ قوتابییەکانی هەڵبڕی و فەرمووی:«خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، ئەی هەژاران،چونکە شانشینی خودا بۆ ئێوەیە. 21 خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا برسین،چونکە تێر دەبن.خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کە ئێستا دەگریێن،چونکە پێدەکەنن. 22 خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی لەبەر کوڕی مرۆڤ ڕقیان لێتان دەبێتەوە وجیاتان دەکەنەوە و جنێوتان پێدەدەن وبە بەدکار ناوتان دەبەن. 23 «لەو ڕۆژەدا دڵخۆش بن و لە خۆشیدا هەڵپەڕن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە باوباپیرانیشیان ئاوایان بە پێغەمبەران کردووە. 24 «بەڵام قوڕبەسەرتان ئەی دەوڵەمەندان،چونکە خۆشگوزەرانی خۆتان لێرە وەرگرتووە. 25 قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا تێرن،چونکە ئێوە برسی دەبن.قوڕبەسەرتان ئەی ئەوانەی ئێستا پێدەکەنن،چونکە ئێوە ماتەم دەگێڕن و دەگریێن. 26 قوڕبەسەرتان کاتێک هەموو خەڵک ستایشتان دەکات،چونکە باوباپیرانیان ئاوایان بۆ پێغەمبەرە درۆزنەکان کردووە. 27 «بەڵام ئەی گوێگران پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لێتان دەبێتەوە، 28 ئەوانەی نەفرەتتان لێدەکەن داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی خراپەتان لەگەڵ دەکەن. 29 ئەگەر یەکێک لە ڕوومەتت بدات، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە. ئەگەر یەکێک چاکەتەکەت ببات، لاریت نەبێت بۆ کراسەکەشت. 30 هەرکەسێک داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەش کە شتێکت لێ دەبات لێی داوا مەکەوە. 31 چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن. 32 «ئەگەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش ئەوانەیان خۆشدەوێت کە خۆشیان دەوێن. 33 ئەگەر باش بن لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵتان باشن، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش هەمان شت دەکەن. 34 ئەگەر قەرز بدەنە ئەوانەی کە بەو هیوایەن لێیان وەربگرنەوە، ئایا چ چاکەیەکی بۆ ئێوە تێدایە؟ تەنانەت گوناهبارانیش قەرز دەدەنە گوناهباران تاکو ئەوەندە وەربگرنەوە. 35 بەڵام ئێوە دوژمنەکانتان خۆشبوێ، چاکە بکەن و قەرز بدەن، چاوەڕێی وەرگرتنەوەش مەکەن، بەمە پاداشتتان گەورە دەبێت و دەبنە ڕۆڵەی خودای هەرەبەرز، چونکە ئەو لەگەڵ بەدنمەک و بەدکاران نەرم و نیانە. 36 بە بەزەیی بن، هەروەک چۆن باوکتان بە بەزەییە. 37 «حوکم مەدەن، بۆ ئەوەی خودا حوکمتان نەدات. خەڵکی تاوانبار مەکەن، بۆ ئەوەی خودا تاوانبارتان نەکات. لە خەڵکی خۆش بن، خودا لێتان خۆش دەبێت. 38 ببەخشن، پێتان دەبەخشرێت، پێوانەیەکی چاکی پەستێنراوی هەژێنراوی لێڕژاوتان دەخرێتە باوەش، چونکە بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە.» 39 نموونەیەکی بۆ هێنانەوە: «ئایا کوێر دەتوانێت ڕێنمایی کوێر بکات؟ هەردووکیان ناکەونە چاڵەوە؟ 40 قوتابی لە مامۆستاکەی زیاتر نییە، بەڵام هەرکەسێک تەواو فێربێت، وەک مامۆستاکەی لێ دێت. 41 «بۆچی سەرنج لە پووشی ناو چاوی براکەت دەدەیت، بەڵام ئاگات لە کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نییە؟ 42 چۆن دەتوانی بە براکەت بڵێی: ”برام با پووشەکەی ناو چاوت دەربهێنم“ لەکاتێکدا کاریتەکەی ناو چاوی خۆت نابینیت؟ ئەی دووڕوو، یەکەم جار کاریتەکەی ناو چاوت دەربهێنە، ئینجا باش دەبینیت بۆ دەرهێنانی پووشەکەی ناو چاوی براکەت. 43 «هیچ دارێکی باش بەری خراپ نادات و داری خراپیش بەری باش نادات. 44 هەر دارێک بە بەرەکەی دەناسرێتەوە. هەنجیر لە دڕک لێ ناکرێتەوە، لە تووتڕکیش ترێ ناڕنرێتەوە. 45 مرۆڤی چاک لە گەنجینە چاکەکەی دڵ، چاکە دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە خراپەوە خراپە دەردەهێنێت، چونکە ئەوەی لە دڵ هەڵدەقوڵێت دەم پێی دەدوێت. 46 «بۆچی بە ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ ناوم دەبەیت، کەچی ئەوەی دەیفەرمووم کاری پێ ناکەیت؟ 47 ئەوەی بۆ لام دێت و گوێ لە فەرمایشتەکانم دەگرێت و کاری پێ دەکات، نیشانتان دەدەم لە کێ دەچێت. 48 لە مرۆڤێک دەچێت خانووێک دروستدەکات، جا زەوییەکەی هەڵکەند و قووڵی کرد و بناغەکەی لەسەر بەرد دانا، لافاو هەستا و لە خانووەکەی دا، بەڵام نەیتوانی بیجوڵێنێت، چونکە لەسەر بەرد بنیاد نرابوو. 49 بەڵام ئەوەی گوێی لێ بێت و پەیڕەوی نەکات، لە مرۆڤێک دەچێت کە خانووێکی بێ بناغەی لەسەر زەوی دروستکردبێت. کاتێک لافاو هات و لە خانووەکەی دا، دەستبەجێ بە تەواوی ڕووخا.»

In Other Versions

Luke 6 in the ANGEFD

Luke 6 in the ANTPNG2D

Luke 6 in the AS21

Luke 6 in the BAGH

Luke 6 in the BBPNG

Luke 6 in the BBT1E

Luke 6 in the BDS

Luke 6 in the BEV

Luke 6 in the BHAD

Luke 6 in the BIB

Luke 6 in the BLPT

Luke 6 in the BNT

Luke 6 in the BNTABOOT

Luke 6 in the BNTLV

Luke 6 in the BOATCB

Luke 6 in the BOATCB2

Luke 6 in the BOBCV

Luke 6 in the BOCNT

Luke 6 in the BOECS

Luke 6 in the BOGWICC

Luke 6 in the BOHCB

Luke 6 in the BOHCV

Luke 6 in the BOHLNT

Luke 6 in the BOHNTLTAL

Luke 6 in the BOICB

Luke 6 in the BOILNTAP

Luke 6 in the BOITCV

Luke 6 in the BOKCV

Luke 6 in the BOKCV2

Luke 6 in the BOKHWOG

Luke 6 in the BOLCB

Luke 6 in the BOLCB2

Luke 6 in the BOMCV

Luke 6 in the BONAV

Luke 6 in the BONCB

Luke 6 in the BONLT

Luke 6 in the BONUT2

Luke 6 in the BOPLNT

Luke 6 in the BOSCB

Luke 6 in the BOSNC

Luke 6 in the BOTLNT

Luke 6 in the BOVCB

Luke 6 in the BOYCB

Luke 6 in the BPBB

Luke 6 in the BPH

Luke 6 in the BSB

Luke 6 in the CCB

Luke 6 in the CUV

Luke 6 in the CUVS

Luke 6 in the DBT

Luke 6 in the DGDNT

Luke 6 in the DHNT

Luke 6 in the DNT

Luke 6 in the ELBE

Luke 6 in the EMTV

Luke 6 in the ESV

Luke 6 in the FBV

Luke 6 in the FEB

Luke 6 in the GGMNT

Luke 6 in the GNT

Luke 6 in the HARY

Luke 6 in the HNT

Luke 6 in the IRVA

Luke 6 in the IRVB

Luke 6 in the IRVG

Luke 6 in the IRVH

Luke 6 in the IRVK

Luke 6 in the IRVM

Luke 6 in the IRVM2

Luke 6 in the IRVO

Luke 6 in the IRVP

Luke 6 in the IRVT

Luke 6 in the IRVT2

Luke 6 in the IRVU

Luke 6 in the ISVN

Luke 6 in the JSNT

Luke 6 in the KAPI

Luke 6 in the KBT1ETNIK

Luke 6 in the KBV

Luke 6 in the KJV

Luke 6 in the KNFD

Luke 6 in the LBA

Luke 6 in the LBLA

Luke 6 in the LNT

Luke 6 in the LSV

Luke 6 in the MAAL

Luke 6 in the MBV

Luke 6 in the MBV2

Luke 6 in the MHNT

Luke 6 in the MKNFD

Luke 6 in the MNG

Luke 6 in the MNT

Luke 6 in the MNT2

Luke 6 in the MRS1T

Luke 6 in the NAA

Luke 6 in the NASB

Luke 6 in the NBLA

Luke 6 in the NBS

Luke 6 in the NBVTP

Luke 6 in the NET2

Luke 6 in the NIV11

Luke 6 in the NNT

Luke 6 in the NNT2

Luke 6 in the NNT3

Luke 6 in the PDDPT

Luke 6 in the PFNT

Luke 6 in the RMNT

Luke 6 in the SBIAS

Luke 6 in the SBIBS

Luke 6 in the SBIBS2

Luke 6 in the SBICS

Luke 6 in the SBIDS

Luke 6 in the SBIGS

Luke 6 in the SBIHS

Luke 6 in the SBIIS

Luke 6 in the SBIIS2

Luke 6 in the SBIIS3

Luke 6 in the SBIKS

Luke 6 in the SBIKS2

Luke 6 in the SBIMS

Luke 6 in the SBIOS

Luke 6 in the SBIPS

Luke 6 in the SBISS

Luke 6 in the SBITS

Luke 6 in the SBITS2

Luke 6 in the SBITS3

Luke 6 in the SBITS4

Luke 6 in the SBIUS

Luke 6 in the SBIVS

Luke 6 in the SBT

Luke 6 in the SBT1E

Luke 6 in the SCHL

Luke 6 in the SNT

Luke 6 in the SUSU

Luke 6 in the SUSU2

Luke 6 in the SYNO

Luke 6 in the TBIAOTANT

Luke 6 in the TBT1E

Luke 6 in the TBT1E2

Luke 6 in the TFTIP

Luke 6 in the TFTU

Luke 6 in the TGNTATF3T

Luke 6 in the THAI

Luke 6 in the TNFD

Luke 6 in the TNT

Luke 6 in the TNTIK

Luke 6 in the TNTIL

Luke 6 in the TNTIN

Luke 6 in the TNTIP

Luke 6 in the TNTIZ

Luke 6 in the TOMA

Luke 6 in the TTENT

Luke 6 in the UBG

Luke 6 in the UGV

Luke 6 in the UGV2

Luke 6 in the UGV3

Luke 6 in the VBL

Luke 6 in the VDCC

Luke 6 in the YALU

Luke 6 in the YAPE

Luke 6 in the YBVTP

Luke 6 in the ZBP