Matthew 13 (BOKSSV)

1 هەر لەو ڕۆژەدا عیسا لە ماڵ هاتە دەرەوە و لە کەناری دەریاچەی جەلیل دانیشت. 2 خەڵکێکی ئێجگار زۆر لێی کۆبووەوە، هەتا وای لێهات چووە ناو بەلەمێک دانیشت، هەموو خەڵکەکەش لە کەنارەکە ڕاوەستان. 3 بە نموونە باسی زۆر شتی بۆ کردن و فەرمووی: «جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات. 4 کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا، باڵندەش هاتن و خواردیانن. 5 هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد، چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو. 6 بەڵام کە ڕۆژ هەڵهات سووتان و وشک بوون، چونکە ڕەگیان نەبوو. 7 هەندێکیشیان کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان گەورە بوون و خنکاندیانن. 8 بەڵام هەندێکی دیکەیان کەوتنە سەر زەوییەکی باش و بەرهەمیان دا، هەندێک یەک بە سەد و هەندێک یەک بە شەست و هەندێکیش یەک بە سی. 9 ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت!» 10 قوتابییەکان هاتن و لێیان پرسی: «بۆچی بە نموونە قسەیان بۆ دەکەیت؟» 11 وەڵامی دانەوە: «لەبەر ئەوەی بە ئێوە دراوە نهێنی شانشینی ئاسمان بزانن، بەڵام بەوان نەدراوە، 12 چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت و لێی دەڕژێ، بەڵام ئەوەی نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە. 13 لەبەر ئەوە بە نموونە قسەیان بۆ دەکەم:«چونکە سەیر دەکەن، بەڵام نابینن،گوێ دەگرن، بەڵام نابیستن و تێناگەن. 14 پێشبینییەکەی ئیشایا لەواندا هاتە دی، کە دەفەرموێ:[ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن، 15 چونکە دڵی ئەم گەلە ڕەق بووە وگوێیان قورس بووە،چاویان نوقاندووە،نەوەک بە چاویان ببینن وبە گوێیان ببیستن،بە دڵیان تێبگەن و بگەڕێنەوە،منیش چاکیان بکەمەوە.] 16 بەڵام ئێوە، خۆزگە دەخوازرێت بە چاوتان، چونکە دەبینن، بە گوێتان، چونکە دەبیستن. 17 ڕاستیتان پێ دەڵێم: زۆر پێغەمبەر و پیاوچاک بە ئاواتەوە بوون ئەوە ببینن کە ئێوە دەیبینن بەڵام نەیانبینی، ئەوەش ببیستن کە ئێوە دەیبیستن، بەڵام نەیانبیست. 18 «کەواتە گوێ لە واتای نموونەی جوتیارەکە بگرن: 19 هەرکەسێک پەیامی شانشین ببیستێت و تێینەگات، شەیتان دێت و ئەوەی لە دڵیدا تۆوکراوە دەیڕفێنێت. ئەمانە ئەو تۆوانەن کە کەوتنە سەر ڕێگاکە. 20 ئەوانەی کەوتنە سەر بەردەڵانەکە، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن. 21 بەڵام لەبەر ئەوەی کە ڕەگیان نییە و کاتین، کاتێک لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون. 22 ئەوانەش کە کەوتنە نێو دڕکەکان، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن، بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن. 23 بەڵام ئەوانەی کەوتنە سەر زەوییە باشەکە، ئەو کەسانەن کە پەیامەکە دەبیستن و لێی تێدەگەن و بەرهەم دەدەن، یەک بە سەد و یەک بە شەست و یەک بە سی.» 24 نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان لە مرۆڤێک دەچێت، تۆوی چاک لە کێڵگەکەی بچێنێت. 25 بەڵام کاتێک خەڵک لە خەودا بوون، دوژمنەکەی هات و لەناو گەنمەکەدا زیزانی چاند و ڕۆیشت. 26 کاتێک گەنمەکە ڕوا و گوڵی دەرکرد، زیزانەکەش دەرکەوت. 27 «کۆیلەی خاوەن ماڵ هاتن و پێیان گوت: ”گەورەم، مەگەر لە کێڵگەکەتدا تۆوی چاکت نەوەشاند، ئیتر ئەم زیزانە لەکوێوە هات؟“ 28 «ئەویش وەڵامی دانەوە: ”دوژمن ئەمەی کردووە.“ کۆیلەکانیش پێیان گوت: ”دەتەوێ بچین زیزانەکان بژار بکەین؟“» 29 گوتی: «”نەخێر، نەوەک لەگەڵ بژارکردنی زیزان، گەنمیش هەڵبکێشن. 30 هەتا کاتی دروێنە لێگەڕێن با بەیەکەوە پێبگەن، جا لە کاتی دروێنەدا بە سەپانەکان دەڵێم، یەکەم جار زیزانەکە بژار بکەن و بیانکەنە مەڵۆ بۆ ئەوەی بسووتێنرێن، بەڵام گەنمەکە لە ئەمبارەکەم کۆبکەنەوە.“» 31 نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە و فەرمووی: «شانشینی ئاسمان وەک دەنکە خەرتەلەیەک وایە، کە یەکێک بیهێنێت و لە کێڵگەکەیدا بیچێنێ، 32 هەرچەندە لە هەموو تۆوەکانی دیکە بچووکترە، بەڵام کاتێک گەشە دەکات، ڕووەکێکی گەورەی لێ دەردەچێت و دەبێتە درەخت، تەنانەت باڵندەی ئاسمانیش دێن و لەسەر لقەکانی هێلانە دەکەن.» 33 نموونەیەکی دیکەی بۆ هێنانەوە: «شانشینی ئاسمان لە هەویرترشێک دەچێت، ئافرەتێک هێنای و کردییە ناو سێ پێوانە ئاردەوە، هەتا هەمووی هەڵهات.» 34 عیسا هەموو ئەم بابەتانەی بە نموونە بۆ خەڵکەکە باسکرد، بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، 35 تاکو ئەوەی خودا لە ڕێگەی پێغەمبەرەکەوە فەرموویەتی بێتە دی:[بە نموونە دەمم دەکەمەوە،ئەوەی لە دامەزراندنی جیهانەوە شاراوەیە ڕایدەگەیەنم.] 36 ئینجا خەڵکەکەی بەڕێکرد و گەڕایەوە بۆ ماڵ. قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «نموونەی زیزانی ناو کێڵگەکەمان بۆ لێکبدەوە.» 37 وەڵامی دایەوە: «ئەوەی تۆوە چاکەکەی چاند، کوڕی مرۆڤە. 38 کێڵگەکەش جیهانە، تۆوە چاکەکەش ڕۆڵەکانی شانشینن، زیزانەکەش ڕۆڵەکانی شەیتانن، 39 دوژمنەکەش کە تۆوی کردن ئیبلیسە، دروێنەکەش کۆتایی زەمانە، سەپانەکانیش فریشتەکانن. 40 «هەروەک چۆن زیزانەکە بژارکرا و بە ئاگر سووتێنرا، لە کۆتایی زەمانیشدا وا دەبێت. 41 کوڕی مرۆڤ فریشتەکانی دەنێرێت و هەموو هۆکارێکی گوناه و خراپەکاران لە شانشینییەکەی کۆدەکەنەوە و 42 فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە، جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت. 43 ئەوسا ڕاستودروستان لە شانشینی باوکیاندا وەک ڕۆژ دەدرەوشێنەوە. ئەوەی گوێی هەیە، با ببیستێت! 44 «شانشینی ئاسمان لە گەنجینەیەک دەچێت لە کێڵگەیەکدا شاردرابێتەوە. کەسێک دەیدۆزێتەوە و دیسان دەیشارێتەوە، ئینجا لە خۆشییان دەچێت و هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و ئەو کێڵگەیەی پێ دەکڕێت. 45 «هەروەها شانشینی ئاسمان لە بازرگانێک دەچێت کە بە شوێن مرواری نایابدا دەگەڕێت. 46 کاتێک مروارییەکی گرانبەها دەدۆزێتەوە، دەچێت هەرچیی هەیە دەیفرۆشێت و مروارییەکەی پێ دەکڕێت. 47 «هەروەها شانشینی ئاسمان لە تۆڕێک دەچێت فڕێدرابێتە دەریاچەوە، لە هەموو جۆرەکانی ماسی کۆدەکاتەوە. 48 کاتێک تۆڕەکە پڕ بوو، ماسیگرەکان ڕایانکێشایە کەنار، باشەکانیان لە سەبەتەدا کۆکردەوە و خراپەکانیشیان فڕێدا. 49 کۆتایی زەمانیش ئاوا دەبێت: فریشتەکان دێن و بەدکاران لەناو ڕاستودروستاندا دەردەهێنن و 50 فڕێیان دەدەنە ناو کوورەی ئاگرەوە. جا گریان و جیڕەی ددان لەوێ دەبێت.» 51 عیسا لێی پرسین: «ئایا هەموو ئەمانە تێگەیشتن؟»وەڵامیان دایەوە: «بەڵێ.» 52 جا پێی فەرموون: «لەبەر ئەوە هەر مامۆستایەکی تەورات کە بووەتە قوتابی لە شانشینی ئاسمان، لە خاوەن ماڵێک دەچێت لە گەنجینەکەیدا لە کۆن و نوێ دەربهێنێت.» 53 کاتێک عیسا ئەم نموونانەی تەواو کرد، لەوێ ڕۆیشت. 54 هاتەوە شارەکەی خۆی، لە کەنیشتەکەیان دەستی کرد بە فێرکردنیان، هەتا ئەوەی سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە ئەم دانایی و پەرجووانەی لەکوێ بوو؟ 55 ئایا ئەمە کوڕی دارتاشەکە نییە؟ ئەی دایکی ناوی مریەم نییە؟ یاقوب و یوسف و شیمۆن و یەهوزا برای نین؟ 56 ئەوە نییە خوشکەکانی هەموویان لەلامانن؟ ئەی ئەمە هەموو ئەمانەی لەکوێ بوو؟» 57 جا ڕەتیان کردەوە.بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێغەمبەر بێ ڕێز نییە، تەنها لە شار و ماڵی خۆی نەبێت.» 58 لەوێ پەرجووی زۆری نەکرد، لەبەر بێباوەڕییان.

In Other Versions

Matthew 13 in the ANGEFD

Matthew 13 in the ANTPNG2D

Matthew 13 in the AS21

Matthew 13 in the BAGH

Matthew 13 in the BBPNG

Matthew 13 in the BBT1E

Matthew 13 in the BDS

Matthew 13 in the BEV

Matthew 13 in the BHAD

Matthew 13 in the BIB

Matthew 13 in the BLPT

Matthew 13 in the BNT

Matthew 13 in the BNTABOOT

Matthew 13 in the BNTLV

Matthew 13 in the BOATCB

Matthew 13 in the BOATCB2

Matthew 13 in the BOBCV

Matthew 13 in the BOCNT

Matthew 13 in the BOECS

Matthew 13 in the BOGWICC

Matthew 13 in the BOHCB

Matthew 13 in the BOHCV

Matthew 13 in the BOHLNT

Matthew 13 in the BOHNTLTAL

Matthew 13 in the BOICB

Matthew 13 in the BOILNTAP

Matthew 13 in the BOITCV

Matthew 13 in the BOKCV

Matthew 13 in the BOKCV2

Matthew 13 in the BOKHWOG

Matthew 13 in the BOLCB

Matthew 13 in the BOLCB2

Matthew 13 in the BOMCV

Matthew 13 in the BONAV

Matthew 13 in the BONCB

Matthew 13 in the BONLT

Matthew 13 in the BONUT2

Matthew 13 in the BOPLNT

Matthew 13 in the BOSCB

Matthew 13 in the BOSNC

Matthew 13 in the BOTLNT

Matthew 13 in the BOVCB

Matthew 13 in the BOYCB

Matthew 13 in the BPBB

Matthew 13 in the BPH

Matthew 13 in the BSB

Matthew 13 in the CCB

Matthew 13 in the CUV

Matthew 13 in the CUVS

Matthew 13 in the DBT

Matthew 13 in the DGDNT

Matthew 13 in the DHNT

Matthew 13 in the DNT

Matthew 13 in the ELBE

Matthew 13 in the EMTV

Matthew 13 in the ESV

Matthew 13 in the FBV

Matthew 13 in the FEB

Matthew 13 in the GGMNT

Matthew 13 in the GNT

Matthew 13 in the HARY

Matthew 13 in the HNT

Matthew 13 in the IRVA

Matthew 13 in the IRVB

Matthew 13 in the IRVG

Matthew 13 in the IRVH

Matthew 13 in the IRVK

Matthew 13 in the IRVM

Matthew 13 in the IRVM2

Matthew 13 in the IRVO

Matthew 13 in the IRVP

Matthew 13 in the IRVT

Matthew 13 in the IRVT2

Matthew 13 in the IRVU

Matthew 13 in the ISVN

Matthew 13 in the JSNT

Matthew 13 in the KAPI

Matthew 13 in the KBT1ETNIK

Matthew 13 in the KBV

Matthew 13 in the KJV

Matthew 13 in the KNFD

Matthew 13 in the LBA

Matthew 13 in the LBLA

Matthew 13 in the LNT

Matthew 13 in the LSV

Matthew 13 in the MAAL

Matthew 13 in the MBV

Matthew 13 in the MBV2

Matthew 13 in the MHNT

Matthew 13 in the MKNFD

Matthew 13 in the MNG

Matthew 13 in the MNT

Matthew 13 in the MNT2

Matthew 13 in the MRS1T

Matthew 13 in the NAA

Matthew 13 in the NASB

Matthew 13 in the NBLA

Matthew 13 in the NBS

Matthew 13 in the NBVTP

Matthew 13 in the NET2

Matthew 13 in the NIV11

Matthew 13 in the NNT

Matthew 13 in the NNT2

Matthew 13 in the NNT3

Matthew 13 in the PDDPT

Matthew 13 in the PFNT

Matthew 13 in the RMNT

Matthew 13 in the SBIAS

Matthew 13 in the SBIBS

Matthew 13 in the SBIBS2

Matthew 13 in the SBICS

Matthew 13 in the SBIDS

Matthew 13 in the SBIGS

Matthew 13 in the SBIHS

Matthew 13 in the SBIIS

Matthew 13 in the SBIIS2

Matthew 13 in the SBIIS3

Matthew 13 in the SBIKS

Matthew 13 in the SBIKS2

Matthew 13 in the SBIMS

Matthew 13 in the SBIOS

Matthew 13 in the SBIPS

Matthew 13 in the SBISS

Matthew 13 in the SBITS

Matthew 13 in the SBITS2

Matthew 13 in the SBITS3

Matthew 13 in the SBITS4

Matthew 13 in the SBIUS

Matthew 13 in the SBIVS

Matthew 13 in the SBT

Matthew 13 in the SBT1E

Matthew 13 in the SCHL

Matthew 13 in the SNT

Matthew 13 in the SUSU

Matthew 13 in the SUSU2

Matthew 13 in the SYNO

Matthew 13 in the TBIAOTANT

Matthew 13 in the TBT1E

Matthew 13 in the TBT1E2

Matthew 13 in the TFTIP

Matthew 13 in the TFTU

Matthew 13 in the TGNTATF3T

Matthew 13 in the THAI

Matthew 13 in the TNFD

Matthew 13 in the TNT

Matthew 13 in the TNTIK

Matthew 13 in the TNTIL

Matthew 13 in the TNTIN

Matthew 13 in the TNTIP

Matthew 13 in the TNTIZ

Matthew 13 in the TOMA

Matthew 13 in the TTENT

Matthew 13 in the UBG

Matthew 13 in the UGV

Matthew 13 in the UGV2

Matthew 13 in the UGV3

Matthew 13 in the VBL

Matthew 13 in the VDCC

Matthew 13 in the YALU

Matthew 13 in the YAPE

Matthew 13 in the YBVTP

Matthew 13 in the ZBP