Obadiah 1 (BOKSSV)
1 بینینەکەی عۆبەدیا. یەزدانی باڵادەست سەبارەت بە ئەدۆم ئەمە دەفەرموێت،هەواڵێکمان لەلایەن یەزدانەوە بیست،نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت:«هەستن! هەستن بۆ جەنگ.» 2 «ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە،تۆ زۆر ڕیسوا دەبیت. 3 فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی،ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد،ئەوەی نشینگەکەت لە بەرزاییدایە،ئەوەی لە دڵی خۆتدا دەڵێیت:”کێ دامدەگرێتە سەر زەوی؟“ 4 ئەگەر وەک هەڵۆ بەرز بیتەوە وئەگەر هێلانەت لەناو ئەستێرەکان دابنێیت،لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 5 «ئەگەر دز یان چەتەی شەوانت بۆ بێت،ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێتئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ئای چۆن بە تەواوی بڕایتەوە! 6 ئای عیسۆ چۆن دەپشکێنرێت!گەنجینە شاردراوەکانی تاڵان دەکرێن! 7 هەموو هاوپەیمانەکانت هەتا سنوور ڕاویان نای،هەڵیانخەڵەتاندی و بەسەرتدا زاڵبوون،ئەوانەی نمەکی تۆیان کردبوو داوت بۆ دەنێنەوە،بەڵام تۆ تێناگەیت.» 8 یەزدان دەفەرموێت:«ئایا لەو ڕۆژەدا،دانایان لە ئەدۆم لەناو نابەم،تێگەیشتووانیش لە چیای عیسۆ؟ 9 ئەی تێمان، پاڵەوانەکانت دەتۆقن،هەموو ئەوانەی لە چیای عیسۆنبە کوشتن لەناودەچن. 10 لەبەر ستەمی تۆ لە یاقوبی برات،ڕیسوایی داتدەپۆشێت،بۆ هەتاهەتایە لەناودەچیت. 11 ئەو ڕۆژەی تەماشات دەکردکاتێک بیانییەکان سامانەکەیان داگیر کرد ونامۆکان هاتنە ناو دەروازەکانی ولەسەر ئۆرشەلیم تیروپشکیان کرد،هەروەها تۆش وەک یەکێک بووی لەوان. 12 بەڵام نابێت بە ڕۆژی کارەساتی براکەت دڵخۆش بیت،یان لە ڕۆژی لەناوچوونی نەوەی یەهودا شادمان بیت،یان لە ڕۆژی تەنگانەیاندا شانازی بکەیت. 13 نابێت بچیتە ناو دەروازەی گەلەکەملە ڕۆژی کارەساتیان،یان بە ناخۆشییەکەیان دڵخۆش بیتلە ڕۆژی کارەساتیان،یان دەستت بۆ سامانەکەیان درێژ بکەیتلە ڕۆژی کارەساتیان. 14 نابێت لەسەر دووڕیانەکان بوەستیتبۆ کوشتنی دەربازبووەکانیان،نابێت هەڵاتووەکانیان ڕادەست بکەیتلە ڕۆژی تەنگانەیاندا. 15 «ڕۆژی یەزدان بۆ هەموو گەلان نزیکە.هەروەک ئەوەی کردت ئاوات پێ دەکرێتەوە،کردەوەکانت بەسەر خۆت دێتەوە. 16 هەروەک لەسەر کێوی پیرۆزم خواردتانەوە،هەموو گەلان بەردەوام جامی سزا دەخۆنەوە؛دەخۆنەوە و دەخۆنەوە ووەک ئەوەیان لێدێت کە هەرگیز نەبووبن. 17 بەڵام دەربازبوون لەسەر کێوی سییۆن دەبێت،پیرۆز دەبێت،بنەماڵەی یاقوبیش بەشە میراتی خۆیان وەردەگرن. 18 بنەماڵەی یاقوب دەبێتە ئاگر وبنەماڵەی یوسف دەبێتە گڕ؛بنەماڵەی عیسۆش دەبێتە پووش،جا گڕیان تێبەردەدەن و دەیانخۆن.بنەماڵەی عیسۆ کەسیان لێ دەرباز نابێت.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 19 خەڵکی نەقەبچیای عیسۆ داگیر دەکەن،خەڵکی زوورگەکانیشخاکی فەلەستییەکان.دەبنە خاوەنی کێڵگەکانی ئەفرایم و سامیرە،بنیامینیش دەبێتە خاوەنی گلعاد. 20 ئەو کۆمەڵەی ڕاپێچکراوانی ئیسرائیل کە لە کەنعاننهەتا سەرەفەند دەست بەسەر خاکەکەدا دەگرن؛ڕاپێچکراوانی ئۆرشەلیمیش کە لە سفارەدندەست بەسەر شارۆچکەکانی نەقەبدا دەگرن. 21 ڕزگارکەرانی خاکەکەش سەردەکەونە سەر کێوی سییۆنبۆ فەرمانڕەوایەتی لەسەر چیای عیسۆ.پاشایەتیش بۆ یەزدان دەبێت.