Proverbs 30 (BOKSSV)
1 قسەکانی ئاگوری کوڕی یاقە ئەم سروشە لەخۆ دەگرێت.ئەم پیاوە بە ئیتیێلی ڕاگەیاند: ئەی خودایە، من شەکەتم،بەڵام دەتوانم بەسەریدا زاڵ بم. 2 «من لە هەموو مرۆڤێک دەبەنگترم،تێگەیشتنی مرۆڤانەم نییە. 3 فێری دانایی نەبووم وناسینی خودای پیرۆزم نییە. 4 کێ بەرزبووەوە بۆ ئاسمان و هاتە خوارەوە؟کێ بای لەناو هەردوو لەپی خۆی کۆکردەوە؟کێ ئاوی لەناو جلدا پێچایەوە؟کێ هەموو لایەکی زەوی دامەزراند؟ناوی چییە؟ ناوی کوڕەکەی چییە؟ئەگەر دەیزانیت پێم بڵێ! 5 «هەموو وشەیەکی خودا بێگەردە،قەڵغانە بۆ ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. 6 هیچ شتێک بۆ وشەکانی زیاد مەکە،نەوەک سەرزەنشتت بکات و بە درۆزن دەربچیت. 7 «ئەی یەزدان، دوو شتم لێ داوا کردیت،لێمی قەدەغە مەکە پێش مردنم: 8 شتی پووچ و قسەی درۆم لێ دووربخەوە،هەژاری یان دەوڵەمەندیم مەدەرێ،بەڵام نانی پێویستی خۆم پێ بدە، 9 نەوەک تێر بم و نکۆڵیت لێبکەم وبڵێم: ”یەزدان کێیە؟“یان نەوەک هەژار بم و دزی بکەم وناوی خودای خۆم بێ ڕێز بکەم. 10 «بوختان بە خزمەتکار مەکە لەلای گەورەکەی،نەوەک نەفرەتت لێ بکات و تاوانبار بیت. 11 «نەوەیەک هەیە نەفرەت لە باوکی دەکات ودایکی پیرۆز ناکات. 12 نەوەیەک هەیە لە ڕوانگەی خۆی پاکە،بەڵام خۆی نەشوشتووەتەوە لە پیسوپۆخڵییەکەی. 13 نەوەیەک هەیە چەند چاو لە هەوراز وبەرز دەڕوانێت. 14 نەوەیەک هەیە ددانەکانی شمشێرن وکاکیلەکانی چەقۆن،بۆ خواردنی کڵۆڵەکان لەسەر زەوی ونەدارەکان لەنێو خەڵکی. 15 «زەروو دوو کچی هەیە،هاوار دەکەن: ”بێنە، بێنە!“ «سێ شت هەن تێر نابن،چوارەمیش ناڵێت، ”بەسە!“: 16 جیهانی مردووان و منداڵدانی نەزۆک وزەوییەک تێر ئاو نەبێت وئاگرێک هەرگیز نەڵێت: ”بەسە!“ 17 «ئەو چاوەی گاڵتە بە باوکی بکات وسووکایەتی بە گوێڕایەڵی بکات بۆ دایک،قەلەڕەشەکانی دۆڵ هەڵیدەکۆڵن وبێچووە سیسارکە کەچەڵ دەیخۆن. 18 «سێ شت هەن زۆر سەیرن بۆ من،چوارەمیش تێناگەم: 19 ڕێگای هەڵۆ لە ئاسمان،ڕێگای مار لەسەر بەرد،ڕێگای کەشتی لەناو جەرگەی دەریا وڕێگای پیاویش لەگەڵ کچ. 20 «ئەمە هەڵسوکەوتی ژنی داوێنپیسە:دەخوات و دەمی دەسڕێتەوە ودەڵێت: ”خراپەم نەکردووە!“ 21 «زەوی لەژێر سێ شتدا دەلەرزێت ولەژێر چوارەمیش ناتوانێت بەرگە بگرێت، 22 خزمەتکارێک کە بووبێتە پاشا،گێلێک کە تێر نان بێت، 23 ئافرەتێک بێ ناز بێت و مێرد بکات،کەنیزەیەک ببێت بە میراتگری خاتوونەکەی. 24 «چوار شت هەن لەسەر زەوی بچووکنبەڵام لە دانایان داناترن: 25 مێروولەکان بوونەوەرێکی بێهێزن،بەڵام لە هاویندا خواردنی خۆیان ئەمبار دەکەن. 26 گۆڕهەڵکەنەکان گیانلەبەرێکی بێ توانان،بەڵام لەناو بەرد لانەکانیان دروستدەکەن. 27 کوللەکان پاشایان نییە،بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن. 28 مارمێلکە بەدەست دەگیردرێت،بەڵام لە کۆشکی پاشادا دەبینرێت. 29 «سێ شت هەن هەنگاویان سەنگینە وچوارەمیش ڕۆیشتنی سەنگینە: 30 شێر کە پاڵەوانی هەموو گیاندارەکانە،لە ڕووی هیچ شتێک ناگەڕێتەوە، 31 کەڵەشێری بە فیز، تەگە،پاشایەکیش لە سەرکردایەتی لەشکرەکەی. 32 «ئەگەر گێلایەتیت کرد بە خۆهەڵکێشانت،یان پیلانی خراپت نایەوە،دەستت بخەرە سەر دەمت! 33 چونکە وەک چۆن شیر بهەژێنیت کەرەی لێ دەردەچێت ولووت بهەژێنیت خوێنی لێ دێت،تووڕەییش بهەژێنیت ناکۆکی لێ پێدا دەبێت.»