Psalms 101 (BOKSSV)
undefined زەبوورێکی داود. 1 گۆرانی بەسەر خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت و دادپەروەریتدا دەڵێم،ئەی یەزدان، سروودی ستایش بۆ تۆ دەڵێم. 2 لە ڕێگای تەواوەتی وریا دەبمەوە.کەی دێیت بۆ لام؟ بە دڵێکی تەواوەوە هەڵسوکەوت دەکەم،لەناو ماڵی خۆم. 3 شتی قێزەون لەپێش چاوم دانانێم. ڕقم لە کاری یاخیبووانە،قەت بە منەوە نانووسێت. 4 دڵی خواروخێچ لە من دوور دەبێت،پەیوەندیم بە بەدکارییەوە نابێت. 5 ئەوەی بەدزییەوە بوختان بە کەسێک بکات،دەمکوتی دەکەم،لەگەڵ لووتبەرز و دڵ پڕ لە فیزبەرگە ناگرم. 6 چاوم لە سەرڕاستانی زەوییە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆم دایاننیشێنم،ئەوانەی ڕێگای تەواوەتییان گرتووە خزمەتم دەکەن. 7 ئەوەی بە فێڵ ئیش بکات، لە ماڵی من دانانیشێت،ئەوەی درۆ بکات، لەبەرچاوی من ناوەستێت. 8 بەیانییان زوو هەموو بەدکارەکانی زەویدەمکوت دەکەم،لە شاری یەزدان ڕیشەکێشیان دەکەم،هەموو ئەوانەی گوناهبارن.