Psalms 120 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە وبە دەنگمەوە هات. 2 ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکەلە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز. 3 چیت پێدەدرێت،چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟ 4 سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز! 5 قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم،کە لە خێوەتەکانی قێدار نیشتەجێم. 6 نیشتەجێبوونم درێژەی کێشالەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە. 7 من ئاشتیخوازم،بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.