Psalms 121 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران. 1 چاوم بەرەو چیاکان هەڵدەبڕم،یارمەتی من لەکوێوە دێت؟ 2 یارمەتی من لەلای یەزدانەوەیە،دروستکەری ئاسمان و زەوی. 3 لێ ناگەڕێت پێت بخزێت،ئەوەی دەتپارێزێت خەواڵوو نابێت. 4 بێگومان ئەوەی ئیسرائیل دەپارێزێتخەواڵوو نابێت و نانوێت. 5 یەزدان پارێزگاری تۆیە،یەزدان سێبەری تۆیە لەلای دەستی ڕاستت، 6 نە خۆر بە ڕۆژ ئەزیەتت دەدات،نە مانگ بە شەو. 7 یەزدان لە هەموو خراپەیەک دەتپارێزێت،گیانت دەپارێزێت. 8 یەزدان پارێزگاری هاتوچۆت دەکات،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.