Psalms 131 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 1 ئەی یەزدان، نە دڵم بەفیزە ونە چاوەکانم بە لووتبەرزییەوە دەڕوانن،خۆم بە شتی لە خۆم گەورەتر و گرنگترەوە خەریک ناکەم. 2 بەڵکو گیانی خۆمم ئارام و کپ کردووە،وەک منداڵێکی لەشیربڕاوەیە لە باوەشی دایکی،گیانم وەک منداڵێکی لەشیربڕاوە وایە. 3 ئەی ئیسرائیل، هیوات بە یەزدان هەبێت،لە ئێستاوە و بۆ هەتاهەتایە.