Psalms 133 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 1 ئەوەتا چەند باشە و چەند جوانە،کاتێک گەلی خودا پێکەوە بژین! 2 وەک ڕۆنی بۆن خۆشە بەسەر سەرەوە،کە بەسەر ڕیشدا دێتە خوارێ، ڕیشی هارون،کە بەسەر یەخەی کراسەکەیدا دێتە خوارێ. 3 وەک شەونمی حەرمۆن کە دێتە خوارێبەسەر کێوی سییۆن،چونکە لەوێ یەزدان فەرمانی بە بەرەکەت دا، ژیانی هەتاهەتایی.