Psalms 142 (BOKSSV)
undefined هۆنراوەیەکی داود کە لە ئەشکەوت بوو. نوێژ. 1 پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم،بە دەنگی بەرز لە یەزدان دەپاڕێمەوە. 2 سکاڵای خۆمی لەبەردەم هەڵدەڕێژم،لەبەردەمی باسی تەنگانەکانی خۆم دەکەم. 3 لە کاتی ورەبەردانی ڕۆحم،تۆ شارەزای ڕێڕەوی منی.لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆم،خەڵک تەڵەیان بۆم ناوەتەوە. 4 ئاوڕ بەلای ڕاستدا بدەوە و ببینە،کوا ناسیاوی من؟پەناگا بۆ من قڕبووە،کوا پرسیارکەر لە ئەحواڵی من؟ 5 ئەی یەزدان، هاوارم بۆ تۆ کرد،گوتم: «تۆ پەناگای منی،لە خاکی زیندووان تۆ بەشی منی.» 6 بە وردی گوێ لە لاوانەوەم بگرە،چونکە زۆر زەلیلم،لە دەست ڕاونەرانم دەربازم بکە،چونکە لە من بەهێزترن. 7 گیانم لە بەندیخانە دەربهێنە،بۆ ئەوەی ستایشی ناوت بکەم.ئینجا ڕاستودروستان دەورم دەگرن،چونکە چاکەم لەگەڵ دەکەیت.