Romans 12 (BOKSSV)

1 بۆیە ئەی خوشک و برایان، لەبەر میهرەبانی خودا لێتان دەپاڕێمەوە لەشتان وەک قوربانییەکی زیندوو پێشکەش بکەن، پیرۆز و پەسەندکراو لەلای خودا، کە پەرستنی هۆشمەندانەتانە. 2 شێوەی ئەم دنیایە وەرمەگرن، بەڵکو بە نوێکردنەوەی بیرتان بگۆڕێن، تاکو بە لێکدانەوە بتوانن دەریبخەن خواستی خودا چییە، کە باش و پەسەندکراو و تەواوە. 3 بەو نیعمەتەی پێم دراوە بە هەر یەکێک دەڵێم کە لەنێوتاندایە: با لە نرخ بۆ خۆ دانان زێدەڕۆیی نەکات، بەڵکو لە نرخاندن هۆشیار بێت، بەو بڕە باوەڕەی خودا بە هەر یەکێکی بەخشیوە. 4 وەک چۆن لە یەک جەستەدا ئەندامی زۆرمان هەیە، هەموو ئەندامەکانیش یەک کاریان نییە، 5 ئێمەش بە هەمان شێوە، هەرچەندە زۆرین، بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح ئەندامی یەک جەستەین و هەر ئەندامێک پەیوەستە بە ئەندامەکانی دیکەوە. 6 بەڵام بەهرەی جیاوازمان هەیە، بەگوێرەی ئەو نیعمەتەی پێمان دراوە: ئەگەر کەسێک بەهرەی ڕاگەیاندنی پەیامی خودای هەیە، با بەگوێرەی ڕێژەی باوەڕ بێت؛ 7 ئەگەر بەهرەی خزمەتکردنی هەیە، با خزمەت بکات؛ ئەگەر بەهرەی فێرکردنی هەیە، با فێر بکات؛ 8 ئەگەر بەهرەی هاندانی هەیە، با هانبدات؛ ئەگەر بەهرەی بەخشینی هەیە، با بە‏ دڵفراوانییەوە ببەخشێت‏؛ ئەگەر بەهرەی ڕابەرایەتیکردنی هەیە، با بە دڵگەرمییەوە بێت؛ ئەگەر بەهرەی بەزەیی هەیە، با‏ بە دڵخۆشییەوە بێت. 9 با خۆشەویستی بێ دووڕوویی بێت. ڕقتان لە خراپە بێت و بە چاکەوە بنووسێن. 10 بە خۆشەویستی برایانە بە دڵ یەکتریتان خۆشبوێ، لە خۆتان زیاتر ڕێز لە یەکتری بگرن. 11 سست مەبن لە دڵگەرمی، لە ڕۆح گەرم بن، خزمەتی مەسیحی خاوەن شکۆ بکەن. 12 لە هیوا دڵشاد بن، لە تەنگانە ئارام بگرن، لە نوێژکردن پەیوەست بن، 13 بەشداری بکەن لە پێویستییەکانی گەلی پیرۆزی خودا، میوانداری خوشک‏ و برا نامۆکان بکەن. 14 ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە داوای بەرەکەتیان بۆ بکەن. داوای بەرەکەت بکەن و نەفرەت مەکەن. 15 لەگەڵ دڵشادان دڵشاد بن، بگریێن لەگەڵ ئەوانەی دەگریێن. 16 سەبارەت بە یەکتری هاوبیر بن، بیر لە بڵندی مەکەنەوە، بەڵکو تێکەڵاوی پایەنزمەکان بن. خۆتان بە دانا مەزانن. 17 خراپەی کەس بە خراپە مەدەنەوە. وریا بن لەبەردەمی هەموو خەڵک ئەوە بکەن کە بە چاک دەزانرێت. 18 بەپێی تواناتان هەوڵ بدەن کە لەگەڵ هەموو خەڵک بە ئاشتی بژین. 19 خۆشەویستان، خۆتان تۆڵە مەستێنن، بەڵکو ڕێ بە تووڕەیی خودا بدەن، چونکە نووسراوە: [یەزدان دەفەرموێ، تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.] 20 بەڵام:[ئەگەر دوژمنەکەت برسی بوو نانی بدەرێ،ئەگەر تینووی بوو ئاوی بدەرێ.بەمە پشکۆی داگیرساو لەسەر سەری کەڵەکە دەکەیت.] 21 با خراپە نەتبەزێنێت، بەڵکو بە چاکە خراپە ببەزێنە.

In Other Versions

Romans 12 in the ANGEFD

Romans 12 in the ANTPNG2D

Romans 12 in the AS21

Romans 12 in the BAGH

Romans 12 in the BBPNG

Romans 12 in the BBT1E

Romans 12 in the BDS

Romans 12 in the BEV

Romans 12 in the BHAD

Romans 12 in the BIB

Romans 12 in the BLPT

Romans 12 in the BNT

Romans 12 in the BNTABOOT

Romans 12 in the BNTLV

Romans 12 in the BOATCB

Romans 12 in the BOATCB2

Romans 12 in the BOBCV

Romans 12 in the BOCNT

Romans 12 in the BOECS

Romans 12 in the BOGWICC

Romans 12 in the BOHCB

Romans 12 in the BOHCV

Romans 12 in the BOHLNT

Romans 12 in the BOHNTLTAL

Romans 12 in the BOICB

Romans 12 in the BOILNTAP

Romans 12 in the BOITCV

Romans 12 in the BOKCV

Romans 12 in the BOKCV2

Romans 12 in the BOKHWOG

Romans 12 in the BOLCB

Romans 12 in the BOLCB2

Romans 12 in the BOMCV

Romans 12 in the BONAV

Romans 12 in the BONCB

Romans 12 in the BONLT

Romans 12 in the BONUT2

Romans 12 in the BOPLNT

Romans 12 in the BOSCB

Romans 12 in the BOSNC

Romans 12 in the BOTLNT

Romans 12 in the BOVCB

Romans 12 in the BOYCB

Romans 12 in the BPBB

Romans 12 in the BPH

Romans 12 in the BSB

Romans 12 in the CCB

Romans 12 in the CUV

Romans 12 in the CUVS

Romans 12 in the DBT

Romans 12 in the DGDNT

Romans 12 in the DHNT

Romans 12 in the DNT

Romans 12 in the ELBE

Romans 12 in the EMTV

Romans 12 in the ESV

Romans 12 in the FBV

Romans 12 in the FEB

Romans 12 in the GGMNT

Romans 12 in the GNT

Romans 12 in the HARY

Romans 12 in the HNT

Romans 12 in the IRVA

Romans 12 in the IRVB

Romans 12 in the IRVG

Romans 12 in the IRVH

Romans 12 in the IRVK

Romans 12 in the IRVM

Romans 12 in the IRVM2

Romans 12 in the IRVO

Romans 12 in the IRVP

Romans 12 in the IRVT

Romans 12 in the IRVT2

Romans 12 in the IRVU

Romans 12 in the ISVN

Romans 12 in the JSNT

Romans 12 in the KAPI

Romans 12 in the KBT1ETNIK

Romans 12 in the KBV

Romans 12 in the KJV

Romans 12 in the KNFD

Romans 12 in the LBA

Romans 12 in the LBLA

Romans 12 in the LNT

Romans 12 in the LSV

Romans 12 in the MAAL

Romans 12 in the MBV

Romans 12 in the MBV2

Romans 12 in the MHNT

Romans 12 in the MKNFD

Romans 12 in the MNG

Romans 12 in the MNT

Romans 12 in the MNT2

Romans 12 in the MRS1T

Romans 12 in the NAA

Romans 12 in the NASB

Romans 12 in the NBLA

Romans 12 in the NBS

Romans 12 in the NBVTP

Romans 12 in the NET2

Romans 12 in the NIV11

Romans 12 in the NNT

Romans 12 in the NNT2

Romans 12 in the NNT3

Romans 12 in the PDDPT

Romans 12 in the PFNT

Romans 12 in the RMNT

Romans 12 in the SBIAS

Romans 12 in the SBIBS

Romans 12 in the SBIBS2

Romans 12 in the SBICS

Romans 12 in the SBIDS

Romans 12 in the SBIGS

Romans 12 in the SBIHS

Romans 12 in the SBIIS

Romans 12 in the SBIIS2

Romans 12 in the SBIIS3

Romans 12 in the SBIKS

Romans 12 in the SBIKS2

Romans 12 in the SBIMS

Romans 12 in the SBIOS

Romans 12 in the SBIPS

Romans 12 in the SBISS

Romans 12 in the SBITS

Romans 12 in the SBITS2

Romans 12 in the SBITS3

Romans 12 in the SBITS4

Romans 12 in the SBIUS

Romans 12 in the SBIVS

Romans 12 in the SBT

Romans 12 in the SBT1E

Romans 12 in the SCHL

Romans 12 in the SNT

Romans 12 in the SUSU

Romans 12 in the SUSU2

Romans 12 in the SYNO

Romans 12 in the TBIAOTANT

Romans 12 in the TBT1E

Romans 12 in the TBT1E2

Romans 12 in the TFTIP

Romans 12 in the TFTU

Romans 12 in the TGNTATF3T

Romans 12 in the THAI

Romans 12 in the TNFD

Romans 12 in the TNT

Romans 12 in the TNTIK

Romans 12 in the TNTIL

Romans 12 in the TNTIN

Romans 12 in the TNTIP

Romans 12 in the TNTIZ

Romans 12 in the TOMA

Romans 12 in the TTENT

Romans 12 in the UBG

Romans 12 in the UGV

Romans 12 in the UGV2

Romans 12 in the UGV3

Romans 12 in the VBL

Romans 12 in the VDCC

Romans 12 in the YALU

Romans 12 in the YAPE

Romans 12 in the YBVTP

Romans 12 in the ZBP