Romans 15 (BOKSSV)
1 بەڵام ئێمەی بەهێز لەسەرمانە بەرگەی کەموکوڕی لاوازان بگرین و خۆمان ڕازی نەکەین. 2 با هەر یەک لە ئێمە نزیکەکەی بۆ چاکە ڕازی بکات لە پێناوی بنیادنان. 3 تەنانەت مەسیحیش بیری لە خۆشیی خۆی نەکردەوە، بەڵکو وەک نووسراوە: [جنێوی ئەوانەی جنێوت پێدەدەن کەوتە سەر من.] 4 چونکە هەرچی لەپێشدا نووسراوە، بۆ فێربوونی ئێمە نووسراوە، تاکو بە دانبەخۆداگرتن و هاندانی نووسراوە پیرۆزەکان هیوامان هەبێت. 5 با خودای دانبەخۆداگرتن و هاندان لەنێو خۆتان ڕێککەوتنی بیروڕاتان بداتێ بەگوێرەی بیری عیسای مەسیح، 6 تاکو بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ ستایشی خودا بکەن کە باوکی عیسای مەسیحی پەروەردگارمانە. 7 بۆیە هەر وەک چۆن مەسیح پێشوازی لێکردین، ئێوەش بۆ شکۆمەندیی خودا، پێشوازی لە یەکتری بکەن. 8 من پێتان دەڵێم، مەسیح لەبەر ڕاستی خودا بوو بە خزمەتکاری جولەکەکان، تاکو ئەو بەڵێنانەی بۆ باوکانە بیانچەسپێنێت، 9 هەروەها تاکو نەتەوەکان ستایشی خودا بکەن لەبەر بەزەییەکەی، وەک نووسراوە:[لەبەر ئەوە لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم.] 10 دیسان دەفەرموێ:[ئەی نەتەوەکان، لەگەڵ گەلی خودا دڵخۆش بن.] 11 هەروەها:[ئەی هەموو نەتەوەکان، ستایشی یەزدان بکەن!ئەی هەموو گەلان، ستایشی بکەن!] 12 دیسان ئیشایا دەڵێت:[ڕەگی یەسا دەردەکەوێت،ئەوەی بۆ فەرمانڕەوایەتی نەتەوەکان هەڵدەستێتەوە،ئومێدی نەتەوەکان بەو دەبێت.] 13 با خودای هیوا بە هەموو خۆشی و ئاشتییەک لە باوەڕدا پڕتان بکات، تاکو بە هێزی ڕۆحی پیرۆز سەرڕێژ بن لە هیوا. 14 خوشک و براکانم، خۆم دڵنیام کە ئێوە پڕن لە چاکە، پڕن لە زانیاری، تواناتان هەیە ئامۆژگاری یەکتری بکەن. 15 بەڵام دەربارەی هەندێک خاڵ ئازایانەتر بۆم نووسیون، وەک بەیادهێنانەوەتان، لەبەر ئەو نیعمەتەی خودا پێیداوم، 16 تاکو ببمە خزمەتکاری عیسای مەسیح بۆ نەتەوەکان، وەک کاهین لە ئەرکی ڕاگەیاندنی مزگێنیی خودا، تاکو قوربانی نەتەوەکان پەسەندکراو بێت، بە ڕۆحی پیرۆز پیرۆزکراو بێت. 17 لەبەر ئەوە بەهۆی عیسای مەسیحەوە شانازی دەکەم بەو کارانەی کە بۆ خودای دەکەم. 18 ناوێرم باسی شتێک بکەم جگە لەوەی مەسیح بۆ گوێڕایەڵبوونی نەتەوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی منەوە ئەنجامی داوە، بە وتە و کردار، 19 بە هێزی نیشانە و پەرجوو، بە هێزی ڕۆحی خودا. تەنانەت لە ئۆرشەلیم و دەوروپشتی تاکو ئیللیریکوم، بە تەواوی مزگێنیی مەسیحم ڕاگەیاند. 20 بۆیە ئامانجی بەرزم ئەوە بووە کە مزگێنی بدەمە ئەو شوێنەی کە ناوی مەسیحی تێدا نەهێنراوە، تاکو لەسەر بناغەی یەکێکی دیکە بنیاد نەنێم. 21 بەڵام وەک نووسراوە:[ئەوانەی باسی ئەویان بۆ نەکرابوو دەبینن،ئەوانەی نەیانبیستبوو تێدەگەن.] 22 لەبەر ئەمەش بوو چەندین جار ڕێم لێ دەگیرا بێمە لاتان. 23 ئێستا لەم ناوچانە شوێن نەماوە ئیشی لێ بکەم و لەبەر ئەوەی کە ساڵانێکی زۆرە پەرۆشم بێمە لاتان، 24 دەمەوێ لە کاتی ڕۆیشتنم بۆ ئیسپانیا سەردانتان بکەم. هیوادارم بەلاتاندا تێپەڕم و بتانبینم، دوای ئەوەی چێژم لە بینینتان وەرگرت، ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورتیش بێت، ئومێدەوارم بۆ ئەوێم بەڕێبکەن. 25 بەڵام ئێستا دەچمە ئۆرشەلیم تاکو خزمەتی گەلی پیرۆزی خودا بکەم. 26 باوەڕدارانی مەکدۆنی و ئەخایا پێیان خۆش بوو هەندێک بەخشین بۆ هەژاران لەنێو گەلی پیرۆزی خودا لە ئۆرشەلیم کۆبکەنەوە. 27 ئەوان بە خۆشییەوە بڕیاریان دا، لە ڕاستیشدا ئەمە ئەرکێک بوو لەسەریان، چونکە باوەڕدارە جولەکەکان بەرەکەتی ڕۆحییان پێشکەش بە ناجولەکەکان کردبوو. لەبەر ئەوە ئەرکی باوەڕدارە ناجولەکەکانە کە بە شتە ماددییەکان یارمەتی باوەڕدارە جولەکەکان بدەن. 28 بۆیە، کاتێک ئەمەم تەواو کرد و ئەم بەرهەمەم بۆ مۆرکردن، لەسەر ڕێگام بۆ ئیسپانیا، سەردانتان دەکەم. 29 دەزانم کە بێمە لاتان، بە پڕیی بەرەکەتی مەسیحەوە دێم. 30 ئێستاش ئەی خوشک و برایان لێتان دەپاڕێمەوە، لەبەر عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و بە خۆشەویستی ڕۆحی پیرۆز، لەگەڵم تێبکۆشن لە نوێژەکان بۆ خودا لە پێناوی من، 31 تاکو لەدەست بێباوەڕانی یەهودیا ڕزگاربم، هەروەها تاکو خزمەتەکەم بۆ ئۆرشەلیم لەلای گەلی پیرۆزی خودا پەسەندکراو بێت، 32 بۆ ئەوەی بە خواستی خودا بە دڵشادییەوە بێمە لاتان و لەگەڵتان پشوو بدەم. 33 خودای ئاشتی لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.
In Other Versions
Romans 15 in the ANGEFD
Romans 15 in the ANTPNG2D
Romans 15 in the AS21
Romans 15 in the BAGH
Romans 15 in the BBPNG
Romans 15 in the BBT1E
Romans 15 in the BDS
Romans 15 in the BEV
Romans 15 in the BHAD
Romans 15 in the BIB
Romans 15 in the BLPT
Romans 15 in the BNT
Romans 15 in the BNTABOOT
Romans 15 in the BNTLV
Romans 15 in the BOATCB
Romans 15 in the BOATCB2
Romans 15 in the BOBCV
Romans 15 in the BOCNT
Romans 15 in the BOECS
Romans 15 in the BOGWICC
Romans 15 in the BOHCB
Romans 15 in the BOHCV
Romans 15 in the BOHLNT
Romans 15 in the BOHNTLTAL
Romans 15 in the BOICB
Romans 15 in the BOILNTAP
Romans 15 in the BOITCV
Romans 15 in the BOKCV
Romans 15 in the BOKCV2
Romans 15 in the BOKHWOG
Romans 15 in the BOLCB
Romans 15 in the BOLCB2
Romans 15 in the BOMCV
Romans 15 in the BONAV
Romans 15 in the BONCB
Romans 15 in the BONLT
Romans 15 in the BONUT2
Romans 15 in the BOPLNT
Romans 15 in the BOSCB
Romans 15 in the BOSNC
Romans 15 in the BOTLNT
Romans 15 in the BOVCB
Romans 15 in the BOYCB
Romans 15 in the BPBB
Romans 15 in the BPH
Romans 15 in the BSB
Romans 15 in the CCB
Romans 15 in the CUV
Romans 15 in the CUVS
Romans 15 in the DBT
Romans 15 in the DGDNT
Romans 15 in the DHNT
Romans 15 in the DNT
Romans 15 in the ELBE
Romans 15 in the EMTV
Romans 15 in the ESV
Romans 15 in the FBV
Romans 15 in the FEB
Romans 15 in the GGMNT
Romans 15 in the GNT
Romans 15 in the HARY
Romans 15 in the HNT
Romans 15 in the IRVA
Romans 15 in the IRVB
Romans 15 in the IRVG
Romans 15 in the IRVH
Romans 15 in the IRVK
Romans 15 in the IRVM
Romans 15 in the IRVM2
Romans 15 in the IRVO
Romans 15 in the IRVP
Romans 15 in the IRVT
Romans 15 in the IRVT2
Romans 15 in the IRVU
Romans 15 in the ISVN
Romans 15 in the JSNT
Romans 15 in the KAPI
Romans 15 in the KBT1ETNIK
Romans 15 in the KBV
Romans 15 in the KJV
Romans 15 in the KNFD
Romans 15 in the LBA
Romans 15 in the LBLA
Romans 15 in the LNT
Romans 15 in the LSV
Romans 15 in the MAAL
Romans 15 in the MBV
Romans 15 in the MBV2
Romans 15 in the MHNT
Romans 15 in the MKNFD
Romans 15 in the MNG
Romans 15 in the MNT
Romans 15 in the MNT2
Romans 15 in the MRS1T
Romans 15 in the NAA
Romans 15 in the NASB
Romans 15 in the NBLA
Romans 15 in the NBS
Romans 15 in the NBVTP
Romans 15 in the NET2
Romans 15 in the NIV11
Romans 15 in the NNT
Romans 15 in the NNT2
Romans 15 in the NNT3
Romans 15 in the PDDPT
Romans 15 in the PFNT
Romans 15 in the RMNT
Romans 15 in the SBIAS
Romans 15 in the SBIBS
Romans 15 in the SBIBS2
Romans 15 in the SBICS
Romans 15 in the SBIDS
Romans 15 in the SBIGS
Romans 15 in the SBIHS
Romans 15 in the SBIIS
Romans 15 in the SBIIS2
Romans 15 in the SBIIS3
Romans 15 in the SBIKS
Romans 15 in the SBIKS2
Romans 15 in the SBIMS
Romans 15 in the SBIOS
Romans 15 in the SBIPS
Romans 15 in the SBISS
Romans 15 in the SBITS
Romans 15 in the SBITS2
Romans 15 in the SBITS3
Romans 15 in the SBITS4
Romans 15 in the SBIUS
Romans 15 in the SBIVS
Romans 15 in the SBT
Romans 15 in the SBT1E
Romans 15 in the SCHL
Romans 15 in the SNT
Romans 15 in the SUSU
Romans 15 in the SUSU2
Romans 15 in the SYNO
Romans 15 in the TBIAOTANT
Romans 15 in the TBT1E
Romans 15 in the TBT1E2
Romans 15 in the TFTIP
Romans 15 in the TFTU
Romans 15 in the TGNTATF3T
Romans 15 in the THAI
Romans 15 in the TNFD
Romans 15 in the TNT
Romans 15 in the TNTIK
Romans 15 in the TNTIL
Romans 15 in the TNTIN
Romans 15 in the TNTIP
Romans 15 in the TNTIZ
Romans 15 in the TOMA
Romans 15 in the TTENT
Romans 15 in the UBG
Romans 15 in the UGV
Romans 15 in the UGV2
Romans 15 in the UGV3
Romans 15 in the VBL
Romans 15 in the VDCC
Romans 15 in the YALU
Romans 15 in the YAPE
Romans 15 in the YBVTP
Romans 15 in the ZBP