Romans 8 (BOKSSV)

1 کەواتە ئێستا تاوانبارکردن بۆ ئەوانە نییە کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن، 2 چونکە لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە یاسای ڕۆحی ژیان لە یاسای گوناه و مردن ئازادی کردیت. 3 خودا ئەوەی کرد کە شەریعەت بەهۆی لاوازی سروشتی دنیایی نەیتوانی بیکات: کوڕەکەی خۆی لە شێوەی جەستەی مرۆڤی گوناهبار نارد بۆ ئەوەی ببێتە قوربانی گوناه. لە جەستەی مرۆڤانەدا گوناهی تاوانبار کرد، 4 تاکو داواکارییە دروستەکانی شەریعەتی تەورات لە ئێمەدا بێتە دی، کە بەگوێرەی سروشتی دنیایی ناژین، بەڵکو بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز. 5 ئەوانەی بەگوێرەی سروشتی دنیایی دەژین، بایەخ بە کاروباری سروشتی دنیایی دەدەن، بەڵام ئەوانەی بەگوێرەی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بایەخ بە کاروباری ڕۆحی پیرۆز دەدەن. 6 بایەخدان بە سروشتی دنیایی مردنە، بەڵام بایەخدان بە ڕۆحەکە ژیان و ئاشتییە. 7 بایەخدان بە سروشتی دنیایی دوژمنایەتییە لەگەڵ خودا، چونکە ملکەچی شەریعەتی خودا نابێت، لەبەر ئەوەی ناتوانێت. 8 جا ئەوانەی لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایین ناتوانن خودا ڕازی بکەن. 9 بەڵام ئێوە، ئەگەر ڕۆحی خودا لەناوتاندا نیشتەجێ بێت، ئەوا لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی نین، بەڵکو لە لەژێر کاریگەری ڕۆحدان. ئەگەر کەسێکیش ڕۆحی مەسیحی نەبێت، ئەوا هی مەسیح نییە. 10 ئەگەر مەسیح لە ئێوەدا بێت، ئەوا جەستە بەهۆی گوناه مردووە، بەڵام ڕۆح بەهۆی ڕاستودروستی زیندووە. 11 ئەگەر ڕۆحی ئەوەی عیسای لەنێو مردووان هەستاندەوە لە ئێوەدا نیشتەجێ بێت، ئەوا ئەوەی مەسیحی لەنێو مردووان هەستاندەوە بە ڕۆحی خۆی کە لە ئێوەدا نیشتەجێیە لەشی مردووشتان زیندوو دەکاتەوە. 12 بۆیە ئەی خوشک و برایان، ئێمە قەرزارین، بەڵام قەرزاری سروشتی دنیایی نین، تاکو بەگوێرەی ئەو بژین. 13 ئەگەر بێتو ئێوە بەگوێرەی سروشتی دنیایی بژین دەمرن، بەڵام ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز کردارەکانی سروشتی دنیاییتان مراند، ئەوا دەژین، 14 چونکە هەموو ئەوانەی ڕۆحی خودا بەڕێوەیان دەبات، ڕۆڵەی خودان. 15 ئێوە ڕۆحی کۆیلەییتان وەرنەگرتووە تاکو بۆ ترس بتانگەڕێنێتەوە، بەڵکو ڕۆحی لەخۆگرتنەوەتان وەرگرتووە، بەهۆیەوە هاوار دەکەین: «بابە! باوکە!» 16 ڕۆحی پیرۆز خۆی شایەتی بۆ ڕۆحمان دەدات کە منداڵی خوداین. 17 ئەگەر منداڵی بین، میراتگریشین، میراتگری خودا و هاومیراتی مەسیح، ئەگەر لە ڕاستیدا لەگەڵ ئەو ئازار بچێژین، بۆ ئەوەیە لەگەڵ ئەو شکۆدار بین. 18 پێم وایە ئازارەکانی ئێستا لەگەڵ شکۆی داهاتوو کە تیاماندا ئاشکرا دەکرێت بەراورد ناکرێت، 19 چونکە بەدیهێنراو بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکات ڕۆڵەکانی خودا ئاشکرا بکرێن. 20 بەدیهێنراو ملکەچی بێنرخبوون بوو، نەک بە ویستی خۆی، بەڵکو بە ویستی ئەوەی کە ملکەچی کرد، بە هیوای ئەوەی 21 کە خودی بەدیهێنراو لە کۆیلایەتی گەندەڵی ئازاد بکرێت تاکو هاوبەش بێت لە سەربەستی شکۆمەندی منداڵانی خودا. 22 دەزانین هەموو بەدیهێنراوان هەتا ئێستا بەیەکەوە دەناڵێنن و ژانیان گرتووە. 23 تەنها ئەمە نا، بەڵکو ئێمە کە یەکەمین بەرهەمی ڕۆحی پیرۆزمان وەرگرت، لە ناخماندا دەناڵێنین و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی لەخۆگرتنەوەین، واتە ڕزگاریی جەستەمان، 24 چونکە بە هیواوە ڕزگارمان بوو. بەڵام هیوای بینراو هیوا نییە. ئەوەی دەیبینی هیوای چی پێ دەخوازیت؟ 25 بەڵام ئەگەر هیوای شتێک بخوازین کە بینراو نییە، ئەوا بە دانبەخۆداگرتنەوە چاوەڕێی دەکەین. 26 بە هەمان شێوە ڕۆحی پیرۆز لە لاوازییەکانماندا یارمەتیمان دەدات. نازانین لە پێناوی چی نوێژ بکەین، بەڵام ڕۆحی پیرۆز خۆی بە ناڵەوە داکۆکیمان لێدەکات بە شێوەیەک کە باس ناکرێت. 27 ئەوەی دڵی مرۆڤ دەپشکنێت، دەزانێت ڕۆحی پیرۆز بایەخ بە چی دەدات، چونکە بەگوێرەی خواستی خودا داکۆکی لە گەلی پیرۆزی خودا دەکات. 28 ئێمە دەزانین خودا لە هەموو شتەکاندا کار دەکات بۆ چاکەی ئەوانەی ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی بەگوێرەی مەبەستی ئەو بانگکراون، 29 چونکە ئەوانەی پێشتر ناسیبوونی، پێشتر دیاری کردن بۆ ئەوەی وەک وێنەی کوڕەکەی ئەویان لێ بێت، تاکو لەنێو زۆرێک لە خوشک و برایاندا ئەو ببێتە نۆبەرە. 30 ئەوانەی پێشتر دیاری کردن بانگیشی کردن، ئەوانەی بانگی کردن بێتاوانیشی کردن، ئەوانەی بێتاوانی کردن شکۆداریشی کردن. 31 ئیتر چی بەمانە بڵێین؟ ئەگەر خودا لەگەڵمان بێت، کێ دژمانە؟ 32 ئەوەی دەستی بە کوڕەکەی خۆیەوە نەگرت، بەڵکو لە پێناوی هەموومان پێشکەشی کرد، ئیتر چۆن لەگەڵ ئەو هەموو شتێکمان بەخۆڕایی ناداتێ؟ 33 کێ سکاڵا لە هەڵبژێردراوانی خودا دەکات؟ خودایە ئەوەی بێتاوان دەکات. 34 کێیە تاوانبار دەکات؟ کەس نییە. عیسای مەسیحە کە مرد، بەڵکو لەمەش زیاتر هەستێنرایەوە، هەر ئەویش لە دەستەڕاستی خودایە و داکۆکیمان لێدەکات. 35 کێ لە خۆشەویستی مەسیح جیامان دەکاتەوە؟ ناخۆشی یان تەنگانە یان چەوسانەوە یان قاتوقڕی یان ڕووتی یان مەترسی یاخود شمشێر؟ 36 وەک نووسراوە:[لە پێناوی تۆ بە درێژایی ڕۆژ ڕووبەڕووی مردن دەبینەوە،وەک مەڕ بۆ سەربڕین دادەنرێین.] 37 بەڵام لە هەموو ئەمانەدا لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووین لە ڕێگەی ئەوەی کە خۆشی ویستووین، 38 چونکە دڵنیام نە مردن و نە ژیان، نە فریشتەکان و نە سەرۆکەکان، نە شتەکانی ئێستا و نە شتەکانی داهاتوو، نە هێزەکان، 39 نە بەرزی و نە قووڵی، نە بەدیهێنراوی دیکە، ناتوانێت لە خۆشەویستی خودا جیامان بکاتەوە کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە بۆمان دێت.

In Other Versions

Romans 8 in the ANGEFD

Romans 8 in the ANTPNG2D

Romans 8 in the AS21

Romans 8 in the BAGH

Romans 8 in the BBPNG

Romans 8 in the BBT1E

Romans 8 in the BDS

Romans 8 in the BEV

Romans 8 in the BHAD

Romans 8 in the BIB

Romans 8 in the BLPT

Romans 8 in the BNT

Romans 8 in the BNTABOOT

Romans 8 in the BNTLV

Romans 8 in the BOATCB

Romans 8 in the BOATCB2

Romans 8 in the BOBCV

Romans 8 in the BOCNT

Romans 8 in the BOECS

Romans 8 in the BOGWICC

Romans 8 in the BOHCB

Romans 8 in the BOHCV

Romans 8 in the BOHLNT

Romans 8 in the BOHNTLTAL

Romans 8 in the BOICB

Romans 8 in the BOILNTAP

Romans 8 in the BOITCV

Romans 8 in the BOKCV

Romans 8 in the BOKCV2

Romans 8 in the BOKHWOG

Romans 8 in the BOLCB

Romans 8 in the BOLCB2

Romans 8 in the BOMCV

Romans 8 in the BONAV

Romans 8 in the BONCB

Romans 8 in the BONLT

Romans 8 in the BONUT2

Romans 8 in the BOPLNT

Romans 8 in the BOSCB

Romans 8 in the BOSNC

Romans 8 in the BOTLNT

Romans 8 in the BOVCB

Romans 8 in the BOYCB

Romans 8 in the BPBB

Romans 8 in the BPH

Romans 8 in the BSB

Romans 8 in the CCB

Romans 8 in the CUV

Romans 8 in the CUVS

Romans 8 in the DBT

Romans 8 in the DGDNT

Romans 8 in the DHNT

Romans 8 in the DNT

Romans 8 in the ELBE

Romans 8 in the EMTV

Romans 8 in the ESV

Romans 8 in the FBV

Romans 8 in the FEB

Romans 8 in the GGMNT

Romans 8 in the GNT

Romans 8 in the HARY

Romans 8 in the HNT

Romans 8 in the IRVA

Romans 8 in the IRVB

Romans 8 in the IRVG

Romans 8 in the IRVH

Romans 8 in the IRVK

Romans 8 in the IRVM

Romans 8 in the IRVM2

Romans 8 in the IRVO

Romans 8 in the IRVP

Romans 8 in the IRVT

Romans 8 in the IRVT2

Romans 8 in the IRVU

Romans 8 in the ISVN

Romans 8 in the JSNT

Romans 8 in the KAPI

Romans 8 in the KBT1ETNIK

Romans 8 in the KBV

Romans 8 in the KJV

Romans 8 in the KNFD

Romans 8 in the LBA

Romans 8 in the LBLA

Romans 8 in the LNT

Romans 8 in the LSV

Romans 8 in the MAAL

Romans 8 in the MBV

Romans 8 in the MBV2

Romans 8 in the MHNT

Romans 8 in the MKNFD

Romans 8 in the MNG

Romans 8 in the MNT

Romans 8 in the MNT2

Romans 8 in the MRS1T

Romans 8 in the NAA

Romans 8 in the NASB

Romans 8 in the NBLA

Romans 8 in the NBS

Romans 8 in the NBVTP

Romans 8 in the NET2

Romans 8 in the NIV11

Romans 8 in the NNT

Romans 8 in the NNT2

Romans 8 in the NNT3

Romans 8 in the PDDPT

Romans 8 in the PFNT

Romans 8 in the RMNT

Romans 8 in the SBIAS

Romans 8 in the SBIBS

Romans 8 in the SBIBS2

Romans 8 in the SBICS

Romans 8 in the SBIDS

Romans 8 in the SBIGS

Romans 8 in the SBIHS

Romans 8 in the SBIIS

Romans 8 in the SBIIS2

Romans 8 in the SBIIS3

Romans 8 in the SBIKS

Romans 8 in the SBIKS2

Romans 8 in the SBIMS

Romans 8 in the SBIOS

Romans 8 in the SBIPS

Romans 8 in the SBISS

Romans 8 in the SBITS

Romans 8 in the SBITS2

Romans 8 in the SBITS3

Romans 8 in the SBITS4

Romans 8 in the SBIUS

Romans 8 in the SBIVS

Romans 8 in the SBT

Romans 8 in the SBT1E

Romans 8 in the SCHL

Romans 8 in the SNT

Romans 8 in the SUSU

Romans 8 in the SUSU2

Romans 8 in the SYNO

Romans 8 in the TBIAOTANT

Romans 8 in the TBT1E

Romans 8 in the TBT1E2

Romans 8 in the TFTIP

Romans 8 in the TFTU

Romans 8 in the TGNTATF3T

Romans 8 in the THAI

Romans 8 in the TNFD

Romans 8 in the TNT

Romans 8 in the TNTIK

Romans 8 in the TNTIL

Romans 8 in the TNTIN

Romans 8 in the TNTIP

Romans 8 in the TNTIZ

Romans 8 in the TOMA

Romans 8 in the TTENT

Romans 8 in the UBG

Romans 8 in the UGV

Romans 8 in the UGV2

Romans 8 in the UGV3

Romans 8 in the VBL

Romans 8 in the VDCC

Romans 8 in the YALU

Romans 8 in the YAPE

Romans 8 in the YBVTP

Romans 8 in the ZBP