1 Corinthians 14 (BOKSSV)

1 بەدوای خۆشەویستی بکەون، تامەزرۆی بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز بن، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا. 2 ئەوەی بە زمانی ڕۆحی دەدوێت، قسە بۆ خەڵک ناکات، بەڵکو بۆ خودا، کەس لێی تێناگات، چونکە بە ڕۆحی پیرۆز باسی نهێنی دەکات. 3 بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوە بۆ بنیادنان و هاندان و دڵنەوایی خەڵک دەدوێت. 4 ئەوەی بە زمان دەدوێت، خۆی بنیاد دەنێت، بەڵام ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت، ئەوا کڵێسا بنیاد دەنێت. 5 حەز دەکەم هەمووتان بە زمانەکان بدوێن، بەڵام باشترە پەیامی خودا ڕابگەیەنن. ئەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت گەورەترە لەوەی بە زمانەکان دەدوێت، مەگەر لێکی بداتەوە، تاکو کڵێسا بنیادنانی دەستبکەوێت. 6 ئێستا ئەی خوشک و برایانم، ئەگەر هاتمە لاتان و بە زمانەکان دوام، چ سوودێکم بۆتان دەبێت، مەگەر بە ئاشکراکراوێک یان بە زانیارییەک یان بە پەیامێک لە خوداوە یان بە فێرکردنێک بۆتان بدوێم؟ 7 تەنانەت ئەو شتە بێ ڕۆحانەی دەنگ دەردەکەن، شمشاڵ یان قیسارە، ئەگەر ئاوازی جیاواز نەدات، چۆن بزانرێت ئەوەی دەژەنرێت شمشاڵە یان قیسارەیە؟ 8 ئەگەر کەڕەنا دەنگێکی ڕوون نەدات، کێ بۆ شەڕ خۆی ئامادە دەکات؟ 9 ئێوەش ئاوا، ئەگەر بە زمان قسەیەکی ڕوون نەکەن، ئەوەی گوتراوە چۆن دەزانرێ؟ چونکە هەر لە هەوادا دەدوێن. 10 بێگومان لە جیهاندا چەندین جۆر زمان هەیە و هیچیان بێ واتا نین. 11 بۆیە ئەگەر لەو زمانە تێنەگەم کە قسەی پێ دەکرێت، بۆ قسەکەر دەبمە بەربەری، قسەکەریش بەربەرییە بۆ من، 12 ئێوەش بە هەمان شێوەن. لەبەر ئەوەی بە پەرۆشن بۆ بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز، کەواتە هەوڵ بدەن لەو بەهرانە زیاد بکەن کە لە پێناوی بنیادنانی کڵێسایە. 13 لەبەر ئەم هۆیە ئەوەی بە زمان دەدوێت، با نوێژ بکات تاکو لێکی بداتەوە، 14 چونکە ئەگەر بە زمانێک نوێژ بکەم، ڕۆحم نوێژ دەکات، بەڵام مێشکم بێ بەروبوومە. 15 کەواتە چی بکەم؟ بە ڕۆح نوێژ دەکەم، هەروەها بە مێشکیشم نوێژ دەکەم. بە ڕۆح گۆرانی دەڵێم، هەروەها بە مێشکیشم گۆرانی دەڵێم. 16 ئەگینا، ئەگەر بە ڕۆحی پیرۆز ستایشی خودا بکەیت، چۆن کەسێکی ناشارەزا بە سوپاسکردنەکەت بڵێت «ئامین»، کە نازانێت تۆ چی دەڵێی؟ 17 سوپاسکردنەکەت باشە، بەڵام نابێتە مایەی بنیادنانی کەسێکی دیکە. 18 سوپاسی خودا دەکەم کە لە هەمووتان زیاتر بە زمانەکان دەدوێم، 19 بەڵام لە کڵێسادا، ئەو پێنج وشە ڕوونەی کە دەبێتە هۆی فێرکردنی خەڵکی، باشترە لە دە هەزار وشەی بە زمانێک. 20 خوشکان، برایان، لە بیرکردنەوەدا منداڵ مەبن. لە خراپەدا وەک منداڵ بێبەری بن، بەڵام لە بیرکردنەوەدا پێگەیشتوو بن. 21 لە تەوراتدا نووسراوە: «یەزدان دەفەرموێ،«[بە زمانی بێگانەکان و بە لێوی نامۆکانقسە بۆ ئەم گەلە دەکەم،لەگەڵ ئەوەش گوێم لێ ناگرن.]» 22 کەواتە زمانەکان نیشانەن، نەک بۆ باوەڕداران، بەڵکو بۆ بێباوەڕان، بەڵام ڕاگەیاندنی پەیامی خودا بۆ بێباوەڕان نییە، بەڵکو بۆ باوەڕدارانە. 23 بۆیە ئەگەر کڵێسا هەموو بەیەکەوە کۆبوونەوە و هەموو بە زمانەکان بدوێن، هەر کەسێکی ناشارەزا یان بێباوەڕێک بێتە ژوورەوە، ئایا ناڵێت کە ئێوە وڕێنە دەکەن؟ 24 بەڵام ئەگەر هەموو پەیامی خودا ڕابگەیەنن و یەکێکی بێباوەڕ یاخود کەسێکی ناشارەزا بێتە ژوورەوە، لەبەردەم هەمووان ویژدانی تاوانباری دەکات، لەلایەن هەمووانەوە حوکم دەدرێت، 25 نهێنییەکانی دڵی ئاشکرا دەبێت، کڕنۆش دەبات و خودا دەپەرستێت، ڕایدەگەیەنێت: «بەڕاستی خودا لەنێوتاندایە!» 26 ئەی خوشک و برایان، ئیتر چی بڵێین؟ کاتێک کۆدەبنەوە هەر یەکێک لە ئێوە زەبوورێک، فێرکردنێک ئاشکراکردنێک، زمانێک یان لێکدانەوەیەکی هەیە. با هەموو شتێک بۆ بنیادنان بێت. 27 ئەگەر کەسانێک بە زمانێک بدوێن، با دوو یان ئەوپەڕی سێ کەس بن و لەدوای یەک بدوێن، کەسێکیش لێکی بداتەوە. 28 بەڵام ئەگەر لێکدەرەوە نەبوو، با لە کڵێسا بێدەنگ بێت، بۆ خۆی و بۆ خودا بدوێت. 29 با دوو یان سێ پێغەمبەر بدوێن، ئەوانی دیکەش وتەکانیان هەڵبسەنگێنن. 30 بەڵام ئەگەر ئاشکراکردنێک بۆ یەکێک لە دانیشتووان هات، با یەکەمیان بێدەنگ بێت، 31 چونکە هەمووتان دەتوانن یەک بە یەک پەیامی خودا ڕابگەیەنن، تاکو هەموو فێربن و هانبدرێن. 32 ڕۆحی پێغەمبەران بۆ پێغەمبەران ملکەچە، 33 چونکە خودا خودای شێواندن نییە، بەڵکو خودای ئاشتییە.هەروەک لە هەموو کڵێساکانی گەلی پیرۆزی خودا، 34 با ژنان لە کڵێساکاندا بێدەنگ بن، چونکە ڕێیان پێنەدراوە بدوێن، بەڵکو وەک تەوراتیش دەفەرموێ با ملکەچ بن. 35 بەڵام ئەگەر ویستیان شتێک فێربن، لە ماڵەوە لە مێردەکانیان بپرسن، چونکە شورەییە بۆ ژن لە کڵێسادا بدوێت. 36 ئایا پەیامی خودا لە ئێوەوە سەرچاوەی گرتووە، یان تەنها بۆ ئێوە هاتووە؟ 37 ئەگەر یەکێک خۆی بە پێغەمبەر یان کەسێکی ڕۆحانی بزانێت، با باش بزانێت ئەوەی بۆتان دەنووسم ڕاسپاردەی مەسیحی باڵادەستە. 38 بەڵام ئەگەر یەکێک پشتگوێی خست، با هەر پشتگوێ بخرێت. 39 کەواتە خوشک و برایانم، تامەزرۆی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا بن و ڕێگری مەکەن لە دوان بە زمانەکان. 40 بەڵام با هەموو شتێک بە دروستی و ڕێکوپێکی بێت.

In Other Versions

1 Corinthians 14 in the ANGEFD

1 Corinthians 14 in the ANTPNG2D

1 Corinthians 14 in the AS21

1 Corinthians 14 in the BAGH

1 Corinthians 14 in the BBPNG

1 Corinthians 14 in the BBT1E

1 Corinthians 14 in the BDS

1 Corinthians 14 in the BEV

1 Corinthians 14 in the BHAD

1 Corinthians 14 in the BIB

1 Corinthians 14 in the BLPT

1 Corinthians 14 in the BNT

1 Corinthians 14 in the BNTABOOT

1 Corinthians 14 in the BNTLV

1 Corinthians 14 in the BOATCB

1 Corinthians 14 in the BOATCB2

1 Corinthians 14 in the BOBCV

1 Corinthians 14 in the BOCNT

1 Corinthians 14 in the BOECS

1 Corinthians 14 in the BOGWICC

1 Corinthians 14 in the BOHCB

1 Corinthians 14 in the BOHCV

1 Corinthians 14 in the BOHLNT

1 Corinthians 14 in the BOHNTLTAL

1 Corinthians 14 in the BOICB

1 Corinthians 14 in the BOILNTAP

1 Corinthians 14 in the BOITCV

1 Corinthians 14 in the BOKCV

1 Corinthians 14 in the BOKCV2

1 Corinthians 14 in the BOKHWOG

1 Corinthians 14 in the BOLCB

1 Corinthians 14 in the BOLCB2

1 Corinthians 14 in the BOMCV

1 Corinthians 14 in the BONAV

1 Corinthians 14 in the BONCB

1 Corinthians 14 in the BONLT

1 Corinthians 14 in the BONUT2

1 Corinthians 14 in the BOPLNT

1 Corinthians 14 in the BOSCB

1 Corinthians 14 in the BOSNC

1 Corinthians 14 in the BOTLNT

1 Corinthians 14 in the BOVCB

1 Corinthians 14 in the BOYCB

1 Corinthians 14 in the BPBB

1 Corinthians 14 in the BPH

1 Corinthians 14 in the BSB

1 Corinthians 14 in the CCB

1 Corinthians 14 in the CUV

1 Corinthians 14 in the CUVS

1 Corinthians 14 in the DBT

1 Corinthians 14 in the DGDNT

1 Corinthians 14 in the DHNT

1 Corinthians 14 in the DNT

1 Corinthians 14 in the ELBE

1 Corinthians 14 in the EMTV

1 Corinthians 14 in the ESV

1 Corinthians 14 in the FBV

1 Corinthians 14 in the FEB

1 Corinthians 14 in the GGMNT

1 Corinthians 14 in the GNT

1 Corinthians 14 in the HARY

1 Corinthians 14 in the HNT

1 Corinthians 14 in the IRVA

1 Corinthians 14 in the IRVB

1 Corinthians 14 in the IRVG

1 Corinthians 14 in the IRVH

1 Corinthians 14 in the IRVK

1 Corinthians 14 in the IRVM

1 Corinthians 14 in the IRVM2

1 Corinthians 14 in the IRVO

1 Corinthians 14 in the IRVP

1 Corinthians 14 in the IRVT

1 Corinthians 14 in the IRVT2

1 Corinthians 14 in the IRVU

1 Corinthians 14 in the ISVN

1 Corinthians 14 in the JSNT

1 Corinthians 14 in the KAPI

1 Corinthians 14 in the KBT1ETNIK

1 Corinthians 14 in the KBV

1 Corinthians 14 in the KJV

1 Corinthians 14 in the KNFD

1 Corinthians 14 in the LBA

1 Corinthians 14 in the LBLA

1 Corinthians 14 in the LNT

1 Corinthians 14 in the LSV

1 Corinthians 14 in the MAAL

1 Corinthians 14 in the MBV

1 Corinthians 14 in the MBV2

1 Corinthians 14 in the MHNT

1 Corinthians 14 in the MKNFD

1 Corinthians 14 in the MNG

1 Corinthians 14 in the MNT

1 Corinthians 14 in the MNT2

1 Corinthians 14 in the MRS1T

1 Corinthians 14 in the NAA

1 Corinthians 14 in the NASB

1 Corinthians 14 in the NBLA

1 Corinthians 14 in the NBS

1 Corinthians 14 in the NBVTP

1 Corinthians 14 in the NET2

1 Corinthians 14 in the NIV11

1 Corinthians 14 in the NNT

1 Corinthians 14 in the NNT2

1 Corinthians 14 in the NNT3

1 Corinthians 14 in the PDDPT

1 Corinthians 14 in the PFNT

1 Corinthians 14 in the RMNT

1 Corinthians 14 in the SBIAS

1 Corinthians 14 in the SBIBS

1 Corinthians 14 in the SBIBS2

1 Corinthians 14 in the SBICS

1 Corinthians 14 in the SBIDS

1 Corinthians 14 in the SBIGS

1 Corinthians 14 in the SBIHS

1 Corinthians 14 in the SBIIS

1 Corinthians 14 in the SBIIS2

1 Corinthians 14 in the SBIIS3

1 Corinthians 14 in the SBIKS

1 Corinthians 14 in the SBIKS2

1 Corinthians 14 in the SBIMS

1 Corinthians 14 in the SBIOS

1 Corinthians 14 in the SBIPS

1 Corinthians 14 in the SBISS

1 Corinthians 14 in the SBITS

1 Corinthians 14 in the SBITS2

1 Corinthians 14 in the SBITS3

1 Corinthians 14 in the SBITS4

1 Corinthians 14 in the SBIUS

1 Corinthians 14 in the SBIVS

1 Corinthians 14 in the SBT

1 Corinthians 14 in the SBT1E

1 Corinthians 14 in the SCHL

1 Corinthians 14 in the SNT

1 Corinthians 14 in the SUSU

1 Corinthians 14 in the SUSU2

1 Corinthians 14 in the SYNO

1 Corinthians 14 in the TBIAOTANT

1 Corinthians 14 in the TBT1E

1 Corinthians 14 in the TBT1E2

1 Corinthians 14 in the TFTIP

1 Corinthians 14 in the TFTU

1 Corinthians 14 in the TGNTATF3T

1 Corinthians 14 in the THAI

1 Corinthians 14 in the TNFD

1 Corinthians 14 in the TNT

1 Corinthians 14 in the TNTIK

1 Corinthians 14 in the TNTIL

1 Corinthians 14 in the TNTIN

1 Corinthians 14 in the TNTIP

1 Corinthians 14 in the TNTIZ

1 Corinthians 14 in the TOMA

1 Corinthians 14 in the TTENT

1 Corinthians 14 in the UBG

1 Corinthians 14 in the UGV

1 Corinthians 14 in the UGV2

1 Corinthians 14 in the UGV3

1 Corinthians 14 in the VBL

1 Corinthians 14 in the VDCC

1 Corinthians 14 in the YALU

1 Corinthians 14 in the YAPE

1 Corinthians 14 in the YBVTP

1 Corinthians 14 in the ZBP