2 Chronicles 23 (BOKSSV)

1 لە ساڵی حەوتەم یەهۆیاداع خۆی بەهێز کرد و پەیمانی بەست لەگەڵ فەرماندەی یەکەی سەدان، عەزەریای کوڕی یەرۆحام و ئیسماعیلی کوڕی یەهۆحانان و عەزەریای کوڕی عوبێد و مەعسێیاهوی کوڕی عەدایا و ئەلیشافاتی کوڕی زکری. 2 ئەوانیش بەناو یەهودا گەڕان و لێڤییەکانیان لە هەموو شارۆچکەکانی یەهودا کۆکردەوە، لەگەڵ گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل و هاتن بۆ ئۆرشەلیم. 3 ئینجا هەموو کۆمەڵەکە لەناو پەرستگای خودا پەیمانێکیان لەگەڵ پاشادا بەست.یەهۆیاداع پێی گوتن: «کوڕەکەی پاشا دەبێت بە پاشا هەروەک چۆن یەزدان لەبارەی نەوەی داودەوە فەرمووی. 4 ئەمە ئەو کارەیە کە ئێوە دەیکەن، سێیەکی ئێوە لە کاهین و لێڤییەکان کاتێک لە شەممەکاندا دەچنە ژوورەوە، با دەرگاوانی دەرگاکان بن، 5 سێیەکیش لە کۆشکی پاشا و سێیەکیش لە دەروازەی بناغەکە، هەموو گەلیش لە حەوشەکانی پەرستگای یەزدان دەبن. 6 جگە لەو کاهین و لێڤییانەی کە نۆرەی بەشەکانیانە بۆ خزمەت، با کەس نەچێتە ناو پەرستگای یەزدان، چونکە ئەوان تەرخانکراون و با هەموو گەلیش فەرمانەکانی یەزدان بەجێبگەیەنن. 7 لێڤییەکان با چواردەوری پاشا بگرن، هەرکەسە و چەکەکەی لە دەست بێت، ئەوەی بێتە پەرستگاکەوە دەکوژرێت، لەگەڵ پاشا بن بۆ هەرکوێیەک بچێت.» 8 پاش ئەوە لێڤییەکان و هەموو یەهودا ئەوەیان کرد کە یەهۆیاداعی کاهین فەرمانی پێ کردن. هەر یەکێک پیاوەکانی خۆی برد و هاتنە لای یەهۆیاداعی کاهین، ئەوانەی لە ڕۆژی شەممە لەسەر ئەرکەکانیانن و ئەوانەی لەسەر ئەرک نین، چونکە یەهویاداعی کاهین کەسی بەڕێ نەکرد. 9 هەروەها یەهۆیاداع ڕمەکان و قەڵغانە گەورە و بچووکەکانی داودی پاشا، ئەوانەی کە لە پەرستگای خودا بوون دایە فەرماندەی یەکەی سەدان و 10 هەموو پاسەوانەکانی، هەریەکە چەکەکەی بە دەستیەوە لەلای باشووری پەرستگاکەوە هەتا لای باکوور بە چواردەوری قوربانگاکە و پەرستگاکەدا، لە دەوری پاشا ڕاوەستاند. 11 ئەو کاتە کوڕەکەی پاشایان هێنایە دەرەوە و تاجەکەیان لەسەر سەری دانا، وێنەیەکی پەیمانەکەیان دایێ و کردیانە پاشا، یەهۆیاداع و کوڕەکانیشی دەستنیشانیان کرد و گوتیان: «بژی پاشا.» 12 کاتێک عەتەلیا گوێی لە دەنگی گەل بوو ڕادەکەن و ستایشی پاشا دەکەن، هاتە لای گەل کە لە پەرستگای یەزدان بوون، 13 تەماشای کرد وا پاشا لە دەروازەکەدا لەلای کۆڵەکەکەی ڕاوەستاوە، سەرکردەکان و کەڕەنا لێدەرەکان لەلای پاشان، هەموو گەلی خاکەکە دڵخۆشن و کەڕەنا لێ دەدەن. گۆرانیبێژەکان بە ئامێرەکانی مۆسیقا سەرپەرشتی ستایشکردنیان دەکرد. ئینجا عەتەلیا جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و گوتی: «ناپاکییە! ناپاکییە!» 14 یەهۆیاداعی کاهینیش فەرماندەی یەکەی سەدان و ئەفسەرانی لەشکری نارد و پێی گوتن: «بیبەنە دەرەوەی ڕیزەکان و ئەوەش کە بەدوای کەوت بە شمشێر بیکوژن،» چونکە پێشتر کاهینەکە گوتبووی، «لەناو پەرستگای یەزدان مەیکوژن.» 15 ئیتر کە گەیشتە شوێنی هاتنە ژوورەوەی کۆشکی پاشا گرتیان و لەوێ لەلای دەروازەی ئەسپەکان کوشتیان. 16 یەهۆیاداعیش پەیمانی لەنێوان خۆی و هەموو گەل و پاشادا بەست، تاکو ببنە گەلی یەزدان. 17 هەموو گەل هاتنە ناو پەرستگای بەعل و تێکیاندا و قوربانگا و بتەکانیان شکاند، مەتانی کاهینی بەعلیان لەبەردەم قوربانگاکان کوشت. 18 ئینجا یەهۆیاداع چاودێریکردنی پەرستگای یەزدانی دایە دەست کاهینە لێڤییەکان، ئەوانەی داود لە پەرستگای یەزداندا دابەشی کردن بۆ سەرخستنی قوربانی سووتاندنەکانی یەزدان، هەروەک لە تەوراتی موسادا نووسراوە، بە خۆشی و گۆرانییەوە لەسەر دەستی داود. 19 هەروەها دەرگاوانی بۆ دەرگاکانی پەرستگای یەزدان دانا بۆ ئەوەی ڕێگا نەدەن هیچ کەسێک کە بە هەر شتێک گڵاو بووبێت، بێتە ژوورەوە. 20 پاشان فەرماندەی سەدان و میرەکان و دەسەڵاتداران بەسەر گەل و هەموو گەلی خاکەکەی برد و پاشای لە پەرستگای یەزدانەوە هێنایە خوارەوە و بەناو دەروازەی سەرەوەدا چوونە ژوورەوە بۆ کۆشکی پاشا و پاشایان لەسەر تەختی پاشایەتییەکە دانا. 21 هەموو گەلی خاکەکەش دڵخۆش بوون و شارەکە حەوایەوە، لەبەر ئەوەی عەتەلیایان بە شمشێر کوشت.

In Other Versions

2 Chronicles 23 in the ANGEFD

2 Chronicles 23 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 23 in the AS21

2 Chronicles 23 in the BAGH

2 Chronicles 23 in the BBPNG

2 Chronicles 23 in the BBT1E

2 Chronicles 23 in the BDS

2 Chronicles 23 in the BEV

2 Chronicles 23 in the BHAD

2 Chronicles 23 in the BIB

2 Chronicles 23 in the BLPT

2 Chronicles 23 in the BNT

2 Chronicles 23 in the BNTABOOT

2 Chronicles 23 in the BNTLV

2 Chronicles 23 in the BOATCB

2 Chronicles 23 in the BOATCB2

2 Chronicles 23 in the BOBCV

2 Chronicles 23 in the BOCNT

2 Chronicles 23 in the BOECS

2 Chronicles 23 in the BOGWICC

2 Chronicles 23 in the BOHCB

2 Chronicles 23 in the BOHCV

2 Chronicles 23 in the BOHLNT

2 Chronicles 23 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 23 in the BOICB

2 Chronicles 23 in the BOILNTAP

2 Chronicles 23 in the BOITCV

2 Chronicles 23 in the BOKCV

2 Chronicles 23 in the BOKCV2

2 Chronicles 23 in the BOKHWOG

2 Chronicles 23 in the BOLCB

2 Chronicles 23 in the BOLCB2

2 Chronicles 23 in the BOMCV

2 Chronicles 23 in the BONAV

2 Chronicles 23 in the BONCB

2 Chronicles 23 in the BONLT

2 Chronicles 23 in the BONUT2

2 Chronicles 23 in the BOPLNT

2 Chronicles 23 in the BOSCB

2 Chronicles 23 in the BOSNC

2 Chronicles 23 in the BOTLNT

2 Chronicles 23 in the BOVCB

2 Chronicles 23 in the BOYCB

2 Chronicles 23 in the BPBB

2 Chronicles 23 in the BPH

2 Chronicles 23 in the BSB

2 Chronicles 23 in the CCB

2 Chronicles 23 in the CUV

2 Chronicles 23 in the CUVS

2 Chronicles 23 in the DBT

2 Chronicles 23 in the DGDNT

2 Chronicles 23 in the DHNT

2 Chronicles 23 in the DNT

2 Chronicles 23 in the ELBE

2 Chronicles 23 in the EMTV

2 Chronicles 23 in the ESV

2 Chronicles 23 in the FBV

2 Chronicles 23 in the FEB

2 Chronicles 23 in the GGMNT

2 Chronicles 23 in the GNT

2 Chronicles 23 in the HARY

2 Chronicles 23 in the HNT

2 Chronicles 23 in the IRVA

2 Chronicles 23 in the IRVB

2 Chronicles 23 in the IRVG

2 Chronicles 23 in the IRVH

2 Chronicles 23 in the IRVK

2 Chronicles 23 in the IRVM

2 Chronicles 23 in the IRVM2

2 Chronicles 23 in the IRVO

2 Chronicles 23 in the IRVP

2 Chronicles 23 in the IRVT

2 Chronicles 23 in the IRVT2

2 Chronicles 23 in the IRVU

2 Chronicles 23 in the ISVN

2 Chronicles 23 in the JSNT

2 Chronicles 23 in the KAPI

2 Chronicles 23 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 23 in the KBV

2 Chronicles 23 in the KJV

2 Chronicles 23 in the KNFD

2 Chronicles 23 in the LBA

2 Chronicles 23 in the LBLA

2 Chronicles 23 in the LNT

2 Chronicles 23 in the LSV

2 Chronicles 23 in the MAAL

2 Chronicles 23 in the MBV

2 Chronicles 23 in the MBV2

2 Chronicles 23 in the MHNT

2 Chronicles 23 in the MKNFD

2 Chronicles 23 in the MNG

2 Chronicles 23 in the MNT

2 Chronicles 23 in the MNT2

2 Chronicles 23 in the MRS1T

2 Chronicles 23 in the NAA

2 Chronicles 23 in the NASB

2 Chronicles 23 in the NBLA

2 Chronicles 23 in the NBS

2 Chronicles 23 in the NBVTP

2 Chronicles 23 in the NET2

2 Chronicles 23 in the NIV11

2 Chronicles 23 in the NNT

2 Chronicles 23 in the NNT2

2 Chronicles 23 in the NNT3

2 Chronicles 23 in the PDDPT

2 Chronicles 23 in the PFNT

2 Chronicles 23 in the RMNT

2 Chronicles 23 in the SBIAS

2 Chronicles 23 in the SBIBS

2 Chronicles 23 in the SBIBS2

2 Chronicles 23 in the SBICS

2 Chronicles 23 in the SBIDS

2 Chronicles 23 in the SBIGS

2 Chronicles 23 in the SBIHS

2 Chronicles 23 in the SBIIS

2 Chronicles 23 in the SBIIS2

2 Chronicles 23 in the SBIIS3

2 Chronicles 23 in the SBIKS

2 Chronicles 23 in the SBIKS2

2 Chronicles 23 in the SBIMS

2 Chronicles 23 in the SBIOS

2 Chronicles 23 in the SBIPS

2 Chronicles 23 in the SBISS

2 Chronicles 23 in the SBITS

2 Chronicles 23 in the SBITS2

2 Chronicles 23 in the SBITS3

2 Chronicles 23 in the SBITS4

2 Chronicles 23 in the SBIUS

2 Chronicles 23 in the SBIVS

2 Chronicles 23 in the SBT

2 Chronicles 23 in the SBT1E

2 Chronicles 23 in the SCHL

2 Chronicles 23 in the SNT

2 Chronicles 23 in the SUSU

2 Chronicles 23 in the SUSU2

2 Chronicles 23 in the SYNO

2 Chronicles 23 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 23 in the TBT1E

2 Chronicles 23 in the TBT1E2

2 Chronicles 23 in the TFTIP

2 Chronicles 23 in the TFTU

2 Chronicles 23 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 23 in the THAI

2 Chronicles 23 in the TNFD

2 Chronicles 23 in the TNT

2 Chronicles 23 in the TNTIK

2 Chronicles 23 in the TNTIL

2 Chronicles 23 in the TNTIN

2 Chronicles 23 in the TNTIP

2 Chronicles 23 in the TNTIZ

2 Chronicles 23 in the TOMA

2 Chronicles 23 in the TTENT

2 Chronicles 23 in the UBG

2 Chronicles 23 in the UGV

2 Chronicles 23 in the UGV2

2 Chronicles 23 in the UGV3

2 Chronicles 23 in the VBL

2 Chronicles 23 in the VDCC

2 Chronicles 23 in the YALU

2 Chronicles 23 in the YAPE

2 Chronicles 23 in the YBVTP

2 Chronicles 23 in the ZBP