Acts 13 (BOKSSV)

1 لە کڵێسای ئەنتاکیادا چەند پێغەمبەر و مامۆستایەک هەبوون: بەرناباس، شیمۆنی ناسراو بە ڕەش، لوکیوسی کورێنی، مەناینی شیربرای هێرۆدسی ئەنتیپاس پاشا، لەگەڵ شاول. 2 کاتێک عیسای خاوەن شکۆیان دەپەرست و بەڕۆژوو بوون، ڕۆحی پیرۆز فەرمووی: «بەرناباس و شاولم بۆ تەرخان بکەن، بۆ ئەو کارەی بانگم کردوون بۆی.» 3 ئینجا بەڕۆژوو بوون و نوێژیان کرد، دەستیان لەسەر دانان و بەڕێیانکردن. 4 ئەوانیش کە بە ڕۆحی پیرۆز نێردران، بەرەو سولوکیا دابەزین و لەوێشەوە بە دەریادا بۆ قوبرس. 5 کاتێک گەیشتنە سەلامیس، پەیامی خودایان لە کەنیشتەکانی جولەکە ڕاگەیاند، یۆحەناش وەک یاریدەدەر لەگەڵیان بوو. 6 بە هەموو دوورگەکەدا گەڕان هەتا گەیشتنە پافۆس. لەوێ تووشی جادووگەرێکی جولەکە بوون بە ناوی باریەشوع کە پێغەمبەرێکی درۆزن بوو. 7 باریەشوع لەگەڵ سرگیۆس پۆڵسی فەرمانڕەوا بوو، کە پیاوێکی تێگەیشتوو بوو. سرگیۆس بەرناباس و شاولی بانگکرد، چونکە دەیویست گوێی لە پەیامی خودا بێت. 8 بەڵام ئەلیماس کە جادووگەر واتای ناوەکەی بوو، بەربەرەکانێی کردن و هەوڵی دا فەرمانڕەوا لە باوەڕ لابدات. 9 کەچی شاول کە پۆڵسی پێ دەگوترا، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و تێیڕوانی و 10 گوتی: «ئەی پڕ لە هەموو جۆرە فرتوفێڵێک! کوڕی شەیتان! دوژمنی هەموو ڕاستودروستییەک! لە خوارکردنی ڕێگای ڕاستی یەزدان ناوەستی؟ 11 ئەوەتا دەستی یەزدان لە دژی تۆیە و کوێر دەبیت، بۆ ماوەیەک خۆر نابینی.»دەستبەجێ تەم و تاریکی دایپۆشی و بەدوای یەکێکدا گەڕا تاکو دەستی بگرێت. 12 کاتێک فەرمانڕەواکە بینی چ ڕوویدا، باوەڕی هێنا، لە فێرکردنەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ سەرسام بوو. 13 پۆڵس و هاوڕێیانی بە دەریادا لە پافۆسەوە چوونە پەرگە لە پامفیلیا. بەڵام یۆحەنا لێیان جیا بووەوە و گەڕایەوە ئۆرشەلیم. 14 ئەوانیش بە پەرگەدا هاتنە ئەنتاکیای پیسیدیا، شەممەش چوونە کەنیشت و دانیشتن. 15 پاش خوێندنەوەی تەورات و پەڕتووکی پێغەمبەران، پێشەوایانی کەنیشتەکە پەیامیان نارد و پێیان گوتن: «برایان، ئەگەر شتێکتان هەیە گەلی پێ هانبدەن، بیڵێن.» 16 پۆڵس هەستا و بە دەست ئاماژەی کرد و گوتی: «پیاوانی ئیسرائیل و ئەو ناجولەکانەی کە لە خودا دەترسن، گوێ بگرن: 17 خودای ئەم گەلەی ئیسرائیل باوباپیرانی ئێمەی هەڵبژارد و لە کاتی ئاوارەبوونیان لە خاکی میسردا کردنی بە گەلێکی مەزن، ئینجا بە بازووێکی بەهێز لەوێ دەریهێنان. 18 نزیکەی چل ساڵیش لە چۆڵەوانی بەرگەی ڕەفتاری ئەوانی گرت، 19 ئینجا حەوت نەتەوەی لە خاکی کەنعان لەناوبرد و خاکەکەیانی بە میرات پێدان. 20 ئەمە هەمووی نزیکەی چوار سەد و پەنجا ساڵی خایاند.«لەدوای ئەمە خودا دادوەری بۆ دانان هەتا سەردەمی ساموئێل پێغەمبەر. 21 ئینجا نەوەی ئیسرائیل داوای پاشایان کرد، خوداش لە تیرەی بنیامین، شاولی کوڕی قیشی پێدان، کە بۆ ماوەی چل ساڵ پاشایەتی کردن. 22 پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: [داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.] 23 «خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا. 24 پێش هاتنی عیسا، یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەی بۆ هەموو گەلی ئیسرائیل ڕاگەیاند. 25 کاتێک یەحیا خەریک بوو ئەرکەکەی تەواو دەکرد، گوتی: ”وا دەزانن من کێم؟ ئەو نیم. ئەوەتا ئەوەی لەدوای من دێت، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.“ 26 «خەڵکینە، برایان، کوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئەو ناجولەکانەی لەنێوتاندا لە خودا دەترسن، پەیامی ئەم ڕزگارییە بۆ ئێمە نێردراوە. 27 دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ڕابەرەکانیان مەسیحیان نەناسی، کەچی کاتێک تاوانباریان کرد وتەی پێغەمبەرانیان هێنایە دی کە هەموو شەممەیەک دەخوێنرێتەوە. 28 جا لەگەڵ ئەوەی هیچ هۆیەکیان بۆ مردن نەدۆزییەوە، داوایان لە پیلاتۆس کرد بیکوژێت. 29 دوای ئەوەی هەموو ئەو شتانەیان تەواو کرد کە لەسەری نووسراوە، لە دار هێنایانە خوارەوە و خستیانە گۆڕ. 30 بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، 31 ماوەیەکی درێژیش بۆ ئەوانە دەرکەوت کە لە جەلیلەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵیدا هاتبوون. ئێستا ئەوان لەبەردەم گەل شایەتی ئەمە دەدەن. 32 «ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات، 33 ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە:«[تۆ کوڕی منی،من ئەمڕۆ بوومە باوکت.] 34 خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت:[ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.] 35 بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ:[ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.] 36 «چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو. 37 بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی. 38 «بۆیە برایان، با لەلاتان زانراو بێت کە لە ڕێگەی عیساوە بەخشینی گوناه بە ئێوە ڕاگەیەنرا. 39 بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن. 40 جا ئاگاداربن، ئەوەی پێغەمبەران گوتوویانە بەسەرتاندا نەیەت: 41 «[ئەی گاڵتەجاڕەکان سەیر بکەن،سەرسام بن و بمرن،چونکە لە سەردەمی ئێوەدا کارێک دەکەم،کارێک کە هەرگیز باوەڕ ناکەن ئەگەر بۆتان باس بکرێت.]» 42 کاتێک پۆڵس و بەرناباس لە کەنیشت دەهاتنە دەرەوە، داوایان لێ کرا شەممەی داهاتووش ئەم قسانەیان بۆ بکەن. 43 دوای کۆبوونەوەکە، زۆر لە جولەکە و خواپەرستەکان کە ببوونە جولەکە، بەدوای پۆڵس و بەرناباس کەوتن، ئەمانیش قسەیان بۆ دەکردن و هانیان دەدان لە نیعمەتی خودا بمێنن. 44 لە ڕۆژی شەممەی داهاتوودا نزیکەی هەموو دانیشتووانی شارەکە کۆبوونەوە، تاکو گوێ لە پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ بگرن. 45 کاتێک جولەکە خەڵکەکەیان بینی، ئیرەیی دایگرتن و بەربەرەکانێی قسەکانی پۆڵسیان دەکرد و جنێویان پێدەدا. 46 پۆڵس و بەرناباسیش بە چاونەترسییەوە وەڵامیان دانەوە: «پێویست بوو یەکەم جار پەیامی خودا بۆ ئێوە باس بکەین. بەڵام لەبەر ئەوەی ڕەتتان کردەوە و خۆتان بە شیاوی ژیانی هەتاهەتایی نەزانی، ئەوەتا دەچینە لای ناجولەکەکان، 47 چونکە مەسیحی باڵادەست بەم جۆرە ڕایسپاردین:«[من تۆم کردووەتە ڕووناکی بۆ نەتەوەکان،تاکو ڕزگاری بەوپەڕی زەوی بگەیەنیت.]» 48 کاتێک ناجولەکەکان گوێیان لەمە بوو، زۆر دڵشاد بوون و پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان شکۆدار کرد، هەموو ئەوانەش کە بۆ ژیانی هەتاهەتایی دەستنیشان کرابوون، باوەڕیان هێنا. 49 پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆ لە هەموو ناوچەکەدا بڵاو بووەوە. 50 بەڵام ڕابەرانی جولەکە خانمە ڕێزدارە لەخواترسەکان و پیاوماقوڵانی شاریان جۆشدا، چەوساندنەوەیان لە دژی پۆڵس و بەرناباس بەرپا کرد و لە سنوورەکانی خۆیان دەریانکردن. 51 ئەوانیش تۆزی پێیان تەکاند و بەرەو شاری کۆنیا ڕۆیشتن. 52 قوتابییەکانیش پڕدەبوون لە خۆشی و ڕۆحی پیرۆز.

In Other Versions

Acts 13 in the ANGEFD

Acts 13 in the ANTPNG2D

Acts 13 in the AS21

Acts 13 in the BAGH

Acts 13 in the BBPNG

Acts 13 in the BBT1E

Acts 13 in the BDS

Acts 13 in the BEV

Acts 13 in the BHAD

Acts 13 in the BIB

Acts 13 in the BLPT

Acts 13 in the BNT

Acts 13 in the BNTABOOT

Acts 13 in the BNTLV

Acts 13 in the BOATCB

Acts 13 in the BOATCB2

Acts 13 in the BOBCV

Acts 13 in the BOCNT

Acts 13 in the BOECS

Acts 13 in the BOGWICC

Acts 13 in the BOHCB

Acts 13 in the BOHCV

Acts 13 in the BOHLNT

Acts 13 in the BOHNTLTAL

Acts 13 in the BOICB

Acts 13 in the BOILNTAP

Acts 13 in the BOITCV

Acts 13 in the BOKCV

Acts 13 in the BOKCV2

Acts 13 in the BOKHWOG

Acts 13 in the BOLCB

Acts 13 in the BOLCB2

Acts 13 in the BOMCV

Acts 13 in the BONAV

Acts 13 in the BONCB

Acts 13 in the BONLT

Acts 13 in the BONUT2

Acts 13 in the BOPLNT

Acts 13 in the BOSCB

Acts 13 in the BOSNC

Acts 13 in the BOTLNT

Acts 13 in the BOVCB

Acts 13 in the BOYCB

Acts 13 in the BPBB

Acts 13 in the BPH

Acts 13 in the BSB

Acts 13 in the CCB

Acts 13 in the CUV

Acts 13 in the CUVS

Acts 13 in the DBT

Acts 13 in the DGDNT

Acts 13 in the DHNT

Acts 13 in the DNT

Acts 13 in the ELBE

Acts 13 in the EMTV

Acts 13 in the ESV

Acts 13 in the FBV

Acts 13 in the FEB

Acts 13 in the GGMNT

Acts 13 in the GNT

Acts 13 in the HARY

Acts 13 in the HNT

Acts 13 in the IRVA

Acts 13 in the IRVB

Acts 13 in the IRVG

Acts 13 in the IRVH

Acts 13 in the IRVK

Acts 13 in the IRVM

Acts 13 in the IRVM2

Acts 13 in the IRVO

Acts 13 in the IRVP

Acts 13 in the IRVT

Acts 13 in the IRVT2

Acts 13 in the IRVU

Acts 13 in the ISVN

Acts 13 in the JSNT

Acts 13 in the KAPI

Acts 13 in the KBT1ETNIK

Acts 13 in the KBV

Acts 13 in the KJV

Acts 13 in the KNFD

Acts 13 in the LBA

Acts 13 in the LBLA

Acts 13 in the LNT

Acts 13 in the LSV

Acts 13 in the MAAL

Acts 13 in the MBV

Acts 13 in the MBV2

Acts 13 in the MHNT

Acts 13 in the MKNFD

Acts 13 in the MNG

Acts 13 in the MNT

Acts 13 in the MNT2

Acts 13 in the MRS1T

Acts 13 in the NAA

Acts 13 in the NASB

Acts 13 in the NBLA

Acts 13 in the NBS

Acts 13 in the NBVTP

Acts 13 in the NET2

Acts 13 in the NIV11

Acts 13 in the NNT

Acts 13 in the NNT2

Acts 13 in the NNT3

Acts 13 in the PDDPT

Acts 13 in the PFNT

Acts 13 in the RMNT

Acts 13 in the SBIAS

Acts 13 in the SBIBS

Acts 13 in the SBIBS2

Acts 13 in the SBICS

Acts 13 in the SBIDS

Acts 13 in the SBIGS

Acts 13 in the SBIHS

Acts 13 in the SBIIS

Acts 13 in the SBIIS2

Acts 13 in the SBIIS3

Acts 13 in the SBIKS

Acts 13 in the SBIKS2

Acts 13 in the SBIMS

Acts 13 in the SBIOS

Acts 13 in the SBIPS

Acts 13 in the SBISS

Acts 13 in the SBITS

Acts 13 in the SBITS2

Acts 13 in the SBITS3

Acts 13 in the SBITS4

Acts 13 in the SBIUS

Acts 13 in the SBIVS

Acts 13 in the SBT

Acts 13 in the SBT1E

Acts 13 in the SCHL

Acts 13 in the SNT

Acts 13 in the SUSU

Acts 13 in the SUSU2

Acts 13 in the SYNO

Acts 13 in the TBIAOTANT

Acts 13 in the TBT1E

Acts 13 in the TBT1E2

Acts 13 in the TFTIP

Acts 13 in the TFTU

Acts 13 in the TGNTATF3T

Acts 13 in the THAI

Acts 13 in the TNFD

Acts 13 in the TNT

Acts 13 in the TNTIK

Acts 13 in the TNTIL

Acts 13 in the TNTIN

Acts 13 in the TNTIP

Acts 13 in the TNTIZ

Acts 13 in the TOMA

Acts 13 in the TTENT

Acts 13 in the UBG

Acts 13 in the UGV

Acts 13 in the UGV2

Acts 13 in the UGV3

Acts 13 in the VBL

Acts 13 in the VDCC

Acts 13 in the YALU

Acts 13 in the YAPE

Acts 13 in the YBVTP

Acts 13 in the ZBP