Acts 18 (BOKSSV)
1 لەدوای ئەمە پۆڵس ئەسینای بەجێهێشت و هاتە کۆرنسۆس. 2 لەوێ جولەکەیەکی دۆزییەوە بە ناوی ئەکیلا، خەڵکی پۆنتۆس بوو، تازە لەگەڵ پریسکیلای ژنی لە ئیتالیاوە هاتبوون، چونکە کلودیۆس فەرمانی دابوو هەموو جولەکە ڕۆما بەجێبهێڵن. پۆڵس ئیتر چووە لایان 3 و بەهۆی هاوپیشەییان لەلایان مایەوە و ئیشی دەکرد، چونکە پیشەیان چادر دروستکردن بوو. 4 پۆڵس هەموو شەممەیەک لە کەنیشت گفتوگۆی دەکرد و هەوڵی دەدا قەناعەت بە جولەکە و یۆنانییەکان بهێنێت. 5 کاتێک سیلا و تیمۆساوس لە مەکدۆنیاوە هاتن، پۆڵس خۆی بۆ خزمەتی پەیامی مەسیح تەرخان کرد و لەنێو جولەکەکاندا شایەتی دەدا کە عیسا مەسیحەکەیە. 6 بەڵام کاتێک دژایەتییان کرد و جنێویان پێدا، کراسەکەی تەکاند و پێی گوتن: «خوێنی خۆتان لەسەر خۆتان! من بێتاوانم. لە ئێستاوە دەچمە لای ناجولەکەکان.» 7 ئیتر پۆڵس کەنیشتەکەی بەجێهێشت و چووە ماڵی پیاوێکی خواپەرست بە ناوی تیتیۆس یوستۆس، کە ماڵەکەی لەتەنیشت کەنیشتەوە بوو. 8 کریسپۆسی پێشەوای کەنیشتەکە خۆی و خاووخێزانی باوەڕیان بە عیسای خاوەن شکۆ هێنا. هەروەها زۆر لە خەڵکی کۆرنسۆس کە گوێیان لە پۆڵس بوو باوەڕیان هێنا و لە ئاو هەڵکێشران. 9 شەوێک مەسیحی خاوەن شکۆ لە بینینێکدا بە پۆڵسی فەرموو: «مەترسە، بەڵکو قسە بکە و بێدەنگ مەبە، 10 چونکە من لەگەڵتدام، کەس هێرش ناکاتە سەرت بۆ ئەوەی ئازارت بدات، چونکە خەڵکێکی زۆرم هەیە لەم شارە.» 11 ئیتر پۆڵس ساڵێک و شەش مانگ لەگەڵیان مایەوە و پەیامی خودای فێر دەکردن. 12 لەو سەردەمەی گالیۆن فەرمانڕەوای ئەخایا بوو، جولەکە هەموویان پێکەوە هێرشیان کردە سەر پۆڵس و بردیان بۆ دادگا، 13 گوتیان: «ئەم پیاوە قەناعەتی بە خەڵک دەهێنا کە بە پێچەوانەی تەورات خودا بپەرستن.» 14 کە پۆڵس خەریک بوو دەمی بکاتەوە، گالیۆن بە جولەکەکانی گوت: «جولەکەکان، ئەگەر بابەتەکە ناڕەوایی یان تاوانێکی خراپ بووایە، وەک هۆیەک گوێم لە سکاڵاتان دەگرت. 15 بەڵام ئەگەر بابەتەکە لەسەر وشە و ناو و تەوراتتانە، خۆتان تەماشای بکەن. نامەوێت لەم بابەتانەدا ببمە دادوەر.» 16 ئیتر لە دادگا دەریکردن. 17 ئیتر هەموو خەڵک سۆستانیسی پێشەوای کەنیشتیان گرت و لەبەردەم دادگا لێیاندا، گالیۆنیش گوێی بەمە نەدا. 18 پۆڵس ڕۆژانێکی زۆر مایەوە، ئینجا ماڵئاوایی لە برایان کرد و لەگەڵ پریسکیلا و ئەکیلا بە دەریادا بەرەو سوریا ڕۆیشت. پاشان لە کەنخریا سەری تاشی، چونکە نەزری لەسەر بوو. 19 کاتێک گەیشتنە ئەفەسۆس، پۆڵس پریسکیلا و ئەکیلای لەوێ بەجێهێشت و خۆی چووە کەنیشت و لەگەڵ جولەکەکان دەستی بە گفتوگۆ کرد. 20 ئەوانیش داوایان لێکرد ماوەیەکی زیاتر لایان بمێنێتەوە، بەڵام ڕازی نەبوو. 21 ئیتر ماڵئاوایی لێکردن و گوتی: «خودا حەز بکات دەگەڕێمەوە بۆ لاتان.» ئینجا لە ئەفەسۆسەوە بە دەریادا ڕۆیشت. 22 لە بەندەری قەیسەرییە دابەزی، بەرەو ئۆرشەلیم سەرکەوت و سڵاوی لە کڵێسا کرد، ئینجا بەرەو خوار چوو بۆ ئەنتاکیا. 23 پۆڵس ماوەیەک لە ئەنتاکیا مایەوە و پاشان ڕۆیشت و لە ناوچەکانی گەلاتیا و فریجیا شوێن بە شوێن دەگەڕا، ورەی هەموو قوتابییەکانی بەرز دەکردەوە. 24 جولەکەیەکی خەڵکی ئەسکەندەریە بە ناوی ئەپۆلۆس هات بۆ ئەفەسۆس، زمان پاراو و لە نووسراوە پیرۆزەکان شارەزا بوو. 25 فێری ڕێگای مەسیحی خاوەن شکۆ کرابوو، بە دڵگەرمی دەدوا و بە دروستی خەڵکی فێری پەیامی عیسا دەکرد، هەرچەندە تەنها لەئاوهەڵکێشانەکەی یەحیای دەزانی. 26 بە چاونەترسییەوە دەستی کرد بە قسەکردن لە کەنیشت. کە پریسکیلا و ئەکیلا گوێیان لێی بوو، بانگهێشتی ماڵی خۆیان کرد و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونکردەوە. 27 کاتێک ئەپۆلۆس حەزی کرد بچێت بۆ ناوچەی ئەخایا، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییەکانیان نووسی پێشوازیی لێ بکەن. کاتێک هاتە ئەوێ، یارمەتییەکی زۆری ئەوانەی دا کە بەهۆی نیعمەتی خوداوە باوەڕیان هێنابوو، 28 چونکە بە هێزەوە و بە گفتوگۆی ئاشکرا جولەکە بەرهەڵستکارەکانی بێدەنگ دەکرد، لە ڕێگەی نووسراوە پیرۆزەکانەوە دەیسەلماند کە عیسا مەسیحەکەیە.
In Other Versions
Acts 18 in the ANGEFD
Acts 18 in the ANTPNG2D
Acts 18 in the AS21
Acts 18 in the BAGH
Acts 18 in the BBPNG
Acts 18 in the BBT1E
Acts 18 in the BDS
Acts 18 in the BEV
Acts 18 in the BHAD
Acts 18 in the BIB
Acts 18 in the BLPT
Acts 18 in the BNT
Acts 18 in the BNTABOOT
Acts 18 in the BNTLV
Acts 18 in the BOATCB
Acts 18 in the BOATCB2
Acts 18 in the BOBCV
Acts 18 in the BOCNT
Acts 18 in the BOECS
Acts 18 in the BOGWICC
Acts 18 in the BOHCB
Acts 18 in the BOHCV
Acts 18 in the BOHLNT
Acts 18 in the BOHNTLTAL
Acts 18 in the BOICB
Acts 18 in the BOILNTAP
Acts 18 in the BOITCV
Acts 18 in the BOKCV
Acts 18 in the BOKCV2
Acts 18 in the BOKHWOG
Acts 18 in the BOLCB
Acts 18 in the BOLCB2
Acts 18 in the BOMCV
Acts 18 in the BONAV
Acts 18 in the BONCB
Acts 18 in the BONLT
Acts 18 in the BONUT2
Acts 18 in the BOPLNT
Acts 18 in the BOSCB
Acts 18 in the BOSNC
Acts 18 in the BOTLNT
Acts 18 in the BOVCB
Acts 18 in the BOYCB
Acts 18 in the BPBB
Acts 18 in the BPH
Acts 18 in the BSB
Acts 18 in the CCB
Acts 18 in the CUV
Acts 18 in the CUVS
Acts 18 in the DBT
Acts 18 in the DGDNT
Acts 18 in the DHNT
Acts 18 in the DNT
Acts 18 in the ELBE
Acts 18 in the EMTV
Acts 18 in the ESV
Acts 18 in the FBV
Acts 18 in the FEB
Acts 18 in the GGMNT
Acts 18 in the GNT
Acts 18 in the HARY
Acts 18 in the HNT
Acts 18 in the IRVA
Acts 18 in the IRVB
Acts 18 in the IRVG
Acts 18 in the IRVH
Acts 18 in the IRVK
Acts 18 in the IRVM
Acts 18 in the IRVM2
Acts 18 in the IRVO
Acts 18 in the IRVP
Acts 18 in the IRVT
Acts 18 in the IRVT2
Acts 18 in the IRVU
Acts 18 in the ISVN
Acts 18 in the JSNT
Acts 18 in the KAPI
Acts 18 in the KBT1ETNIK
Acts 18 in the KBV
Acts 18 in the KJV
Acts 18 in the KNFD
Acts 18 in the LBA
Acts 18 in the LBLA
Acts 18 in the LNT
Acts 18 in the LSV
Acts 18 in the MAAL
Acts 18 in the MBV
Acts 18 in the MBV2
Acts 18 in the MHNT
Acts 18 in the MKNFD
Acts 18 in the MNG
Acts 18 in the MNT
Acts 18 in the MNT2
Acts 18 in the MRS1T
Acts 18 in the NAA
Acts 18 in the NASB
Acts 18 in the NBLA
Acts 18 in the NBS
Acts 18 in the NBVTP
Acts 18 in the NET2
Acts 18 in the NIV11
Acts 18 in the NNT
Acts 18 in the NNT2
Acts 18 in the NNT3
Acts 18 in the PDDPT
Acts 18 in the PFNT
Acts 18 in the RMNT
Acts 18 in the SBIAS
Acts 18 in the SBIBS
Acts 18 in the SBIBS2
Acts 18 in the SBICS
Acts 18 in the SBIDS
Acts 18 in the SBIGS
Acts 18 in the SBIHS
Acts 18 in the SBIIS
Acts 18 in the SBIIS2
Acts 18 in the SBIIS3
Acts 18 in the SBIKS
Acts 18 in the SBIKS2
Acts 18 in the SBIMS
Acts 18 in the SBIOS
Acts 18 in the SBIPS
Acts 18 in the SBISS
Acts 18 in the SBITS
Acts 18 in the SBITS2
Acts 18 in the SBITS3
Acts 18 in the SBITS4
Acts 18 in the SBIUS
Acts 18 in the SBIVS
Acts 18 in the SBT
Acts 18 in the SBT1E
Acts 18 in the SCHL
Acts 18 in the SNT
Acts 18 in the SUSU
Acts 18 in the SUSU2
Acts 18 in the SYNO
Acts 18 in the TBIAOTANT
Acts 18 in the TBT1E
Acts 18 in the TBT1E2
Acts 18 in the TFTIP
Acts 18 in the TFTU
Acts 18 in the TGNTATF3T
Acts 18 in the THAI
Acts 18 in the TNFD
Acts 18 in the TNT
Acts 18 in the TNTIK
Acts 18 in the TNTIL
Acts 18 in the TNTIN
Acts 18 in the TNTIP
Acts 18 in the TNTIZ
Acts 18 in the TOMA
Acts 18 in the TTENT
Acts 18 in the UBG
Acts 18 in the UGV
Acts 18 in the UGV2
Acts 18 in the UGV3
Acts 18 in the VBL
Acts 18 in the VDCC
Acts 18 in the YALU
Acts 18 in the YAPE
Acts 18 in the YBVTP
Acts 18 in the ZBP