Acts 7 (BOKSSV)

1 سەرۆکی کاهینان لێی پرسی: «ئایا ئەو تۆمەتانە ڕاستن؟» 2 ئەویش گوتی: «برایان و باوکان گوێ بگرن، خودای شکۆمەندی بۆ ئیبراهیمی باوکمان دەرکەوت کاتێک لە میسۆپۆتامیا بوو، پێش ئەوەی لە حاران نیشتەجێ بێت، 3 پێی فەرموو: [خاک و کەسوکارت بەجێبهێڵە و بڕۆ بۆ ئەو خاکەی پیشانت دەدەم.] 4 «خاکی کلدانییەکانی بەجێهێشت و لە حاران نیشتەجێ بوو. دوای مردنی باوکی، خودا لەوێوە گواستییەوە بۆ ئەم خاکەی ئێوە ئێستا تێیدا نیشتەجێن. 5 لێرەدا هیچ میراتێکی نەدایێ، تەنانەت شوێن پێیەکیش. بەڵام خودا بەڵێنی پێدا کە بە موڵک بیداتە خۆی و وەچەکەی لەدوای خۆی، هەرچەندە هێشتا منداڵی نەبوو. 6 خوداش ئاوای فەرموو: [نەوەکانت لە خاکێک نامۆ دەبن کە هی خۆیان نییە، دەبنە کۆیلەیان و چوار سەد ساڵ دەیانچەوسێننەوە. 7 بەڵام ئەو نەتەوەیەش حوکم دەدەم، کە ئەوان وەک کۆیلە خزمەتیان دەکەن،] خودا فەرموویەتی، [دوای ئەوە دێنە دەرەوە و لەم شوێنە دەمپەرستن.] 8 خوداش پەیمانی خەتەنەکردنی لەگەڵ ئیبراهیم بەست. ئاوا ئیسحاقی بوو، لە تەمەنی هەشت ڕۆژیدا خەتەنەی کرد. ئیسحاقیش یاقوبی بوو، یاقوبیش دوازدە باوکانی یەکەمینی بوو. 9 «باوکانیش چاویان بە یوسف هەڵنەهات، فرۆشتیانە میسر. بەڵام خودای لەگەڵ بوو، 10 لە هەموو ناخۆشییەکانی ڕزگاری کرد، لەبەردەم فیرعەونی پاشای میسردا نیعمەت و دانایی پێدا. ئەویش کردی بە فەرمانڕەوای میسر و سەرپەرشتیاری هەموو ماڵەکەی خۆی. 11 «ئینجا قاتوقڕی و تەنگانە بەسەر هەموو میسر و کەنعاندا هات، باوباپیرانمان خواردنیان دەست نەدەکەوت. 12 یاقوب بیستی لە میسر دانەوێڵە هەیە، جاری یەکەم باوکانمانی نارد. 13 بۆ جاری دووەم یوسف بە برایانی ناسرا، بنەماڵەی یوسفیش بۆ فیرعەون دەرکەوت. 14 ئیتر یوسف ناردی یاقوبی باوکی بە هەموو کەسوکاریەوە بۆ میسر بانگکرد، کە حەفتا و پێنج کەس بوون. 15 جا یاقوب بۆ میسر دابەزی و مرد، خۆی و باوباپیرانمان. 16 ئینجا بۆ شەخەم گەڕاندیانەوە و لەو گۆڕە ناشتییان کە ئیبراهیم لە شەخەم بە بڕێک زیو لە کوڕەکانی حەمۆری کڕی. 17 «بەڵام ئەو کاتەی بەڵێنەکە نزیک دەبووەوە کە خودا بە ئیبراهیمی دا، گەل لە میسر پەرەیان دەسەند و زۆردەبوون، 18 تاکو [لە میسر پاشایەکی نوێ هاتە سەر تەخت کە یوسفی نەدەناسی.] 19 لەگەڵ گەلەکەمان بە فێڵ دەجوڵایەوە و خراپەی لەگەڵ باوباپیرانمان کرد، ناچاری دەکردن منداڵە ساواکانیان دووربخەنەوە تاکو بمرن. 20 «لەو کاتەدا موسا لەدایک بوو. لەبەرچاوی خودا جوان بوو، سێ مانگ لە ماڵی باوکی بەخێوکرا، 21 کاتێک دوورخرایەوە، کچی فیرعەون هەڵیگرتەوە و کردییە کوڕی خۆی و بەخێوی کرد. 22 موساش لەناو هەموو دانایی میسرییەکاندا پەروەردە کرا، بە توانا لە قسە و کرداردا. 23 «کاتێک تەمەنی بووە چل ساڵ، بڕیاری دا سەردانی برا ئیسرائیلییەکانی بکات. 24 یەکێکیانی بینی ستەمی لێ دەکرێت، بەرگری لێکرد و دادوەریی بۆ ستەملێکراو کرد، میسرییەکەی کوشت. 25 وایزانی برایانی تێدەگەن کە خودا لەسەر دەستی ئەو ڕزگاریان دەکات. بەڵام تێنەگەیشتن. 26 بۆ بەیانی دوو لە برا عیبرانییەکانی بینی کە شەڕیان دەکرد، هەوڵی دەدا ئاشتیان بکاتەوە، گوتی: ”ئێوە بران، بۆچی دەست بۆ یەکتری درێژ دەکەن؟“ 27 «بەڵام ئەوەی ستەمی لە نزیکەکەی دەکرد، پاڵێکی پێوەنا و گوتی: [کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ 28 ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک دوێنێ میسرییەکەت کوشت؟] 29 موساش بەهۆی ئەم قسەیەوە هەڵهات، لە خاکی میدیان بووە بێگانە و لەوێ دوو کوڕی بوو. 30 «دوای ئەوەی چل ساڵ تەواوبوو، [فریشتەیەک لە بیابانی شاخی سینا لەنێو دەوەنێکی داگیرساودا بۆی دەرکەوت.] 31 موساش ئەمەی بینی و لە دیمەنەکە سەرسام بوو، دەچووە پێش تاکو لە نزیکەوە سەیر بکات، دەنگی یەزدان هات: 32 [من خودای باوکانت، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبم.] بەڵام موسا لەرز گرتی و نەیوێرا سەیر بکات. 33 «[جا یەزدان پێی فەرموو: پێڵاوەکانت لە پێت دابکەنە، چونکە ئەو شوێنەی تۆ لەسەری وەستاویت خاکێکی پیرۆزە. 34 بەڕاستی من ئەزیەتی گەلەکەی خۆمم لە میسر بینی و گوێم لە ناڵەیان بوو، هاتمە خوارەوە تاکو دەربازیان بکەم. ئێستاش وەرە، دەتنێرمە میسر.] 35 «ئەو موسایەی ڕەتیان کردەوە و گوتیان: [کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟] هەر ئەو بوو خودا وەک گەورە و ئازادکەر بە دەستی ئەو فریشتەیە ناردی کە لە دەوەنەکەدا بۆی دەرکەوت. 36 جا موسا گەلەکەی لە‏ میسر هێنایە‏ دەرەوە، پەرجوو و نیشانەی کرد لە خاکی میسر، لە دەریای سوور، هەروەها لە ماوەی چل ساڵدا لە چۆڵەوانی. 37 «ئەمە ئەو موسایەیە کە بە نەوەی ئیسرائیلی گوت: [خودا لەنێو براکانتان پێغەمبەرێکی وەک منتان بۆ دادەنێت.] 38 هەر ئەویش بوو لە چۆڵەوانی لەناو کڵێساکەدا بوو، لەگەڵ ئەو فریشتەیەی لە شاخی سینا قسەی لەگەڵی دەکرد، لەگەڵ باوباپیرانیشمان، ئەوەی وشە زیندووەکانی وەرگرت تاکو بمانداتێ. 39 «بەڵام باوباپیرانمان نەیانویست گوێڕایەڵی بن. ئەویان ڕەتکردەوە و دڵیان بۆ میسر لێی دەدا. 40 بە هارونیان گوت: [چەند خوداوەندێکمان بۆ دروستبکە تاکو پێشڕەویمان بکەن، چونکە ئەم موسایە، ئەو پیاوەی ئێمەی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا نازانین چی لێهات.] 41 لەو ڕۆژانەدا بتێکیان لە شێوەی گۆلک دروستکرد و قوربانییان بۆ کرد، بە دەستکردی خۆیان دڵشاد بوون. 42 بەڵام خودا ڕووی لێ وەرگێڕان و وازی لێ هێنان ئەستێرەکانی ئاسمان بپەرستن، وەک لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە:«[ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئایا بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانیقوربانی سەربڕاو و پێشکەشکراوتان بۆ هێنام؟ 43 نەخێر، بەڵکو نزرگەی بتی مۆلەختانلەگەڵ ئەستێرەی خوداوەندەکەتان هەڵگرت، ڕێفان،ئەو پەیکەرانەی دروستتان کرد تاکو بیانپەرستن.لەبەر ئەوە من بۆ شوێنێک ڕاپێچتان دەکەم کە لە بابل دوورترە.] 44 «چادری پەرستنی شایەتیش لە چۆڵەوانیدا لەگەڵ باوباپیرانمان بوو، هەروەک ئەوەی خودا فەرمانی بە موسا کرد لەسەر ئەو نموونەیە دروستی بکات کە بینیویەتی. 45 جا باوباپیرانمان چادری پەرستنیان وەرگرت و لەگەڵ یەشوع بردیانە ناو موڵکی ئەو گەلانەی خودا لەبەردەمی باوکانمان دەریکردن هەتا ڕۆژانی داود، 46 ئەوەی لەلای خودا ڕەزامەندی بەدەستهێنا، ئەویش هەوڵی دا نشینگەیەک بۆ خودای یاقوب دروستبکات. 47 کەچی ئەوە سلێمان بوو کە ماڵێکی بۆ دروستکرد. 48 «بەڵام خودای هەرەبەرز لە ماڵی دەستکرد نیشتەجێ نابێت، هەروەک پێغەمبەر ئیشایا گوتوویەتی: 49 «[ئاسمان تەختی منە و زەویش تەختەپێمە،چ ماڵێکم بۆ بنیاد دەنێن؟یەزدان دەفەرموێ،لەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟ 50 ئایا دەستی من هەموو ئەم شتانەی دروستنەکردووە؟] 51 «ئەی کەللەڕەقان، ئەی دڵ و گوێ خەتەنە نەکراوان! ئێوە وەک باوباپیرانتان هەمیشە بەربەرەکانێی ڕۆحی پیرۆز دەکەن! 52 باوباپیرانتان چ پێغەمبەرێکیان نەچەوساندووەتەوە؟ ئەوانەشیان کوشت کە زوو باسی هاتنی ڕاستودروستەکەیان دەکرد، ئەوەی ئێستا ئێوە بە گرتنتان دا و کوشتتان. 53 ئێوە تەوراتتان بە ڕێنمایی فریشتەکان وەرگرت بەڵام پەیڕەوتان نەکرد.» 54 کاتێک ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا گوێیان لەم قسانەی ستیفانۆس بوو، دڵیان پڕبوو لە قین و ددانیان لێی جیڕکردەوە. 55 بەڵام ستیفانۆس پڕ ببوو لە ڕۆحی پیرۆز، چاوی بڕییە ئاسمان، شکۆی خودای بینی و عیساش لە دەستەڕاستی خودا وەستابوو. 56 گوتی: «دەبینم ئاسمان کراوەتەوە و کوڕی مرۆڤیش لە دەستەڕاستی خودا ڕاوەستاوە.» 57 بەمە گوێی خۆیان توند گرت و هەمووان بە دەنگێکی بەرز هاواریان کرد و تێکڕا پەلاماریان دا، 58 بردیانە دەرەوەی شار و بەردبارانیان کرد. شایەتەکانیش جلەکانیان داکەند و خستیانە بەرپێی گەنجێک کە ناوی شاول بوو. 59 کاتێک ستیفانۆسیان بەردباران دەکرد، نوێژی دەکرد: «عیسای خاوەن شکۆ، ڕۆحم وەربگرە!» 60 ئینجا چۆکی دادا و بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «ئەی مەسیحی خاوەن شکۆ، ئەم گوناهەیان لەسەر مەنووسە.» ئەمەی گوت و نوست.

In Other Versions

Acts 7 in the ANGEFD

Acts 7 in the ANTPNG2D

Acts 7 in the AS21

Acts 7 in the BAGH

Acts 7 in the BBPNG

Acts 7 in the BBT1E

Acts 7 in the BDS

Acts 7 in the BEV

Acts 7 in the BHAD

Acts 7 in the BIB

Acts 7 in the BLPT

Acts 7 in the BNT

Acts 7 in the BNTABOOT

Acts 7 in the BNTLV

Acts 7 in the BOATCB

Acts 7 in the BOATCB2

Acts 7 in the BOBCV

Acts 7 in the BOCNT

Acts 7 in the BOECS

Acts 7 in the BOGWICC

Acts 7 in the BOHCB

Acts 7 in the BOHCV

Acts 7 in the BOHLNT

Acts 7 in the BOHNTLTAL

Acts 7 in the BOICB

Acts 7 in the BOILNTAP

Acts 7 in the BOITCV

Acts 7 in the BOKCV

Acts 7 in the BOKCV2

Acts 7 in the BOKHWOG

Acts 7 in the BOLCB

Acts 7 in the BOLCB2

Acts 7 in the BOMCV

Acts 7 in the BONAV

Acts 7 in the BONCB

Acts 7 in the BONLT

Acts 7 in the BONUT2

Acts 7 in the BOPLNT

Acts 7 in the BOSCB

Acts 7 in the BOSNC

Acts 7 in the BOTLNT

Acts 7 in the BOVCB

Acts 7 in the BOYCB

Acts 7 in the BPBB

Acts 7 in the BPH

Acts 7 in the BSB

Acts 7 in the CCB

Acts 7 in the CUV

Acts 7 in the CUVS

Acts 7 in the DBT

Acts 7 in the DGDNT

Acts 7 in the DHNT

Acts 7 in the DNT

Acts 7 in the ELBE

Acts 7 in the EMTV

Acts 7 in the ESV

Acts 7 in the FBV

Acts 7 in the FEB

Acts 7 in the GGMNT

Acts 7 in the GNT

Acts 7 in the HARY

Acts 7 in the HNT

Acts 7 in the IRVA

Acts 7 in the IRVB

Acts 7 in the IRVG

Acts 7 in the IRVH

Acts 7 in the IRVK

Acts 7 in the IRVM

Acts 7 in the IRVM2

Acts 7 in the IRVO

Acts 7 in the IRVP

Acts 7 in the IRVT

Acts 7 in the IRVT2

Acts 7 in the IRVU

Acts 7 in the ISVN

Acts 7 in the JSNT

Acts 7 in the KAPI

Acts 7 in the KBT1ETNIK

Acts 7 in the KBV

Acts 7 in the KJV

Acts 7 in the KNFD

Acts 7 in the LBA

Acts 7 in the LBLA

Acts 7 in the LNT

Acts 7 in the LSV

Acts 7 in the MAAL

Acts 7 in the MBV

Acts 7 in the MBV2

Acts 7 in the MHNT

Acts 7 in the MKNFD

Acts 7 in the MNG

Acts 7 in the MNT

Acts 7 in the MNT2

Acts 7 in the MRS1T

Acts 7 in the NAA

Acts 7 in the NASB

Acts 7 in the NBLA

Acts 7 in the NBS

Acts 7 in the NBVTP

Acts 7 in the NET2

Acts 7 in the NIV11

Acts 7 in the NNT

Acts 7 in the NNT2

Acts 7 in the NNT3

Acts 7 in the PDDPT

Acts 7 in the PFNT

Acts 7 in the RMNT

Acts 7 in the SBIAS

Acts 7 in the SBIBS

Acts 7 in the SBIBS2

Acts 7 in the SBICS

Acts 7 in the SBIDS

Acts 7 in the SBIGS

Acts 7 in the SBIHS

Acts 7 in the SBIIS

Acts 7 in the SBIIS2

Acts 7 in the SBIIS3

Acts 7 in the SBIKS

Acts 7 in the SBIKS2

Acts 7 in the SBIMS

Acts 7 in the SBIOS

Acts 7 in the SBIPS

Acts 7 in the SBISS

Acts 7 in the SBITS

Acts 7 in the SBITS2

Acts 7 in the SBITS3

Acts 7 in the SBITS4

Acts 7 in the SBIUS

Acts 7 in the SBIVS

Acts 7 in the SBT

Acts 7 in the SBT1E

Acts 7 in the SCHL

Acts 7 in the SNT

Acts 7 in the SUSU

Acts 7 in the SUSU2

Acts 7 in the SYNO

Acts 7 in the TBIAOTANT

Acts 7 in the TBT1E

Acts 7 in the TBT1E2

Acts 7 in the TFTIP

Acts 7 in the TFTU

Acts 7 in the TGNTATF3T

Acts 7 in the THAI

Acts 7 in the TNFD

Acts 7 in the TNT

Acts 7 in the TNTIK

Acts 7 in the TNTIL

Acts 7 in the TNTIN

Acts 7 in the TNTIP

Acts 7 in the TNTIZ

Acts 7 in the TOMA

Acts 7 in the TTENT

Acts 7 in the UBG

Acts 7 in the UGV

Acts 7 in the UGV2

Acts 7 in the UGV3

Acts 7 in the VBL

Acts 7 in the VDCC

Acts 7 in the YALU

Acts 7 in the YAPE

Acts 7 in the YBVTP

Acts 7 in the ZBP