Hebrews 12 (BOKSSV)
1 کەواتە لەبەر ئەوەی ئێمە بە هەورێکی شایەتیدەری ئاوا گەورە دەورە دراوین، با هەموو بارگرانییەک و ئەو گوناهانەی کە بە ئاسانی لێمان دەئاڵێت لە خۆمانی دوور بخەینەوە و بە دانبەخۆداگرتنەوە لەو پێشبڕکێیە ڕابکەین کە لەپێشمان دانراوە. 2 با سەرنجمان بخەینە سەر عیسا، پێشڕەو و تەواوکاری باوەڕمان، ئەوەی لە پێناوی ئەو خۆشییەی لەپێشی دانرابوو، بەرگەی خاچی گرت و شەرمەزاری بە سووک وەرگرت، جا لە دەستەڕاستی تەختی خودا دانیشت. 3 با بیر بکەنەوە لەوەی کە دانی بەخۆیدا گرت بەرامبەر ئەو دژایەتییەی کە گوناهباران لەگەڵیان کرد، تاکو شەکەت نەبن و ورە بەرنەدەن. 4 لە خەباتی ئێوە لە دژی گوناه هەتا ئاستی خوێن ڕشتن بەرگریتان نەکردووە. 5 ئایا ئێوە بە تەواوی ئەو پەیامەی هاندانتان لەبیر چووەوە کە وەک ڕۆڵە لەگەڵتان دەدوێت؟ پەیامەکە دەڵێت:[ڕۆڵەکەم، بە سووکی تەماشای تەمبێکردنی یەزدان مەکە،هەروەها کاتێک سەرزەنشتت دەکات ورە بەرمەدە، 6 چونکە ئەوەی یەزدان خۆشیبوێ تەمبێی دەکات،هەروەها هەر یەکێک وەک ڕۆڵەی خۆی وەریگرێت، بە گۆچان لێی دەدات.] 7 کەواتە بەرگەی تەمبێکردن بگرن، خوداش وەک ڕۆڵەی خۆی لەگەڵتان دەجوڵێتەوە. چ ڕۆڵەیەک هەیە باوکی تەمبێی نەکات؟ 8 ئەگەر بێتو خودا تەمبێتان نەکات وەک هەموو منداڵەکانی دیکەی، ئەمە ئەوە دەگەیەنێ ئێوە زۆڵن و منداڵی ئەو نین. 9 سەرەڕای ئەمە، باوکی مرۆڤانەمان هەیە کە تەمبێی کردووین و ڕێزی ئەومان گرتووە. ئەی چەند زیاتر ملکەچی باوکی ڕۆحیمان بین، بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتایی بەدەستبهێنین؟ 10 باوکانمان بۆ ماوەیەک ئەوەندەی بە باشیان زانیوە تەمبێیان کردووین، بەڵام خودا بۆ سوودی ئێمەیە تەمبێمان دەکات، تاکو بەشداری پیرۆزییەکەی بکەین. 11 هەموو تەمبێکردنێک لە کاتی خۆیدا وا دەردەکەوێت کە ئازاربەخشە و خۆش نییە، بەڵام دواتر بەروبوومی ئاشتییانەی ڕاستودروستی دەگرێت بۆ ئەوانەی پێی ڕاهێنراون. 12 کەواتە دەستە لاوازبووەکان و ئەژنۆ لەرزۆکەکان بەهێز بکەن، 13 [ڕێڕەوی بەرپێت خۆش بکە،] تاکو شەل پێی لەجێ نەچێت، بەڵکو چاک بێتەوە. 14 کۆشش بکەن تاوەکو لەگەڵ هەموو کەسێک بە ئاشتی بژین، هەروەها پیرۆز بن. بێ پیرۆزی کەس مەسیحی خاوەن شکۆ نابینێت. 15 ئاگاداری ئەوە بن، کەس خۆی لە نیعمەتی خودا بێبەش نەکات، نەوەک ڕەگی تاڵی لەناوتاندا گەشە بکات و پەشێوی دروستبکات، بەهۆی ئەمەشەوە زۆر کەس گڵاو ببێت. 16 ئاگاداربن نەوەک یەکێک داوێنپیس بێت یان وەک عیسۆ بەڕەڵا بێت، ئەوەی مافی نۆبەرایەتی خۆی بە ژەمێک خواردن فرۆشت. 17 دواتر وەک ئاگادارن، ویستی ئەم بەرەکەتە بە میرات وەربگرێت، بەڵام ڕەتکرایەوە. هەرچەندە بە فرمێسکەوەش داوای بەرەکەتەکەی کرد، بەڵام دەرفەتی تۆبەکردنی بۆ نەمابووەوە. 18 ئێوە نەهاتوونەتە لای شاخێک دەستی لێ بدرێت، لای ئاگرێکی بەتین، لای تاریکی، لای تەم، لای گەردەلوول، 19 لای دەنگی کەڕەنا، لای دەنگی قسەکردنێک وا لە گوێگران بکات بپاڕێنەوە ئیتر ئەم قسانەیان بۆ نەکرێت، 20 لەبەر ئەوەی نەیانتوانی بەرگەی فەرمانەکانی خودا بگرن: [تەنانەت ئەگەر ئاژەڵیش دەستی بەر ئەو کێوە بکەوێ، دەبێ بەردباران بکرێت.] 21 دیمەنەکە ئەوەندە ترسناک بوو، موسا گوتی: [من لە ترسان دەلەرزم.] 22 بەڵکو ئێوە هاتوونەتە کێوی سییۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، ئۆرشەلیمی ئاسمانی، بۆ ئاهەنگێک کە فریشتەیەکی بێشوماری کۆکردووەتەوە، 23 بۆ کڵێسای نۆبەرە تۆمارکراوەکان لە ئاسماندا، بۆ لای خودا کە دادوەری هەمووانە، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان کە تەواوکراون، 24 بۆ لای عیسا، کە ڕێکخەری پەیمانی نوێیە، بۆ خوێنێکی پرژێنراو کە لە خوێنی هابیل باشتر دەدوێت. 25 ئاگاداربن قسەکەرەکە ڕەت مەکەنەوە، چونکە ئەگەر ئەوانەی قسەکەری سەر زەوییان ڕەتکردەوە دەرباز نەبووبن، ئایا ئێمە چۆن دەرباز دەبین ئەگەر لە قسەکەری ئاسمان هەڵبگەڕێینەوە؟ 26 ئەوسا دەنگی خودا زەوی هەژاند، بەڵام ئێستا بەڵێنی داوە و دەفەرموێ: [جارێکی دیکە نەک تەنها زەوی دەهەژێنم، بەڵکو ئاسمانیش.] 27 وشەی «جارێکی دیکە» ئاماژەیە بۆ سڕینەوەی ئەو شتانەی کە دەهەژێن، واتە شتە دروستکراوەکان، تاکو ئەو شتانەی کە ناهەژێن بمێننەوە. 28 لەبەر ئەوە با سوپاسگوزار بین، چونکە شانشینێک وەردەگرین کە ناهەژێت، بەهۆیەوە بە شێوازێکی پەسەند بە ترس و ڕێزەوە خودا بپەرستین، 29 چونکە [خودامان ئاگرێکی بێ ئامانە.]
In Other Versions
Hebrews 12 in the ANGEFD
Hebrews 12 in the ANTPNG2D
Hebrews 12 in the AS21
Hebrews 12 in the BAGH
Hebrews 12 in the BBPNG
Hebrews 12 in the BBT1E
Hebrews 12 in the BDS
Hebrews 12 in the BEV
Hebrews 12 in the BHAD
Hebrews 12 in the BIB
Hebrews 12 in the BLPT
Hebrews 12 in the BNT
Hebrews 12 in the BNTABOOT
Hebrews 12 in the BNTLV
Hebrews 12 in the BOATCB
Hebrews 12 in the BOATCB2
Hebrews 12 in the BOBCV
Hebrews 12 in the BOCNT
Hebrews 12 in the BOECS
Hebrews 12 in the BOGWICC
Hebrews 12 in the BOHCB
Hebrews 12 in the BOHCV
Hebrews 12 in the BOHLNT
Hebrews 12 in the BOHNTLTAL
Hebrews 12 in the BOICB
Hebrews 12 in the BOILNTAP
Hebrews 12 in the BOITCV
Hebrews 12 in the BOKCV
Hebrews 12 in the BOKCV2
Hebrews 12 in the BOKHWOG
Hebrews 12 in the BOLCB
Hebrews 12 in the BOLCB2
Hebrews 12 in the BOMCV
Hebrews 12 in the BONAV
Hebrews 12 in the BONCB
Hebrews 12 in the BONLT
Hebrews 12 in the BONUT2
Hebrews 12 in the BOPLNT
Hebrews 12 in the BOSCB
Hebrews 12 in the BOSNC
Hebrews 12 in the BOTLNT
Hebrews 12 in the BOVCB
Hebrews 12 in the BOYCB
Hebrews 12 in the BPBB
Hebrews 12 in the BPH
Hebrews 12 in the BSB
Hebrews 12 in the CCB
Hebrews 12 in the CUV
Hebrews 12 in the CUVS
Hebrews 12 in the DBT
Hebrews 12 in the DGDNT
Hebrews 12 in the DHNT
Hebrews 12 in the DNT
Hebrews 12 in the ELBE
Hebrews 12 in the EMTV
Hebrews 12 in the ESV
Hebrews 12 in the FBV
Hebrews 12 in the FEB
Hebrews 12 in the GGMNT
Hebrews 12 in the GNT
Hebrews 12 in the HARY
Hebrews 12 in the HNT
Hebrews 12 in the IRVA
Hebrews 12 in the IRVB
Hebrews 12 in the IRVG
Hebrews 12 in the IRVH
Hebrews 12 in the IRVK
Hebrews 12 in the IRVM
Hebrews 12 in the IRVM2
Hebrews 12 in the IRVO
Hebrews 12 in the IRVP
Hebrews 12 in the IRVT
Hebrews 12 in the IRVT2
Hebrews 12 in the IRVU
Hebrews 12 in the ISVN
Hebrews 12 in the JSNT
Hebrews 12 in the KAPI
Hebrews 12 in the KBT1ETNIK
Hebrews 12 in the KBV
Hebrews 12 in the KJV
Hebrews 12 in the KNFD
Hebrews 12 in the LBA
Hebrews 12 in the LBLA
Hebrews 12 in the LNT
Hebrews 12 in the LSV
Hebrews 12 in the MAAL
Hebrews 12 in the MBV
Hebrews 12 in the MBV2
Hebrews 12 in the MHNT
Hebrews 12 in the MKNFD
Hebrews 12 in the MNG
Hebrews 12 in the MNT
Hebrews 12 in the MNT2
Hebrews 12 in the MRS1T
Hebrews 12 in the NAA
Hebrews 12 in the NASB
Hebrews 12 in the NBLA
Hebrews 12 in the NBS
Hebrews 12 in the NBVTP
Hebrews 12 in the NET2
Hebrews 12 in the NIV11
Hebrews 12 in the NNT
Hebrews 12 in the NNT2
Hebrews 12 in the NNT3
Hebrews 12 in the PDDPT
Hebrews 12 in the PFNT
Hebrews 12 in the RMNT
Hebrews 12 in the SBIAS
Hebrews 12 in the SBIBS
Hebrews 12 in the SBIBS2
Hebrews 12 in the SBICS
Hebrews 12 in the SBIDS
Hebrews 12 in the SBIGS
Hebrews 12 in the SBIHS
Hebrews 12 in the SBIIS
Hebrews 12 in the SBIIS2
Hebrews 12 in the SBIIS3
Hebrews 12 in the SBIKS
Hebrews 12 in the SBIKS2
Hebrews 12 in the SBIMS
Hebrews 12 in the SBIOS
Hebrews 12 in the SBIPS
Hebrews 12 in the SBISS
Hebrews 12 in the SBITS
Hebrews 12 in the SBITS2
Hebrews 12 in the SBITS3
Hebrews 12 in the SBITS4
Hebrews 12 in the SBIUS
Hebrews 12 in the SBIVS
Hebrews 12 in the SBT
Hebrews 12 in the SBT1E
Hebrews 12 in the SCHL
Hebrews 12 in the SNT
Hebrews 12 in the SUSU
Hebrews 12 in the SUSU2
Hebrews 12 in the SYNO
Hebrews 12 in the TBIAOTANT
Hebrews 12 in the TBT1E
Hebrews 12 in the TBT1E2
Hebrews 12 in the TFTIP
Hebrews 12 in the TFTU
Hebrews 12 in the TGNTATF3T
Hebrews 12 in the THAI
Hebrews 12 in the TNFD
Hebrews 12 in the TNT
Hebrews 12 in the TNTIK
Hebrews 12 in the TNTIL
Hebrews 12 in the TNTIN
Hebrews 12 in the TNTIP
Hebrews 12 in the TNTIZ
Hebrews 12 in the TOMA
Hebrews 12 in the TTENT
Hebrews 12 in the UBG
Hebrews 12 in the UGV
Hebrews 12 in the UGV2
Hebrews 12 in the UGV3
Hebrews 12 in the VBL
Hebrews 12 in the VDCC
Hebrews 12 in the YALU
Hebrews 12 in the YAPE
Hebrews 12 in the YBVTP
Hebrews 12 in the ZBP