Hosea 7 (BOKSSV)
1 کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،هەروەها خراپەی سامیرە.فێڵیان کرد،دز چووە ژوورەوە وجەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد، 2 بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوەکە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،لە بەرچاومدان. 3 «بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن وبە درۆکانیشیان میر. 4 هەموو داوێنپیسنوەک تەنوورێکی گەرمکراونکە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،لە کاتی هەویر شێلانەوە تاوەکو کاتی هەڵهاتنی. 5 لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات. 6 دڵیان وەک ناخی تەنوورە،بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت وبۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە. 7 هەموویان وەک تەنوور گەرمن،دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،هەموو پاشاکانیان دەکەون،کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات. 8 «ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە. 9 بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن وئەویش پێی نازانێت.قژی ماشوبرنج بووە وئەویش پێی نازانێت. 10 لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،لەگەڵ هەموو ئەوەشداناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان وبەدوایدا ناگەڕێن. 11 «ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،گێل و بێ مێشک،بانگی میسر دەکەن وبۆ لای ئاشور دەچن. 12 کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەمبەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم. 13 قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!من دەیانکڕمەوە،بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن. 14 کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێننلە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،لە من هەڵدەگەڕێنەوە. 15 من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە. 16 دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ.